ĤaShImå IⓈŁãNd {BTS} ✔

By siren_Wor1d

35.7K 8.5K 8.7K

#وەرزیــــــــــــــ یـــــــــــــەکــــــــــەم جەنگێکی پیس ڕوودەدات لەوانەیە کەسێک لەدەست بدەم..لەوانەشە... More

12_9
ıllıllı گروپێک پێک دێت ıllıllı
ıllılشوێنی ڕاهێنان دیاریکراllıllı
ıllılکاتی ڕاهێنانە ، ئامادەن؟llıllı
ıllıllı سێبەرەکە ıllıllı
ılılبەجێهێنانی ئەرکە تایبەتیەکانıllı
ıllılهەموو شتێک لەناوچووlıllı
ıllıllı لەکوێن؟ ıllıllı
ıllıllı هاشیما ıllıllı
ıllıllı تەنها شێواندنێک بوو ıllıllı
ıllıllı بەسترانەوە ıllıllı
ıllıllı وازم لێبێنە ıllıllı
ıllıllı ئامادەن؟!بەڕێدەکەوین ıllıllı
ıllıllı ژیان مەتەڵە ıllıllı
ıllıllı هاشیما 14 ıllıllı
ıllıllı هاشیما 15 ıllıllı
ıllıllı کلیلی سەرکەوتن ıllıllı
ıllıllı دڵی هاشیمایە ıllıllı
ıllıllı WHERE ARE AM I? ıllıllı
ıllıllı جیهانی مەرگ ıllıllı
ıllıllı نهێنیەگەورەکە بدۆزەوە ıllıllı
ıllıllı کۆتا نامە ıllıllı
ıllıllı لەدواوه...نهێنیەکە ıllıllı
ıllıllı بیست و پێنجەم ıllıllı
ıllıllı کۆتاییەکەمان ıllıllı
ıllıllı Hashima Island (END) ıllıllı
ıllıllı Hashima Island (END2) ıllıllı
☆.。.:* وەرزی دووەم *:.。.☆
☆.。.:* وەرزی دووەم پۆستکرا‌ *:.。.☆
◦•●◉✿ Hunter city ✿◉●•◦
rm

Hashima' JOONI°'

2.2K 370 410
By siren_Wor1d


vote befor reading🍷

*ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ*

start

من کیم نامجوون لە ساڵی 1994 لە کۆریای باشوور لەدایک بووم لە خێزانێکی ناوەند ، خێزانێکی ئاسایی بووین و بەئاسوودەیی دەژیاین ، دایکم ڕۆژنامەنووسێکی بەتوانا و چاونەترسە باوکیشم کامێرامانێکی لێهاتووە بەیەکەوە لە کەناڵێکی ناوخۆیی کاریان دەکرد

سەبارەت بەخۆم هەر لە منداڵیەوە دەڵێن کە منداڵێکی زیرەک و جیاواز بووم لە هەموو کارێکدا سەردەکەوتم بەتایبەت خوێندن تەنانەت توانیم لە قۆناغی نۆیەم پلەی یەکەم بەدەست بێنم لە سەرانسەری کۆریای باشوور

بەهۆی چالاکی مێشکم توانیم لە تەمەنی سێ ساڵی فێری نووسین و خوێندنەوە ببم لە تەمەنێکی کەمەوە وەک کەسێکی گەوره ڕەفتارم دەکرد ئەمە دڵخۆشکەر بوو بۆ دایک و باوکم کە کوڕەکەیان بەم شێوەیە سەرکەوتووە ، هەمیشە هانیان دەدەم و پشتگیرم بوون

لەبەر ئەوەی تاکە مناڵیان بووم واتە خوشک و برام نیە ، زۆر گرنگیان پێم دەدا ، کام شت جوان و ناوازە  بوو دەیانکڕی بۆم بە گوێرەی توانایان

ڕۆژێک ...بڕیارێکی مەترسیداریان دا ....ئەویش گەشت کردن بوو بۆ شوێنێک...شوێنێک کە هیچ مرۆڤێکی لێ ناژی...شوێنێک کە هەناسەدانیش تێیدا مردنێکە ...شوێنێک کە تەنانەت ئاژەڵەکانیش ناتوانن تێیدا بژین..

