ئەو شەوەی مانگ پڕبوو(کۆتایی ه...

By esmeray9597

2.5K 488 873

جۆنگکووک: تۆ لە بەفر دەچیت جوان بەڵام سارد..! More

1
2
3
4
5
7
8
9
10
11
12
13
14
~THE END~

6

147 30 6
By esmeray9597

𝘷𝘰𝘵𝘦 & 𝘤𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵

ᵖᵃʳᵗ ˢⁱˣ
_____________________

بە دەنگی زەنگی مۆبایلەکەم خەبەرم بۆیەوە دوای ئەوەی کەمێک لە جێگاکەمدا بووم هەستام و خۆم شۆرد دواتر کەمێک نانم خوارد لەگەڵ دایکمدا و کاتێک تەواو بووم پێم ووت

کامێلیا: دایکە من دەڕۆم خوات لەگەڵ

خاتوو پارک: بەڵام تۆ تێر نەبوویت کەمێکی تر بخۆ

کامێلیا: من تێر بووم دایکە

خاتوو پارک: باشە کەواتە ئاگات لەخۆت بێت کچە تاقانەکەم

کامێلیا: باشە دایکە خوات لەگەڵ

سەری دایکم ماچ کرد و بەڕێ کەوتم بۆ قوتابخانە


_____________________

تێبینی: هەموو گفتووگۆکانی نێوان خاتوو پارک و کامێلیا بە زمانی ئاماژە کراوە.

_____________________





~ ~ ~ ~ ~




گەشتمە قوتابخانەو چومە پۆل وە بە کەمێک دەنگی بەرزەوە ووتم

کامێلیا: سڵاوتان لێبێت

هەمووان: سڵاو لە تۆش

چوومە شوێنەکەی خۆم دانیشتم و جیا هات بۆ لام
و بە بزەوە سێری دەکردم بێ ئەوەی هیچ بڵێت بۆیە ووتم

کامێلیا: بۆ چی بەو شێوازە سێرم دەکەیت

جیا: دەزانیت ئەمڕۆ چ ڕۆژێکە

ووتی بە دڵخۆشیەوە

کامێلیا: ئممم نەخێر دەبێت چی بێت؟

ووتم کاتێک کەمێک بیرم کردەوە

جیا: هەر بەڕاست نازانی

ووتی بە سەرسامی

کامێلیا: سوێند دەخۆم نازانم

جیا هەندێک قسەی کرد لە ژێر خۆیەوە

کامێلیا: ئەمڕۆ چ ڕۆژێکە

ووتم بە پرسیارەوە

جیا: هیچ ڕۆژێک نییە

ووتی وە ڕۆشتە شوێنەکەی خۆی و دانیشت

جیا و هۆسۆک و جیمین و ئەوانی تر زۆر سەرقاڵ دەردەکەوتن نازانم بۆچی بەڵام زۆر سەیر ڕەفتار دەکەن هەر بە چپە چپ قسە دەکەن ئەوە من بێزار دەکات ناتوانم بەرگە بگرم کاتێک دوو کەس لە نزیک من بە گوێی یەکتردا قسە دەکەن بۆیە ویستم پۆلەکە بەجێ بهێڵم چومە لای هاین تا بزانم لەگەڵم دێت

کامێلیا: هاین لەگەڵم دێیت کەمێک لەدەرەوەی پۆل پیاسە بکەین

هاین: ئێ....ئەوە من سەرقاڵم

کامێلیا: باشە کەواتە

ووتم بە کەمێک دڵتەنگییەوە نازانم لەناکاو بۆچی ئەوان ئەوەندە گۆڕان چ شتێکی هەڵە هەیە

