✔️꧁ 𝑱.𝒋𝒌 /"کــابــوســی گـ...

By LET_ME_1N

44.3K 7.4K 2.2K

سەڕەڕای ئەوەی دەمزانی هەموو جۆرە خراپەکاریێک لە خودی تۆدا بوونی هەیە بەڵام هەروەک ترسنۆکێک ڕۆڵی بوێرێکم دەگێ... More

꧁𝐏.1꧂
꧁𝐏.2꧂
꧁𝐏.3꧂
꧁𝐏.4꧂
꧁𝐏.5꧂
꧁𝐏.6꧂
꧁𝐏.7꧂
꧁𝐏.8꧂
꧁𝐏.9꧂
꧁𝐏.10꧂
꧁𝐏.11꧂
꧁𝐏.12꧂
꧁𝐏.13꧂
꧁𝐏.14꧂
꧁𝐏.15꧂
꧁𝐏.16꧂
꧁𝐏.17꧂
꧁𝐏.19꧂
꧁𝐏.20꧂
꧁𝐏.21꧂
꧁𝐏.22꧂
꧁𝐏.23꧂
꧁𝐏.24꧂
بۆ زیاتر❗️

꧁𝐏.18꧂

1.5K 311 72
By LET_ME_1N


هەناسەیەکی قوڵ،ئینجا خوێندنەوە

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

[دوای مانگێک]

ئێستا مانگێکی تەواو بەسەر هەموو ئەو ڕووداوانە تێپەڕبووە .،وە هەموو شت لە ئێستادا لە شوێنی خۆییەتی و ئەو ماوەییە هیچ هێرشێک یان شتێکی لەم بابەتە نەکراوەتە سەر ماڵەکەیان و وە خۆشیان،

بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە چی تر ترس لە دڵیانا نەنیشێ و هەست بە ترس نەکەن،بەڵکوو بە پێچەوانەوە لە هەموو چرکەییەک چاوەڕێن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە و دوبارە بەردەرگایان لێ بگرنەوە،وە دڵنیاشن لەوەی دەگەڕێنەوە بەڵام نازانن کەییە

وە ئەو ماووەیە بەتەواوی هەست بە شتی سەیر دەکەن لە خۆییان و هەستەکانیان

بەڵام ناتوانن دەری ببڕن و لە یەکتر تێبگەن،وە خۆشیان نازانن کە چاوەڕێی چی دەکەن و بۆچی دەوەست و خۆیان دەدزنەوە لەوەی کە ئەبێ هەر ڕووبدات چ ئەگەر ئێستا بێت یان لە داهاتوو

تەنها خۆیان داوەتە دەست کات

کەش و هەوای گوندەکە بەتەواوی ساردیکردووە و جار و بار بەفریش زەوییەکان سپی دەکات لەگەڵیشی خەڵکەکە بەتەواوی خۆیان ئامادە دەکەن بۆ وەرزی زستان

،خواردن دەکرن و هەڵی دەگرن چونکە بە زستانان هیچ بەرهەمێک نامێنێ بەهۆی بارینی بەفر و کەڵەکە بوونی لەسەر یەک تەواو ڕێگای هاتوو چۆکان ئاڵۆز دەبن

و دار کۆدەکەنەوە بۆ ئەوەی بەکاریبهێنن وەک سەرچاوەییەکی گەرمی،وە ئەو جلانەی کە دەیپۆشن ئەستوور و پوختە، کەوا دەکات کەسەکە بە کەمی هەست بە ساردی کەشەکە بکات وتایبەت دروست دەکرێن بۆ ئەم وەرزە

وە لەولاوە ئێنما دەبینین کە خەریکە بە هانگاوە شل و بێتاقەتەکانی بەرەوو شوێنی کارەکەی ئەڕوا ، وە پێش ئەوەی دەرگای ماڵەکەی داخا کەروێشکە سپییەکەی بینی کە دیارە بۆلای خاوەنەکەی هاتووە

بەزەیی پێی داهاتەوە کە بەم کەش و هەوا ساردە لەدەرەوەییە بەبێ نان و ئاو بۆییە گەڕاییەوە ژوورەوەو کەمێ ئاو و ساوزەو شتی بۆی دانا ،کەروێشکەکەش بە ئاقڵی خەریکی خواردنی بوو،

ئێنماش بەم دیمەنە کیوتە زەردەخەنەییەکی کرد و چەند جارێک دەستەکانی بە پشتی کەروێشکەکە داهێناو هەڵساوەو بەڕێکەوت

