|| ' شـــیـان ' || ✓

By GREiLL8

3.1K 750 1.5K

"دوورڪەوتــنەوەت لێــم گەورەتریــن چـــاڪەیە ڪە بـتـوانیـت بـۆمـی بـــڪەیــت" 𝚊𝚖𝚒𝚛𝚊 𝚣𝚊𝚒𝚗 ... More

𝐩𝐚𝐫𝐭 1
𝐩𝐚𝐫𝐭 2
𝐩𝐚𝐫𝐭 3
𝐩𝐚𝐫𝐭 4
𝐩𝐚𝐫𝐭 5
𝐩𝐚𝐫𝐭 6
𝐩𝐚𝐫𝐭 7
𝐩𝐚𝐫𝐭 8
𝐩𝐚𝐫𝐭 9
𝐩𝐚𝐫𝐭 10
𝐩𝐚𝐫𝐭 11
𝐩𝐚𝐫𝐭 12
𝐩𝐚𝐫𝐭 13
𝐩𝐚𝐫𝐭 14
𝐩𝐚𝐫𝐭 15
𝐩𝐚𝐫𝐭 16
𝐩𝐚𝐫𝐭 18
𝐩𝐚𝐫𝐭 19
𝐩𝐚𝐫𝐭 20 𝐄𝐍𝐃

𝐩𝐚𝐫𝐭 17

111 32 35
By GREiLL8


TAKE IT EASY
TAKE A BREATH


.





.






"کەواتە گیانی دادە هیچم بۆ باس ناکەیت؟"


خەندەم کرد
دوای ئەوەی خواردنی خوارد ڕۆشتینە نزیکی پەنجەرە گەورەکە کە خۆرەکە لێیوەی دەهاتە ژوورەوە

"دەمەوێ تۆ سەرەتا بۆم باسبکەیت"
دەستم لەسەر دەستی دانا

لە ناکاو ڕوخسارم گرژ کرد
من هەستەکەم گوێم لە دەنگی شتێکە؟وەکو کردنەوەی دەرگایێک؟

دەستم لەسەر لێوم دانا بە هێمای ششش
ئەویش کەمێ ترسی لێنیشت



بە ئاگاماژە پێیم وت لە شوێنی خۆی بێت
منیش بە نەرم دانانی هەنگاوەکانم نزیکی دەرگاکە بوومەوە
کەسێک هەوڵدەدات بیکاتەوە؟بەڵام ئەمە قفڵێکی باشی پێوەیە پێم وانییە بتوانێ

کەمێک پێکەنیم و خۆمم ڕاست کردەوە
پێم وایە بێهیوا بوو چ گەمژەیێکە؟


بە منێکی گەورەو گران نەبوویە کاتی مناڵ و تواڵە خۆی لەسەر فێرکات

هەڵبەزیمەوە
لەگەڵ دەنگە بەرزەکەی لای چەپم
بێ هەناسە بووم

گوێم لە دەنگی ترسانی فەرەح بوو

چاوەکانم لە ترسدا سوراند
سەیرم کرد ئەی خوایە
چ نەفرەتیێکە!!

ڕوخسارم گرژ بوو

کاتێک بینیم پارچە وورد بووەکەی پەنجەرەکە لەسەر زەوی کەوتووە

وە بەردێکی گەورەش لە نزیکی
باشە من لێوە دوورم گەرنا بە ساغی نەمابووم

گۆزەکەی تەنیشت مێزەکەم بڵندکرد بە هێواشی چوومە نزیکی
ڕاستەوخۆ بڵندم کرد

هاوارێکم کرد و بۆ ڕوخساریم هاوێشت

"ئەوە چی دەکەی گەمژە؟"

گوێم لە دەنگێکی ناسراو بوو


چاوەکانم بەهێواشی کردەوە
بینیم گۆزەکە لە سەر زەویە واتا خۆی لاداوە

پێڵوی چاوەکانم ڕۆشتنە سەر
ئەو درێژەی بەرامبەرم

"کاکە"
شۆک بووم
ڕاستەوخۆ خۆم بۆ باوەشی هەڵدا

"ئهم کاکە خەریک بوو بم کوژی هاروهاج"

"هێی خەتای خۆت بوو هەر ووتم ئەو گەمژەیە کێیە ناردوویانە بۆ کردنەوەی دەرگاکەوە"

بە خەندەوە لە باوەشی هاتمە دەرەووە
سەیریم کرد

دواتر سەیری لای ڕاستیمکرد

چاوەکانی پرن لە فرمێسک و خۆی هەڵدا باوەشم
"کچێ خەریکە ئەمرم هێواش"

"هەی شێت زۆر ترسام شتێکت لێهاتبێ"

