نێرگز : ھەستە بابڕۆینەوە وەختی ئەو قسانە نیە كاروباری دەرچونتم ڕێك خستوە
لۆرا : باشە خوشكە جوانەكەی من
( بەنیگایەكی بەزیانە و خەندەیەكی شەیتانی )* بەیانیە و لۆرا بیر ئەكاتەوە چۆن بابەتەكەی بۆ باس بكا جونكە لە كاردانەوەی ئەترسێ بەڵام ھەرچۆنێك بێت بوێری ئەكا
لۆرا : جوانترین مرۆڤی دنیا بەیانیت باش
نێرگز : چیە شتێك بەر سەرت كەوتوە لە ڕووداوەكە(ھاوڕێی نزیك و قسەی ڕۆمانسی یەكناگرنەوە ھھھ)
لۆرا : ئێ وەسفكردنی ھاوڕێی خۆشەویستم ئێستا تاوانە؟ ( بە توڕەیەكی كەمەوە ڕووی وەڕگێرا )
نێرگز : خانمی بچوك ئادەی بیڵێ چیت ئەوێ ؟ ئەو كێشەیە چیە دروستتكردوە و دەبێ من چاكی بكەم
( ھاوڕێی خۆی باش ئەناسێ )
لۆرا : تازە وازی لێ بێنە من یارمەتی كەسم ناوێ
( لچی لێ كرد )
نێرگز : ناز مەكە چیە ؟ بۆم باس بكەلۆرا : ( بەخۆشحاڵی و پەرۆشیەوە ) ئەزانی ئەو كوڕەی وا ھاوكاری كردم جیھۆپە نام كێ ئەوە ئەی وت كە كچ و وەرزشیان نەوتە
نێرگز : ئەو چۆن ئەبێ شتێكی وا بڵێ خۆ وەرزش موڵكی ئەوان نیە ( بەتوڕەیەوە وای وت)
لۆرا : ئێ منیش ھەمان شتی تۆم پێ وت ، بەڵام ئەو ھەر گاڵتەی ئەكرد ....... ( لەدڵی خۆیدا ترسێكی ھەبوو بۆ وتنی ھھھھ) بەڵام منیش چاڵنجێكم لەگەڵی كرد
نێرگز : چاڵنج ؟ سەبارەت بەچی ؟
لۆرا : لەسەر یاری سەلە
نێرگز : بەڵام خۆ تۆ باش نیت لە یاری سەلە
( بە بزیەك لەسەر لێوی وای وت )لۆرا : من یاریەكە ناكەم ئەو كەسەی چاڵنجم لەسەر كردوە تۆی
نێرگز : (بەدەنگی بەرز قاقای پێ كەنینی لێ دا )
گاڵتەیەكی كۆمیدی بوولۆرا : بەڵام من گاڵتە ناكەم ( سەری داخستبوو لەترسە )
نێرگز : ( ھاواری كرد ) تۆ گاڵتە ئەكەی ؟؟؟ شێت بویتە ، واتای چیە ؟ من یاری بكەم؟
لۆرا : ئێ تۆ زۆر لێ ھاتوی دڵنیام یاری بكەیت ئەیبەیتەوە ( دڵی تەنگ بوو )
نێرگز : ھەرگیز تێ گەشتی ھەرگیز جارێكی تر باسی ئەوەم لا مەكە
لۆرا : بەڵام ئەگەر تۆ یاری نەكەی بەدڵنیایەوە جاڵنجەكە ئەیدۆڕێنم
نێرگز : خانم گیان تۆ جاڵنجت كردوە دەبێ تۆش باجەكەی بدەی پەیوەندی بەمنەوە نیە
لۆرا : تكایە تكایە تكایە تكایە
نێرگز : پێم وتی نەخێر ، ئەم بابەتەش دابخە
* ئەو شەوە بە دڵتەنگی و نیگەرانی خەوی لێ كەوت
بۆلای یونگی 👇
![](https://img.wattpad.com/cover/299362402-288-k775900.jpg)
KAMU SEDANG MEMBACA
كوڕی قاوەخانەكە
Cerita Pendekھەندێ ئاوات و ئارەزوو تەمەنێكیش تەرخان بكەی ناتوانیت پێی بگەیت ....😔🥀 تەواو بوە
3-Basketboll
Mulai dari awal