ئەو شەوەی مانگ پڕبوو(کۆتایی ه...

By esmeray9597

2.3K 481 873

جۆنگکووک: تۆ لە بەفر دەچیت جوان بەڵام سارد..! More

1
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
~THE END~

2

175 47 36
By esmeray9597

𝘷𝘰𝘵𝘦 & 𝘤𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵

ᵖᵃʳᵗ ᵗʷᵒ
_____________________

بە دەنگی مۆبایلەکەم خەبەرم بۆوە نەفرەت دەبێ هەستم بۆ قوتابخانە هێشتا تێر خەو نەبووم بەڵام ئەگەر ئێستا بخەومەوە بۆ پێنج خولەک پاسەکەم لە دەست دەدەم بۆیە بەخێرایی جلی فەرمی قوتابخانەم لەبەر کردوو بەخێرایی کەمێک شیرم خواردوو بەڕێکەوتم بۆ لای وێستگەی پاسەکان

جلەکانی کامێلیا

لەناو پاسەکەدا ناچار بووم بە پێوە بۆستم بە نەفرەت بیت زۆر قەرەباڵغە، لەناکاو پاسەکە وەستا وە منیش کەمێکی مابوو بەرببمەوە کەسێک لە دواوە منی گرت کاتێک سێرم کرد بینیم ئەوە سی هیونی گەمژەیە ئاژاوە چی قوتابخانەکەمان

کامێلیا: سوپاس

سی هیون: شایەنی نییە

پاسەکە بەردەوام بوو لە ڕۆشتن ئەو لە پشتمەوە بوو پاسەکە زۆر پڕ بوو هەستم بە لاشەی دەکرد کاتێک بەر جەستەم دەکەوت من هیچ ئەوەم بە دڵ نییە چونکە دەزانم چەن چاو لەدەرەو هەمیشە سێری قاچە ڕووتەکانی کچەکان دەکات، ئەو نەفرەتییەکی گەمژەیە بەنەفرەت بێت ئەو بەختی خراپم بۆ دێنێت، هەستم کرد دەست دەدات لە قژم وە دوای کەمێک سەری هێنایە پێشەوە و هەستم دەکرد کاتێک بۆنی قژمی دەکرد ئەو گەمژەی لادەرە زۆر ڕقم لێیەتی هیوادارم ئێستا پاسەکە بۆستێت بە دڵی خۆم لێی بدەم.






~ ~ ~ ~ ~






گەشتمە قوتابخانە جۆنگکووکم بینی ئەو بەڕاستی بە جلی قوتابخانەشەوە زۆر شاهانەیە

جلەکانی جۆنگکووک

بەرەو پۆل دەڕۆشتم بەڵام کەوتم بەزەویدا بەهۆی ئەو کەسەی کە بەرم کەوت سێری سەرەوەم کرد ویستم قسە بکەم بەڵام خەندە کەوتە سەر لێوم کاتێک بینیم کە ئەوە جیمینی هاوپۆلمە

جیمین: ببورە کامێلیا ئاگاداری بەردەم خۆم نەبووم تۆ باشیت

ووتی بە نیگەرانیەوە و دەستی بۆ درێژ کردم تاکو هەستمەوە

کامێلیا: کێشە نییە من باشم

جیمین: ببورە

ووتی کاتێک خۆی داماو کرد تا لێی خۆش ببم

کامێلیا: ئاسایتە کوڕە خۆ نەمردم

جیمین پێکەنی و دوبارە بەردەوام بوو لە ڕاکردن ئەو بەڕاستی شێتە هەمیشە هەواڵێکی پێیە تا بۆ ئەوانی دیکەی باس بکات ئەو بەڕاستی زۆر بە وزەیە ئەو لە پۆلی تایبەت لە پلەی چوارەمە واتە دوای من پێویستە ئاگادار بم ئێمە لە پێشبڕکێداین ئەو دەیەوێت من دەر بکات لە شوێنەکەم.