لە کاتێکدا بەهۆی کڵاوو مل پێچەکەییەوە بە ئەستەم چاوە خەواڵووەکانی دیاربوو، لوتە سووربووەکەی وای لێ ئەکرد زیاتر دیمەنەکە کیوت تر دەرکەوێ،وە بەتەواوی ساردی باڵی کێشابوو بەسەر جەستەی،وە پێستە ئەسمەرەکەی بەهۆی سەرماکە گۆڕاوە بۆ سپیێکی بێزارکەر ،
هەموو شت لەو کیوت دەردەکەوت

وە گەشتە شوێنی مەبەست بەڵام پێی سەیربوو کە چەند سوندوقێکی کەم لە بەرهەمەکان لەسەر ڕێگا بچووکەکە داندرابوون و هەنێک کەس خەریکبوون دەیان خستنە کۆڵ بۆ ئەوەی بیبەنە بازار ،لەخۆی پرسی ئەی کوا بەڕێوبەر و ئەوانی تر؟؟
بۆچی ئێرە چۆڵە؟؟

بە خێرای بەرەوو یەکێک لە جوتیارەکانی ئەوێ چوو و پێشئەوەی لەدەستی بچێ

:-سڵاو بەڕێز.،.ئێ ئەتوانم بپرسم ئێرە بۆچی ئاوا چۆڵە ؟؟ ئەی کوا بەڕێوبەر و ئەوانیتر؟؟

پیاوەکە خۆی لە حاڵێکدا نەبوو کە بتوانێ ڕوونکردنەوە بۆ ئێنما بدات.،وەم هەرکە ئەو پرسیارە گەمژانیانەی گوێلێبوو ،یەکجاری شێتبوو

کەسەکە:-تۆ گەمژەیی یان چیی؟؟ نابینی ئەوەی لەسەر ئەو زەوییە ماوەتەوە هەمووی زەردبووە بەهۆی کەمتەرخەمی ئێمە و ساردی کەش و هەواکە،دڵنیابە گەورەم بزانێت کە زەوییەکەی ئاوای بەسەر هاتووە و زەرەرێکی ئاوامان بەرکەوتووە، هەموومان دەرئەکا

بە تووڕەی قسەکانی کرد و لەوناوە ڕۆشت،ئێماشی بەبێ قسە هێشتەوە
بۆییە ناچار بەرەوو ماڵی هانجی بەڕێکەوت،چونکە حەزی نەدەکرد بگەڕێتەوەو دوبارە سەیر کردنە سەیرەکان بکەوێتەوە سەر ئەو،بۆییە پێی باشبوو خۆی بە دوور بگرێ لە چاوە خەڵوزییەکانی

تاماوەییەک بە ڕێگاوەبوو،لە کۆتاییا گەشتە بەر دەرگاکەیان و بە خێرایی دەستەکانی پێدا دەکێشا،وە ئەوەی لەو ساتەدا لەلای گرینگبوو ،تەنها ژوورێکی گەرم بوو و هیچیتر

وە لەو دەرگا لێدانە وەستا ئەوکاتە دایکی هانجی بینی کە بە خێرایی هانگاوی دەهاوێشت تاوەکوو هەرچی زووە دەرگاکە لەژێر دەستی ئەوەی دەرەوە دەربهێنێ،چوونکە ئەوەی ئێنما دەیکرد هیچ بە دەرگا لێدان نەدەچوو،بەڵکوو وەک ئەوە وابوو کۆمەڵە پۆلیسێک هاتبوون و دەستگیریان بکەن

وە هەرکە دەرگاکە کراییەوە بە زەردەخەنەوە سەیری دایکی هانجی کرد کە چۆن چاوی لێی بچووک کردۆتەوە

:-سڵاو دایکە،ئایا هانجی لەماڵە هەندێک قسەی لەگەڵ بکەم؟؟

دایکی هانجی بە خێرایی وەڵامی داییەوە

د.هانجی:-سڵاو لە تۆش کچە جوانەکەم ،ببورە بەڵام هانجی ئێستا دەرچوو لە ماڵەوە وتی کە دەییەوێ هاندێک پێداویستی بکڕێت،،
وەرە ژوورەوە کچم لێرە مەوەستە با سەرمات نەبێ باوکی هانجی لەماڵە لەگەڵ ئێمە کەمێ دانیشە دڵنیام ئێستا ئەویش دەگەڕێتەوە