کەمێک پیاسەم کرد وە کەسێک هات بۆلام

؟؟؟: سڵاو کامێلیا

کامێلیا: سڵاو

ووتم بە پرسیارەوە

؟؟؟: ئا ڕاستە تۆ من ناناسیت من ناوم ڕۆزە لە پۆلی ئێفم

کامێلیا: خۆشحاڵ بووم

ڕۆز: دەتوانیت لەگەڵم بێیت

کامێلیا: بۆ کوێ

ڕۆز: بۆ بەشی پشتەوەی قوتابخانە

کامێلیا: بەڵام بۆچی

ڕۆز: هەندێک وانە هەیە من تێیان ناگەم وە ناتوانن لەشوێنێکدا وانە بخوێنم کە دەنگە دەنگی هەبێت ئەوێ شوێنێکی ئارامە

کامێلیا: ئێ....باشە

ووتم بە دوودڵیەوە

لەگەڵ ڕۆزدا ڕۆشتم کاتێک نزیک بومەوە لە بەشی پشتەوەی قوتابخانە یۆنگی قۆڵمی گرت

یۆنگی: بۆ کوێ

کامێلیا: دەچم یارمەتی ڕۆز دەدەم لە وانەکانی

یۆنگی: لەکوێ

کامێکیا: لە بەشی پشتەوەی قوتابخانە

یۆنگی: دەبێت بزانیت متمانە بە کێ دەکەیت خوێ و شەکر لەیەک دەچن

کامێلیا: مەبەستت چییە

ووتم بە پرسیارەوە

یۆنگی: دەزانیت ڕۆز ئەو تەنها سۆزانیەکە کە لە لایەن لی تانگ و سی هیونەوە نێردراوە

چاوم تا دوو ئاست کرایەوە

کامێلیا: چی.....ئەو ڕاست دەکات ڕۆز

ووتم کاتێک ڕووم کردە ڕۆز

ڕۆز: ..............

کامێلیا: وەڵامی خۆم وەرگرت

ڕاستەوخۆ ئەوێم بەجێ هێشت باوەڕ ناکەم سی هیون بە تەواوی منی کردۆتە مێشکییەوە هیوادارم لە کۆتایدا ئەو شتە نەکات کە لە مێشکمدایە

بە بێزاری گەڕامەوە پۆل بەڵام هیچ کەسێک لەوێ نەبوو پێم وابێت بۆ شوێنێک ڕۆشتوون ڕاستی کەمێک دڵتەنگ بووم چونکە بەبێ من ڕۆشتون




~ ~ ~ ~ ~




پاش کەمێک هیچیان نەهاتنەوە پۆل لە پەنجەرەکەوە سێری دەرەوەم دەکرد لەوێش دیار نەبوون

؟؟؟: کامێلیا

کامێلیا: هاین ئەوە تۆیت ئەوانی تر لەکوێن

هاین: نازانم بەڵام وەرە لەگەڵمدا

کامێلیا: باشە

هاین: بەڵام سەرەتا ئەمە لەسەر چاوت دابنێ

ووتی کاتێک پارچە پەڕۆیەکی بۆ ڕاگرتم تاکو لە چاومی ببەستم

منیش لە چاوم بەست و ئەو منی گرتبوو نەمدەزانی بۆ کوێم دەبا بۆ ساتێک ئەو قسەیەی یۆنگیم هاتە مێشک

یۆنگی: متمانە بە هەموو کەسێک مەکە خوێ و شەکر لە یەک دەچن

کەمێک ترسام پێم وابوو دووبارە بە پێیەکانی خۆم دەچمە دەمی شێرەوە .

