ıllıllı دڵی هاشیمایە ıllıllı

956 283 158
                                    

Vote before reading

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Start

"ئااااااا من گوورگ نیم مرۆڤممم کوڕەەە"
ڤی بە هاوارەوە ووتی

"دەزانم گەمژە کەمێک بەرگه بگرە زۆری نەماوە. ..برینەکەت کەمێک قوڵە بەڵام شتێکی وا نیە"
گوورگی سوور ووتی

"باشه کەستان نەدۆزیەوە هۆسۆک نەبێت تا چارەسەرم بکات؟...هەست دەکەم لایەکی جەستەم لەدەست داوە ئاااھ"
ڤی بە بێزاری و ئازارەوە ووتی

"کەمێک بەرگەبگرە تای...تۆ باش دەبی"
جیمین ووتی

"خۆی ئەوەندە ئازاری نەبوو بەڵام هۆسۆک..."
ڤی ووتی

قسەکەی تەواو نەکرد چونکە مستەکۆڵەیەکی بەهێز بەر ڕووخساری کەوت

"هێی هێی چی ڕوودەدات؟"
جین هات

"داهێنەر لێدانی خوارد"
جیمین بە گاڵتەوە ووتی

"کۆتا جارت بێ بەو ناوە بانگم بکەیت تێگەیشتیت؟"
گوورگی سوور بە توڕەییەوە ووتی و ئەوێی جێهێشت

ڤی بە تووڕەییەوە هەڵسایەوە و ویستی پەلاماری گوورگی سوور بدات بەڵام جین ئەوی گرت

"تای وازی لێبێنە"
جین ووتی

"وازم لێبێنە...ئەو کوڕە هەتیوە زۆر سنور دەبەزێنێت..خوی بەچی دەزانێت چۆن دەتوانێت دەستم لێ بەرز بکاتەوە"
ڤی بە تووڕەییەوە ووتی

"باشە ئەو کوڕە چ کێشەیەکی لەگەڵ ناوی خۆیدا هەیە؟"
جیمین پرسی

"نازانم...ئەوەندەی بزانم ڕابردوویەکی ناخۆشی هەیە..ئێوەش سەرمەخەنە سەری"
جین ووتی

"بەڵام ئەو...."
ڤی بە خێرایی قسەی کرد بەڵام جین پێی بڕی

"تایهیۆنگ......تکایە.."
جین ووتی

ڤی قسەی نەکرد و دەستی لەسەر قۆڵە بریندارەکەی دانا و ژوورەکەی جێهێشت....

"هیۆنگ...ڕابردووە ناخۆشەکەی چیە؟"
جیمین پرسی

"ئاھ ناتوانم بیڵێم بێ ئەوەی خۆی بیەوێت...."
جین ووتی

جیمین سەری بە بەڵێ جوڵاند.....

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"سەیرکە....لێرە دەرگایەک هەیە...وەک ڕێڕەوی ئەشکەوتێکە.....هەرکە ئەو ڕێڕەوەت تێپەڕدا دەگەیتە گۆڕەپانێکی گەورە..."
شوگا ووتی کاتێک سەیری لاپتۆپەکەی دەکرد

ĤaShImå IⓈŁãNd {BTS} ✔Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