✔️꧁ 𝑱.𝒋𝒌 /"کــابــوســی گـ...

By LET_ME_1N

44.3K 7.4K 2.2K

سەڕەڕای ئەوەی دەمزانی هەموو جۆرە خراپەکاریێک لە خودی تۆدا بوونی هەیە بەڵام هەروەک ترسنۆکێک ڕۆڵی بوێرێکم دەگێ... More

꧁𝐏.1꧂
꧁𝐏.2꧂
꧁𝐏.3꧂
꧁𝐏.4꧂
꧁𝐏.5꧂
꧁𝐏.6꧂
꧁𝐏.7꧂
꧁𝐏.8꧂
꧁𝐏.9꧂
꧁𝐏.10꧂
꧁𝐏.11꧂
꧁𝐏.12꧂
꧁𝐏.13꧂
꧁𝐏.14꧂
꧁𝐏.15꧂
꧁𝐏.16꧂
꧁𝐏.17꧂
꧁𝐏.18꧂
꧁𝐏.19꧂
꧁𝐏.21꧂
꧁𝐏.22꧂
꧁𝐏.23꧂
꧁𝐏.24꧂
بۆ زیاتر❗️

꧁𝐏.20꧂

1.6K 309 190
By LET_ME_1N

هەناسەیەکی قوڵ ، ئینجا خوێندنەوە

[vot]

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ




؟؟:-ئەوە چی دەکەی لەوێ؟؟

بە خێرای چاوەکانم بۆ ئاڕاستەی ئەو دەنگە جوڵاند کە پێییەوە پرسیارە گەمژانەکەی ئاڕاستە کردم

جۆنگکووک؟؟؟


نەفرەت...دڵم خەریکە دێتە دەرەوە بەهۆی نیگەرانی... ئەو سەلامەتە؟؟
ئەی چی دەربارەی باوکم.... هانجی؟

ئەی چی دەربارەی خەڵکی گوندەکە،؟

بۆ ئاوا بەبێ هەستی و گاڵتەجاڕانە وەستاوە

وەک ئەوەی هیچ نەبووبێ؟؟



لە کاتێکدا لەهەموو ئاڕاستەیەکەوە باییەکان ئەو دووکەڵ و گەرمییە دەهێنن کە بەهۆی ئاگرە بەتینەکە دروست بووە

ئەی بۆچی شێوازی جلەکانی ئاوا جیاوازە؟

پێم سەیرە ...بەتەواوی جیاواز دەردەکەوت لەڕووی هەموو شتێکەوە بەراورد  بە پێشتر


جلەکانی پێک هاتبوو لە پانتۆڵێکی قوماشی کە لەدوورەوە دەتوانی هەست بە نەرمییەکەی بکەی.،و قەمیسە سپییە تەواو پاکەکەی و بەسەریشیەوە هێلەگە ڕەشەکەی بەستبوو کە تەواوی کەمەری لە باوەش گرتبوو
لەگەڵ چارۆگە سورو درێژ کەتەواوی جەستەی پێ دابۆشیبوو

وە کڵاوێکی ڕەشیشی بە دەستەکانی گرتبوو
وە هەرزوو هەستم کرد کە چاوە ڕەشەکانی بەربەست کراوە بە عەینەکیکی شوشەیی

بەڕاستی شۆکبووم هەرگیز بەم شێوەیە جۆنگکووکم نەبینیوە


مەبەستم لەوەنییە کە جلەکانی تەواو پاکن بەبەراورد لەگەڵ هی پێشوی و وە ڕێک پۆش نەبوو وەک ئێستا...بەڵکو مەبەستم ئەوەییە ئەو جلانە تەنها هی کەسانێکە
کە لە فلیم کارتۆنەکان بینیومە کە ڕۆڵی جادوگەرێکی خراپ دەبینێ..ئێستا بۆ ئەوەی پۆشیوە؟؟

سەرم کەمێ ڕاوەشاند بە هیوای ئەوەی هەرچی زووە ئەو هەورە ڕەشانەی کە ئاسمانی مێشکمیان دەورە داوە لاچنوو، کەمێک بێمە دەرەوە لەم شۆکە و
تەنها کەمێ لە خەمی حاڵی خۆم دابم

:-همم..بەڕێز جۆنگکووک من ئێستا لە کەشێکی زۆر خۆشدام پێشنیار دەکەم تۆش بێیتوو چێژ لە دیمەنی گوندەکە ببینی کە چۆن بەسەر یەکدا دەڕوخێ ... تۆ گەمژەی ؟؟ مەبەستت چییە لێرە چیی دەکەم خێرا ڕزگارم بکە و لێرە بم هێنە خوارەوە !!!