بەرەو پۆل دەڕۆشتم بەنەفرەت بیت دوبارە ئەو سۆ جینە نەفرەتییە هاتووە بۆ لای جۆنگکووک ئەو وەک مێشولە بە جۆنگکووکەوە نوساوە بەڵام جۆنگکووک هەر سێریشی ناکات بەڕاستی ڕقم لێیە هەمیشە ڕەت دەکرێتەوە بەڵام نازانم بۆچی لە ئاستی خۆی کەم دەکاتەوە ئەوە شەرمەزارییە بەڕاستی.

چومە پۆل وە کتێبە دڵخوازەکەم دەرهێان بە ناوی  (زمانی جەستە) واتە ئەگەر کەسێک درۆ بکات ڕاستەوخۆ دەزانم یاخود لە هەستە ڕاستەقینەکانیان تێدەگەم ئەوە شتێکی خۆشە زۆر کەس باوەڕیان پێی نییە بەڵام ئەوە ڕاستییە کە لەکاتی قسە کردندا جەستەش کار دەکات و ڕاستگۆیانە دەجوڵێت کەمێکم خوێندەوە بەڵام جیا دووبارە هاتووە تاکو بێزارم بکات

جیا: دووبارە ئەم کتێبە بێ سودە

کامێلیا: یا پەیوەندیت نەبێت ئەوە بێ سوود نییە لە کۆتایدا ئەوەی دەم نەیڵێت جەستە دەیڵێت

جیا: ئێ کەواتە سێری جۆنگکووک بکە کە لەگەڵ سۆ جینا قسە دەکات بزانە هەستی چۆنە

ووتی بە لوت بەرزیەوە ئەو وا دەزانێت کە من خەریکی شتێکی بێ سودم 

کامێلیا: ئمممم....با ببینین، جۆنگکووک لە قاچی بەرەو سەرەوە ڕووی لە سۆ جینە بەڵام ئاڕاستەی قاچی ڕووی لە لایەکی ترە ئەوە مانەی ئەوەیە ئەو دەیەوێت بڕوات بۆ شوێنێکی دیکە واتە ئاسودە نییە لەگەڵ سۆ جیندا

جیا: تەنها وڕێنە بکە

بە بێزاریەوە ووتی

کامێلیا: تۆ بەڕاستی گەمژەیت ئەگەر دەربارەی شتێک درۆم لەگەڵدا بکەیت دەزانم بۆیە ئاگادار بە تێگەیشتیت

بە ئاگاداریەوە پێم ووت ئەویش تەنها چاوی لێم سوڕاندوو چووە شوێنەکەی خۆی و دانیشت بەڕاستی ئەو زۆر بایەخ بەو شتانە نادات بەڵام من ئارەزوم لێیەتی بەڕاستی زۆر خۆشە کاتێک بزانیت کێ ئاسودەیە لەگەڵتدا و کێ درۆ دەکات و کێ ڕاستگۆیە بەڵام نازانم ئەو بۆچی حەزی بە ڕاستییەکان نییە.






~ ~ ~ ~ ~





~ پاش کەمێک ~

من زۆر ئارەزووم لە وێنە کێشانە وە هەمیشە وێنەی ئەو شتانە دەکێشم کە هەستی پێ دەکەم وە وێنەی هاوپۆلەکانیشم دەکێشم هەندێک جار، دەفتەری وێنە کێشانەکەم دەرهێناو بیرم دەکردەوە کە وێنەی کێ بکێش ئای خوایە نازانم هیچم بە مێشکدا نایەت، سەرم بەرز کردەوە جۆنگکووکم بینی ئەو سێری دیمەنی دەرەوەی قوتابخانەی دەکرد بۆیە دەستم کرد بە وێنە کێشانی ئەو بەڵام تەنها ڕوخساری

پاش ئەوەی کە وێنەکە لە تەواو بووندا بوو کەسێک لە پشتمە ووتی

؟؟؟: وا زۆر قۆزم لەوێش

ووتی بە خۆهەڵکێشانەوە

کامێلیا: یااا جۆنگکووک بۆچی وەک مشک لە پشتمەوە دەردەکەویت وێنەکەم لێ تێکچوبا دەمکوشتیت

جۆنگکووک: یااا تۆ پرست بە من کرد تا وێنەی ئەم ڕوخسارە قۆزەم بکێشیت

ووتی کاتێک بە خۆ هەڵکێشانەوە قسەی دەکرد

کامێلیا: بڕۆ لەبەر چاوم مەمێنە کوڕە ڕۆژەکەم لێ تێک دەدەیت

جۆنگکووک تەنها لاسایی قسەکانمی دەکردەوە منیش پێکەنینم پێی دەهات ئەو بە هەموو شێوازێک جوانە ئێمە هەمیشە شەڕ دەکەین تەنانەت لەکاتی قسە کردنی ئاسایدا بە شێوازێک قسە دەکەین کە وەک شەڕ وایە.