دورگەی هاشیما

دورگەی هاشیما دەکەوێتە وڵاتی ژاپۆن یەکێکە لە دورگە نامۆ و ترسناکەکان ، بەپێی قسەی خەڵکی دورگەکە بەڕێوە دەبرا لەلایەن خێو و جنۆکەکان
بەهۆی ترسی زۆری خەڵکەکە ئەو دورگەیە بۆ هەتا هەتایە چۆڵ کرا بەر لە چەندین ساڵ


هەموو ڕاگەیاندکار و یوتوبەرە هەرە بەناوبانگەکان و بازرگانانی وێنەی دەگمەن هەوڵی گەیشتن بەو ناوچەیەیان دەدا بە مەبەستی دەستکەوتنی کەلوپەل و وێنەی دەگمەن بەڵام هەر کەسێک سەردانی ئەو ناوچەیەی کردبێت نەگەڕاوەتەوە!

ئەم ساڵ....کە دەکاتە ساڵی2006 کۆمپانیایەکی بەناوبانگی وێنەی دیمەنە جیاواز و دووبارە نەبووەوەکان لە ژاپۆن بڕە پارەیەکی خەیاڵیان دانا بۆ ئەو کەسەی کە بتوانێت سەردانی ئەو دورگەیە‌ بکات و کۆمەڵێک لە وێنە و کەلوپەلە بەنرخ و مێژوویەکان بهێنێتە وڵاتی ژاپۆن

بێگومان هەموو جیهان سەبارەت بە هاشیما و ڕووداوەکان ئاگادارن پاش ئەو شتانەی کە ڕوویاندا لە چەند ساڵی ڕابردوودا ...ئەو کەسانەی کە سەردانی ئەو دوورگەیان کردووە نەگەڕاونەتەوە تەنها جارێک نەبێت کە منداڵێک توانی ڕزگاری بێت ئەویش بە گەیشتنی بەو کەشتیەی کە پێی هاتبوون بۆ دوورگەکە بەڵام ئەوە منداڵ نەبوو!!!

ڕوخساری وەک خەڵوز ڕەش ببوو ...سپێنەی چاوی نەمابوو بەهۆی ڕەشی چاوەکانیەوە ...نینۆکەکانی وەک چنگی ئاژەڵ بوو ....بۆ ماوەی ساڵێک لە نەخۆشخانەی دەروونی مایەوە بەڵام هیچ نەگۆڕا وەک شێتێک دەیقیژاندن و پەلاماری پەرستار و پزیشکەکانی دەدا بێ وتی هیچ وشەیەک تەنانەت وای لێهات پزیشکێکی بەناوبانگ کوژرا لەلایەن ئەو منداڵە یانزە ساڵەوە ئەویش لە کاتێکدا بوو پزیشکەکە خەریکی دەزری لێدانی بوو وای کرد ئازاری قۆڵی منداڵە بدات ...منداڵە قیژاندی و هەردوو چنگی دەستی لە کەلەی سەری پزیشکەکە چەقاند و کەلەی سەری بەخراپی کون کرد

::ڕەش و سپی .....تاکە ڕەنگ بۆبینینمان::

بەشێوەیەک ئەو ڕستە بێمانایەی وت کە هەموو ئامادەبوانی وەک پەیکەرێک ڕەق کرد تەنانەت چاویشیان نەدەتروکا...ڕستەیەکی بێمانا...کاریگەریەکی زۆر

پاش ئەوەی پەرستارەکان بەهۆشخۆیان هاتنەوە و لە پەخشی ڕاستەوخۆدا لێدوانیان دەدا ڕونیان کردەوە کە هۆی شۆک بوونیان و وەستانیان بەهۆی ڕووداوە لەناکاوەکان بووە نەک ڕستەکەی ئەو منداڵە

منداڵەکە لە سێدارە درا بە فەرمانی حکومەتی ژاپۆن ئەوەی سەیر بوو ئەو سێ پەرستارەی کە لێدوانیان دا پاش دوو ڕۆژ لە مردنی منداڵە ون بوون و دیارنەمان!!

