٨.هاوسەرگیری

Start from the beginning
                                    

"تکایە بیر لە پێشنیارەکەمان بکەرەوە کچەکەم ، ئێمە هەوڵ دەدەین کە داهاتویەکی باش بۆ ئێوە بڕەخسێنن." بەڕێز جیۆن دەستی خستە سەر شانم وە بە لاوازی گوشی.

ئێستا هەموو ئەوانەی کە لەسەر مێزەکە دانیشتون بە پەرۆشییەوە چاوەڕێی من دەکەن کە بڕیار بدەم ، ڕوو لەلای ڕاست دەکەم بۆ ئەوەی دەموچاوە پڕ لە ئازارەکەی ڕانا ببینم ، نەخێر نەخێر من ناتوانم ئاوا لە خوشکی خۆم بکەم ، تەماشای بەرامبەرم دەکەم بۆ ئەوەی ببیمن کە جونگکووک بە هیوایەکی زۆرەوە تەماشام دەکات ، چاوەکانم دادەخەم بۆ ئەوەی کە هێمن ببمەوە بەڵام دەموچاوی یونگی ئۆپپا دەبینم ، کە واملێدەکات خراپتر ببم.

"نەخێر ،من ناتوانم ، نامەوێت." من بە دەنگێکی لاوازەوە دەڵێم ، دەموچاوم لە دەستەکانمدا دەشارمەوە لە ترسی هەموو ئەو چاوانەی کە لەسەرمن.
"کچەکەم تکایە ئەمە زۆر گرنگە ، چارەنوسی هەردوو خێزانەکە لە دەستی تۆدایە." دایکم جەخت دەکاتەوە.

"خوشکەکەم ڕازیبە ، ئەمە زۆر گرنگە. " ڕانا دەستم دەگرێت وە بە ئاگادارییەوە دەیگوشێت.
"بەڵام ڕان--" پێش ئەوەی بتوانم ڕەتی بکەمەوە ڕانا دیسانەوە دەڵێی؛"بەڵام و ئەم شتانە نییە ، ڕازیبە خوشکەکەم ، لەبەر من."

فرمێسک لە چاوەکانمدا کۆ دەبێتەوە بەڵام دەیسڕم پێش ئەوەی بڕژێت.
"باشە ، من ڕازیم." من بە دەنگێکی بەرز وتم.

"پیرۆزەەەەەەە" خاتوون جیۆن بە دڵخۆشییەوە هەڵدەستێتە سەر پێیەکانی وە بە توندی باوەشم پێدا دەکات ، وە دوای ئەو بەڕێز جیۆن ڕامدەکێشێت بۆ باوەشی خۆی. " بڕیارێکی زۆر باشت یا کچەکەم ، بەخێربێن بۆ خێزانەکەمان. " ئەو وتی ، لە ڕاسیدا من زۆر تێنەگەشتم لە کاتێکدا بۆنی پێرفیومەکەی هەموو بیروهۆشی بردم. دوای ئەوە شینهای بە توندی لە باوەشی کردم ، وە پیرۆزبایی لێ کردم ، ئیتر یەکە یەکە هەموویان _بیجگە لە جەنگکووک کە بە هێمنی لە لاوە تەماشای دەکردم_ منیان لە باوەش کرد و پیرۆزباییان لێ کردم.

کە نۆرەی کۆتا کەس هات کە ئەویش ڕانا بوو من بە دوودڵییەوە بەرەو ڕووی ئەو ڕۆشتم بەڵام ئەو لە وەڵامدا بە توندی منی لە باوەش گرت.
"بمبورە خوشکەکەم. " من بە پەشیمانییەوە لە گوێی ئەودا وتم ، "قسەی گەمژانە مەکە ، تۆ لەمەودوا نیشانە کراویت نابێت خەمبار بیت " ئەو بە پێکەنینەوە وتی.

دوای نانخواردن هەموو وردەوردە بەرەو ژووری خۆی ڕۆشت ، وە لە کۆتاییدا تەنها من و شینهای و ڕانا و جونگکووک ماینەوە لە ژووری میوانەکە.

دوای ئەوەی کە کەمێک گاڵتە و قسەمان کرد لەگەڵ ڕانا و شینهای ، ڕانا لە جەنگکووکی پرسی کە بە بێدەنگی دانیشتبوو :" جونگکووک بەڕای تۆ کاتی ئەوە نییە کە داوای لێبوردن لە ڕام بکەیت؟"

جونگکووک ڕەنگی زەرد هەڵگەڕا وە وتی :" داوای لێبوردن دەکەم ، بێ ئەوەی بیر بکەمەوە قسەی نەشیاوم کرد."

"همممم ، کچینا بەڕای ئێوە شایەنی ئەوەیە کە لێیخۆشبم؟" من بە زەردەخەنەیەکی شەیتانی وتم.
"بەڕاستی من هیچ هەستم بە پەشیمانی لە دەنگیدا نەکرد ." شینهای وتی.

"بەڕای من هاوسەرێکی باش دەبێت بە کردەوەکانی داوای لێبوردن بکات ، نەک بە وشەکانی." ڕانا وتی ، لە کاتێکدا من و شینهای سەرمان لەقاند لە ڕازیبووندا.
"تەواو داوای لێبوردنم کرد ، ئیتر چیت ئەویت؟" جەنگکووک بە شەرمەوە پرسی.

"بەڵام من داوای لێبوردنەکەتم بەدڵ نەبوو ، وە دڵنیام کە بەڕێز جیۆن زۆر خۆشحاڵ نابێت ئەگەر ببیستێت کە کوڕەکەی چیی بە بوکەکەی وتوە." من بە دەنگێکی منداڵانەوە وتم ، لە کاتێکدا جونگکووک دیسانەوە لەنگی زەرد هەڵگەڕا.

"باشە باشە ، چیت دەوێت دەیکەم ، بەس بە باوکم مەڵێ" ئەو بە پەشۆکاوی وتی.

"همممم ، کچینا چی دەڵێن؟" من دوو جار برۆم لە کچەکان بەرز دەکەمەوە ، وە هەردووکیان یەکسەر تێگەشتن کە مەبەستم چییە ، وە لە واڵامدا پێکەنینێکی شەیتانانەیان کرد.

"چیی؟" جونگکووک ئەپرسێت ، لە کاتێکدا وەکو بەچکە کەروێشکێک تەماشای هەرسێکمان ئەکات.








"دەمەوێت کە لاوندرێیەکانم تاقی بکەیتەوە. "













/وەی گیان/[بۆ ئەوانەی کە نازانن لاوندرێ چییە، وشەیەکی ئینگلیزیە مانای جلی سێکسی ئەگەێنێت کە بەکاردێت بۆ خۆشکردنی جەوەکە ، ئیتر خۆت ئەزانی مەبەستم چییە.] وەلحاسڵ هیوادارم بەدڵتان بوبێت، کاکە دەسم شکا دە ڤۆتێک بکە. خۆ بەخوا هیچولێنایەت.

[5/6/2022]

< Lust >Where stories live. Discover now