وێنەکەی کامێلیا

پاش ئەوەی کەمێک جۆنگکووکم توڕە کرد جیا هات بۆ لام

جیا: یا کامێلیا دەزانی لە پۆلی ئێف کوڕێکی لێیە زۆر جوانە باڵای زۆر بەرزە لە تیمی باسکەیە

ووتی کاتێک چاوەکانی دەبریسکایەوە

کامێلیا: هاوڕێکەی سی هیون؟

ووتم کاتێک بەبێ باوەڕیەوە سێرم دەکرد

جیا: بەڵێ بەڵێ ئەو

کامێلیا: بەنەفرەت بیت جیا

جیا: بۆچی چیم کردووە خۆشویستنی کەسێک تاوان نییە.

کامێلیا: نەخێر تاوان نییە بەڵام ناخێکی جوان هەڵبژێرە نەک ڕووخسارێکی جوان چەند جاری تر ئەوەت پێ بڵێم

جیا: بۆ ناخی چییەتی

کامێلیا: باوەڕ ناکەم چەند گەمژەی، ئەو هەموو کاتێک لەگەڵ سی هیونە گەمژەیا سێری قاچی کچەکان دەکەن دەزانیت ئینجا ببورە کە ئەمە دەڵێم بەڵام چەند جارێک بینیومە لە بەشی پشتەوەی قوتابخانە هەر جارەو ماچی کچێکی دەکرد

جیا: ماچی سەر لێو

ووتی کاتێک چاوی تا دوو ئاست کرایەوە

کامێلیا: بەڵێ باوەڕ ناکەم بەشێوازێکی زۆر ناشرین دەستی بە جەستەی کچەکاندا دەهێنا تەزوو بە لەشمدا دێت

بەبێزاری ووتم

جیا: هەر خۆی پێم جوان بوو ئاشقی نەبووم

بە ئاسایی ووتی

کامێلیا: بەڵێ دەزانم خاتوونی ئاشق

جیا چاوی لێم سوڕاند

؟؟؟: کامێلیا؟

کامێلیا: بەڵێ....ئەوە تۆیت هاین

سەرەتا ووتم بە ئاسایی دواتر بە دڵخۆشی

هاین: بەڵێ

کامێلیا: چیدەکەیت لێرە

بە زەردەخەنەوە پێم ووت

هاین: ئەوە من لە پلەی دەیەمدام

کامێلیا: واتە لە هەمان پۆلین زۆر دڵخۆش بووم

ووتم بە دڵخۆشیەوە وە زەردەخەنەم بۆ کرد

جیا: ئەو بە من ناناسێنیت؟

ووتی کاتێک بەبێزاریەوە سێری دەکرد ئەو دەترسێت لەوەی کە من هاوڕێی تر بدۆزمەوە و ئەو لە بیر بکەم ئەو زۆر گەمژانە بیر دەکاتەوە

کامێلیا: ئا ئەوە هاینە بیرت دێ کە سۆ جین سوکایەتی پێ دەکرد ئەوە ئەوە نوێیە لە قوتابخانەکەمان

جیا: بەخێر بێیت

هاین: سوپاس

بە کەمێک شەرمەوە چونکە ئەو تازەیە بۆیە کەمێک شەرمنە.






