بەیانی زوو بوو ، ئیمیلیــانا لەخەو هەستایەوە ،
گەرماوێکی کرد و پاشان جلی کردە بەری و بۆ لای جیمین ،
بەڵام سەرەتا نانی بەیانی بۆ خۆی و جیمین ئامادە کرد
دەیویست بەیەکەوە نانی بەیانی بخۆن
پاش نیو کاتژمێر ، هەمووی لەسەر سنیەک دانا و بەرەو ژوورە ئاسنینەکە ڕۆشت
دەرگاکەی کردەوە و وتی
؛ بەیـــانی باش ...
بە ئاوازەوە وتی بەڵام کاتیک حاڵی جیمینی بینی سنیەکەی لە لایەک دانا و
بەرەو جیمین چوو .. ،
؛ کێ وای بەسەر هێنای ؟
ئیمیلیانا پرسی و کەوتە سەر چۆک تاوەکوو سەیری ڕووخساری جیمین بکات
؛ بۆت گرینگە ؟ نەخێر ، کەواتە مەپرسە !
جیمین بە ڕەقی وتی
؛ کێ ئەوەی کرد ؟
ئیمیلیانا بە ڕەقی پرسی کاتێک ڕووخساری جیمینی گرتبوو
؛ یەکێک لە سەگەکانی باوکت !
جیمین وتی و ئیمیلیــانا ئەوی جێهێشت
بەرەو هۆڵە گەورەکەی باوکی ڕۆشت و دەرگاکەی بە
توندی کردەوە و وای کرد دەنگ بداتەوە ، خۆشبەختانە باوکی لەوێ نەبوو
؛ کێ لە درەنگانی شەودا لە جیمینی داوە ؟
ئیمیلیــانا هاواری کرد
؛ من بووم بەڵام ئەو هەڵچوونەی دەوێ ؟
لویس ئەوەی وت و ئیمیلیانا بەرەو ڕووی چوو لەبەردەم هەموو
پیاوەکانی باوکی و خزمەتکارەکانی ئەوێ بە هەموو هێزیەوە مستێکی
کێشا بە ڕووخساری لویس
؛ چەند جاری تر ئاگادارت بکەمەوە ؟ لە کارەکانی من خۆت هەڵمەقورتێنە !
ئیمیلیانا هاواری کرد ، هاوارەکە لە کۆشکەکە دەنگی دایەوە تەنانەت جیمین گوێبیست
بوو بزەیەکی لاری کرد
؛ ئەوە مارلینی منە ..
جیمین ئەوەی بەبەردەم خۆیەوە وت
پاش ئەوە ئیمیلیانا لویسی وا جیهێشت و گەڕایەوە لای جیمین
پاش ئەوەی بۆکسی فریادگوزاریەکەی هێنا لەگەڵ خۆی
؛ ئەگەر هەر کەسێک دەستی لێت بەرز کردەوە پیم بڵێ ، من دەمویست لەسەر
ڕووخسارت یەکەم مست تۆمار بکەم !
ئیمیلیانا ئەوەی وت ، تاوەکوو وا دەری بخات خەمی جیمینی نەبووە بەڵکو
ویستوویەتی خۆی لێیبدات .. خۆشبەختانە جیمین باوەڕ بەم قسانە ناکات
؛ لەبەر ئەوەیە برینەکانم تیمار دەکەی ؟
جیمین بە بزەیەکەوە وتی و ئیمیلیانا بە ساردی سەیری کرد
؛ بۆچی مێشکە گەمژەکەت هەموو شتێک بە خۆشەویستی دەبینی ؟
ئەوەی وت و پەتەکانی جیمینی کردەوە
پاش ئەوە دەستی کرد بە پاک کردنەوەی ڕووخساری ، جیمین ناو کەمەری
گرت و ڕایکیشایە سەر ڕانەکانی .. ئیمیلیاناش ئەوەی دەویست بەڵام نایەوێ وا دەرکەوێ
؛ یاهـ ئەو جوڵە ئاوکواردانە مەکە !