هەموو جیهان شۆک بوون و ترسان بەو ڕوداوە لەو ساڵەوە ڕۆشتن بۆ هاشیما قەدەغە کرا لەلایەن جیهانەوە
کە ئەمانە ساڵانی1990ەکان  ڕوویاندا.

وە ئەم ساڵ کە دەکاتە ساڵی 2006 بە ڕەسمی شوێنەوارناسی بەناوبانگی ژاپۆن نیتا مۆڵەتی وەرگرت بۆ کردنەوەی دورگەکەبۆ ماوەیەکی کاتی شایەنی باسە ئەو شوێنەوارناسە خاوەنی کۆمپانیاکه بوو

گەشتێکی زۆر تۆکمە و بەهێزی ڕێکخست بەرەو هاشیما کە گرەنتی سەلامەتی دابوو بە ئەو خاوەن گەشتەی کە ڕازی دەبێت گەشتەکە بکات و بڕە پارەیەکی یەکجار زۆریشی پێدەبەخشێت

هەرزوو ئەو هەواڵە بەنێو جیهاندا بڵاوبوویەوە و ببوو بە سەردێری هەواڵەکانی ژاپۆن و کۆریای باشور و چین و ئەمریکا!

پاش چەندین ساڵ دووبارە هەواڵی کردنەوەی دورگەکە ئەمە شتێکی سەیر بوو بۆ هەموو لایەک

بڕێکی زۆر کەم کەس ئامادەی گەشتەکە بوون بەڵام کەسیان نەیان دەتوانی لە تاقیکردنەوەکان دەربچن

بێگومان نیتا کە دەکاتە سەرۆکی کۆمپانیاکە ژیانی خۆی هەڵنابژێرێت بۆ گەشتەکە لەکاتێکدا ئەو هەموو مەترسیە جۆراو جۆرە بوونی هەبێت بۆیە هەوڵی دیاریکردنی کەسانی تر دەدا وەک قوربانیەک بێگومان گەر بەسەلامەی بگەڕێنەوە ئەوا کۆمپانیکەی ناوبانگێکی تەواو لە سەرانسەری جیهان پەیدادەکات

خەریک بوو بێئومێد دەبوون بەهۆی نەبوونی کەسی نەگونجاو لە شوێنەکە تادووکەس توانیان بە سەرکەوتوویی تاقیکردنەوەکان بەڕێبکەن

ئەوانیش

دایک و باوکم بوون!!

بەڵێھ ئەوان لە کۆریاوە گەشتیان کرد بەرەو ژاپۆن بە مەبەستی تاقیکردنەوە ....ئامانجیان تاقیکردنەوەی سەرکێشیەک بوو چونکە دایک و باوکم زۆر ئارەزووی تاقیکردنەوەی کارە مەحاڵەکان دەدەن بەیەکەوە هەروەها وەرگرتنی ئەو بڕە پارە خەیاڵیە بۆ ژیانێکی شاهانە هەم بۆ خۆیان هەم بۆ من!وە گرتنی چەند پارچە ڤیدۆیەکی ناوەوەی دورگەکە

بەڵێ دایک و باوکم تاوەکوو من بتوانم لە دەرەوەی وڵات بخوێنم و لە شاهانەترین ڤێلادا بژیم ژیانی خۆیان خستە مەترسیەوە

با دانی پێدا بنێم دایک و باوکم تا ڕادەیەک باوەڕیان بە بوونی جنۆکە و خێوەکان نەبوو وەک شتێکی ئەفسانە باسیان لێوە دەکرد

ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە دایک و باوکم گەشت دەکەن بەرەو هاشیما...دوانزەی سێپتێمبەری ساڵی 2006

