Lðvê ðr Wår [ P.JM ] complet...

By yamuuu_

10.1K 1.5K 835

نووسەر : پەیام. بڵاوبوونەوەی لە : ١٨\٥\٢٠٢٢ دەربارەی : بیرۆکە و نووسینی تەواوی چیڕۆکەکە بۆخۆم دەگەڕێتەوە. تای... More

١
٢
٣
٤
٥
٧
٨
٩
١٠
١١
١٢
١٣
١٤
١٥✔️

٦

590 94 52
By yamuuu_




بەڵێ ، ئەوەی بیری لێدەکەنەوە ڕوویدا ، مارلین خوێنی لێبەر بوو ..
ئەوەش مانای مردنی منداڵەکەیانە

ئەوەی بینی ترساندی

خێرا گەیاندیە نەخۆشخانە ،

مارلین لە هۆشخۆی نەبوو تا دوو کاتژمێر ..
دوای ئەوە بە هۆش خۆی هاتەوە

چارەگێک قسەی نەکرد دواتر گریا و هەستی بەوە کرد کە مناڵەکەی مرد
جیمین لە ژوورەکە بوو .. سەری مارلینی خستە باوەشی خۆی

؛ دەمێکی تر دەردەچین
جیمین وتی ، بەڵام چاوەڕێی ئەو کاردانەوەیە نەبوو لە مارلین

؛ دوورکەوە ! نامەوێ بتبینمەوە ...
هاواری کرد و پاڵی بە جیمینەوە نا

؛ دەنگە دەنگ مەکە لە نەخۆشخانەین
جیمین وتی بە دەنگێکی ڕەق وەک ئەوەی بە مارلین بڵێت
لە ماڵەوە ئەشکەنجەت دەدەم ئەگەر وا بکەی ..

؛ وا نەکەم ؟ نەپاڕامەوە ؟ وتم ئەمە مەکە
تۆ چیت کرد .... مناڵەکەمت کوشت تۆ بکوژی ، بێگوومان تۆ چەتەی
دەبایە بمزانیبا تۆ ویژدانت نیە !
مارلین بە هاوار و گریانەوە وتی ، هەموو پەرستار و دکتۆرەکانی
نەخۆشخانە هاتنە ئەو ژوورە

؛ دەمت داخە !
جیمین وتی و مارلینیش ئەگریا تەنانەت توانای
ئەوەی نەبوو دەمەقاڵێ بکات

~ ئامۆژگاریەک ~

بە چاوەکانتان ئەوەتان بینی ؟ ئەگەر ئافرەت گرینگیدەر بێت چی ڕوو دەدات ؟

دەزانم .. پێویستە گرینگی دەر بین ، بەڵام بۆ کەسێک کە بە قەدەر گرینگیەکانت گرینگیت
پێ بدا ~ ئافرەت ،کچ ، ژن پێویستە هونەری سەرنجراکێشان بزانین

نەوەک تەنها هەوڵ بدەن ئەو کەسەی شازادەیە لە خەونەکانیان ڕازی بکەن بە گرینگیدان ..

پێویستە کەمێک بێ باک بین .. سنوور دیاری بکەین نەوەک پیاو سنوورمان بۆ دابنێ

پێویستە لە بەرامبەر توڕەیەکانیان ، خۆمان بێدەنگ بکەین تا بزانن کە توڕەبونەکانیان
خوێنمان ناکوڵێنێ و وەک ئەوان شێت نابین .. تاوەکو بزانن ئێمە ناگرین لە بەرامبەر توڕەیەکانیان

دەزانی جۆرە هەڵخەڵەتاندنێک لە خۆشەویستی شتێکی جوانە ؟

با هەڵیان بخەڵەتێنین .. با بە جوڵەکانمان بە قسەکانمان بە ڕێز و کەسایەتیمان
ئاشقیان بکەین ، نەوەک بە نیشاندانی جەستەمان ،

چونکە هەموو ئافرەتێک جەستەیەکی هەیە بۆ ئارەزوو پڕکردنەوەی شازادەی
خەونەکانت ، بەڵام ئەوان کەسایەتیان هەیە ؟ نەخێر ..