ئیمیلیانا وتی بە بێزاریەوە
جیمین زیاتر ڕایکیشا و وایکرد لەسەر ڕانەکانی بە ئاسوودەی برینەکانی
بۆ پاک بکات ، لێوی جیمین سواڵی دەکرد بۆ ماچێک لە لێوی ئەو کچەی بەرامبەری
؛ ئـ ئاهـ ئەوێ ئازاری هەیە
جیمین وتی و ئەیویست ئیمیلیانا شەرمەزار بکات
؛ ئۆهـ ئێرە ؟ ... پیاوی گەمژە ، لەخۆیەوە لووتی دەخاتە کارەکانم
بڕۆ بە کاری خۆت سەرقاڵ بە ..
ئیمیلیانا دەستی بە بۆڵە بۆڵ کرد ، مەبەستی لە لویس بوو کە هەمیشە لە دوایەتی
؛ بۆچی دەبێت وابکات ؟
جیمین وتی ، ئاگادار بوو ئەوەی بەردەمی وڵامی دەداتەوە چونکە
زۆر توڕەیە ، ئەگەر کەسێک ئەوانی بینیبا وایدەزانی ڕۆمیۆ و جوڵیەتن نەوەک
دوژمنی سەرەکی ژیانی یەکتر
؛ نازانم ، وا بیر دەکاتەوە بەو شتانە سەرنجم ڕادەکێشێ .. دەزانم ، دەزانم
زۆر چاکەی بۆم هەبووە بەڵام ... بۆچی بۆتۆی ڕوون دەکەمەوە ؟
ئیمیلیانا سەرەتا بە جدیەوە وتی و پاشان شەقێکی بچوکی کێشا بە نێوچەوانی جیمین
جیمین ڕانی ئیمیلیانای دەگوشی ئەو بە خراپی ئەوی دەوێ ، ئیمیلیاناش بە دەموچاوێکی بە نامۆ
سەیری جیمینی کرد و پاشان لەسەر ڕانی ڕۆشت
ئیمیلیانا بە بێدەنگی برینەکانی تری سەر جەستەی پاک کردەوە
؛ یاهـ جیمین بۆنت زۆر ناخۆشە !
ئیمیلیانا وتی
؛ دەتەوێ بۆنم خۆش بێت ؟ دوو ڕۆژە منتان لەم کەلاوەیە کردوە ؟
جیمین وتی و ئیمیلیانا چاوی خولاندەوە
؛ لە بیری بکە .. نانی بەیانیم بۆت هێنابوو
ئیمیلیانا ئەوەی وت و سنیەکەی لەبەردەم جیمین دانا
؛ تۆ پێمبدە من دەستم ئازاری هەیە
جیمین ئەوەی وت ، ئیمیلیاناش کورسیەکەی لە بەرامبەر ئەو دانا
و دەستی کرد بە خواردن دان بەوەی بەرامبەری
؛ چەند سەیرە ، بتەوێ فێڵ لە کەسێک بکەی کەچی بکەویتە خۆشەویستی
ئەو ..
جیمین ئەوەی وت و پێکەنی ، مەبەستی ئیمیلیانا بوو
؛ چەند سەیرە کەسێکت خۆشبوێ و تەواوی کاتەکە وابزانی کچێکی
ترسنۆک و ژیکەڵەیە کەچی ئێستا تۆی ڕفاندووە و خواردنت پێ دەدات
ئیمیلیانا ئەوەی وت
؛ هەر نەبیت ئەو ئێستا خەمی منیەتی و خواردنم پێ دەدات ..
جیمین ئەوەی وت و ئیمیلیانا بە توڕەی سەیری کرد
؛ هەر نەبێت تۆ بە خراپی ئاشقی ئەو بویت تەنانەت ناتوانی وەک خۆشەویستی کۆنت
تۆڵەی لێ بکەیتەوە !
ئیمیلیانا ئەوەی وت و جیمین بزەیەکی لاری کرد ، چوونکە ئیمیلیانا ڕاست بوو
؛ من دەبێ بڕۆم .. بەڵام داواکاریەکم لێت هەیە !
ئیمیلیانا وتی کاتێک سنیەکەی هەڵگرت
؛ داواکاری ؟
جیمین پرسی
؛ باوکم منی لە تۆ شاردەوە ، بەڵام من بەبێ ئاگەداری ئەو
ویستم دوژمنەکەی ببینم چونکە هەمیشە منی لە تۆ دەشاردەوە .. باوکم نازانیت پێشتر
پەیوەندیمان هەبووە پێی مەڵێ باشە ؟
ئیمیلیانا وتی
؛ باشە ..