:-زۆر باشە کەواتە ، هەرخۆی دەبێ کەمێ قسە لەگەڵ ئەویش بکەم

چوونە ژوورەوەو ، وە دوای ئەوەی هانجی سڵاوی لە باوکی هانجی کرد دایکی قاوەییەکی گەرمی پێشکەش کرد و ئەویش کەم کەم ئەیخوارد تاوەک و دەمی نەسووتێ،وە بیری کەوتەوە کە ئەبێ قسەی لەگەڵ بکات دەربارەی زەوییەکە وە پرسیاری لێبکا ئاخۆ هێشتا وەک جووتیار لەوێ کار دەکات یان نا

هەرخۆی ڕۆژێک دوای ڕووداوەکە سەڕەڕای هەبوونی برینەکەی کە بەبەردەوامی نوێ دەبوویەوە،دەڕۆشتە سەر کار و دوانەدەکەوت تێیدا

بەڵام هێشتا دیارنییە کە ئایا دەتوانێت لەوێ کاربکا،بە زووی دەستی کردە قسە

:-ئێم .،باوکی هانجی..دەمەوێ دەربارەی شتێک ئاگەدارت بکەمەوە

باوکی هانجیش بەبێ بە فیڕۆدانی کات پرسیاری لێکردەوە

ب.هانجی:-فەرموو کچم دەتەوێ دەربارەی چی ئاگەدارم بکەیتەوە،؟

:-کەمێک پێش ئێستا ڕۆشتمە کێڵگە،بەڵام بینیم هەندێ لە بەرووبومەکان زەردبوبوون بەهۆی ساردی کەشوهەوا،بەڕاستی زۆر خەمباربووم دەربارەی ئەوە لە کۆتاییا بەهۆی ئێمەوە ئەوە ڕوویدا،بەتایبەت من زۆر ئەم ماوەییە
گرینگیم بە هیچ یەکێک لە بەرهەمەکان نەدا،زۆر داوای لێبوردن دەکەم

وشەکانی بە ئەو پەڕی ڕێز و خەمبارییەوە دەربڕی کاتێک سەری دانواند بەهۆی شەرمەزاریەکەی

هەر بەم شێوەییە مابوویەوە تاوەک و نەرمە پێکەنینێکی بەرگوێییەکانی کەوت،ئەواش وای لێکرد ڕووخساری بە سەرسامییەوە بەرز بکاتەوە

ب.هانجی:-کچەکەم ئەم قسانە چییە دەیکەی؟؟بۆچی دەبێ بەهۆی تۆوە هەموو ئەو شتانە ڕوبدەن؟سەیرکە هیچ شتێک بەهۆی تۆووە ڕووی نەداوە ، تەنها ئێمە پێشبینیمان نەدەکرد کە بەم خێراییە کەشەکە سارد ببێت،بۆییە بە زەحمەت توانیمان بەشێکی کەمیان لێ ڕزگار بکەین.،

:-بەڕاستی من نازانم چی بڵێم و چۆن سوپاس تان بکەم ،ئێوە من دەشکێننەوە بەهۆی ئەو هەموو قسە جوان و شیرینانەتان

د.هانجی:-ههههـ.،پێویست بە سوپاس ناکا گیانەکەم،هەم ئێستا ئێمە دەتوانین لە بارودۆخی تۆ تێبگەین ، بەڕاستی زۆر پێم ناخۆشە کە ئەو بوختانانە بۆتۆ هەڵدەبەست کە هەر بە بیرکرنەوە لێی ئەزانی ئەم قسانە تەنها پڕوباگەندەییە.،باوڕکە وا ئەزانم ئەمانە لەگەڵ هانجی کچم دا دە
کرێ چونکە هیچ جیاوازیتان نییە

:-هههــ،زۆر سوپاس ،ئۆهــ بیرم هاتەوە،،. باوکی هانجی ئایا هێشتا لەوێ وەک جوتیارێک دەست بە کارم ،؟

ب.هانجی:-ببورە هانجی کچم بەڵام من چیتر نامەوێ تۆ لەوێ کار بکەی،.کارکردن لەوێ زۆر زۆر زەحمەتە وە تۆش تەنها کچێکی ،بۆییە بە هیچ شێووەیەک ڕێگەنادەم ئەو کارە بکەیتەوە،.