بووبە کاتژمێر دوانزەی شەو ئێستا دوازدەی مانگە
پەیوەندیەک لەڵایەن دایکمەوە هات

پەیوەندیەکەم هەڵگرت

"ڕۆژی لەدایک بوونت پیرۆز بێت شیرینەکەمممم"
دایکم ووتی

"هەموو ساڵێک بە خۆشی کوڕە پاڵەوانەکەم"
باوکم وتی

بێ ویستی خم فرمێسک لە چاوەکانم کەوتە خوارەوە و سەرم دانەواند

دایک و باوکم هەرزوو هەستیان کرد کە هۆکاری گریانم بیرکردنیانە..هەموو ساڵێک ڕۆژی لە دایک بوونم بەیەکەوە دەڕۆشتینە دەرەوە و ئاهەنگمان ساز دەکرد بەڵام ئەمساڵ لە دووری خێزانەکەم بەڕاستی کاتێکی سەخت بەسەر دەبەم

"مەگری کوڕم...بەڵێن بێت ساڵی دابێ ئاهەنگی ڕۆژی لەدایک بوونت بەیەکەوە دەکەین هەم دەزانی لەکوێ؟ لە کەنەداااا"
دایکم ووتی

"ئێمە دەگەڕێینەوە جۆنی دڵنیابە..بەڵێن بێت زۆر دڵخۆش دەبین"
باوکم ووتی

"بەڵام م.من دڵخۆشم..پێویستیم پێ نیە"
ووتم

"ئاھ کوڕم ...ئاگادارم کە بۆ ئێمە دڵگرانی..مەترسە ئێمە زۆر باش دەبین...گەشتێکی خۆش دەکەین و دەگەڕێینەوە"
باوکم ووتی

"زوو بگەڕێنەوە..دایکە..باوکە ...بیرتان دەکەم"
ووتم

هەردووکیان زەردەخەنەیەکی جوان و کراوەیان کرد ..نازانم بۆچی هەستم دەکرد دڵم دەردێت...وام دەزانی کۆتا جارە قسەیان لەگەڵ دەکەم..وام دەزانی کۆتا جارە دەیانبینم...هەستم دەکرد کۆتاییە

"مەترسە جۆنی...دەگەڕێینەوە"
دایکم ووتی

"دایکە باوکە زۆرم خۆش دەوێن زۆر سوپاس کە ئاگادارم بوون زۆر سوپاس کە منتان وەک کوڕی خۆتان قبوڵ کرد لەم جیهانە گەورەیە تەنهاتان نەکردم بەردەوام وەک قەڵا لە پشتم بوون ئێوە تەواوکەری منن من بێ ئێوە هیچ شتێک نیم
دایکە زۆر سوپاس کە ئەو هەموو ساڵە بە سەرما و بە گەرما لە هەموو خۆشی و ناخۆشیەک باوەشە پڕ سۆزەکەت بۆم کردەوە باوکە زۆر ماندووم کردی ببوورە کە ناچارم کردی هەموو ساڵێک و هەموو ڕۆژێک کار بکەیت تا پارە پەیدا بکەیت و لەمندا سەرفی بکەیت ئەوە بۆتۆ ماندووکەر بووە"
ووتم

دایکم چاوەکانی پڕ فرمێسک ببوو بەو قسانەم دیارە کارم تێی کردووە بەردەوام بوون لە دڵدانەوەم منیش بەردەوام یەک وشەم دەوتەوە و دەوتەوە (خۆشم دەوێن) دڵم دەیوت ئەمە کۆتا دیدارە زۆر دەترسام لەو شتانەکەی کە لە ڕۆژەکانی دواتردا ڕوودەدات بەردەوام نزام دەکرد کە بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ماڵەوە

......