ئاشقی خۆتی بکە ، نەک جەستەت

شەرمەزاری بکە کاتێک بێڕێزیەک دەکات

بەڵام شەرمازار کردنەوەکە چۆن چۆنی ؟

بۆ نموونە کاتێک هاوارت لەسەر دەکات ، پێی مەڵێ بۆت نیە ئەمە بکەیت

بەڵکو پێی بڵێ ، وامزانی کەسایەتیت لەو شتانە دوورە

ئەو کات هەست بە شەرمەزاری دەکات ،

بۆڵە بۆڵ مەکە .. پیاو ڕقیان لێیەتی ، ئەگەر بۆڵە بۆڵ بکەی
ئەوان دەست بە درۆ دەکەن ....

چونکە لە ترسی بۆڵە بۆڵەکانت درۆیەک دەکەن تا دەست بە زۆر بڵێی نەکەی

بەڵێ ئەوان بە زۆربڵێ دەتبینن کاتێک زۆر لەسەر بابەتێک دەڕۆی

پیاوان بە ساردی مێینە توڕە دەبن بۆیە خۆت ساردبکە کاتێک هەڵەیەک دەکەن ، نەک
قسەی بێ مانا و بۆڵە بۆڵ ...

تا بێت و داوای لێبوردن بکات ، نەوەک بۆڵە بۆڵ بکەی و پاشان بگۆڕێ بۆ دەمەقاڵێ
و پاشان سوکایەتی کردن بەیەک ، ئەوە ناوەڕاستی سەرەتای کۆتای خۆشەویستیەکەتانە

تکایە ڕێزی بگرن ، نەک گرینگی زۆر !

~ پاش کەمێک ~

مارلین گواسترایەوە ماڵەوە ، بەڵام هەمان مارلین ؟ نەخێر .. هەمان جیمین ؟ ئەوەشیان نەخێر

مارلین ئێستا هەست بە سووتان دەکات چونکە مناڵەکەی مرد !

جیمینیش سەرلێشێواوێکی تاوانبار و تووڕە..

جیمین خواردنی بۆ بردە سەرەوە ... بێگومان مارلینیش دەیەوێ تەکنیکە نۆێیەکەی بەکار بێنێت

بۆیە نەیخوارد و وڵامی پرسیارەکانی جیمینی نەدایەوە ..

؛ ئەو لێکۆلەرە کێ بوو ؟ بۆچی لە پشتی من پەیوەندیت هەیە لەگەڵی؟
جیمین پرسی ، وەک ئەوەی کەمێ پێش ئێستا مناڵەکەیان نەمردبێ

؛ چیت لە ژێر سەرە ؟
جیمین ناتواني خۆی بگرێ دەیەوێ بەڕاستی بزانێ ئەم لێکۆلەرە لەناکاو لە کوێوە
پەیدا بوو ؟ بۆچی مارین لە پشتی ئەو قسەی لەگەڵ ئەکا ..

جیمین هیچ بەڵگەیەکی نیە کە مارلین فێڵی کردبێ

لە هەمان کاتدا

هیچ بەڵگەیەکیشی نیە کە فێڵی نەکردبێ

چونکە نامەکانی نێوانیان زۆر ئاسای بوو

بەڵام ، بۆچی مارلین ئەوەی لە جیمین شاردەوە ؟

ئەوە ئەو پرسیارەیە کە مێشکی داگیر کردووە

؛ ئەگەر هاوڕێتە .. بۆچی بە منت نەئەناساند ؟ ...
دووبارە مارلین وەلای نا

؛ یەک خولەک
جیمین وتی و ڕۆشتە دەرەوەی ژوورەکە ، پاش کەمێ هاتەوە بە چەکێکەوە

؛ تەنها ئاوا بێدەنگ مەبە .. ئەگەر دەتەوێ بمکوژە تۆڵەی کچەکەمان بکەوە ، تەنها
ئاوا ڕەفتار مەکە..
جیمین هاواری کرد ، ببینن ئەو پیاوەی ڕقی لە گریان بوو بۆ بێ باکی کچێک شێت بووە

؛ مارلین !
جیمین هاواری کرد ، بەڵام بۆ مارلین چەوسانەوە بوو کە گرینگی
پێی داوە پێشووتر، بۆیە تەنها نـــــەیدەویست گرینگی بەوە بدات کە جیمین چی دەکات ،

جیمین مارلینی جێهێشت ، مارلینیش لەسەر جێگەکەی کەوتە گریان بۆ کچە مردووەکەی

ئەو بە مەبەست ئەوەی لە جیمین نەشاردبوویەوە تەنها بە بابەتێکی گرینگی نەزانیبوو
تا باسی بکات ..

