PART: 28 (کۆتایی بەشی یەک)

127 18 2
                                    

Suga:

ئەوان ڕۆشتن بۆلای سانگ ویستم نەڕۆم بەڵام کاتێک تایهیۆنگ چوو منیش چوم بەدوایان دا بەڵام دور لەوان تەنها گوێم لە دەنگیان دەبوو، ئەوەی وای کرد توڕە بم ئەوەبوو کە زانیم سانگیش هەستی بۆ تایهیۆنگ هەیە لە ڕاستی دەمزانی کە تایهیۆنگ  هەستی بۆی هەیە بەڵام هەرگیز نەمزانی سانگیش بە هەمان شێوە

زانیم کە هەموو شتێک خەریکە ئاشکرا دەبێت بۆ سانگ، بەڵام ئەوە مەحاڵە ئەگەر سانگ بزانێت لەوانەیە تیا چێت لەوانەیە بەتەواوی هەموو شەوێک توشی کابوسی خراپ بێت

هەمووان ڕۆشتن کاتێک تایهیۆنگ لە ژوری سانگ هاتە دەرەوە وە تایهیۆنگ چوو بۆ ژورەکەی منیش ڕاستەوخۆ بەدوای دا چووم

من: تایهیۆنگ، هەی گەمژە بەتەمایت چی بکەیت؟
دەتەوێت سانگ چی بەسەر بێت؟ ئەگەر ئەو بزانێت کە ئێمە لەئەو نزیکین چۆن ڕەفتار دەکات؟ ئەگەر ئەو بزانێ کەسە باش و خراپەکانی تێکەل کردوە چۆن بیردەکاتەوە؟

تایهیۆنگ: گەمژە مەبە، ئەو هەر دەبێت ڕۆژەک بی زانێت جا با ئێستا بزانێت، چی ڕودەدات ئەگەر بزانێت ماوەکی زۆر زۆر ئێمە شتمان لێی شاردوتەوە

من: بەسیکە تایهیۆنگ ئەوە مەحاڵە پێی بڵێیت

من: جا بە کێت وتەوە پێی دەڵێیت؟

تایهیۆنگ: تەنها تۆ و سانگ و......... بەڵام تۆ چۆن زانیت؟
"وتی و هەڵساوە بە شۆکیەوە"

من: دوێنێ تۆم بینی لای جۆنگکوک پێش ئەوەی سانگ بێت بۆ ئێرە باسی شتێکتان دەکرد بەڵام ڕوخساری جۆنگکوک خراپ دیار بوو کە ئەوەی تۆ دەیڵێیت بە دڵی نەبوو هەستم کرد خەریکی شتێکی بێ ئاگای هەمووان وە ئێستاش زانیم ئەوەی بیرم لێ دەکرد ڕاستە

Taehyung:

کاتێک شوگا قسەی دەکرد کەسێک بە هێواشی لە دەرگاکە هاتە ژورەوە وە گوێی لە قسەکان ببوو بۆیە بێ دەنگ بوو

ئەوە بۆ من دەرفەت بوو کە سانگ ئێستا شتەکان بزانێت وە ئێستا باسی کەم و سانگ گوێی لێ بێت

بێ ئەوەی سانگ بزانێ کە من ئاگادارم کە ئەو لێرەیە دەستم کرد بە قسە کرد بۆ شوگا بۆ ئەوەی سانگ گوێی لێ بێت

من: چی ئەگەر سانگ بزانێت کە باوکی کەسە قوربانیەکەیە و زڕ دایکەکەی کەسە خراپەکەیە، چی ئەگەر ئەو بزانێت کە ئەو دایکی کوژراوە لە لایەن ئەو ئافرەتەی کە ئەو بە دایکی خۆی دەزانێت، چی ئەگەر بزانێت باوکی تەنها ئەو کەسە بوە ویستویەتی کچەکەی بپارێزێت و بەڵام هەرگیز لەبەر پاراستی کچەکەی دەری نەخستوە و بە باوکێکی خراپ خۆی دەرخستوە تەنها بۆۆ ئەوەی کچەکەی ئازاری پێ نەگات، چی ئەگەر بزانێت ئەو ئافرەتە ئێستا زیندوە و نەمردوە، چی ئەگەر بزانێت برایەکی گەورەی هەیە کە ئێستا لە زیندانە بەهۆی تاوانبارکردنی ئەوەی دایکی خۆی کوشتوە، چی ئەگەر بزانێت باوکی ئێستا مر.......
"قسەکەم بڕا لە لایەن شوگایەوە"

شوگا: چی دەکەیت تایهیۆنگ، بۆچی وا قسە دەکەیت وەک گەمژەیەک، ئەتەوێ چی بکەیت؟
"وتی کاتێ هەستی کرد کە من ئەمەوێ شتێک بکەم وە شێوا"

بێ دەنگ مامەوە تەنها سەیری سانگم کرد شوگاش بە دوای ئاراستەی چاوی منەوە جوڵا بەڵام شۆک بوو

Sang:

چوم بۆ ئەوەی تایهیۆنگ ببینم ویستم شتێکی لێ بپرسم بەڵام زانیم کە شوگا لایەتی وە بە توڕەییەوە مامەڵە دەکەن تەنها گوێم گرت بەڵام باسی شتێکی شاراوەیان دەکرد دەربارەی من، بە هێواشی دەرگاکەم کردوە زانیم تایهیۆنگ هەستی کرد بەڵام وای نیشاندا کە بێ ئاگایە وە دەستی کرد بە قسەکردن

بەڵام جۆرە قسانێک کە هەرگیز هەرگیز بیرم لێ نەکردبوویەوە هەرگیز ئاگاداری هیچی نەبووم،
جۆرە قسانێک کە هەر کە لەدەویا دەهاتە دەرەوە لە دڵی ئەدام، وەک پارچە شوشەیەکی شکاوی تیژ بەهێواشی لەو پارچە گۆشتەی سینەمی ئەدا
تەنها ڕوخام هەستم کرد قاچەکانم هێزیان تیا نەما هەستم کرد ئێدی ئەوە کۆتایی منە، بەهیچ جۆرەک جوڵەم نەماونــــ.......












__________________________________________





بەشی یەک کۆتایی هات تا بەشی دوو چاوەڕێبن

جا بۆ ئەوانەی کە سەیریان کردوە وە ڤۆپیان نەکردوە وە ڕێزیان لە ماندو بونم نەگرتوە بەڕاستی بۆیان بەداخەوەم وتم یان سەیر مەکە یان کە سەیرت کرد ڕێز لە ماندو بونم بگرە......

بەشی دوو وا زوو دانانێم بەڵام دوای تەواوبونی قوتابخانە دەست دەکەم بە چیڕۆکێکی تر
چیڕۆکێکی زۆمبی وە هەم ترسناک و ئاڵۆزیشە ئەو چیڕۆکە جیاواز لە هەموو چیڕۆکەکانی تر جا هیوا دارم بینەری بن💕

ببورن بۆ هەڵەی ڕێزمانی💓

مــن هەمیــشـە بێــتـاوان بــووم...!)Where stories live. Discover now