Lðvê ðr Wår [ P.JM ] complet...

By yamuuu_

10.1K 1.5K 835

نووسەر : پەیام. بڵاوبوونەوەی لە : ١٨\٥\٢٠٢٢ دەربارەی : بیرۆکە و نووسینی تەواوی چیڕۆکەکە بۆخۆم دەگەڕێتەوە. تای... More

١
٢
٣
٤
٥
٦
٧
٨
٩
١٠
١١
١٢
١٣
١٥✔️

١٤

457 88 52
By yamuuu_




؛ چی دەڵێی ؟ من شتی وام نەکردووە !
گارنەر ئەوەی وت

؛ یاهـ یاری گەمژانە لەگەڵ من مەکە ! من دەزانم تەنانەت ئەوەت بە
دەمی خۆت باس کرد بۆ هاوڕێ گەمژەکانت ، گرتەی دەنگیم پێیە کە خۆت ئەوە دەڵێی !
لویس هاواری کرد بەسەر گارنەر

؛ زۆر باشە .. من ئەوەم کرد ، ئێستا تۆ چیت ئەوێ ؟
گارنەر ئەوەی وت و بزەیەکی کرد بە قێزەونی

؛ ئەگەر ئیمیلیانای کچی کێڵسیم بۆ بڕفینی من بێدەنگ دەبم..
لویس ئەوەی وت و گارنەر دەستی بە قاقا کرد

؛ تۆ ئەوت خۆش دەوێت پیاو ؟ هاهاها باشە من ئەوت بۆ دەهێنم بەڵام .. ئەگەر
یەک شت لە دەمت دەربچێ ، تۆ مردووی !
گارنەر ئەوەی وت بە هەڕەشەوە

؛ ئێوارە لە کۆگای سیناترا دەتبتنمەوە ، گرتە دەنگیەکە بهێنە و پێمی بدە منیش بۆ دوو
بەیانی کچەکەت بۆ دەهێنم
گارنەر وتی و لویس سەری بە بەڵێ جوڵاند

لە کاتێکدا هەموو کاتەکە ئامێری دەنگی بە جلەکانیەوە کردبوو تاوەکوو بۆ کێلسی نیشان بدات
کە باوکی جیمین بیتاوانە و گارنەر ئەو خێزانەی پارچە پارچە کرد !

بەرەو کۆشکەکەی کێڵسی بەڕێ کەوت ،

دوای ئەوە بە خێرای ڕایکرد و ئامێرە دەنگیەکەی بۆ کێلسی برد

؛ گەورەم ، شتێکی گرینگ هەیە دەمەوی باسی بکەم ، تکایە هەموویان دەرکە دەرەوە
لویس ئەوەی وت بە پەلە و کێڵسی ئەوانی دەرکردە دەرەوە

؛ چیە ؟
کێڵسی ئەوەی وت

لویس گرتە دەنگیەکەی لێ دایەوە کە کەمێک پێش ئێستا لویس تۆماری کرد و تێیدا گارنەر دان
بەوە دادەنێ

؛ کەواتە پاڕک بێ تاوانە ؟ گارنەر لە ناوت دەبەم
کێڵسی هاواری کرد ، ئەو شێتە دەستی پێکرد

؛ گەورەم ، داوای لێکردم ئێوارە بیبینم ، لە کۆگایەکەیە لەوێ بیکوژن و تۆڵەی خۆت بکەوە
لویس وتی و ئەوێی جێهێشت

~ باسی لویس ~

دوێنێ ئەو کچەی لە هەموو ژیانم خۆشمویست ، پێی وتم کە کەسێکی تری خۆش دەوێ ..

ئیدی ئەوەندەم خۆش دەوێت دەمرم ئەگەر ئەو بەوە نەگات کە دەیەوێ

بۆیە ئەو نهێنیەم ئاشکرا کرد کە ئەگەری هەیە ژیانم لێ بسەنێ

تازە چ سوودی هەیە .. ئەو کەسەی کە خۆشم دەوێ هەر بیریشم لێ ناکاتەوە

تاوەکوو ئێستا ماچم نەکردووە

لە باوەشم نەگرتووە ..

