𝘑𝘰𝘺 𝘢𝘯𝘥 𝘴𝘢𝘥...!

1.4K 202 245
                                    








دڵخۆشیو غەمباری...!





ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ








جۆنکوک: بێدەنگ بە ..... بەوشێوەیە واتا منت خۆشناوێ ... سەیری چاوەکانم بکەو ئەوەم پێ بڵێ
شانەکانی ئەڤێستای گرتبوو سەیری چاوەکانی دەکرد ئەڤێستا سەیری چاوەکانی جۆنکوکی کرد




ئەڤێستا: مـ... من ... تۆم خۆشناوێ !
سەیری چاوەکانی جۆنکوکی دەکرد





ئەڤێستا: بوەستە لە تاوان بارکردنی ئاریانا ... گەرئەویش نەبوایە من ئەوەم پێ دەوتی .... بەڵام نەمدەویست دڵت بشکێنم بۆیە دەموت ئاریانا لەنێوانمانە جۆنکوک تکایە لە بیرم بکە ... داوای لێبوردن دەکەم
فرمێسک لەچاوەکانی ھاتە خوارەوە جۆنکوک نەیدەتوانی ھیچ قسەیەک بکات تەنیا بەبێ دەنگی وەستابوو سەیری چاوەکانی ئەڤێستای دەکرد ئەڤێستا بەبێ وتنی ھیچ شتێک لە ژورەکە رۆشتە دەرەوە جۆنکوک لەسەر چۆکەکانی دانیشت لەسەر زەویەکە
دەبێ ھەوڵ بدات بژی بەبێ ئەڤێستا










لەلای ئاریانا "










بەھۆی دەنگی دەرگا لە خەو ھەڵسا بەبێزاری دەستەکانی بە چاوەکانی داھێنا ھەڵسایەوە لەسەر سیسەمەکە بۆلای دەرگای سەرەکی رۆشت لە ھۆڵەکە سەیری کاتژمێرەکەی کرد بینی کاتژمێر 7:00



ئاریانا: دەبێ کێ بێ بەم کاتە !
بەخەواڵوی دەرگاکەی کردەوە چەپکێک گوڵی گەورەی سوری بینی زەردەخەنەی کرد کە جەی بینی لە دوای چەپکە گوڵەکەوە




جەی: گۆڵێکی سادە بۆ جوانترین گوڵی دونیا !
ئاریانا بەخێرایی نزیک بویەوە جەی لە باوەش گرت جەی زەردەخەنە لەسەر لێوەکانی نەدەرۆشت





ئاریانا: زۆر سوپاس .... سوپاس بۆ دوێنێ شەو
سەیری روخساری جەی کردو گوڵەکەی لێ وەرگرت دەرگاکەی کردەوە بەیەکەوە رۆشتنە ژورەوە رۆشتمە چێشتخانەکە ئاریانا دەستی کرد بە ئامادەکردنی نانی بەیانی




𝘑.𝘑𝘒 || 𝘮𝘺 𝘥𝘪𝘴𝘢𝘥𝘷𝘢𝘯𝘵𝘢𝘨𝘦 ...Where stories live. Discover now