پاش کەمێک لە ڕۆشتن بەسەر پلیکانەکاندا سەرکەوتین زانیم کە دەمبات بۆ سەربانی قوتابخانەکە چونکە ئێمە لە کۆتا نهۆمی قوتابخانەکەین، هەستم بەو با کەمە کرد کە دەیدا لە قژم زانیم کە ئێستا لەسەربانین هاین کەمێک منی بردە پێشەوە پاشان دەنگی قاچی هات کە کەمێک لێم دوور کەوتەوە هاتە بەردەمم وەستا منیش کاتێک ئەو پارچە پەڕۆیەم لە چاوم کردەوە مێزێکم بینی کە شیرینی و کێکی لەسەر بوو و هاوپۆلەکانی ترم گۆرانی ڕۆژی لەدایکبوونیان دەوت ئەو کاتە بیرم کەوتەوە کە ئەمڕۆ ڕۆژی لە دایک بونمە باوەڕ ناکەم کە ئەم ڕۆژەم لەیاد کردووە

هەندێک لە شیرینیەکانی سەر مێزەکە

ئەو دوو کێکەی کە لەسەر مێزەکە بوون

جیا هاتە پێشەوە و لە ئامێزی گرتم و ووتی

جیا: ڕۆژی لە دایک بوون لە باشترین و جوانترین هاوڕێ و خوشکی جیهان دەکەم

کامێلیا: سوپاس

ووتم کاتێک هێشتا سەرم سوڕما بوو

جۆنگکووک: دەی فوو لە مۆمەکە بکە

ویستم فوو لە مۆمەکە بکەم بەڵام تایهیۆنگ دەستی خستە سەر دەمم و هەناسەیەکی ئاسودەیی یایەوە

تایهیۆنگ: سەرەتا ئاواتێک بخوازە

کامێلیا: ئا ڕاست دەکەیت

ووتم کاتێک پشتە سەری خۆمم خوراند، فووم لە مۆمەکە کرد و هەمووان چەپڵەیان لێدا وە پاش کەمێک لەوەی کە ڕەسم بگرین و شیرینی بخۆین ئەوان دانە دانە دەهاتن تاکو دیاری ڕۆژی لەدایک بوونم پێ بدەن

جیا: ئەمە هیچ نییە لە چاو ئەو شتانەی کە بۆت کردووین بەڵام هیوادارم بەدڵت بێت

کامێلیا: ئەوە کەی قسەیە هیچ پێویستی بە دیاری نەدەکرد خۆتان دیارین بۆ ژیانم

دیاریەکەی جیا

هاین: زۆر سوپاس کە وات لێکردم هەست بە دڵخۆشی بکەم هیوادارم تەمەنێکی زۆۆۆر بژیت

کامێلیا: یااا سوپاس، سوپاسی هەموتان دەکەم

ووتم کاتێک چاوم کەمێک بە فرمێسک بوو

دیارییەکەی هاین

یۆنگی: پیرۆزە ئم فەرموو

ووتی بە دڵ خۆشیەوە ئەو هەرگیز ڕانایەت لەو شتانە دەیتوانی کەمێک باشتر پێم بڵێت

جۆنگکووک: ئەوە چییە دەڵێی بە زۆر تۆمان هێناوە

یۆنگی: من تاقەتی ئەم شتانەم نییە

ووتی کاتێک پشتە سەری خوراند

جیمین: کوڕم ئەمە تاقەت نییە بەڵکو تۆ شەرم دەکەیت

ووتی بە گاڵتە جاڕیەوە

کامێلیا: یااا لێی گەڕێن سوپاس یۆنگی

دیارییەکەی یۆنگی

هۆسۆک: کامێلییییا هیوادارم بەدڵت بێت تەمەن درێژ بیت

ووتی کاتێک بەدەستی قژمی تێکدا

کامێلیا: سوپاس هۆسۆک

دیارییەکەی هۆسۆک

جین: کامێلیا هاروهاج ئێستا گەورە بوویت باوەڕ ناکەم

ووتی بەسۆزەوە

یۆنگی: بۆستە لەوەی وەک دایکێک ڕەفتار بکەیت، گەورە بوونی چی ئەو وەک خۆی وادەبێت بیست ساڵی دیکەش ئەو هەرگیز گەورە نابێت