خەندەیێکی لە دڵەوەم کرد نور باشترین هاورێ نا بەڵکو خوشکە بۆ من

دواتر کەسێکی ترم بینی
"بوشرا؟؟"

نور
"ئەو هیچ شتێک نازانێ تەنها تۆی دۆزیەوەو ئێمەی ئاگادار کردەوە"

خەندەم کرد و لە باوشم کرد
بە هێمنی وتی
"ڕاستە نازانم چی ڕویداوە بەڵام من لەگەڵتم"


من دڵخۆشم کەوا ئەوانم هەیە
خوشکێک هەمیشە لەخەمتدابێت
برایێک هەمیشە پاڵپشتت بێت
هاوڕێیێک بێ ئەوەی هیچ شک بەرێ یارمەتیدەرت بێت

"ئەمیرە"

گوێم لە ناوی خۆم بوو بە هێمنی لە دوامەوە

ئای خوایە فەرەحم بە هێمن وەستاوە
ڕۆشتم و دەستیم ڕاکێشا لەدواوەی وەستام و روخسارم لەسەر شانی دانا

"ئەمەش خوشکەکەم فەرەح"
بە کەمێک هاوارەوە ووتم

هەموویان دڵخۆشبوون و باوەشیان لێیدا منیش فەرەحم پێیان ناساند وە ئەو دودڵیەکەی نەما

موراد
"لەیال ئەبێ بڕۆین"

فەرەح
"یا دە پێی مەڵێن لەیال"

"ڕاستەکات پێی بڵێن شێت"
لەدوای نور هەمووان پێکەنین

منیش بە گرژیوەوە ڕۆشتم
بەسەر شوشەکانا دواتریش چوینە دەرەوە بە ڕاکردن

"ئەوە لەوەتەی منتان لەگەڵ نییە ئەڵێی بوێر بوونن"

"ئا پێشم کەوە ڕامەبوێرە"
نور ووتی

ڕۆشتینە سەر ئاسنە تیژەکان و هەر یەکەمان بەسەری دا پەرینەوە

.



.

دوای دەنگێکی بچووک لە مۆبایلەکەیەوە
کە نیشانەی ئەوەیە کەسێک دزەی کردۆتە ماڵەکەی
لە خەیاڵی خۆی وای دانا یەکێکە لە پاسەوانەکان

بەهۆی کۆبونەوەکەیەوە پشتگوێی خست
بە هێمنی خەریکی کارەکانی بوو

دوای ماوەیێک

ڕۆشتە ژوورەکەی خۆی و بە هێمنی دانیشت

سەیری کرد

وە ڕوخساری کەمێک شۆکی پێوە بوو کاتێک کامێراکانی لێدایەوە

ئەو گوێی لە تەواوی قسەکانیان بوو
خوشک؟
دووبارە ناوی ئەمیرە؟

ئەوانە گێژاوێکیان لەسەریا دروست کرد
وە بەپەلە پەیوەندیێکی کرد
"هەر ئێستا دووبارە بە ووردی لێکۆڵینەوە لەسەر هەمان کەس بکە
دڵیام نهێنیێکی زۆر زیاتر لە دوای ناسنامەکەیەوە هەیە"

پەیوەندیەکەی داخستەوە
"پێم وایە من زۆر لەوە بە مەراق ترم تا چاوەڕێ بکەم شتەکان خۆیان ڕوون ببنەوە"





.


.





لەیال

ئێمە هاتووینەتە خانوە بچوکەکەی نزیک دەرەوەی شار
وە لە نێو باخچەکەدا دانیشتوینە

سەیری یەکە بەیەکەیان دەکەم
چاوەکانیان پر فرمێسک بوون

وە باوەشمان لە هەموویان دا
ئێستا بوشرا لەگەڵ ماندا دانیشتوە پێموایە
کرمی زانینی هەیە

موراد ئاماژەی پێمدا
ڕۆشتم لەگەڵی
کەمێک دوورکەوتینەوە


باوکە مالیک لەوێ بوو لە نزیک دارەکان
وە کەمێک خەم لەسەر ڕوخساری دیار بوو

"چی بووە؟"
سەیریانم کرد

"لەیال دوای ئەوەی تۆ وون بوی ئێمە سکاڵامان دژیان تۆمارکرد سەرەرای نەبوونی بەڵگە ئەوەی پۆلیسەکان هەر نا بتوانن چاویان لەسەریان بێت وە بەیانی دادگایە گەر بەڵگە نەبێ هیچمان پێناکرێ...
ممم پیاوێکمان دۆزیوەتەوە کە شایەتیمان بۆئەدا بەڵام دڵنیا نیم گەر بتوانێن بەسەلامەت بیهێڵینەوە هەرکە زانیان کەسێک هەیە ڕاستەوخۆ دەیکوژن"