ڕۆژەکان تێپەڕدەبوون هیچ هەواڵێکی تیمەکە نەدەبیسترا تەنانەت کۆمپانیاکەش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەدەدا تەنها ئەوەندە نەبێت کە دەیان وت هەموو شتێک لەژێرکۆنتڕۆڵە ، باوەڕم نەدەکرد هیچ هەستم بەباشی نەدەکرد دەموت لەوانەیە لە ترسا وا بیر بکەمەوە بەڵام ئەمە ترس نیە...ئەمە هەستی لەدەست دانە!

سێ هەفتە تێپەڕی بەسەر گەشتەکەدا ...بەتەواوی شێت بووم کاتێک زانیم کە لە کۆمپانیا و تیمی ڕێکخەری گەشتەکە بارودۆخ لەناکاو تێک چووە و هێڵەکانی پەیوەندی پچڕاوە ئەو کەشتیەی کە دایک و باوکم پێ ڕۆشتن بۆ هاشیما لە ناوەڕاستی دەریا بە تێکشکاوی!

تیمی مەلەوان و کۆپتەری سەر بە حکومەتی ژاپۆن گەیشتنە سەر ڕووداوەکە و کەشتیە نقوومبووەکەیان دەرهێنا

.......

/پاش ساڵێک/

هەمووان بێ ئومێد بوون لە دۆزینەوەی دایک و باوکم تیمەکە هەڵوەشایەوە و شوێنەوارناس نیتا دەستگیر کرا بەهۆی ئەنجامدانی کارێکی هەڵە کە ئێشتر ئاگادار کرایەوە لە ئەنجامنەدانی

ماوەی چەند مانگێکە لە نەخۆشخانەی دەروونیم بەهۆی تێکچوونی بەروودۆخی مێشک و جەستەم ..بەتەواوی هەستەکانم لەدەست داوە...تەنانەت فرمێسکەکانم وشک بوون و توانای گریانم نیە...ماوەی چەند مانگە گوێبیستی دەنگی خۆم نەبوومە ....چەندین جار هەوڵی خۆکوشتنم داوە بەڵام ڕێگریم لێکراوە ...جیاواز لە نەخۆشە دەروونەکانی تر بە تایبەت لە نەخۆشخانەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتوو..ژووری تایبەت و سەرنجڕاکێش بەڵام هیچ شتێک کارم لێناکات

زۆر بە ئاگادایەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکردم
شتەکان هەموو ڕۆژێک دووبارە بوو بۆم تاوەکوو ڕۆژێک

"نامجوون...سەیرکە کێم هێناوە...هاوڕێی نوێ"
پەرستارەکە وتی

کوڕێکی گەنجی لەگەڵ بوو ..تەمەنی ناوەند بوو...لە ڕاستیدا سەرنجڕاکێش بوو بەلامەوە...زۆر جوان و ناسک بوو
خاوەنی قژێکی ڕەشی پڕ و دوو چاوی نەرم و نیان بوو

"سڵاو کوڕی قۆز"
کوڕەکە وتی

هیچ وەڵامم نەدایەوە و بە بێدەنگی سەیرم دەکرد

"من جینم..کیم سۆکجین(بەخەندەوە)"
کوڕەکە وتی

دووبارە وەڵامم نەدایەوە و سەیری بەردەمی خۆمم کرد کە بریتی بوو لە سەوزایی باخچەکە

"دەتوانم لە تەنیشتت دابنیشم...ناتوانم بووەستم"
جین ووتی

هیچ قسەیەکم نەکرد تەنانەت سەیریشم نەکرد دەمویست بەردەوام بم لەو بێدەنگیەم بەڵام پڕ بەدڵ دەمویست لەتەنیشتم دابنیشێت نازانم هۆکاری چی وو بەڵام من بۆ بێزاری دەگەڕێنمەوە

"بێدەنگیەکەت بە بەڵێ دادەنێم(بە خەندەوە)"
جین ووتی

دانیشت و لەگەڵم سەیری ئاسمانی دەکرد کەمێک بێدەنگ بوو پاشان دەستی کرد بە قسەکردن

"جۆنی؟"
جین ووتی

ڕاستەوخۆ سەرم بەرز کردەوە ...جۆنی...زۆر دەمێکە کەس بەو ناوەوە بانگی نەکردووم ...هەستم بە هەناسەیەکی سارد کرد کە سیەکانمی دەپۆشی بە بەرگە گەرمەکەی..سەیری چاوی جینم کرد..وەک خۆرەتاوێکی هێمنە ...ئارامبەخشە

