Hashima' JOONI°'

2.2K 367 407
                                    


vote befor reading🍷

*ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ*

start

من کیم نامجوون لە ساڵی 1994 لە کۆریای باشوور لەدایک بووم لە خێزانێکی ناوەند ، خێزانێکی ئاسایی بووین و بەئاسوودەیی دەژیاین ، دایکم ڕۆژنامەنووسێکی بەتوانا و چاونەترسە باوکیشم کامێرامانێکی لێهاتووە بەیەکەوە لە کەناڵێکی ناوخۆیی کاریان دەکرد

سەبارەت بەخۆم هەر لە منداڵیەوە دەڵێن کە منداڵێکی زیرەک و جیاواز بووم لە هەموو کارێکدا سەردەکەوتم بەتایبەت خوێندن تەنانەت توانیم لە قۆناغی نۆیەم پلەی یەکەم بەدەست بێنم لە سەرانسەری کۆریای باشوور

بەهۆی چالاکی مێشکم توانیم لە تەمەنی سێ ساڵی فێری نووسین و خوێندنەوە ببم لە تەمەنێکی کەمەوە وەک کەسێکی گەوره ڕەفتارم دەکرد ئەمە دڵخۆشکەر بوو بۆ دایک و باوکم کە کوڕەکەیان بەم شێوەیە سەرکەوتووە ، هەمیشە هانیان دەدەم و پشتگیرم بوون

لەبەر ئەوەی تاکە مناڵیان بووم واتە خوشک و برام نیە ، زۆر گرنگیان پێم دەدا ، کام شت جوان و ناوازە  بوو دەیانکڕی بۆم بە گوێرەی توانایان

ڕۆژێک ...بڕیارێکی مەترسیداریان دا ....ئەویش گەشت کردن بوو بۆ شوێنێک...شوێنێک کە هیچ مرۆڤێکی لێ ناژی...شوێنێک کە هەناسەدانیش تێیدا مردنێکە ...شوێنێک کە تەنانەت ئاژەڵەکانیش ناتوانن تێیدا بژین..

دورگەی هاشیما

دورگەی هاشیما دەکەوێتە وڵاتی ژاپۆن یەکێکە لە دورگە نامۆ و ترسناکەکان ، بەپێی قسەی خەڵکی دورگەکە بەڕێوە دەبرا لەلایەن خێو و جنۆکەکان
بەهۆی ترسی زۆری خەڵکەکە ئەو دورگەیە بۆ هەتا هەتایە چۆڵ کرا بەر لە چەندین ساڵ


هەموو ڕاگەیاندکار و یوتوبەرە هەرە بەناوبانگەکان و بازرگانانی وێنەی دەگمەن هەوڵی گەیشتن بەو ناوچەیەیان دەدا بە مەبەستی دەستکەوتنی کەلوپەل و وێنەی دەگمەن بەڵام هەر کەسێک سەردانی ئەو ناوچەیەی کردبێت نەگەڕاوەتەوە!

ئەم ساڵ....کە دەکاتە ساڵی2006 کۆمپانیایەکی بەناوبانگی وێنەی دیمەنە جیاواز و دووبارە نەبووەوەکان لە ژاپۆن بڕە پارەیەکی خەیاڵیان دانا بۆ ئەو کەسەی کە بتوانێت سەردانی ئەو دورگەیە‌ بکات و کۆمەڵێک لە وێنە و کەلوپەلە بەنرخ و مێژوویەکان بهێنێتە وڵاتی ژاپۆن

بێگومان هەموو جیهان سەبارەت بە هاشیما و ڕووداوەکان ئاگادارن پاش ئەو شتانەی کە ڕوویاندا لە چەند ساڵی ڕابردوودا ...ئەو کەسانەی کە سەردانی ئەو دوورگەیان کردووە نەگەڕاونەتەوە تەنها جارێک نەبێت کە منداڵێک توانی ڕزگاری بێت ئەویش بە گەیشتنی بەو کەشتیەی کە پێی هاتبوون بۆ دوورگەکە بەڵام ئەوە منداڵ نەبوو!!!

ĤaShImå IⓈŁãNd {BTS} ✔On viuen les histories. Descobreix ara