~ ~ ~ ~ ~








بەهۆی ئەوەی کە مامۆستای وانەکەمان توشی ڕووداو ببو بۆیە ئێمە لە پۆل ماینەوە و بڕیارماندا کە کۆببینەوە بۆ ئەوەی هاین هەمومان بە باشی بناسێت

یۆنگی: من دەڕۆم دەخەوم

جۆنگکووک: بۆ ئێمە لە هۆتێلین دانیشە قسەکەم دووبارە ناکەمەوە

بە ئاسایی ووتی

هۆسۆک: یا واز بێنن، ئێ هاین پرسیارت هەیە لە ئێمە بۆ ئەوەی زیاتر بمان ناسیت

هاین شەرمی دەکردوو قسەی نەدەکرد

جین: باشە کەواتە با ئێمە دەست پێ بکەین پرسیار لە یەکتر دەکەین وە ئەویش ڕادێت باشە

هەمووان: باشە

جیمین: جۆنگکووک تۆ سەرەتا پرسیار لە کامێلیا بکە

ووتی بە شەیتانی

جۆنگکووک: یااا من تاقەتی ئەم یاریەم نییە

جین: ئەوەی بڕوات لێی دەدەم

ووتی بەبێزاری

دوای ئەوەی کەمێک پرسیاریان کرد نۆرەی من و جۆنگکووک هات

جۆنگکووک: من مێشکم ئیش ناکات لە ئێستادا

هۆسۆک: شتێک بڵێ بەس با تەنها پرسیار بێت

جۆنگکووک پاش کەمێک بیر کردنەوە پرسی

جۆنگکووک: دواتر هاوار مەکەن تەنها ئەو پرسیارەم لایە! کامێلیا ئایا باوکت لە ژیان ماوە؟

ئەوەی سەرەتای بە ئاگاداریەوە ووت وە ئەوەی کۆتایی بە دەنگی نزم ووت چونکە پرسیارەکەی پرسیار نەبوو

کامێلیا: .....باوکم هەیە بەڵام هەرگیز باوکم نەبووە

ووتم کاتێک کەمێک چاوم بە فرمێسک بوو

ئەوانی تر کەمێک بە پرسیارەوە سێریان کرد دەزانم ئەوان تێناگەن من باوکم هەیە بەڵام هەرگیز وەک باوکێک هەڵسوکەوتی نەکردووە

جۆنگکووک: تێدەگەم

ووتی بە خەمخۆریەوە

کاتێک جۆنگکووک ئەوەی ووت چیتر فرمێسکەکانم بۆ نەگیراو ڕامکردە دەرەوە بە نەفرەت بیت ئێستا کەی کاتی ئەوەیە تەنانەت بۆچی دەگریم.

ڕاستیەکەی ڕقم لە گریانە لەبەردەم خەڵکدا ڕقم لە گلەیی کردنە لە کێشەکانم ڕقم لێیەتی چونکە کەس بەڕاستی گرنگی پێ نادات تەنها وا دەردەکەوێت کە داوای سەرنج دەکەم و ئەوە لاوازم دەردەخات ڕقم لەوە دەبێتەوە، جۆنگکووک هات بەدوامدا نازانم بۆچی ئەو کەسەی کە بە باوکە بانگی دەکەم سەرەڕای ئەوەی کە چوار ساڵە نەم بینیوە و نازانم لە کوێی ئەم جیهانەدایە بە بیستنی ناوی چاوەکانم پڕ فرمێسک دەبن.

جۆنگکووک: ببورە مەبەستم نەبوو دڵتەنگت بکەم

ووتی بەنیگەرانییەوە کاتێک قۆڵمی گرت تا بم وەستێنێت

کامێلیا: نەخێر کێشە نییە ئەوە هیچ هەڵەی تۆی تێدا نییە

ووتم وە دەمویست چیتر فرمێسک بە چاومدا نەیەتە خوارەوە

پاش ئەوەی جۆنگکووک کەمێک لەگەڵم بوو وە منیش فرمێسکەکانم سڕی و دووبارە گەڕاینەوە پۆل

ئەوان زۆر نیگەران دیار بوون

کامێلیا: ئەوە چییە خۆ نەمردووم بۆچی ئەوەندە نیگەرانن

ووتم بە زەردەخەنەوە

جین: تۆ باشیت؟

ووتی بە خەمخۆرییەوە

کامێلیا: بێگومان با بەردەوام بین لە یاری کردن

بە پێکەنینەوە ووتم

پاش کەمێک هاین ووتی

هاین: ئایا بە هاتنی من بێزارن

هۆسۆک: نەخێر تۆ چۆن شتی وا دەڵێی کەسێکی دیکە بۆ خێزانەکەمان زیاد بوو دەبێت دڵخۆش بین

ووتی بە زەردەخەنەوە ئەو هەمیشە وامان لێ دەکات هەست بە ئارامی بکەین، ئەو کەسانەی کە زۆر یارمەتیدەرن لەڕاستیدا خۆیان لە هەموو کەسێک زیاتر پێویستیان  بە یارمەتییە.