بە هێمنی گوێم گرتبوو تا کۆتا قسەکانی
"ئەی ئێمە چی بکەین گەر تەنها تەڵەیێک بوو؟ دوای ئەوەش هیچ یەک لە بەڵگەکان ئێستا لەلای من نین"

"منیش هەر ئەوە ئەڵێم بەیانی بەر لە دادگایی سەردانی ئەکەینبە نهێنی ئەوە تاکە هیوامانە"

نور
"باوکە وەرن دایکم بانگتان ئەکات"
هاواری کرد


موراد
"با ئێستا لەم مەسەلەیە گەرێین دواتر باسی ئەکەین"

ڕۆشتینە لایان کە لەسەر کورسیەکان دانیشتبوون
وە بەشێوەی چەماوە

بۆنی خۆشی گژووگیا تەرەکە بڵاوبوبویەوە
لەگەڵ شنە بایەک قژەکانمی ئەجوڵاند

دایکم چەند شیرینی و شەربەتی هێنا بۆ خواردن
من و نور یارمەتیمان دا

دەستمان بە قسە کرد و خۆشیمان ئەبینی


پاش کەمێک هەموویان بێدەنگ بوون
"ئازیزم بۆچی دەستناکەیت بە گێرانەوەی رابردوو پێم وابێ زۆریان بە پەرۆشن بۆ زانینی"

سەیری باوکمم کرد
بە هێمنی خەندەی کرد و سەری بەئەرێنی جوڵاند

"ئەوکاتە دەستی پێکرد کە باوکم بریاریدا من وەکو کچی باوکە مالیک دابنێ و لەسەر نازنامەش هەمان شتی کرد
ئێمە ئەومان زۆر خۆشدەویست ئەو وەکو پاسەوان و باخەوانی باوکم کاری ئەکرد لە ژوورە بچوکەکەی باخچەکەش دەمایەوە
هەندێکاتی کەمیش پشوی وەردەگرت بۆ لای خێزانەکەی
من ئەمزانی ئەو بۆیە وایکرد تاوەکو دوژمنەکانی پێم نەزانن چونکە ئەوان تەنیا فەرەحیان بینیبو وە ئەیان ویست لە ڕێگای باوکمەوە خراپترین جۆری بازرگانی بکەن ماددە بەرنە وڵاتانی تر و بیگوازنەوە
ئەوکاتەش باوکم باشترین بازرگان بوو وە کەشتیێکی گەورەی هەبوو بێگومان دوای ئەو بەرەو پێشچوونەی توانی باشترین زەوی بکرێتەوە لە وڵاتدا کەوا ئەکبەرو هاوڕێکەی ئەیان ویست بیکرنەوە
تەنها ئەوان بەو شوێنەیان ئەزانی

وە ڕۆژێک هەورەکان باڵیان کێشابوو بەسەر زەویدا و خۆرەکەیان لە نێو باوەشیاندا شاردبوویەوە
من گەرامەوە لە قوتابخانە

                                          

ئەوڕۆژە باوکە مالیک سەردانی خێزانەکەی کردبوو


گەڕانەوە بۆ ڕابردوو


"بۆچی ئەبێ من بەو شێوەیە بژیم باوکە؟
من ئەزانم فەرەحـتان زیاتر خۆشئەوێت..
بۆچی بە قسەی ئەوتان کرد هااا بێگومان بێگومان ئەو کچە خۆشەویستەکەی تۆیە.."

"ئەمانە هەمووی خوڕافیاتی دڵ و دەروونتن ئازیزم ئەو تەنها لە پێناو تۆدا ئەم کارەی کرد..تۆ بە هەڵە لێی تێگەیشتویت ئێمە بەو شێوەیە گرینگیت پێ ئەدەین...تەنها بۆ ماوەیێک بمێنەوە بەم شێوەیە"

پێکەنینی کەمی کرد و ڕاستەوخۆ ڕۆشتە ژوورەکەی

دوای ئەوەی گریا وەک هەمووکات ناخی پڕ لە پرسیار مایەوە بەرامبەر ئەو ژیانەی تێیکەوتووە

جلەکانی قوتابخانەی گۆری و لەسەر کورسیەگە دانیشت و بیری ئەکردەوە

تا دوای کەمێک خوشکەکەی بە شپرزەییەوە هاتە ژوورەوە

"ئـ.ئەمیرە ئەبێت بڕۆی.."