سەرەتا بە گاڵتە جاڕی وشەکانم دەوت دواتر بە تووڕەیی و هاوارەوە

ئەویش تەنها بە ساردی نزیکی مەنجەڵەکە بوویەوە و بەبێ خۆ ماندوو کردن ئەو دارەی کە پێییەوە بەسترابوومەوە هێناییە خوارەوە چونکە باڵایی بەتەواوی گەشتە لای من

وە بە هێواشی دەستی کرد بە کردنەوەی گرێی ئەو پەتەی کە پێیەوە بەسترابوومەوە

:-خێراکە...خێراکە

هەرکە کۆتا وشەم وت پەتەکان دەستیان کرد بە شل بوونەوە منیش بەخێرایی لەخۆمم دورخستەنەوەو یەک هەنگاوم هاوێشت بۆ ئەوەی بڕۆم باوکم و هانجی و خێزانەکەی ڕزگار بکەم

بەڵام دوای ئەوەی گوێم لەدەنگی ئەوەی پشتم بوو نەم کرد بە دوو هەنگاو تەنها بە هێواشی ڕووی خۆمم بۆ لای ئەو سوڕاند


جۆنگکووک:-نەکەیی بڕۆی...چونکە لەوێ هیچ شتێک نەماوە بەناوی ژیان

بەدەم قسەکانییەوە ڕووی لە دارستانەکە کرد و بە هیواشی و ئارامی هەنگاوی دەهاوێشت بۆ ناوەوەی دارستانەکە

منیش تەنها مێشکم لە شوێنی خۆی جامی کردووە بەهۆی ئەم چەند وشەییە...واتا چۆن ؟؟ ژیان کردن نییە لەوێ؟؟
واتا هانجی و باوکم مردن؟؟

نەخێر ئەوە چی دەڵێم ...بێگومان ئەوە شێتە و گاڵتە دەکات

بەڕاکردن بەرەو بەردەمی ئەو کەسە ڕۆشتم کە ئەو چەند وشەییەی بەمن وت
و وای لێکردم تەواوی حاڵی خۆمم بیرچێ و لەبیری بکەم پێستی قاچەکانم نزیکین لە هەڵوەرین بە هۆی سوتانەوە

بە هەموو هێزم شانە بە هێزەکانیم گرت و بەتوندی دەمجۆڵاندەوە کە ئەویش ئاسان نەبوو بۆ ئەوەی پێی بگەم بەهۆی جیاوازی باڵامانەوە

وە چاوەکانم بەبێ گرینگی دڵۆپ لە دوای دڵۆپ فرمێسک دەڕێژێ
وە تەواو خۆم کۆ کردەوە و پرسارم لێی کرد بە هیوای ئەوەی بەهەڵە گوێم لێبووبێ تەنها با کێشە لە گوێچکەکانی من بێ نەک و قسەکانی ئەو

:-تکایە...تکایە ئەوان چیان لێ بەسەر هات؟؟
کوا باوکم کوا هاجی؟؟
قسە بکە بە نەفرەت بیی!!