جیا: یۆنگی ئەم پرسیارە بۆ تۆیە

بە ئاگادارییەوە وە بەردەوام بوو لە قسە کردن

جیا: ئایا من جوانم

ووتی کاتێک خۆی بەناز دەکرد و دەستی کردبۆیە ژێر چەناگەی چونکە ئەگەر یۆنگی بە کەسێک بڵێت جوان واتە جوانە چونکە ئەو بە ئاسانی ئەو قسە ناکات

یۆنگی: چی تۆ، تۆ لە مێشولەیەکی سەر پیسایی زیاتر نیت

ووتی بە گاڵتە جاڕیەوە

جیا: چی ئەوە تۆ ئێستا چیت پێ ووتم

تایهیۆنگ: ئەگەر بیری لێ بکەیتەوە ئەو ڕاست دەکات

ووتی کاتێک دەیویست پێکەنینەکەی بگرێت

جیا: سوێند دەخۆم هەردووکتان بە دەستی خۆم دەکوژم هەی گەمژەی بێنرخانە

ووتی بە توڕەییەوە

جیمین: یاااا واز لە جیا بهێنن جیا ئەوان تەنها گاڵتە دەکەن تۆ زۆر جوانیت هەر وەک مێشولەی سەر پیسایی

ئەوەی سەرەتای بە ئاگاداریەوە ووت وە ئەوەی کۆتایی بە پێکەنینەوە

جیا: تۆ چ جۆرە بونەوەرێکیت هەی قەزەم

ووتی کاتێک بەسەر جیمیندا هاواری کرد

جیمین: تۆ بە من دەڵێیت قەزەم هەی ناشرین

ووتی بە توڕەییەوە

جیا: من تۆ دەکوژم

ویستی خۆی هەڵبدات بۆ جیمین بەڵام هۆسۆک ئەوی گرت، ئەوانە ئێمە شێت دەکەن خوایە نازانم چۆن چارەسەریان بکەم زۆر گەمژەن.

_____________________

پارتی نوێ، هیوادارم بەدڵتان بێت، وەک پشتگیریەک ڤۆوت و کۆمێنت لەبیر مەکەن و چیرۆکەکەم لەناو بەشی ڕیدینگ لیستی خۆتان دابنێن، ڕای خۆتان لە کۆمێنت بینوسن هەموو کۆمێنتەکان دەخوێنمەوە، چاوەڕێی پارتی نوێ بن.~♡~

Continue Reading

You'll Also Like

59.3K 5.1K 31
نت/ت تکایە دوو کەوە و وازم لێبێنە جیۆن/هەرگیز ئازیزم نت/ئازارم دەدەی😭 جیۆن/نەخێر شیرینەکەم دادی ئازارت نادات☠ نت/دوای دوای چیێێ کە وێرانت کردم دوورک...
13.7K 1.3K 3
{ ڪۆتایی هاتووە }✓ ˢʰᵒʳᵗ ˢᵗᵒʳʸ لیَّل جیِۆنْ "سۆزانی یان پەپولە!" نـوسـەر:لـــیَّـل
2.9M 180K 67
Winner of the 'Readers Choice Award' in Historical Fiction. Winner of the 'Readers Choice Award' in Spiritual Category. Winner of Best Muslim Reader...
18.9K 2.1K 27
لیا و ماریا دوو خوشکن بە مەبەستی هێنانە دی ئاواتی مناڵیان گەشت ئەکەن بۆ کۆریـای باشـوور، لیا خوێندکاری زانکۆیە و ماریا کار ئەکات. لە کۆتاییا بە بێ ئا...