"ناوت جۆنیە وایە؟"
جین ووتی

سەرم بە بەڵێ جوڵاند و سەیری هەمان شوێنی پێشووم کردەوە

"چیرۆکەکەتم بیستووە...دڵگران بووم...ناخۆشیەکی سەختە..بەڵام."
جین ووتی

"من بیستوومە جۆنی یەکێکە لە قوتابیە هەرە زیرەکەکانی کۆریا پێم سەیر بوو کە تا ئێستاش نەتوانیووە خۆت ڕێکبخەیتەوە"
جین ووتی

"تۆ کوڕێکی زۆر زیرەک و بەهێزی جۆنی....من یەکێکم لە هەوادارانت ههه"
جین ووتی

سەیری ئەو کچە بکە...ئەو کچەی یاری باسکە دەکات...دەزانی ئەو کچە هەموو خانەوادەکەی لەبەر چاوی خۆیدا کوژرا...تەنانەت بەزەییان بە خوشکە شەش مانگەکەشی نەهاتەوە...ئەو کچە لە بارێکی شۆکی توندا بوو...بەجۆرێک توانای قسەکردن و جوڵەکردنی لەدەست دا...پاش دوو مانگ لەو ڕووداوە جوڵەکردنی دەست پێکردەوە...بەڵام توانای قسەکردنی نەبوو...ڕۆژێک..قەڵەم و دەفتەرێکم بۆی برد..هەستم کرد پێویستی پێی دەبێت
لەو ڕۆژەدا دەستی کرد بە نووسین..کەس نەیدەزانی چی دەنووسێت و خەریکی چیە...شەوێکیان پاش خەوتنی دەفتەرەکەیم هێنا و خوێندنمەوە ....لە یەکێ لە دێرەکان نووسیبووی...

٭(ئێستا تەنهام...هەروا بم؟...وەک بێ دەسەڵاتێک خۆم نیشان بدەم؟...من کێم؟ ئامانجم لە داهاتوودا چیە؟...خۆم دەدۆزمەوە...ئەو کەسانە دەدۆزمەوە کە وایان لێم کرد...کەواتە ئامانجەکەمم دۆزیەوە...چاکبوونەوە و تۆڵەکردنەوە و گەیشتن بە لوتکە ...من وادەکەم..من دەیکەم)٭

"دەزانی ئەو قسانە وای کرد تێڕوانینم فراوانتر بێت بۆ ژیان.....ئەو بەهێزترین کچە کەتا ئێستا بینیبێتم...دوای تۆ!"
جین ووتی

" ژیان هەرگیز ناوەستێت بە نەمانی کەسە خۆشەویستەکانمان ڕاستە کە ئازارێکی قورس لەسەر دڵت دەبێت ، پێویستە دوای هەر شکانێک بە هێزێکی گەورەترەوە هەڵسیتەوە و خۆت چاکبکەیتەوە...پێویستە ل جۆنیەکەی جاران بەهێزتر بیت..چونکە ئێستا دایک و باوکت نین تا هاوکارت بن..خۆت هەیت...تۆ دەژیت جۆنی...ئیدی هەڵسەوە...دەست بکەوە بە ژیان بەبێ دایک و باوکت بەڵام ئەوە لەیاد مەکە ئەوان لە دڵت دەژین ...گەر نەتوانی بیانبینی دەتوانی هەستیان پێ بکەی ....تۆ جۆنیەکی ئەوانی...کوڕە بەهێزەکەی ئەوانی"
جین ووتی

