لەڕێگا

جیمین:ئەمشەوم بۆ شتێکی تر دانابوو کەچی دەچمە کوێ

جونگکووک:بەڵێن بێت ڕۆژێکی تر شەوەکە بەتەواوەتی ئەوە دەبێت کە تۆ ئەتەوێت بۆی بچیت..تەنها با ن/ت ببەم

یۆنگی:کەواتە ئەوە باش ئەبێت...

جونگکووک:Chi ti ha parlato, gatto (بەئیتاڵی قسەی لەگەڵ ئەکرد)

یۆنگی:بەڵێ سپاس..دەزانم مەبەستت ئەوەیە کە شتێکم پێشکەش دەکەیت بەهۆی ئەوەی خاتوو ن/ت ڕزگار کەین

جیمین دەستی بە پێکەنین کرد و وتی

جیمین:بەڵام یۆنگی ئەو مەبەستی ئەوە بوو کە قسەی لەگەڵ تۆ نەکردووە...

یۆنگی:ئۆۆ تۆ چۆن ئیتاڵی فێربوویت؟وابزانم تاکە کەسی کۆری بم و ئیتاڵی نەزانم

جونگکووک:کەواتە خۆت فێر کە

یۆنگی لەدڵی خۆی:بۆچی بەردەوام ئەو قسەیە دووبارە دەکاتەوە

جیمین:کاتێک جونگکووک خۆی فێر دەکرد منیش لەگەڵی فێربووم

یۆنگی:ئەوە باشە...

جیمین:جونگکووک...نزیکەی چەند پاسەوان لەوێن؟

جونگکووک:نزیکەی 10دانە ئەبێت

جیمین:10...؟گاڵتەم پێدەکەیت..تەنها بۆ کچێک دە پاسەوان...باوکی هیچ متمانەی پێ نیە

جونگکووک:لەبەر متمانە نیە..لەبەر ترسی کچەکەیەتی...

گەیشتنە  خانووی دارستانەکە

جونگکووک:ئاگاتان لەخۆتان بێت

لە ئۆتۆمبێلە دابەزین و کەسێک هاتە لایان

؟؟؟:خەریکبوو بڵێم کە نایەیت و لەبیری ئەکەیت..

جونگکووک:شتێک موڵکی killer bunny بێت بەئاسانی وازی لێ ناهێنێت...

؟؟؟:پەسەوانەکان چوار دەوری خانوەکەیان گرتووە...لە دواوەی خانووەکە 4 پاسەوان و لە لای ڕاستی خانووەکە 2 لای چەپ 2 پێشەوەی خانووەکە 3 لە لای دەرگاکەن ئەو جاکسۆنە نەفرەتیە ئەم هەموو پاسەوانەی  داناوە

جونگکووک:بەڕای تۆ سوودی هەیە؟گەر هەرچی پاسەوانی کۆریایە لەوێ دانرێت من هەر ن/ت ئەبەم

؟؟؟:ئەوەم بەدڵە...بوێریەکەت...من پاسەوەنەکانی لای ڕاستی خانووەکە و لای چەپی خانووەکە ئەبەمە دوەوەی خانووەکە و بۆ یۆنگی و جیمینی جێ دەهێڵم وە پێشەوەی خانووەکە و کەسەکانی ناو خانووەکە...

هاوسەری کەروێشکی بکوژ [تەواو بووە✔]Where stories live. Discover now