PARR: 23

80 14 10
                                    

Sang:

بە چاوی پڕ گریانەوە گوێم ڕاگرتبوو دڵم ئازاری ئەدام ئەوە هەموو چیڕۆکەیە کە لێم شاردرابۆوە ئێستا یانگ نەما وە شوگاش ونە وە هەتیوخانەکەش وێرانە خەریکە شتەکان زیاتر و زیاتر بەرەو خراپی دەڕۆن

من: ئەی چی دەربارەی ئەوەی شوگا هەموو شتەکانی دەربارەی من دەزانی؟
"وتم بە شۆکەوە کاتێ ئەوەم بیرکەوتەوە"

جەیهۆپ: ئێستا کاتی ئەوە نیە سانگ ئێرە ناپارێزراوە بۆتۆ

من: بــ بـەڵام ئەی ئەوانەیتر؟

جەیهۆپ: شوێنێکی سەلامەتترم ڕێک کردوە لەوێ دەبن ئێستا ئێوە دەگوازنەوە ئەوانەی بریندارن چارەسەر دەکرێن و دواتریش دەگوازرێنەوە شوێنی ئێوە

من:ئەی چی دەربارەی یانـــ.....
"وشکە لە قوڕگما بەتەواوی بڕیار نەبوو دەربێت"

جەیهۆپ: سانگ بیر مەکەوە تەنها هیچ بیرمەکەوە مێشکت ئاڵۆزە هەموو شتێک باش دەبێت

من: بەڵام چۆنـــ؟

بەڕێوبەر جەیهۆپ هیچ جوابی نەدا پاڵی نام بۆ ئەو شوێنەی کە سەیارەیەکی گەورەی لێبوو کە زۆر کەسی هەتیو خانەکە لەناوی بوون

جەیهۆپ: ئاگاداری خۆت بە تا من دێم وە جیمینیش لات دەبیت

من: چی دەربارەی تایهیۆنگ؟

جەیهۆپ: ئەویش دێت لەگەل جیمینا دوای تۆ و منیش دوای ئەوان

بە بێدەنگی سەرم لەقاند و سەر کەوتمە سایەرەکە یاخود پاصە گەورەکە

گەڕانەوە"

Suga:

چاوەڕێی یانگ بووم تا بێتە دەرەوە لە ژورەکەی سانگ بۆ ئەوەی چاوم بە سانگ بکەوێ بەڵام پێش ئەوەی یانگ بێتە دەرەوە دکتۆر جیمین چوە ژورەوە بۆیە پلانەکەم گۆڕی

بڕیاربوو دوای بینینی سانگ و تێک دانی مێشکی بچم یانگ بکوژم پێش ئەوەی دەست بۆ خێزانە هەژار و بێ تاوانەکەم ببات بەڵام وا دیارە ئەمڕۆ ناتوانم سانگ ببینم تا کاتێکی تر بۆیە پلانەکەم کردە ئەوە کە سانگ نەبینم جارێ، ئێستا کاتی کوشتی یانگە

دوبارە گەڕانەوە بۆ ئێستا:

Sang:

لەناو پاصەکە بووم بە بێدەنگی سەرم بە جامی پاصەکە حەساندبۆوە هەوڵم دەدا بیر لەهیچ نەکەمەوە چاوەکانم داخست تا لەناکاو پاصەکە وەستا بەهێواشی چاوەکانم کردەوە بەڵام شێواو بوو دەنگی ئازەوە هات وە دەنگی تەقەی گوڵە هات هەر کە دەنگی گوڵە هات هاوارم کرد بە دەنگی بەرز و چاوەکانم داخست بەڵام دوبارە دەنگی گوڵە هات ئەوجارە بێ وەستان وەکی ئەوانیتر ڕامکردە دەرەوە بەڵام هەر کە گەشتمە بەر دەرگای پاصەکە شتێک لە دواوە بەر پشتی سەرم کەوت چاوەکانم تاریک بوو.....













J Hope:

دوای ئەوەی خەلکەکەم ناردە شوێنەکە ویستم سەیری بریندارەکان کەم

ڕاستی دڵم ئارامە لەوەی کە ئەوان سەلامەت بن چونکە پۆلیس لەگەڵیانە

سەیری بریندارەکانم کرد هەندێکیان بە قوڵی بریندارن و هەندێکیان باشترن وە هەندێکیان باشن تەنها برینێکی کەمیان بۆ دروست بوە بڕیارم دا ئەوانەی باشن  دوای چەند ڕۆژێکی تر بیان گەڕێنمەوە شوێنەکەی ئەوانی تر

تا لەناکاو پەیوەندیم بۆ هات سەیرم کرد یەکێ لە پۆلیسەکان بوو بەخێرایی هەڵم گرت

ــ بەڕێز جەیهۆپ حاڵەتێکی لەناکاو

ــ چی؟ چی بوە؟

ــ پاصەکە لەناکاو لەقەرەبالغی ون بوو

ــ چـــی؟

ــ لەوە خراپتر پاصەکەمان دۆزیوە کە سایەقەکە ونە وە لەگەڵ یەکێ لە کەسەکانی هەتیو خانەکە

ــ هەموان سەڵامەتن ئەوانەی تر؟

ــ بەڵێ ئەوان سەلامەتن تەنها بەخراپی ترساون

ــ ئەی ئەوەی ونە کێیە؟ ناوی چیە؟

ــ سـانگ....بەڵێ ناوی سانگە

چاوەکانم فراوان بوو بەتەواوی هێز لە قاچەکانم  نەما تەلەفۆنەکەم داخست

بەخێرایی پەیوەندیم بە جیمینەوە کرد تا پۆلیسی زیاتر بێنێت وە بەخۆشم ڕامکرد تا بەخێرایی بڕۆمە لایان

هەر کە گەشتمە شوێنەکە بینیم هەموان شێواون وە خەلکی زۆر نەماون زۆربەیان پێشتر کوژراون بۆیە ئێستاش زۆر نین بەڵام هەر ئێرە بێ سانگە بەڕاستی بێ سانگە.......

Sang:

چاوەکانم کردەوە پێش چاوم لیل بوو سەرم ئازی هەبوو بە هێواشی هەوڵم دەدا ئەو لیلیە لابەم

چاوەکانم کردەوە هەموو شوێنێ تاریک بوو تەنها ڕوناکیەکی کەم دەهاتە ژورەوە

من: یارمەتی کێ لێرەیە؟؟؟

؟؟؟: شـشــشـ بێدەنگ.....................

















_________________________________________بەردەوامە........




دەزانم زۆر زۆر درنگ پۆستم کرد بەڵام ڕاستگۆبم هیچ مەجالێکم نیە هەوڵ دەدەم دوای امتیحان زوو زوو دانێم وە زوو تەواوی کەم

جا سۆری بۆ هەڵەی ڕێزمانی⌛

بەهیوای بەدڵ بوون💕




مــن هەمیــشـە بێــتـاوان بــووم...!)Where stories live. Discover now