chapter 1

5.3K 501 149
                                    


خەڵک پێم ئەڵێن دڕندە، وە پێم ئەڵێن شێت..!وە ئەوە بۆمن.. تەنها شتێکی ئاساییە:)ئازار و خوێن دەبینم بەڵام بۆ هەموو ئەوانە هەست بە بەختەوەری دەکەم نازانم بۆچی..؟بەڵام خۆشییه:❫

دەست پێبکەین
تکایە تەنها بینەر مەبە ڤۆتیش بکە
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
ئازاری کوڕێکی 15ساڵ لەو کاتەوە دەست پێ ئەکات کە دایکە بەسۆزەکەی لەلایەن باوکە دڵ ڕەقەکەی کۆتای بە ژیانی دێت...کاتێک لەناو خوێن نقوم بووە باوکی هێشتا بەردەوامە لە لێدانی کوڕە منداڵەکەی لەکاتێکدا کوڕەکەی ئەپاڕێتەوە لەباوکە دڵ ڕەقەکەی و هاوار بۆ یارمەتی ئەکات بەڵام ئەو بێ بەزەییە دایکت ئەوەی پێ گوتی.. جونگکووک

ب.جونگکوک:من چیم پێ وتی...هەی بێ نرخی بێ سوود تۆ دەبوایە ئەو پارەیەت بە مەشروب (بیرە) بدایە و بۆ منت بهێنایە

(ب.جۆنگکووک/باوکی جونگکووک)

(هاواری ئەو پیاوە سەرخۆشە ماڵەکەی داگیر کرد و دووبارە شقەێکی لە کوڕە بێ هێزەکەی دا بەڵام کوڕەکەی ئەوەندە هێزی نەبوو تا جوابی باوکی بداتەوە)

ب.جونگکووک:ئەمشەو با ئەمە بەس بێت بۆت دووبارە هیلاک بووم گەر ئەم هیلاکیەی من نەبوایە دوو کاتژمێر نەئەوەستام لە لێدانت بۆخۆت بمرە لەم تاریکیە وەک دایکە گەمژەکەت ترسی لەتاریکی هەیە (لەکۆتای قسەکەی پێکەنینێکی کرد و کوڕەکەی لەو تاریکیە جێ هێشت)

جونگکووک فرمێسکەکانی بۆ لەدەستدانی دایکە میهرەبانەکەی بێت یان بۆ باوکە خراپەکەی بێت کە چێژ لە ئازاردانی کوڕەکەی ئەبینێ ویستی هەستێتە سەر پێ و بەهێز بێت وەک چۆن دایکی بەهێز بوو بەڵێ ئەو بەهێز ئەبێت وەک دایکی هاستایە سەر پێ و خۆی برینەکانی خۆی ساڕێژ کرد ئێستا ئەو  دایکێکی نەماوە تا لای بێت و برینەکانی ساڕێژ کات ئەو تەنهایە

ڕۆژێکی نوێی

ئەو کوڕە جوانە لەخەوە قوڵەکەی هەستا لەبەر ئەو قوتابخانە کە لەوێ دۆزەخێکی تر چاوەڕێیەتی

جونگکووک:بێزار بووم لەو قوتابخانەیە لە ماڵەوە لە دەرەوە لە قوتابخانە هەمووکات دۆزەخ لە خزمەتم دایە تەنها لەبەر ئەواتەکەی دایکم هەوڵ ئەدەم کوڕەکەی بکەم بە کەسێکی پێگەشتوو بێ هیچ کێشەیەک

باوکی جونگکووک لەناکاو هاتە ژوورەکەی جونگکووک

ب.جونگکووک:کوڕە..ئەو دوو گەمژە لەبەر دەرگان چیم پێ گوتی هاا... با ئەوەندە لەبەر دەرگا نەوەستن خێرا خۆت بگۆڕە.....بۆچی تا ئێستا خۆتت ئامادە نەکردوە دیارە حەزت لێ نیە بڕۆی بۆ قوتابخانە؟

جونگکووک:ئێستا خۆم دەگۆڕم

ب.جونگکووک:نازانم سودی ئەم ئەم قوتابخانەیە چیە لەجیاتی ئەوەی بڕوات بۆ قوتابخانە باشترە بینێرمە باڕێک و ئیش بکات وا باشترە

هاوسەری کەروێشکی بکوژ [تەواو بووە✔]Where stories live. Discover now