دڵم ڕێگەم پێنادا نزیکی ببمەوە ، چونکە نامەوێ ئەو ڕقی لێم ببێتەوە

دەمزانی .. دەمزانی ئەو جیمینەی خۆش دەویست

وامزانی دڵم لە لێدان وەستا کاتێک دانی بە خۆشەویستیەکەی دانا بۆ جیمین

هەرچیم کرد ئەو هەر منی خۆشنەویست ..،

تەنانەت ڕقیشی لێمە ،

لەبەر ئەوەشە نامەوێ هەمان هەستی منی هەبێت با بەوە بگات کە خۆشی دەوێ

دەبێ چەند جار ماچی کردبێ ..

چەند جار لە باوەشی گرتبێ ... ئای خوایە غیرە من دەکوژێ

ئازارێکی زۆر لە دڵم درووست بووە

ئەو کەسەی چەندین ساڵە پارێزگاری لێدەکەم و زۆشم دەوێ

ئەو کەسەی کە شەوان بە دزیەوە سەیریم دەکرد کاتێک سەمای دەدا

کاتێک گۆرانی دەوت لە پشت دەرگاکەیەوە گوێم لێی دەگرت

ئەو کەسەی کە هەرگیز بیرم نەدەکردەوە بۆ کەسێکی تر بێت جگە لە من

کاتێک دڵت ئازاری دەبیت ئینجا ڕاستیەکان دەبینی

بەڕاستی ئازاری زۆرە کاتێک کەسێکت خۆشدەوێت هەر بیریشت لێ ناکاتەوە

کە هەمیشە هەوڵ دەدەی لە بەرامبەری کەشخە و باش دەرکەوی

کە کەسایەتیت لە بەرامبەری دەگۆڕی تەنها بۆ ئەوەی شەو بۆ دوو چرکەش بێت بیرت
لێ بکاتەوە ..،

خۆزگە گرینگیم پێ نەدەدا

لە کۆتایدا من ئەوم هەر خۆش دەوێت ..

~ کۆتای باسی لویس ~

~ لە لای جیمین ~

؛ چۆن ئەوە دەکەیت ؟ تۆ گەمژەی ؟!!! ئەو کچی دوژمنی باوکتە !
باوکی جیمین دەستی کرد بە هاوارکردن بەسەر جیمین

؛ تۆ زۆر سەرسەری بویت و سنوور دەپەڕێنی !
دووبارە هاواری کردەوە

؛ بەسیکە ! من ئەوم خۆش دەوێ ئەویش وەک منە ئیدی تۆ و کێڵسی ئەوەتان بە دڵ بێت
یان نا ئەوە پەیوەندی بە من نیە ..
جیمین هاواری کردەوە و باوکی سەریسوڕما

؛ کەواتە لە دژی باوکت دەوەستی ؟
باوکی ئەوەی وت و جیمین شەقێکی لە نێوچەوانی خۆیدا

؛ پێت دەڵم ئەوم خۆش دەوێ ئەوە دژ وەستانەوەیە لە بەرامبەر باوکم ؟
جیمین ئەوەی وت و مۆبایلەکەی باوکی زەنگی لێدا

کێلسی بوو ،

؛ چیت دەوێت ؟ ..... مەبەستت چیە ؟
باوکی جیمین ئەوەی وت کاتێک قسەی لەگەڵ کیڵسی دەکرد ، کێڵسی پێی وت کە ئەو گرتە دەنگیەی
کە لویا تۆماری کردووە گوێی لێبگرێ

لە ناکاو کیلسی دایخستەوە بەسەر پاڕک ، پاڕک ڕاستەوخۆ ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کردەوە کە گارنەر
دان بە تاوانەکەی دادەنێت ..

بۆ یەکەمجار جیمین لە ژیانیدا هۆکاری خۆکوشتنی دایکی دەزانێ و بۆ یەکەمجار دەزانێت کە
ئیمیلیانا کچی خاڵیەتی ...،

ئەم جارە فرمیسکەکانی جیمین زۆر قورس بوون بۆ هەڵگرتن

«واتا ئەوە هۆکاری خۆکوشتنی دایکم بووە ؟ » ئەوە لە مێشکی دەسوڕایەوە

.... گریانەکەی جیمین زۆری نەخایاند هەستایەوە سەر پێیەکانی

؛ بۆ کوێ ...؟
ماڕتن ئەوەی وت بەڵام جیمین وڵامی نەدایەوە

ماڕتن ناچار بوو لەگەڵ جیمین سەرکەوێتە ئۆتۆمبیلەکە ، نامەی بۆ کێڵسی نارد بۆ ئەوەی ئەو
ناونیشانەی پێ بدات کە گارنەر بۆی دەچێ ..