دوای هاوارکردنەکانم بەتووندی دەستەکانمی گرت بۆ ئەوەی بوەستم لە جوڵاندنی بەم شێوە بێزارکەرە،وە بە توڕەیی سەیری نێو چاوەکانی منی کرد


جۆنگکووک:-بۆ چی ئەوەندە زۆر بڵێی؟؟ ئێستا ئەوە چ گرینگیێکی هەیە؟؟

بە توڕەیی و گرژییەوە پرساری لێم کرد و لەکاتێک دا لە بەردەمم ڕاوەستابوو

مەبەستی چییە لەوەی بۆم گرینگن؟؟

ههــ...پێکەنیناوییە

:-تۆ چی دەڵێی ئاگەداری خۆتیی؟؟
هاوڕێی مناڵیم، باوکم ؟؟
من بۆ ئەوانە نیگەران نەبم بۆ کێ نیگەرانی دەرببڕم؟؟
هەر ئێستا پێم بڵێ ئەوان چیان لێ بەسەر هاتووە؟؟
بۆچی گوندەکە سوتا؟؟
کێ ئەو کارەی کرد؟؟


وەک شێت لەبەردەمی قسەم دەکرد و بەتەواوی هێزمم هاوارم بەسەریا دەکرد
ئەویش تەنها بە بێباکی و ئارامی وەڵامی دامەوە
وەڵامەکەشی بووە هۆی ئەوەی زیاتر بەرەو شێت بوون بچم

جۆنگکووک:- من..!!

تەواوی ئەو شوێنەی کە کەمێک پێش ئێستا گیانەوەرەکان بەهۆی دەنگی من
دەترسان و هەڵدەهاتن ... بێدەنگبوو

بەشۆکەوە لەوەی پێشم دەڕوانی..و بە چرپەوە وشەکانم ڕێک خستەوە

:-واتا چۆن؟؟ تۆ گ ــــ گوندەکەت  س ــ و ـ سوتاند؟

زۆر هەوڵمدا وشە پەرشبووە کانم کۆ بکەمەوە  بەڵام نەمتوانی...نەمتوانی و هێزی ئەوەم نەبوو کە ئەو هەموو بیرکرنەوە خراپانەی نێو مێشکم
بسڕمەوەو بتوانم گوێی بۆ بگرمم

بەبێ باوەڕییەوە هەنگاوم بەرەوو دواوە دەهاوێشت و سەرم ئەجوڵاندەوە بە مانای نەخێر...ئەو جۆنگکووکەی من دەیناسم واناکات
چۆن ئەو بەو شێوەییە بێ دڵە؟؟

جۆنگکووک:-پێویست بە نیگەرانی ناکا ... تەنها دوام کەوە ئێرە ترسناکە
با چی تر لێرە نەوەستین

دوبارە و دوبارە بە ساردی وشەکانی وت بەبێ باکی هەنگاوی نایەوە بۆ نێو دارستانە چڕو تاریکەکە


:-هێیی بوەستە...لەگەڵ تۆمە...بوەستە

دوای چەند بانگ کردنێک  بەبێزاری ڕووی سوڕاندەوە لای من چونکە زانی لە شوێنی خۆم نەجوڵاوم

جۆنگکووک:-بوەستە لە بانگکردنم..تەنها دوام بکەوە

منیش بە هەموو ئەو هێزی کە مابووم قاچەکانم لە حەرز داو بەدەنگی بەرز

کۆتا وشەکانم وت

:-من یەک هەنگاو ناییەم لەگەڵت...تا هەموو شتێکم بۆ ڕوون نەکەیەوە..گەر ناشی کەی ئەوا زۆر ئاساییە دەگەڕێمەوە نێو گوندەکە
خۆم بەدوایان دا دەگەڕێم


بە خێرایی هەنگاوم نا بەرەوو ناوەوەی گوندەکە
بەڵام هەرزوو وەستێن درام لەلایەن ئەوەوە


جۆنگکووک:-بوەستە...هەموو شتێکت پێ ئەڵێم تەنها با لێرە بڕۆین

جیاواز لە وشە سەهۆڵەکانی پێشتری بە نیگەرانییەوە وشەکانی ئەمجارەی دەربڕی...بەڵام ئەوەیان کاری لە من نەکرد..!!


