PART: 7

95 26 17
                                    


Sang:

منیش چومە ژورەوە بەڵام کێم بیــــــــنی کە وای کرد شۆکــــبم
تایهیۆنگ لە ژوری دکتۆر جیمینە بەڵام ئەو چی دەکات لێرە ئەو بۆچی لێرەیە؟

جیمین: ئۆهـ سانگ هاتی وەرە ئێرە
"وتی کاتی دەستی بۆ کورسیەکە درێژکرد"

من: بۆچی بەیانی نەهاتیە پشکنینی برینەکەم
"وتم کاتێ سەیری تایهیۆنگم کرد"

جیمین: هاتم بەڵام خەوتبوی بۆیە لە خەوتم نەکرد
"هاتە لام کاتێک قسەی لەگەڵم دەکرد"

جیمین: دەی وەرە دانیشە
"دەستی گرتم و منی لەسەر کورسیەکە دانیشاند"

جیمین سەیری برینەکەی قۆڵمی دەکرد لە کاتێکا لۆکەکەی دەرمانی دەکردە سەر بۆ پاکردنەوەی برینەکە تایهیۆنگش لەولاوە بێ قسە سەیرمانی دەکرد
من تەزوو بە گیانم دەهات ئەو بە جۆرێک سەیرم دەکات وەک بڵێی من کەسی ئەوم کوشتبێ بەڵام چاوم لەسەر لادا کاتێک جیمین لۆکەکەی کردە سەر بریەنەکەم ئەوە بەڕاستی ئازاری هەیە بەڵام ناچار چاوم داخست تا جیمین برینەکەمی پاک کردەوە

جیمین: تەواو سانگ برینەکەت ئێستا باشترە بەڵام وا باشترە ئەوندە سەرت نەشۆی تۆ هەمیشە برینەکانت تەڕ دەکەیت
"وەک ئامۆژگاریەک پێ دەوتم بەڕاستی وای لێدیارە کە خەمی منی بێت"

من: باشە هەوڵ ئەدەم کەمتر سەرم بشۆم
"وام وت کاتێ چاکەتەکەم لەبەر کردەوە"

تایهیۆنگ: من دەڕۆم جیمین
"وتی کاتێ بەرەو دەرگاکە چوو"

جیمین: ئاگاداری خۆتبە واز لە خەلکیش بێنە
"وتی وەک ئامۆژگاریەک بۆ تایهیۆنگ"

پێم سەیر بوو جیمین تەنها دکتۆری منە حەقی بە تایهیۆنگەوە چیە بەڵام بەڕێوبەر جەیهۆپ وتی تایهیۆنگ کەسێکی باش نیە وتی هەرگیز لێی نزیک نەبتەوە بەڵام بۆچی لای جیمینە

جیمین: بیر لەچی دەکەیتەوە سانگ
"وای وت کاتێ منی لە خەیاڵەکانم دەرهێنا"

من: هیچ بەڵام ئەتوانم شتێک بپرسم
"وتم کاتێ سەیری جیمینم کرد"

جیمین: بێگومان بپرسە
"وتی کاتێ چاوەڕێ بوو پسیار بکەم"

من: تایهیۆنگ چی دەکات لای تۆ ئەی تۆ تەنها دکتۆری من نیت؟
"وتم کاتێ سەیری پێشە خۆمم دەکرد و یاریم بە پەنجەکانم دەکرد"

جیمین: هاهـ ئەمزانی ئەو پسیارە دەکەیت
"وتی کاتێ پێدەکەنی"

سەیری جیمینم کرد ئەو پێکەنینەکەی وەستاند و وەڵامی داوە

جیمین: تایهیۆنگ برا بچوکەکەی منە
"وتی کاتێ بە قوڵی سەیری منی کرد"

من لە شۆکا مابومەوە سەدان پسیار لە مێشکم دروست بوو ئایە بەڕاست برای تایهیۆنگە؟ ئەی بۆچی دکتۆری ئەو نیە؟ ئەی بۆچی بەڕێوبەر جەیهۆپ وتی کە نزیکی نەبم ئەو کەسێکی باش نیە؟ ئەی بۆچی کاتێ هاتە نهۆمی یەکەم بێدەنگی ئەوەێی داگیر کرد؟ ئەی بۆچی هەمیشە دێت بۆ لام؟

جیمین: سانگ بڕۆ پۆشوو بدە تۆ ماندوی
"وای وت کاتێ خۆی مەشغولی شتەکانی ئەوێ کرد"
ْ
ْْ
ْ
بەڕێکەوتم بۆ دەرەوە تا بڕۆمە خوارەوە بە پەلە دەڕۆشتم چونکە ئێرە زۆر بێدەنگ و ترسناکە ئێرە هیچ پاسەوانی لێ نیە لەناکاو دەنگێک منی وەستاند

؟؟؟: بۆچی وا بە پەلەی ئێرەت بە دڵ نیە؟
"وتی کاتێ خەندە لە قسەکانی دیاربوو"

ئەو دەنگە منی بەڕادەی دۆزەخ ترساند ئاوڕم داوە ئەوە شوگایە بەڕاستی زۆر ترسناکە

من: مــن مــ ن تـەنــ ها ئەمـــ ەوێ بـــ ڕۆ م
"شلەژاوی لە قسەکانم دیار بوو ئەو بەو شلەژاویەم زەردەخەنەی کرد و هەتە پێشەوە"

شوگا: چی بوو بۆوا دەترسی سانگ خۆ من هیچت لێ ناکەم
"وای دەوت لە کاتێ زەردەخەنە بە فیزەکەی لەسەر لێو نەدەچوو"

مــن هەمیــشـە بێــتـاوان بــووم...!)Onde as histórias ganham vida. Descobre agora