وە جیمین بەڕێکەوت بۆ ئەوێ ،

بێگوومان بەڕێز پاڕک و کێڵسی ئەو ساتە بەنرخە لە دەست خۆیان نادەن

ئەوە ئەو ساتەیە کە پێویستە گارنەر باجی هەموو کردارە قێزەونەکانی بداتەوە

هەموویان بەرەو ئەوێ دەچوون ، گارنەرە گەمژەش بێ ئاگا لەوەی ئەوە کۆتا ساتەکانی
ژیانیەتی ..

کاتێک گەیشتن جیمین بێ هیچ وەستانێک

هێرشی بۆ گارنەر برد و دەستی کرد بە لێدان لە گارنەر

ماڕتن لە دوای جیمین هات کاتێک بینی پاسەوانەکانی گارنەر دەیانەوێ لە جیمین بدەن

هەموویانی گوللە باران کرد

بۆ ئەوەی جارێ جیمین تەنها توڕەیەکەی لە گارنەر دەرکا دواتر تۆڵەی خۆی بکاتەوە

؛ تۆ دەبێت وەک دایکم ئازاری زۆرت هەبێت ئینجا بمریت !
جیمین ئەوەی بە ڕقەوە وت و پەتێکی لە گارنەر بەستیەوە

بە پەتەکە لە دوای خۆی ڕایکێشا

دواتر بە پشتی ئۆتۆمبێلەکەی بەستیەوە و ئۆتۆمبێلەکەی لێدەخوڕی

ماڕتنیش داوای تیزابی لە پیاوەکانی جیمین کرد و پاش کەمێک ئەوانیش گەیشتن ،

بەهۆی ئەوەی جیمین گارنەری لە دوای خۆی بە ئۆتۆمبێل ڕاکێشا جەستەی زۆر سووتابوو

پاش کەمێک جیمین گارنەری بردەوە کارگەکە و ماڕتن هاتە لای و وتی

؛ داوای تیزابم کرد ، پێت باشە ؟
ماڕتن پرسی و جیمین دەستی ڕاکێشا بۆ ماڕتن بۆ ئەوەی چەقۆیەکەی پێبدا
کاتێک جیمین پێدەکەنی

؛ چی دەکەیت ؟ تکایە با ئەوە نەبێت کە بە مێشکم دادێت !
ماڕن ئەوەی وت ، جیمین بزەیەکی لاری کرد

؛ ئەوەی کە بیری لێ دەکەیتەوە ڕاستە ..
جیمین ئەوەی وت و سەیری گارنەری دەکرد

؛ ئەندامی دەبڕم.
جیمین ئەوەی وت ، لە کاتێکا گارنەر لە هۆش خۆی نەبوو

؛ جیمین ئەوە قێزەونە !
ماڕتن ئەوەی وت و جیمین هاواری کرد و وتی

؛ دەتەوێ وا بوەستم ؟
ئیدی توڕەی جیمین تا سەر لووتی هاتبوو ...

؛ ڕاست دەکەیت ... ئەو شایەنی ئەوەیە ،
ماڕتن ئەوەی وت بە دەنگی نزم تا ئەو شیتە بێتەوە سەرخۆی

لە هەمان کاتتدا ، کێلسی و پاڕک گەیشتن

؛ کەس دەستی لێنادات خۆم تۆڵەی لێدەکەمەوە !
جیمین هاواری کرد ، لە کۆتایدا ئەو پیاوێکی تەواوە و خۆی تۆڵەی دایکی دەکاتەوە

؛ مامە ئەو دەیەوێت ئەندامی گارنەر ببڕیت تکایە ئەو شێتە بوەستێنە ئەوە قێزەونە !
ماڕتن ئەوەی لە نزیک گوێی بەڕێز پاڕک وت بۆ ئەوەی جیمین گوێبیست نەبێت

؛ منیش دەمویست هەمان شت بکەم ..
بەڕێز پاڕک وتی و ماڕتن شۆک بوو ، لە کۆتایدا باوک و کوڕ هەمان شتن

؛ ئێمە هەر وا بوەستین ؟ چاوەڕێئ چی دەکەن ؟
کێلسی ئەوەی وت و گارنەر چاوەکانی کردەوە

بەڵام ماڕتن پێشنیاری ئەوەی بۆ جیمین کرد کە بە تیزاب گارنەر بگوژن

چونکە بەڕاستی ئەو بیرۆکەیەی جیمین هەیەتی قێزەونە !