:-هەرگیز... من نایەم تاوەکوو هەموو شتێکم بۆ ڕوون نەکەیەوە

جۆنگکووک:-باشە کەواتە با بڕۆینە سەر ئەو دارە ..ئەو کات هەموو شتت پێ ئەڵێم

سەرسامبووم  بەم داواکارییە سەیر و لەناکاوەی


شڵەژام..بۆ چی بڕۆینە سەر دار.؟؟؟

:-بۆچ ـــ

ڕێگەی نەدا پرسیارەکەم تەواو بکەم ڕاستەوخۆ وەک ئەوەی زانیبێتی چی ئەپرسم وەڵامی دامەوە

جۆنگکووک:-لە ترسی ئاژەڵە دڕندەکان..!!
دڵنیام ئێستا بەهۆی دەنگە بەرزەکەت بەڕێوەن بۆ ئێرە

بەبێ دەنگی بەرەوو ئەو دارەی پێشم ڕۆشتموو بە دەستەکانم توند لقەکانم دەگرت و خۆم بەرز دەکردەوە بە یارمەتی قاچەکانم
تا ئەوکاتەی بەتەواوی بەرز بووینەوە لەڕووی ئەو دارە بچوکانەی کە تازە بەرەو گەورەبن دەڕۆن

منیش بە دڵ تەنگیەوە خۆم لەلایەکی دارەکە جێگیر کرد و چاوەڕێبووم ئەویش بگات و لە هەموو شتێک ئاگەدارم بکاتەوە ...بەڵام ئەو جیاواز لەمن تەنها بە چرکەییەک گەشتە لای من
بێگومان مێشکە بچووکەکەی منیش هۆی ئەوەی گەڕاندەوە بۆ بەهێزیەکەی


بەقوڵی هەناسەیەکی هەڵمژی و بە قوڵیش داییەوە
وە چاوەکانمان تەنها لەو ئاسمانە دەڕوانێت کە بەرە بەرە بەرەو ڕوناک بوونەوە دەڕوات

چاوەکانی منیش لەسەر ئەو دیمەنەبوو تا ئەو کاتەی کە ڕووخساری ئەوەی بەردەمم بەرەوو ڕووی من جوڵا و بەمهێمنی وەڵامی ئەو پرسارانەی ئەداییەوە کەکەمێک لەمەو پێش ئاڕاستەم دەکرن و ئەویش تەنها خۆی لێ دەرباز دەکرد

جۆنگکووک:-ئێنما پێویست بە دودڵی ناکا ... هانجی و ئەو کوڕەی خۆشی دەوێ ئێستا سەلامەتتن و خەریکن ژیانێکی بچووک بۆخۆیان پێک دەهێنن!!

چییی؟؟؟
ئای خواییە...هانجی زیندووە باوەڕ بە گوێچکەکانم ناکەمم.!!
زۆر دڵ خۆشم بۆی،بەڕاستی وا هەستم کرد کە بارێکی قورس لەسەر دڵم
لادرا تەنها بەم چەند وشەییە

بەڵام من هێشتا لە هیچ تێناگەم...

هاتنی جۆنگکووک بۆ نێو ژیانم...
هەموو ئەو نهێنیانەی کە بەمنی نەدەوت..
سوتانی گوندەکە..
بە تایبەت لەو شەوەی کە من تێیدا بێهۆش کراموو بڕیاریان دا بم کوژن ...
ئێستاش هانجی و خۆشەویستەکە...

ئەوانە بە شێکن لە پلان؟؟

:-زۆر دڵ خۆشم بۆ یان .،بەڵام بۆچی من لە هیچ تێناگەم.؟؟
بۆچی ئەوان ڕۆشتون ؟؟ ئەی خێزانەکانیان؟؟
باشە ئەی ئەوان چۆن زانیان ئاگرێکی لەم شێوەییە دەبێتەوە وا بەپەلە ئێرەیان جێهێشت؟؟
ئەی باوکمم؟؟ ئەو چی بەسەر هاتووە ... تکایە پێم بڵێ
ئەویش باشە

بە دڵ پڕییەوە ئەو پرسیارانەم لە مێشکم دەرکرد کە خەرێکی خواردنی هەموو خانەییەکی مێشکم بوون...وەوەک و مناڵێک چاوەڕێی وەڵامێک دەگەڕام بۆ ئەوەی خۆمی پێ بغافڵێنم

جۆنگکووک:-پێویست ناکا دڵی خۆت توند بکەی...ئەوان تەنها ئەو شتەیان هەڵبژارد کە لەبەرژەوەندی داهاتووی خۆیان بوو .،وە سەبارەت بەباوکت ئەو
ئەوەی چەشت کە شایەنی بوو..