ئەو قسانە کاریان لێکردم ...زۆریش...هەستم کرد کە پاش ساڵێک یەکەم جارە هەناسە هەڵدەمژم هەست بە خۆم دەکەم...من لەژیانم؟ من دەژیم...سەرم بەرز کردەوە و سەیری چواردەورم کرد...من لە نەخۆشخانەم نەک قوتابخانە...ئەی ئاواتەکانی دایک و باوکم چی؟ ئەوان لەبیر بکەم؟ چۆن دەتوانم وا بکەم...ئەوان شانازی بە کوڕە بەهێزەکەیان دەکرد نەک کوڕێک لە نەخۆشخانەی دەروونی

ئێستا کیم نامجوون...ئامانجت چیە؟! ئایا دەتەوێ لەم نەخۆشخانە بمێنیتەوە و تەواوی ژیانت وەک نەخۆشێک ڕەفتارت لەگەڵ بکەن؟ یاخود دەست بە ژیان و ئامانجەکانت دەکەیتەوە؟
جین ووتی

"د.دەتوانم..داوایەک بکەم؟"
ووتم

ئەمە یەکەم ڕستەمە پاش چەندین مانگ

"بێگومان...داوای چی دەکەی؟"
جین ووتی

"دەمەوێ زوو چاک ببمەوە...دەمەوێ بگەڕێمەوە بۆ قوتابخانە"
ووتم

"لە کۆتاییدا..ئەو جۆنیەی دەمناسی گەڕایەوە"
جین
بە خەندەیەکی گەورەوە ووتی

"لەم نزیکانە قوتابخانەیەک هەیە...دەتوانم داوا بکەم ناوت تۆمار بکەن"

"زۆر سوپاس.....پرسیارێک بکەم؟"
ووتم

"ئهم فەرموو"
جین ووتی

"تۆ کێی؟...بۆچی لەم نەخۆشخانەیەی؟ بە کەسێکی نەخۆش ناچیت"
ووتم

"هههه نانا من نەخۆش نیم"
جین ووتی

"من کوڕی بەڕێوبەری ئەم نەخۆشخانەیەم...لەهەمان کاتتدا یارمەتی پزیشکەکان دەدەم لە چارەسەری نەخۆشەکان..دەڵێن کە من بۆیان باش دەبم بۆیە ڕازیبووم"
جین ووتی

"تەمەنت چەندە؟"
ووتم

"حەڤدە ساڵم..بەم زوانە دەبم بە هەژدە"
جین ووتی

"ئێێھ مادام بڕیارت داوە کە دەست بە ژیانی ئاساییت بکەیتەوە...پێویستت بە هاوڕێ دەبێت"
جین ووتی

"من هاوڕێم ناوێت"
ووتم

"من قبوڵ ناکەی وەک هاوڕێیەک؟"
جین ووتی

"ئهم...باشە"

ووتم

"باشە...خۆشحاڵبووم جۆنی...دەتوانی بە جین هیۆنگ بانگم بکەیت"
جین ووتی

"باشە..جین ..هیۆنگ"
ووتم

"کەواتە ئێستا دەبێت بڕۆم...ڕێگەم پێدەدەیت؟"
ووتی

"بێگومان"
ووتم

هەڵسایەوە و ماڵئاوایی کرد...چەند هەنگاوێک لێم دوورکەوتەوە...بانگم کرد

"جین هیۆنگگ"
ووتم

جین سەیری دواوەی کرد و چاوەڕێی قسەی من بوو

"زۆر سوپاس هیۆنگ"
ووتم

خەندەیەکی جوانی کرد و دووبارە بەڕێگای خۆیدا ڕۆیشت...ئەو منی هێنایەوە ژیان..دووبارە دەستی گرتم بۆ ژیانی ڕاستەقینە...ماوەی ساڵێکە وەک ڕۆبۆتێک لە نێو یادگاریەکانمدا دەژیم لەگەڵ دایک و باوکم...بەڵام جین هیۆنگ دەستی گرتم و پێی ووتم ئێرە ژیانی ڕاستەقینەیە...پێویستە بەردەوام بم...نابێت کۆڵ بدەم..خوێندن تەواو دەکەم بە بەرزترین نمرە ...دەبم بە کەسێکی نموونەیی وەک چۆن باوکم خەیاڵی بۆ دەکرد...وە پاشان..