:-تۆ ڕاست دەکەی،، بەڵام چی دەربارەی خەرجی ڕۆژانە و داهاتی ژیانمان؟؟

ب.هانجی:-تۆ خەمی ئەوەت نەبێ،.هەرکە کۆتایی مانگ نزیک بوویەوە،پارەی ئەو مانگەت دەدەمێ و ئیتر لە نێو بازار دەتوانی کاری چنینی جلوبەرگ یان دورینی جلوبەرگ.،ئیتر کارێکی ئاوا ئاسان کە بەتەواوی بگونجێ لەگەڵ ڕەگەزی خۆت،دڵنیام تۆ تێیدا سەرکەوتوو دەبی هەم تۆ کچێکی زیرەکی بۆییە من بێ خەم دەبم دەربارەی ئەوە

:-بەڕاستی بیرۆکەییەکی باشە،.ئەی وانییە دایکی هانجی؟

د.هانجی:-بەڵێ ئەو ڕاست دەکات ،هەم دەتوانی لەوێ هاوڕێییەتی دروست بکەی و زیاتر لەگەڵ خەڵک تێکەڵ ببی ،بەشکم زاواییەکی قۆزیش دەدۆزییەوە

وشەکانی بە دڵخۆشییەوا دەکرد لەسەرەتا ، بەڵام لەکۆتاییەکەی چاوێکی داگرت ئەوەش وای لە ئێنما کرد سور ببێتەوەو بەدەنگێکی هێمن پێبکەنێ

لەو قسانەدا بوون تا ئەو کاتەی هانجی دەرگاکەی کردەوە،کە دەستەکانی پڕ بوون لە زەرف و ڕوخساریشی ماندوێتی تێدا نشی بوو،بەڵام هەرکە ئێنما ی بینی هەموو زەرفەکانی دەستی فڕێداو ڕوخساریشی 360° گۆڕا ،

Enmma:pov

بەڕاکرن بەرەوو لای من هات وە توند لە باوەشی کردم منیش بەهەمان شێوەی ئەو باوەشەکەم توند کرد ،ئەوەش وای کرد کە برینە تازەکەم دەست بکاتەوە بە ئێشوو ئازار ،بەڵام گرینگم پێی نەدا

تابەتەواوی هەستمان بەیەک کرد و دواتر کەمێک لەییەک دوورکەوتینەوە

هانجی:-گەمژە.،زۆر بیرم دەکردیی هەر بەڕاستی تۆ زۆر بێویژدانی ،ئاخەر قەت بیرت نەکردەوە و نەتوت کە من هاوڕێییەکم هەیە و بۆماوەی مانگێکە

هەر بەخەونیش ناهاتۆتە خەیاڵم؟

بە توڕەییێکی کیوت قسەکانی کرد

:-بابەتەکە ئەوە نییە هاوڕێ.،تەنها زۆر نەخۆش بومو لەو حاڵەیا نەبووم کە بیر لە هیچ کەس بکەمەوە .،هیوادارم لێم تێبگەی

هانجی:-باشە باشە دەی قسەی گەورە مەکە،وەرە بڕۆینە ژوورەکەم

هەرکە قسەکانم تەواو کرد قۆڵەکانم لەلایەن هانجی شێتەوە ڕاکێشران بەرەو ئەو ئاڕاستەیەی کە بە ژوورەکەی دەگەیەنێت.،بە ئەستەم توانیم کەمێ خۆم بهێڵمەوەو ڕوخسەت لە دایک و باوکی بگرم کەوەک و فلمێکی سینەمایی کۆمێدی سەیری ئێمەیان دەکرد

...

دەرگاکەی بە توندی کردەوەو هەرزوو منی خستە سەر بێدەکە و دەرگاکەی لەدوای خۆی کلیل کرد،منیش بە زەردەخەنەییەکی لار لێم دەڕوانی

بەرە بەرە لە بێدەکە نزیک بویەوەو جلە فەرمییەکەی کە تەنها لە تەنورەییەکی فش و سەرەوەییەکی سادە پێک هاتبوو ، خۆی لە تەنورە فشەکە ڕزگار کرد و ئەویش هاتە نزیک من و دەمی کردەوە بە مەبەستی مێشک کون کردنی من

هانجی:-ئێنماااا.،،هەموو...هەمووم بۆ باسکە ئەو ماوەییە چیت دەکرد لەگەڵی.،؟ برینەکەت چۆنە ؟چۆن یارمەتی دەدای لە کارەکانی ڕۆژانەت،؟؟،
هەموو ئەمانەم بەزیادەوەش بۆ باسکە

بە دەنگێکی کز قسەکانی دەکرد لەترسی ئەوەی کەس لەودی و دەرگاکەوە گوێ بیست نەبێێ.،بەڵام گەر کەمێکی تر خۆی نەگرتبا دەستی دەکرد بە قیژە و هەڵپەڕکێ بەهۆی ئەو پەڕۆشیەی کە هەیبوو،
،بەڕاستیی ئەم کچە شێتە