دەنگە دەنگی زۆر دەهات لە خوارەوە

"چی باسی چی دەکەی؟"

دەستمی گرت فرمێسکی پڕ لە چاوەکانی بوون بەڵام نەیهێشت بکەون

"پێم وتی ئەبێ بڕۆی تێناگەیت؟"
بە توڕەییەوە بەم کچە سەر لێشێواوەی ئەوت

"چـ..چیی!!؟ بەڕاستیتە..
بڕۆمە کوێ؟..ئەو دەنگە دەنگە چییە لە خوارەوە؟"

"گوێم بۆ بگرە ئێستا کاتی باسکرنی هیچم نییە تەنها بڕۆو
وە پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکە"
کاتێک کاغەزێک بچوکی خستە نێو دەستی

"بەڵا.."

دەنگێکی بەرز تر هات وەکو تێکدانی خوارەوە ئەو کچە بچوکە لەرزی و سەیری دادەی ئەکرد

"دەی خوشکەکەم بڕۆ ئەو یارمەتیت ئەدات
تۆ پێویستە بەهێز بمێنیتەوە"

باوەشی لێیدا و فرمێسکیان ڕشت
بەسەر لێواری ئاسنە پتەوەکان بە خانووی تەنیشتیان ڕۆشتە دەرەووە


ڕایکرد



ڕایکرد





تاوەکو بەگریانەوە خۆی بە خانمێکدا کێشا

"خانم تکایە بهێڵە پەیوەندیێک بکەم"
خاتونەکەش بە سۆزەوە مۆبایلەکەی پێدا

"بەڵێ.."
هەرکە گوێی لە وەڵامی پەیوەندیەکە بوو
دەستی کردەوە بە گریان

"مامە مالیک؟"

"کچەکەم ئەمیرە چی بووە؟"

"ئـ...ئەوانن بـاوکـ..کم دەکوژنن"
چەند چرکەیێک لە گریان دەنگی بە لەرزۆکی هاتە دەرەوە

"چـ..چی دەڵێی ئازیزم کێ کێ دەکوژێ؟"
بە ژڵەژاوی وتی
لوتی بە فامیلەکەی بەری سڕی

"تکایە زوو وەرە ئەوان خەریکە باوکم دەکوژن نازانم کۆمەڵە کەسێک بوون"

"باشە کچەکەم من ئێستا دێمە ماڵەوە تۆش ئاگاداری خۆت بە"
بە پەلە ووتی و پەیوەندیەکەم داخستەوە
دامەوە خاتوونەکە

پاش کەمێک ڕۆشتمەوە نزیک ماڵەوە


بەڵام دوکەڵ ماڵەکەیانی تەنیبوو


ئەو کاتەی هەستی کرد بەردەرگای ماڵیان پڕە لە خەڵک
وە فرمێسکەکانی بەردەوام ئەکەوتنە خوارەوە

لە دوورەوە لێیڕوانی
ئەیبینی دەنگی دایک و باوکی چۆن جەرگ ئەسوتێنێ کەوتەسەر زەویەکە و فرمێسکەکانی ئەکەوتنە سەر گۆنایو دوبارە نوێ بوونەوە
شۆک بووبوو بەوەی بەردەمی بۆیە هیچ کاردانەویێکی لێبەدینەدەکرا


دواجار ئەوکەسەی دی کە لە ماڵەکە هاتە دەروە وە بەڵێنی دا کە هەرگیز ئەو ڕوخسارە لە یاد نەکا

باران نم نم دەرژایە سەر زەویەکە






ڕاستەوخۆ بەلایەکدا کەوت
"باوکە..."










بەردەوامە

.



.




"جاری داهاتوو کەمێک لە هەستەکانت نیشانیان بدە چونکە
یاریەکە نابەیتەوە گەر هەموو کارتەکانی دەستت نیشانیان بدەی"


چێژتان لێبینیبێت چاوگەشەکانم






.𝐃𝐎𝐍'𝐓 𝐌𝐄𝐒𝐒 𝐖𝐈𝐓𝐇 𝐓𝐇𝐄 𝐆𝐈𝐑𝐋'𝐒.

.𖠌.

.




.

Continue Reading

You'll Also Like

613 105 7
هەرگیز نەمدەزانی پەیوەندییەکی سادەی یاریکردن بەم ئاستە دەڕوات بەڵام بە هیچ شێوەیەک پەشیمان نیم، تەنها سەرم سوڕماوە تەنها کاری وەرگێڕانم بۆی کردووە هە...
2.5K 428 6
چی سەبارەت بە شەوێک کە تەنھا مانگی تیا دیارە ؟ بە بێدەنگی لە نزیک دەریاچەکە دادەنیشێت و بە چاوە تەڕ بوەکانی سەیری ئاسمانە تاریکەکە دەکات وە هەموو ئەو...
1.9K 392 10
بیرت ئـەڪەم هەموو ڪاتێڪ بەڵــام هـەرگــیز پێـتـی نــاڵــێم ! تەواوڪـراوە !
137K 6K 28
!Adult/Possessive and Asshole!