جیمین ئەوەی وت
؛ سوپاس ، من دەڕۆم..
ئیمیلیانا ئەوەی وت و ئەوێی جێهێشت بە بزەوە ، لە کۆتایدا قسەکانی نێوان خۆی و جیمین زۆر ڕۆمانسی بوو
بە ڕای من ، جیمین بە بەخترین ڕفێندراوە .. کچێکی لەو شێوەیە
هەر سێ ژەمی پێبدات و گرینگی پێبدات
ئەوە هۆتێلی هەزار ئەستێرەیە نەوەک ڕفاندن !
~ باسی جیمین ~
دەمەوێ دەستی لێبدەم ، ماچی بکەم !
دەمەوێ هەست بە لێوی بکەم لەسەر لێوم ..
دەمەوێ کەمەری وەک گۆزە بگرم وبۆ خۆمی بکێشم ،
هەرگیز وا خراپ بۆ کەسێک نەکەوتوومە !
ئەگەر ئەو دوژمنیشم بێت ، من دەستبەرداری نابم !
دەزانم ..
دەزانم ئەو خیانەتی کرد و بۆ تۆڵە لەگەڵم بوو ،
دەزانم ئەو بۆ فریودانی من ئەوەی کرد بەڵام ئەوە درۆ نیە کە
ئەو منی بەڕاستی خۆشویست !
ئێستاش کەم کەمە گرینگیم پێدەدات ..
بەڵام ئەو ئەکتەرێکی باشە وانیە ؟
ئەو ڕاهاتبوو بۆ ئەو شتانە بگری کە بە دڵی ئەو ڕوونادەن بەڵام ئێستا بە
دڵڕەقی چاوی دەخولێنیتەوە و گرینگی پێنادات ، ئای خوایە من هەردوو کەسایەتی
ئەوم خۆش دەوێ ..
لە ناکاو ئەو لویسەی کە لە منی دا شەو ، هاتە ژوورەوە و لە بەرامبەرم
وەستا و وتی
؛ لەمڕۆوە لە ژیانی خۆت بترسە
ئەوەی وت و جیمین دەستی کرد بە قاقایەکی گەورە
؛ ئای خوایە ، دەتەوێ وەک دوژمنێک هەژمارت بکەم ؟ من کە گارنەر
و کێڵسی دوژمنی سەرەکی ژیانم بوون لە ژیانی خۆم نەترساوم دەتەوێ لە پاسەوانێکی
هیچ بترسم .. ونبە گەمژە
جیمین ئەوەی وت و لەسەر کورسیەکەی هەستایەوە
؛ لویس ؟ چی دەکەی لێرە دووبارە ؟
مارلین وتی کە تازە هاتە ژوورەوە
؛ ئەی ئەو پیاوە بۆچی دەستی نەبەستراوە ؟
لویس وتی و منیش بزەیەکم کرد
؛ ئەوە پەیوەندی بە تۆ نیە ، بڕۆ دەرەوە ..
مارلین بە ساردی وتی ، ئای خوایە ئەو کچە گرینگی بەو پیاوە نادات کەواتە بۆ وا
پێیەوە نوساوە ؟
لویس ئەوێی جێهێشت و مارلین هات و دەستی منی بە
زنجیر و کەلەپچە بەستایەوە
~ کۆتای باسی جیمین ~
~ لە لای ماڕتن ~
؛ گەورەمان لەو شوێنە نیە کە کێڵسی لێی دەمێنیتەوە ، وابزانم لەو کۆشکەیە کە
کچەکەی لێی دەژی .. بەڵام نازانم ئەو کۆشکە لە کوێیە ،
پاسەوانەکە وتی
؛ نەفرەت !
ماڕتن هاواری کرد
؛ بە هەرجۆرێک بێت بیدۆزنەوە ، ئەگەر گەورەمان شتێکی بەسەر بێت ..
خێزانی هەمووتان دەنێرمە دۆزەخ !
مارتن بە هاوارەوە ژوورەکەی جێهێشت
هەموویان خەمی ئەوەیان بوو جیمین ئێستا زیندووە یان نا ، کەچی جیمین لەو پەڕی
خۆشیە لەگەڵ خۆشەویستە کۆنەکەی .. پێکەناویە وایە ؟
_