ووتی بەبێزاری

کامێلیا: یااا یۆنگی تۆ.....دواتر چارەت دەکەم

ووتم بە توڕەیی

جین: فەرموو

کامێلیا: زۆر سوپاس ئەوە زۆر گران بەهایە

جین: بەڵام تۆ گرانبەها تری

دیارییەکەی جین

تایهیۆنگ: ڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆز ئەوان لەکۆتا ساتدا پێیان ووتم تەنها ئەوەم دۆزیەوە

ووتی لەسەرەتادا بەدڵخۆشی و لەکۆتایشدا بەشەرمەزاری

کامێلیا: من ئەوەم زۆر بەدڵە هەروەها پەپولەشی تێدایە

دیارییەکەی تایهیۆنگ

جیمین: ئێ....ئمم

کامێلیا: یااا بۆستە لەوە تۆ شەرم دەکەیت

جیمین: نەخێر تەنها ڕانە هاتووم پیرۆزبایی لە کچێک بکەم بۆیە نازانم دەبێت چی بڵێم

کامێلیا: کوڕە ئێوە ئەمڕۆ چیتانە خۆ یەکەمجار نییە یەکتر دەبینین

جیمین: کەواتە فەرموو تەمەن درێژ بیت

دیارییەکەی جیمین

جۆنگکووک: کامێلیا ڕۆژی بونت پیرۆز بێت هیوادارم هەموو ساڵێک لەگەڵ ئێمەدا ئەم یادە بکەیتەوە زۆر سوپاس کە بوویت بە بەشێکی جوان لە ژیانی ئێمەدا سوپاس کە نیگەرانی ئێمە بویت و گرنگیت پێ داین تەمەنت بەقەد ژمارەی ئەستێرەکان بێت تۆ دەزانیت کە گرنگ ترینیت لە نێوانماندا تۆ جیاوازیت لای هەمووان هەمیشە دەم بە خەندە هەمیشە پڕ ووزە نازانم چی بهێنم وەک دیاری و چی بڵێم وەک پیرۆزبایی کە شایەنی تۆ بێت.

کامێلیا: یااا جۆنگکووک وەرە ئێرە

ووتم کاتێک باوەشم بۆ جۆنگکووک کردەوە و هەندێک فرمێسک بە چاومدا هاتە خوارەوە

بۆ ماوەیەک لە باوەشیدا بووم وە ئەو باوەشەکەی جیا کردەوە

جۆنگکووک: ئەوەش دیارییەکەی من

کامێلیا: هەر وەک خۆت جوان و بەنرخە لام سوپاس، سوپاسی هەمووتان دەکەم دوبارە

دیارییەکەی جۆنگکووک

لەناکاو جیا هاواری کرد

جیا: یاااا کوڕە من ئێوە دەکوژم

جیمین: چی ڕوویداوە

جیا: من پێم ووتن کە کامێلیا حەزی بە پەپولە و کاتژمێرە نەم ووت کە هەمووتان هەمان شت بهێنن

ووتی بە توڕەیی

کامێلیا: جیاا کێشە نییە من ئەوانەن زۆر بەدڵە

جیا: چۆن کێشە نییە ئەوانە هەموویان یەک شتن

کامێلیا: چۆن یەک شتن وانیە جیا ئارام بە ئەوە چیە بۆوا دەکەیت

جیمین: واباشترە ئێمە بڕۆین جیا وەک گا توڕەیە

جیا: ئەوە بەکێ دەڵێیت گا وەرە بۆ ئێرە سوێند دەخۆم دەبێت لە یادی لەدایکبوونی کامێلیا یادی مردنی تۆ بکەینەوە

ئەوان دووبارە شەڕ دەکەن تەنانەت ئێستاش، ئەوان زۆر باش و میهرەبانن تەنانەت خۆم ئەم ڕۆژەم بیر نەبوو کەچی ئەوان بیریانە بەڕاستی ئەوانە خێزان و هاوڕێی ڕاستەقینەن.