هەرزوو دەمویست دەمی دابخەم و خۆم لە پرسیارە گەمژانییەکانی ڕزگار بکەم

:-ئەم ماوەییە من چی بکەم ؟، کەواتە گەر دەتەوێ ئەوا گوێ بگرە.،
ڕۆژەکانم هەمووی وەک یەک و دوبارە .،وە بەڕاستی لەو پەڕی خراپیابووم یەک شەویش چییە من بە ئاسودەیی خەونەچۆتە چاوەکانم تەنانەت
لەبەر ئازار پێش چاوەکانم نەی دەبینی تەنها بە ئەستەم دەڕۆشتم و نانم بۆ باوکم ئامادە دەکرد و دەرمانەکانم پێی دەدا،بەڵام دەبوو بە شێوەییەک ئاکت بکەم کە ئەو نەزانێت بریندارم و ئەم شتانە ڕویانداوە
وە بەڕاستی ئەوانەی کە وتم تەنها بە قسە خۆشە.
وە زۆر سوپاسی ئەو دەکەم کە چەند ڕۆژێک بەبێ هیچ کەم و کورییەک برینەکەی بۆ پاک دەکردمەوە و دەرمانی گیایی زۆر دەگمەنی بۆ بەکار دەهێنام کە زۆر کەم بوون ئەویشی لە دارستانەکە هەیە.،وە لە ساییەی ئەوەوە خەریکە زۆربەباشی برینەکەم یەک بگرێتەوە

هەموو ئەمانەم بە هێمنی بۆ ئەوەی پێشم دەگێڕاییەوە ، ئەویش بەتەنها چاوەکانی کردبویەوە و گوێی لێم گرتبوو،بێگومان دەمیشی داخرابوو بەڵام دڵنیابووم تا ئەو کاتەیە کە من کۆتایی بە قسەکانم دێنم

هەروەکوو پێشبینیم کرد دوبارە دەمی کردەوە

هانجی:-ئای خواییە بەڕاستی گەربمزانیبا لەو حاڵەدای هەرگیز ڕەخنەم لێنەدەگرتی.،ئێێێ هیچ قسەیەکی تری نەکرد دەربارەی ئەو شەوە؟؟

وشەکانی لە شێوەیەکی سەرسوڕمان گۆڕی بۆ پێکەنینێکی کەم

:-نەخێر.،ئەو چی بڵێێ؟؟بەڵام وەرە تۆ پێم بڵێ هانجی ئەو کاتەی من لە هۆش خۆم نەمام چی ڕوویدا.؟؟

هانجی:-ئم..،بیرم نییە بەباشی چونکە خۆت ئەزانی ڕوداوەکان دەمێکە ڕوویداوە بەڵام بیرمە هەر کە تۆ لە هۆش خۆت چوویت تۆم بردە سەر بێدەکەت و بە خێرای باندجوو شتم هێنا بۆ ئەوەی برینەکەت بپێچمەوە و زیاتر خوێنی لێنێیەت.،وە خەڵکەکەش هێشتا بەردەوامبوون لە گەڕان ، ماڵەکەت پڕ لە پیاوی پاشا بوو بەڵام لە ئەنجامدا هیچیان نەدۆزیەوە
دوایی کەمێک پاسەوانانی پاشا هەمووانی دەرکرد لە ماڵەکەت بەمنیشەوە جگە لە خۆت،،بەڵام هێشتا کەس باوڕت پێناکا ئێنما

:-ئەی زانیت کێ برینداری کردم،؟

هانجی:-نەخێر بەداخەوە،.بەڵام دەی بیری لێمەکەرەوە گرینگ سەلامەتی

خەمخۆری لە وشەکانی تێبینی دەکا

کەمێک بێدەنگ بووین ،دواتر هانجی سەیری ڕوخسارمی کرد و قسەی کرد

هانجی:-ئێنما ،. لەوانەیە ئەوانەی من دەیڵێم تەنها هەستێک بێت ،وە هیوادارم هەر وەک و هەستێک بمێنێتەوە،بەڵام دڵم هیچ باش ناڵێ دەربارەی ئەم ڕوداوانە،.وە هەمان هەستم هەیە بۆ داهاتوش

:-هانجی نازانم زۆر سەرلێشێواوم ، تەنها با کەسمان زیانمان پێ نەگات
ئەوە تاکەویسە کە هەمە....