جیمین سوور بوو لەسەر بڕیارەکەی ئەندامی گارنەری گولە باران کرد لە بری ئەوەی
بیبڕێ بەڵام هەمان شت بوو لەگەڵ بیرۆکەکەی ،

~ پاش کەمێک ~

دوای ئەوەی بە هەموو شێوەیەک ئازاری گارنەریان دا و لە کۆتایدا تیزابیان بە جەستەیدا کرد و
کوشتیان ، ئێستا هەر چواریان سەیری لاشەی ئەو چەپەڵە دەکەن

ماڕتن بۆی دەرکەوت کە جیمین بە تەواوی سایکۆیە ..

؛ پاڕک ، داوای لێبوردن دەکەم
کێلسی ئەوەی گووت دوای ئەوەی چووە بەرامبەر بەڕێز پاڕک

هێشتا قسەکەی تەواو نەکرد ، پاڕک ئەوی لە باوەش گرت

لە کۆتایدا ئەو دوو هاوڕێیەش ئاشت بوونەوە

؛ تۆ هەر برای منیت .. بەڵام نەدەبایە ئەوەندە گەمژە بویتایە و باوەڕت بەم پروپوچیە کردبا
بەڕێز پاڕک ئەوەی وت و کێلسی پێکەنی

؛ ئای خوایە من بیرم کردبووی ..
کێلسی ئەوەی وت و هەردووکیان بە ڕادەی دۆزەخ دلخۆش بوون

؛ دەی وەرە دەمێک دەبێ بەیەکەوە نەمان خواردۆتەوە ..،
بەڕێز پاڕک ئەوەی وت و لەگەڵ کێڵسی داوای خواردنەوەیان کرد لە ماڕتن

؛ لە کۆتایشدا کوڕەکەم هاوسەری کچەکەتە .. ئای خوایە ئێمە بوین بە باپیرە !
دەستیان بە قاقا کرد ئێستا ئەوان دەتوانن هەناسەی ئاسوودەی بدەنەوە دوای کوشتنی گارنەر و تۆڵە
کردنەوەی لۆرینا

؛ بڕۆ بۆ لای هاوسەرەکەت گەمژە !
کێلسی ئەوەی بە جیمین وت و جیمین کە خەیاڵی ڕۆشتبوو سەیری ئەوانەی کرد لە نزیک لاشەی گارنەر
خەریکی خواردنەوەن ..،

؛ ئێمە هاوسەرەکانمان مردوون .. تاوەکوو ئەوەی خۆتت لە دەست نەداوە خۆشت بوێ
و نازی پێبدە ..
بەڕێز پاڕک ئەوەی وت و پێکێکی تری خواردەوە

؛ خواتان لەگەڵ ..،
جیمین ئەوەی وت و بە بێتاقاتی هەستایەوە سەر پێ

لەگەڵ ماڕتن سەرکەوتە ئۆتۆمبێلەکە و ماڕتن دەستی کرد بە لێخوڕین

_

Continue Reading

You'll Also Like

26.5K 3.7K 37
˚✧ Protagonist˚✧ Gemini Kleverron "ជេមមីណាយ ឃ្លេវវើរ៉នន៍" ♡ Fourth Sydenzverd "ហ្វូត សាយឌេនវើត" /////// •Hate to love💅🏻?????
8.6K 1.5K 32
کۆتایی هاتووە ☑️ ژانەر : کۆمیدی - رۆمانسی - هەستبزوێن - درامی . 🤍 ئەو منی پاراست .. پاراستنێک .. کە تا کۆتایی تەمەنم قەرزاریم .. ئایا چییە ؟؟❕ ئەو...
630 52 4
چی دەکەیت ئەگەر کەوتیتە ناو تەڵەی تاوانبارێک؟ سەرەتایەکی جیاواز و کۆتاییەکی باوەڕپێنەکراو.. پاڕک ڕۆزێ چی بەسەر دێت دوای ئەوەی بە مێشکە زیرەکەکەیەوە...
506 123 8
کۆمەڵێک مەتەڵ کە لەوانەیە لەرزت پێبدات *Translated