~ ~ ~ ~ ~






دوای کۆتایی هاتنی قوتابخانە گەڕامەوە ماڵەوە بە ماڵەکەدا گەڕام دایکم نەدۆزیەوە چومە ژوورەکەی بەڵام بینیم دایکم سوپڕایزی ڕۆژی لەدایک بوونی بۆ کردووم بە زەردەخەنەوە هات بۆ لام کاتێک کێکی بەدەستەوە گرتبوو

ئەو کێکەی کە بە خاتوو پارک بوو

فووم لە مۆمەکە کرد و دایکم درێسێکی وەک دیاری پێدام و لەبەرم کرد

درێسەکە

کامێلیا: دایکە ئەمە زۆر جوانە

خاتوو پارک: تۆ زۆر جوانیت زۆرت لێدێت

کامێلیا: سوپاس دایکە گیان






~ ~ ~ ~ ~





دایکم درێسێکی زۆر جوانی بۆ کڕیوم وە هاوپۆلەکانم ئەوانیش شتی زۆر جوانیان هێناوە ئەمڕۆ پشوم وەرگرتووە لە کارەکانم ناڕۆم بۆ سەر کار خۆم ئامادە کرد تاکو لەگەڵ دایکمدا کەمێک کات بەسەر بەرم بە نزیکەیی ئێوارە بوو

جلەکانی کامێلیا

قژی کامێلیا

ماکیاژەکەی کامێلیا

نینۆکی کامێلیا

پێڵاوەکانی کامێلیا

لەگەڵ دایکمدا زۆر کاتێکی خۆشمان بەسەر برد لە پارک پیاسەمان کرد نانمان خوارد کاتێکی زۆر خۆشمان هەبوو دایکم ووتی

خاتوو پارک: کچەکەم من پێویستە بڕۆم خاوەن کارەکەم کۆبونەوەیەکی ڕێک خستووە بۆ کارمەندەکان

کامێلیا: باشە دایکە من کەمێک لێرە دەبم و دەگەڕێمەوە ماڵەوە

خاتوو پارک: ئاگات لە خۆت بێت بە شوێنە چۆڵ و تاریکەکاندا مەیە

کامێلیا: باشە دایکە

دوای ڕۆشتنی دایکم کەمێک لەوێ مامەوە و هەستام تاکو بگەڕێمەوە بەڵام کاتێک هەستام کەسێک هاتە بەرامبەرم بە بینینی چاوم تا دوو ئاست کرایەوە و دڵم بەخێرایی لێی دەدا.

______________________

پارتی نوێ، هیوادارم بەدڵتان بێت، وەک پشتگیریەک ڤۆوت و کۆمێنت لەبیر مەکەن و چیرۆکەکەم لەناو بەشی ڕیدینگ لیستی خۆتان دابنێن، ڕای خۆتان لە کۆمێنت بینوسن هەموو کۆمێنتەکان دەخوێنمەوە، چاوەڕێی پارتی نوێ بن.~♡~

Continue Reading

You'll Also Like

62.9K 7.1K 30
کچێک لە تەمەنی منداڵیەوە لەلایەن ئافرەتێکی پیرەوە دەفرۆشرێت بە پیاوێکی دەوڵەمەند "بەڵام بیرت بێت کە من نایەم لەگەڵت" "وابزانم کەسێک لێرە سەرپێچی یا...
13K 1.1K 27
Allah says in the Quran : ── "Women of purity are for men of purity, and men of purity are for women of purity" - This is the story of a girl named f...
2.3K 430 9
میلا ئەلێکسیڤ ؟؟؟/میلا زۆر گەمژەیە دوێنێ تەنها قسەم لەگەڵ کرد دەستی کرد بە گریان (بە دەنگێکی گاڵتەجاڕی وای وت) کوڕێک/ئۆی خوایە کیم تایهۆنگ توشی تۆ...
2.9M 180K 67
Winner of the 'Readers Choice Award' in Historical Fiction. Winner of the 'Readers Choice Award' in Spiritual Category. Winner of Best Muslim Reader...