هانجی:-ڕاستدەکەی.،

:-دەی هانجی ئەبێ من بڕۆم خەریکە ئاسمان تاریک دەبێ

هانجی:-قسەی هیچ.!!! تۆ دەڕۆیتە کۆێ بەبێ نانی ئێوارە؟؟
دیارە من مردووم؟

:-بابەتەکە خواردن و ئەو شتانە نییە ،تەنها حەزەکەم بڕۆمەوە ماڵەوە،گەر حەزدەکەی بەیانی وەرە و ئەڕۆینە ناو دارستانەکە.،هەم لە زووەوە
گاڵتەم پێت نەکردوە دڵم ئیسرحات ناکە گەرنێی

بە پێکەنینەوە قسەکانم دەکرد وە پێکەنینەکەم زیاتر قوڵ دەبوویەوە هەرکاتێک ڕوخسارە ترساوەکەی هانجیم دەبینی کە چۆن لە ترسا ڕەنگی زەرد بووە،بەڵام لێی ناگرم چونکە هەر کاتێک لەگەڵی چووبمە نێو دارستانەکە تا دوو ڕۆژ نەیتوانیوە قسەبکات ،ئاوا دەم ترساند

هانجی:-ئ ــ ئێ ـ تۆ دەتوانی بڕۆی بەڵام تەنها با بەیانی نەڕۆینە ناو دارستان،،لە ـ لەبری ئەوە تۆ سبەی وەرەوە لێرە لەگەڵ دایکم خواردن ئامادە دەکەین

:-هههــ،،باشە کەواتە من دەڕۆم

هانجی:-بوەستە گەمژە با هەتا لای دەرگا لەگەڵت بێم

بەسەر پەیژەکان هاتینە خوارەوە و ڕاستەوخۆ دایک و باوکی هانجیم بینی کە لەسەر مێزی نان خواردن دانیشتبوون ،هەرکە زانیان ئێمە لەوێین چاوەکانیان خسە سەر ئێمە

د.هانجی:-چی بووە مناڵەکان ؟،دەی وەرن نانەکەتان بخۆن

:-نا نەخێر من ئەبێ بڕۆم

هانجی:-ئێێ.. دایکە ئێما پێویستە بڕوات بۆ ئێستا ،بەڵام ئەو بەڵێنی بە من داوە سبەی بگەڕێتەوە و لەگەڵ ئێمە خواردن درووست دەکات

قسەکانی بە دایکی بڕی بە خێرایی,, و تۆنی ترسان بە ئاشکرا لە دەنگی تێبینی دەکارا,زانیم هۆکاری ئەوە چیبوو

ماڵئاوایم لێیان کرد و لە دارگای ماڵەکەیان چوومە دەرەوە،بەڵام لەگەڵ هاوارکردنی هانجی لە شوێنی خۆم وەستام و سەیری ئاڕاستەی دەنگەکەم کرد

هانجی:-سڵاوم بە خۆشەویستەکەت بگەینە..

:-گەمژەی هیچ،،تۆ باسی چی دەکەی

بەتووڕەی ئەوناوەم جێهێشت و بە هەنگاوە خاوەکانم بەرەو ماڵە ساردەکەم بەڕێ کەوتم


















ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پلیس ئەکتیڤ بن.

ئحمم ئاگام لێییە فۆڵۆکانتان لائەبەن

مەسەلە چییە؟😭

✈︎....

Continue Reading

You'll Also Like

27K 2.3K 72
ဖတ်ကြည့်နော်😉😉
25K 4K 29
"ហង្សមែនទេ?​ត្រឹមតែមួយប៉ប្រិចភ្នែកយើងនឹងធ្វើអោយហង្សមួយនោះបាក់ស្លាប ហើយហង្សដ៍ស្រស់ស្អាតនោះត្រូវស្ថិតក្នុងកម្មសិទ្ធយើងម្នាក់គត់"ជុងហ្គុក "យើងដឹងពីអ្វីទ...
565K 49.3K 29
Taekook Fanfiction Jeon Kim Own creation
97.6K 15.7K 52
❝ ﹏ මට මේක කියන්නකෝ අග්‍ර..බියුටි ඇන්ඩ් ද බීස්ට් එකේ කුමාරයා ශාපයක් නිසා එච්චර කැත රාක්‍ෂයෙක් වුනේ නැත්තම් බෙල් වගේ දුප්පත් කෙල්ලෙක් දිහා අඩුම තරමෙ බ...