ıllıllı Hashima Island (END) ıllıllı

1K 243 310
                                    

Vote before reading

ئاگادار بن کۆتایی دوو بەشە

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

*کەسێک قسە دەکات*

چاوەکانم کردەوە بەڵام وەک ئەوە وابوو هێشتا چاوەکانم داخرا بێت....تاریکە...زۆر تاریکە....تەنانەت لاشەی خۆم نابینم....بایەکی زۆر سارد دێت و دەملەرێنێت...

دەتوانم گوێبیستی چەند دەنگێک بم....کەسانێک کە قسە دەکەن..من لە کوێم؟.

هێشتا سەرم لەسەر زەویەکەیە و ناتوانم هەڵسمەوە...لەوانەیە بەهۆی ساردی ئاوەکە و کەشەوە بووبێت

"چی لێبکەین؟"
&

"سەرۆک داوای بینینی کردەوە بە زیندوویی"
$

"باشە....بیبەن"
&

دوو قۆڵ هات و بەرزی کردمەوە...م.من.ڕووتم؟؟

هەست دەکەم جەستەم هیچ بەرگێکی پێوەنیە...

تەنها قۆڵیان گرتبووم و ڕایاندەکێشام بەسەر زەویە ڕەقەکەدا...خۆم وانیشان دا کە لەهۆش خۆم نیم..دەمەوێ ڕابکەم

دەنگی کرانەوەی دەرگام بیست. ..دەنگێکی زۆر ناخۆش و بەهێز وای کرد نێوچەوانم گرژ بکەم

دوبارە دەستیان کرد بە ڕاکێشام ....

.
.
.
.
.
.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


*ڤی قسە دەکات*

دووبارە شوگا و هۆسۆک دەستیان کردەوە بە شەڕ. ....جین تووڕە ببوو بەو شەڕە بێمانایە بە هەمان شێوە منیش...بەڵام نەمویست خۆم بکەمە نێو شەڕەکە بڕیارمدا بە بێدەنگی بمێنمەوە..ئەوە باشترە...

شوگا پاش ئەوەی هەندێک قسەی خستە بەردەممان بە توڕەیی نامەکەی فڕێدا و لەو شوێنە ڕۆیشت.....زۆر بانگم کرد بەڵام وەڵامی نەدەدامەوە...

بەرەو لای ئەو ڕامکرد بەڵام وەستام کاتێک بینیم لە ژێر دارەکە دانیشتووە....ویستم کەمێک به تەنها جێی بهێڵم بۆیە وازم لێی هێنا کەتەنها بێت..

گەڕامەوە ژووری کارتەکان....جۆنگکووک و جیمین هەوڵی ئارامکردنەوەی جین و هۆسۆکیان دەدا...بە بێدەنگی لە بەرامبەریان وەستام و سەیرم دەکردن

لەناکاو بیرم کەوتەوە کە شوگا نامەکەی فڕێ دا....نامەکە له کوێیە؟؟؟؟ بە خێرایی دەستم کرد بە گەڕان بە دوای نامەکه

ĤaShImå IⓈŁãNd {BTS} ✔Opowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz