ئەو شەوەی مانگ پڕبوو(کۆتایی ه...

By esmeray9597

2K 438 873

جۆنگکووک: تۆ لە بەفر دەچیت جوان بەڵام سارد..! More

1
2
3
4
5
6
7
9
10
11
12
13
14
~THE END~

8

106 32 128
By esmeray9597

𝘷𝘰𝘵𝘦 & 𝘤𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵

ᵖᵃʳᵗ ᵉⁱᵍʰᵗ
_____________________

~Pov jungkook~

ماوەی یەک هەفتە بوو نەمدەزانی کە کامێلیا لەکوێیەو چی بەسەر هاتووە تەنانەت ناونیشانی ئەویشم نەدەزانی کۆتا ڕۆژ کە بینیم ئەو زۆر دڵخۆش بوو چونکە ڕۆژی لەدایکبونمان بۆ ڕێکخستبوو هەمووان زۆر دڵخۆش بووین بەڵام دوای ئەوە کامێلیا نەدەهاتەوە بۆ قوتابخانە زۆر نیگەرانی ئەو بووم وەڵامی پەیوەندیەکانی ئێمە نەدەدایەوە بەڵام دوای هەفتەیەک دەرکەوتەوە تەنها ناو و ڕوخساری وەک خۆی مابوو ئەو هیچ پێنەدەکەنی بەتەواوی وەک کەسێکی بێ هەست وابوو نازانم چی بۆتە هۆی ئەمە بەڵام دڵنیام کە شتێکی ئەوەندە خراپی بەسەر هاتووە تا وای لێبێت من کامێلیا دەناسم ئەو زۆر بەهێزە بەڵام بۆ بۆچی ئێستا بەو شێوازەیە ئەو دەمترسێنێت، جیام بینی کە بەتەنها بوو

جۆنگکووک: جیا کامێلیا لەکوێیە

جیا: کەمێک پێش ئێستا لەگەڵم بوو بەڵام سی هیون هاتوو شتێکی بەگوێی کامێلیادا ووت و ڕۆشت کامێلیاش کەمێک تێکچوو ووتی دەبێت بڕوات منیش پێم وابوو کە پێویستە بە تەنها جێی بهێڵم بەڵام ئەو بەرەو ئاڕاستەی سەربانەکە ڕۆشت

جۆنگکووک: باشە سووپاس

ووتم بەخێرای و ڕامکرد بۆ ئەوەی بڕۆم بۆ سەربانی قوتابخانەکە بەخێرایی بە سەر پلیکانەکاندا هەنگاوم دەنا چوومە نێو سەربانەکەوە کامێلیام بینی لەسەر لێواری دیوارەکە بەنەفرەت بێت ئەو خەریکە دەکەوێت

جۆنگکووک: کامێلیا وەرە خوارەوە دەکەویت

نەمویست نزیکی ببمەوە ترسام لەوەی کە بکەوێت ئەو وا دەردەکەوت کە گریابێت بەبینینی من شڵەژا و هاتە خوارەوە ئەو بەپەلە ڕۆشت نازانم کێشە چییە بۆچی وادەکات بەڵام هیوادارم بەزووی بەسەریدا زاڵ بێت

~Pov kamelia~

ناتوانم چیتر بەرگەی بینینی سی هیون و لی تانگ بگرم ئەوان بەردەوام زەردەخەنەم بۆ دەکەن دەمەوێت هەردووکیان بە دەستەکانی خۆم بکوژم چیتر بەرگەی ئەم دۆزەخە ناگرم ناتوانم ناتوانم بەسەریدا زاڵ ببم، هەرگیز بیرم لەوە نەکردبۆوە کە ژیانم بەو شێوازە لەناو دەچێت و بێچارە دەبم 

من ئەو کچەم کە زەردەخەنە دەکەم لەکاتێکدا دەمەوێت بگریم، ئەو کەسەم کە چەندەها بارگرانیم هەبووە بەڵام کەس بەوەی نەزانیوە، ئەو کەسەم کە بە هەموو دڵمەوە کەسانی ترم خۆش دەوێت بەڵام هەمیشە دڵم دەشکێنرێت، ئەو کەسەم کە لە دڵخۆشبوون دەترسم چونکە هەرکاتێک دڵخۆش ببم شتێکی خراپ ڕوودەدات ئەو کەسەم کە چەندەها هاوڕێی باشم هەیە بەڵام هەس بە تەنهایی دەکەم، ئەو کەسەم ئەگەر دڵم بشکێنیت داوای لێبوردنت لێ دەکەم، ئەو کەسەم کە هەرگیز بەجێت ناهێڵم کاتێک پێویستت بە منە، بەڵام ئێستا ئەی ئێستا چی هیچ کام لەو شتانە هیچ مانایەکی نییە بۆ من بۆچی من دەبێت باشبم لەکاتێکدا کەسانی دەوروبەرم زۆر خراپن بۆچی دەبێت خۆم دڵخۆش دەرخەم و هەستەکانی خۆم بشارمەوە داوای لێبوردن لە خۆم دەکەم کە بەبێ هۆ گریام کە هێشتم ئازارم پێ بگات کە ئێستا لەم باروودۆخەدام، نازانم چی ڕاستە و چی هەڵەیە، تا ئەم ساتەش هیوا خوازم کە ئەمە تەنها خەونێک بووبێت باوەڕم وایە کە ئەمە خەونە بەڵام چۆن لەم خەونە ناخۆشە بێمە دەرەوە چۆن دەبێت چیبکەم تا ڕزگارم بێت، لەو خەیاڵانە هاتمە دەرەوە بەو دەستەی لەسەر شانم داندرا لەلایەن جۆنگکووکەوە

جۆنگکووک: کامێلیا هەستە کاتی قوتابخانە تەواو بوو

کامێلیا: باشە

جۆنگکووک: پێم وایە تۆ باش نیت

کامێلیا: من باشم

جۆنگکووک: من لەگەڵت دێمەوە قسەش دووبارە ناکەمەوە

کامێلیا: پێویست ناکات

جۆنگکووک: پێشم کەوە

کامێلیا: باشە

نەمدەتوانی لەوە زیاتر ئینکاری بکەم بێزارم لە هەموو شتێک ناتوانم قسەش بکەم، لەگەڵ جۆنگکووک بەرەو ماڵەوە دۆڕۆشتم هەردووکمان زۆر بێدەنگ بووین جۆنگکووک وا دەردەکەوت کە بیەوێت قسە بکات بەڵام لەو کاتەی کە دەیویست قسە بکات پەشیمان دەبۆیەوە ئەو لێوی خۆی بەیەکەوە نوساندبوو بەڕادەیەک کە لێوی دیار نەمابوو و پشتە سەری خۆی دەخوراند ئەوە واتە کێشەیەکی هەیە بەڵام من نازانم کێشەی ئەو چییە ئەو بەردەوام بوو لە کردنی ئەوە منیش پرسیارم کرد

کامێلیا: ئەگەر پرسیارت هەیە بیکە یان ئەگەر دەتەوێت بڕۆیت بڕۆ

ووتم بەبێ هەستی

جۆنگکووک: ئێ..من نامەوێت بڕۆم تەنها.....

کامێلیا: تەنها چی

جۆنگکووک: تەنها پێم سەیر بوو کە دوای هەفتەیەک لە دیارنەمانت گەڕایتەوە گەڕانەوەکەت سەیر نەبوو بەڵکو ئەوە سەیر بوو کە تۆ زۆر گۆڕایت تۆ ئەو کامێلیایە نیت کە من دەمناسی من و ئەوانی تر هەرگیز تۆمان بەو شێوازە نەبینیوە وە کە تۆم بینی لە سەربانەکە زیاتر وەک ئەوە دەردەکەوت کە بێ هیوا بووبیت لە ژیان و بتەوێت....

کامێلیا: بمەوێت چی

جۆنگکووک: بتەوێت چیتر لەم ژیانە نەمێنیت و بەجێمان بهێڵیت

کامێلیا: زۆر پێمەوە دیار بوو

ووتم بەبێ هەستی کاتێک بەردەوام بووین لە ڕۆشتن

جۆنگکووک: چی واتە هەر بەڕاستی دەتویست ئە کارە بکەیت

کامێلیا: دڵنیا نیم

نازانم بەڵام لای ئەو هەست بە ئارامی و پارێزراوی دەکەم ناتوانم هیچ شتێکی لێ بشارمەوە وە ئەوەی کەسێک پێم بڵێ ئەو تاکە کەسە کە لێت تێدەگات و دەتوانێت ببێت بەدەرمان بۆ برینەکانت

جۆنگکووک: ئەی بیرت لەو کەسانە نەکردەوە کە لە دوای تۆ بەجێ دەمێنن

کامێلیا: بۆچی

جۆنگکووک: دایکت تەنها تۆی هەیە نازانیت کە ئەو چەند خەمبار دەبێت نازانیت کە خۆی بەهەڵە دەزانێت خۆی بەهۆکار دەزانێت بۆ  مردنی تۆ ئەی ئێمە ئێمە چیمان لێدێت من تەنانەت ناتوانم وێنای ژیانێک بکەم کە تۆ و ئەوانی تری تێدا نەبن ئێمە بووینەتە خێزانێک تۆ تەنها بیرت لەخۆت کردەوە ئەگەر ئێمە گرنگ نین بۆت ئەی ئەو دایکە نەخۆشە پیرەت چی؟ ئەو گرنگ نییە لات دوای تۆ ئەو چی لێ بەسەر دێت بیرت لەمانە کردەوە کاتێک چویتە سەر لێواری ئەو دیوارە ها

ئەو قسەی دەکرد بە دەنگی نزم بەڵام جوان دیار بوو کە توڕەیە ئەو ڕاست دەکات من تەنها بیرم لە خۆم کردەوە ئەی دایکم ئەگەر جۆنگکووک نەهاتایە بۆ سەربان ئەو کاتە من ئێستا مردبووم

جۆنگکووک: تێدەگەم کە شتێکت بەسەر هاتووە وە بە ئێمەی ناڵێیت دەزانم من تۆ دەناسم تۆ کەسێکی زۆر خۆڕاگریت وە ئەو شتەی بەسەرت هاتووە زۆر بووە بۆت کە ئێستا بەو شێوازەت لێ هاتووە و ئە بڕیارە هەڵەت داوە بەڵام ئەی دایکت دایکت تاوانی چییە تۆ دەبێت لەبەر دایکت بەهێز بیت چۆن ئەو لەبەر تۆ بەهێز بوو تۆش دەبێت لەبەر ئەو بەهێز بیت دەزانم قورسە بۆت کە هەمووی لە دڵی خۆتدا هەڵگری و بە کەسی نەڵێیت بەڵام تاکە هۆکار کە وات لێبکات دان بەخۆتدا بگریت دایکتە

ئەو قسانەی جۆنگکووک زۆر هانی دام کە بەرگە بگرم نازانم بەڵام هەرکاتێک جۆنگکووک وا قسەم لەگەڵ دەکات ناتوانم فرمێسکەکانم ڕابگرم ئەو کەسێکی زۆر نایابە بەبێ ئەوەی کە بزانێت کێشەم چییە دڵم دەداتەوە و واملێ دەکات هەست بە باشتربوون بکەم هەست بکەم کە کەسێک هەیە لێم تێ دەگات ئەو بە چاوەکانیدا دیارە کە زۆر لە ناخەوە قسەم بۆ دەکات ئەوانیتریش بەهەمان شێوە بەڵام جۆنگکووک جیاوازە ئەو لە مرۆڤەکان تێدەگات بەسێرکردنی چاوەکانی کە پڕ لە سۆز بوون دام لە پڕمەی گریان لەباوەشە گەرمەکەیدا ئەو دەستی بەقژمدا دەهێنا هەر وەک منداڵێک لە باوەشیدا دەگریام گریام تا ئەوەی ناخم بەتاڵ بۆوە هەموو ئەو گریانەی کە لە گەروم هێشتبومەوە کە وەک ئەوە وابوو تەلێک لەسەر گەرووم گیر بووبێت نەما 

جۆنگکووک: بگری تا ئەو کاتەی دڵت ئاسودە دەبێت ئەگەریش دەتەوێت قسە لەگەڵ کەسێکدا بکەیت من ئامادەم لە هەموو کاتێکدا گوێت بۆ بگرم

کامێلیا: بابگەڕێینەوە ماڵەوە هەموو شتێکت پێ دەڵێم

ووتم بە دەنگێکی گریاناوی کاتێک فرمێسکەکانم سڕی، هەست دەکەم ئەگەر بۆ ئەوی باس بکەم بەشێک لە خەمەکانم دەڕوات ئەو لێم تێ دەگات

لەگەڵ جۆنگکووک گەڕاینەوە ماڵەوە وە دەرگای ژوورەوەم کردەوە بەدوای دایکمدا گەڕام تاکو ئاگاداری بکەمەوە لەوەی کە جۆنگکووک لەگەڵمدا هاتووە بەڵام ئەوم لە هیچ شوێنێک نەدۆزیەوە لە ناو ژوورەکاندا گەڕام لە دەست شۆرەکاندا گەڕام کۆتا ژوور کە مابوو ژوورەکەی من بوو لەگەڵ جۆنگکووکدا ڕۆشتم بەڵام بەوەی کە بینیم هێز لە قاچەکانمدا نەما.

___________________

پارتی نوێ، هیوادارم بەدڵتان بێت، وەک پشتگیریەک ڤۆوت و کۆمێنت لەبیر مەکەن و چیرۆکەکەم لەناو بەشی ڕیدینگ لیستی خۆتان دابنێن، ڕای خۆتان لە کۆمێنت بینوسن هەموو کۆمێنتەکان دەخوێنمەوە، چاوەڕێی پارتی نوێ بن.~♡~

Continue Reading

You'll Also Like

26.4K 1.9K 26
چاوەکانت زەریای خۆشەویستیمن 🫧🫀
50.6K 4.8K 30
كچێكی بچووك وە نەهامەتیەكی زۆر بە دەست گەورە ترین مافیای كۆریا وا باشترە بڵێم گەورەترین مافیای ئـاسیا ههه بەڵام ئـەم كچە چی لێ دێت؟ ئـەكەوێتە داوی...
16.6K 1.4K 28
ئەجا پێشەکی هیچ ناڵێم بۆیە یەکسەر بڕۆنە ناساندن لەوێ ڕونکردنەوە دەدەم😊 ئحم دەزانم زۆر درەنگ دەستم پێ کردەوە باشە دەزانم بەڵام ئەم چیرۆکێکی زۆر تایب...
649K 10.7K 14
On the verge of tears, she smiled. ~~~~~ "I have noticed a thing about you; you don't like being treated like a lady. You prefer being treated with...