\تۆڵە لە هاشیما دەکەمەوە/

.........

"هەڵسە پیاو...کاتژمێر حەوتی بەیانیە دوادەکەوین"
جین ووتی

"ئممم بەیانی باش هیۆنگ"
ووتم

"بەیانیت باشتر پاڵەوان"
جین ووتی

خوانێک ئامادە کرابوو لەلایەن جین هیۆنگی دایکمەوە..هههه ئەو بەڕاستی وەک کوڕی خۆی مامەڵەم لەگەڵ دەکات پاش ئەوەی قوتابخانەم تەواو کرد بەیەکەوە لە خانوویەکی گەورەدە نیشتەجێ بووین ئەویش لەسەر داواکاری خۆی....بوەتە پزیشکێکی بەتوانای نەخۆشی دەروونی و لە نەحۆشخانەکەی خۆیان کار دەکات بووەتە خاوەن خەڵات وەک باشترین پزیشکی گەنجی دەروونی لە سەرانسەری کۆریا

"ئێێھ جین هیۆنگ..ئێێ پرسیارێک دەکەم"
ووتم

"دەزانم چی دەڵێیت پێویست ناکات"
ووتی

"ئێ چارەت کرد؟"
ووتم

جین هیۆنگ لە خواردن وەستا و بە جدیەوە سەیری کردم

"ئحم جۆنی سەیرمکە...ئێستا ئەو کارەی دەیکەی یەکەم دژی یاسایە...دووەم مەترسیەکی گەورەیە بۆ سەر ژیانت"
ووتی


"دەزانم هیۆنگ...بەڵام ئەم بڕیارە گەڕانەوەی نیە..."
ووتم

"نامەوێ ڕێگریت لێ بکەم چونکە ئەمە کۆتا ئامانجە گەورەکەتە..بەڵام تکایە ڕێز لە ژیانی خۆشت بگرە...دەزانی گەر گەشت بەرەو هاشیما بکەیت بە ئەگەری زۆرەوە دەمریت؟!"
ووتی

سەرم نزم کردەوە..بێگومان قسەکەی ڕاست بوو...بێگومان ژیانم لەناودەچێت...

"هەموو هەوڵی خۆم دەدەم بۆ ئەوەی لەژیان بم بەڵێن بێت هیۆنگ"
ووتم

"ئااھ قسەکردن لەگەڵت بێسوودە.....باشە....ڕازیدەبم"
ووتی

دڵخۆش بووم و بە زەردەخەنەیەکی کراوەو سەیریم کرد بەڵام ڕستەی دواتری خستمیە گومانەوە

"بەڵام بە مەرجێک"
ووتی

"چیە؟"
ووتم


"منیش دێم"
ووتی

























*END*
٭ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ٭


بەلاتانەوە چۆن بوو؟

شایەنی بەردەوام بوونە؟

بەپەرۆشن بۆ ڕووداوەکانی دواتر؟

ڤۆیت و کۆمێنت وەک پاڵپشتیەک لەیاد مەکەن تا ئێستا سێ جار پێداچوونەوەم لۆ کردیە هەتا بە باشترین شێوە پۆستی بکەم کەمەک ڕێزی ماندووبوونم بگرن


چاوەڕێی بەشی نوێ بن










نووسەر : سایرن شی

Continue Reading

You'll Also Like

7.3M 303K 38
~ AVAILABLE ON AMAZON: https://www.amazon.com/dp/164434193X ~ She hated riding the subway. It was cramped, smelled, and the seats were extremely unc...
10.2M 353K 35
How does your night go from a game of Hide and Seek with your best friend, to your parents being murdered the same night? On top of that, you're sent...
807K 27.1K 149
Urban legends and myths from around the world will be published here.
25.4K 906 16
waking up to find yourself in a strange room, in a different time, with a different life, different friends, being chased by different slashers...