:-واتا چۆن ؟؟ ئەو باشە؟؟ چ ئازارێک شایەنی ئەو بوو؟؟ بە ڕونی قسەبکە..!!

جۆنگکووک:-من باسی ئەو ئازارە دەکەم کە ئەو بووە هۆی ئەوەی کە تۆ ئەو ئازارانە بکێشی...دەزانم تۆ هیچ شتێک دەربارەی ڕابردوە تاڵەکەت نازانی
بەڵام ئەوە بزانە کە ئەو شایەنی ئەوەبوو!
هەروەکوو خێزانی هانجی
کە باسی ڕابردووی خێزانەکەیم بۆ  هانجی کرد تەنانەت قێزی کردەوە بەبیرکردنەوە لێیانەوە.،وە توند دەستی خۆشەویستەکەی گرت و ڕای کرد تاوەکوو ئەو ژیانەی کە نەی بووەو هەمووی ساختەبووە  تەواوی بکات بە ژیانێکی پڕ لە خۆشەویتی و دوور لە هەموو یادگارێکی پیسی ئەوان

:-چ شتێک هەیە کە من نایزانم؟؟

بە هێواشی ئەو وشانەم وت...بەڕاستی دڵم خەیکە لێدانەکانی خاو دەبنەوە
باشە ئەبێ ئەو ڕاست بکا،؟؟
من تەنها ئەوە دەزانم کە دایکم گیانی لەدەستا بەهۆی نەخۆشی درێژ خایەن..باوکیشم لەدوای ئەوە جەڵتە لێی داو نەیتوانی چی تر ڕێبکا
ئیتر لەو کاتەوە من ڕائەکەم و ڕائەکەم بەرەو پاروێک نان


باشە ئێستا ئەوەی بەرامبەرم گەر دەربارەی ڕابردوشم پێم بڵێ ئەو چۆن هەموو ئەمانە ئەزانێ،؟؟ ئەو چییە و کێیە کە ڕابردووی من و هانجی زانیووە؟؟

جۆنگکووک:-...؟؟












ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

جەژنتان پیرۆز🎉🎉

بەدڵ تان بوو؟؟
پاڕتی داهاتوو هەموو شتێ دەردەکەوێ..ئینجا هەریەکەو لای خۆییەوە ڤۆت بکات تاوەکوو ئەوە پاڵنەربێت بۆ من
فۆڵۆکانیشتان بیرنەچێ..!!

بایی

✈︎....

Continue Reading

You'll Also Like

71.8K 18.3K 62
💚❤ පෙරවදන් කුමකටද...... පසු වදනින් මුණගැසෙන තුරු.......❤💚 🆃︎🅷︎🅴︎ 🅸︎🅽︎🅵︎🅸︎🅽︎🅸︎🆃︎🆈︎...........❤️‍🔥❤️‍🔥
5.8K 628 1
'بۆچی زمانت دەگیرێ وەک گەمژەیەک؟' 'مــ من؟' کچێکی گۆشەگیر، دەکەوێتە داوای کوڕێکەوە، کوڕێک کە لەدەرەوەی دەست پێگەیشتنیەتی و تێگەیشتن لێی زۆر سەختە...
30K 5.8K 26
"تەنها خۆشەویستی بەم جۆرە ئازاری هەیە" " وشەی 'سارد' بەرامبەر جۆنگ هۆسۆک کەمە بۆ پێناسەکردنی هەستەکانی" درۆیـــــ یــــەکـــیــ نـــیـــســـانــ ↓ـ د...
96.6K 15.6K 52
❝ ﹏ මට මේක කියන්නකෝ අග්‍ර..බියුටි ඇන්ඩ් ද බීස්ට් එකේ කුමාරයා ශාපයක් නිසා එච්චර කැත රාක්‍ෂයෙක් වුනේ නැත්තම් බෙල් වගේ දුප්පත් කෙල්ලෙක් දිහා අඩුම තරමෙ බ...