بەڵام ئەو نایەوێ ڕوونی بکاتەوە چونکە دەیەوێ چۆن کچە دوو مانگەکەی گیانی
لە دەستدا بە دەستی جیمین ، خۆشی بمرێ بە دەستی ئەو و بگەڕێتەوە لای کچەکەی..

لەوانەیە هەندێکمان لەوە تێنەگەین ،

بەڵام ..

ئەو لە جەستەی ئەودا بوو ، بەشێک بوو لە ئەو ..

<<< باسی مارلین >>>

ئێستا چۆن لەو سەرسەریە ڕزگارم بێت ؟

بۆچی خۆم توشی ئەوە کرد ..

پەیوەندیەکم بۆ هات لە لایەن داهی

وڵام دایەوە

؛ مارلین ، ئەوەی بیستم ڕاستە ؟
داهی پرسی بە شلەژانەوە

؛ بەڵێ ، ئەو گەمژەیە ئێستا هەست بە تاوانباریش ناکات
وتم و خۆم نەگرت ، گریام !

؛ پێم وتی گەمژە ! بۆچی خۆت توشی ئەوە کرد ؟
داهی گوتی بە توڕەیەوە

؛ باشە من هەڵەم کرد ، تۆ چاکایەکم لەگەڵ بکە و لە ئەو ڕزگارم بکە تکایە
کاتێک ئەوەم وت ، هەموو هەوڵی خۆمم دا تاوەکوو ئەو گويبیست نەبێت

؛ دڵنیای ؟ تۆ وتت ئەو منی خۆش دەوێت من لەوە دەترسم دواتر پەشیمان ببیتەوە و
پێم بڵێی کە بە هۆی من بوو .. پێم وتی ئەو مەخەرە ژیانت ئەو دوێنێ خۆشەویستە کۆنەکەی
خۆی کوشت وا بیر دەکەیتەوە تۆ لەناو نابات ؟
داهی وتی ، ئای خوایە ئەو ڕاست دەکات

؛ من لەو ناترسم تەنها وەرە و لە ئەو دوورم بخەرەوە نامەوێ لە دەورم بیبینم !
وتم و داهیش نەفرەتی کرد وەک ئەوەی قورس بێت

؛ من لەگەڵ یەکێک لە پاسەوانەکان ڕێک دەکەوم .. پلیتت بۆ دەبڕم و دەڕۆیتە کاتانزارۆ ، باشە ؟
داهی بە پەلە وتی

؛ باشە ، کەی دێیت ؟ من کەی خۆم ئامادە بکەم ؟
وتم و پاش ئەو قسەیە داهی دەستی کرد بە هاوار

؛ خۆ ئامادە کردنی ناوێت ، خۆت ڕزگار دەکەیت یان جلەکانت ؟
داهی هاواری کرد ، ڕاست دەکات

؛ ئەو خەریکە دێت
ئەوەم وت و دامخست

دەرگاکە کرایەوە و باوکی جیمین هاتە ژوورەوە ...

؛ بوەستە لە تاوانبار کردنی کوڕەکەم ، بۆچی مناڵی خۆی بکوژێت ؟ تۆی
کە هەمیشە دەمەقاڵێ ئەکەیت ئەویش بەرگەی نەگرتووی !
کەمێ دەنگی بەرزکردەوە بەسەرمدا

؛ ناتوانی ئەو ڕاستیە بگۆڕی .. ئەو بکوژی مناڵی خۆیەتی !
وتم و باوکی نزیک بوویەوە بە مەبەستی هەڕەشە و گوتی

؛ ئەو هێشتا نەهاتبووە ژیانەوە ئەو قسە بێ مانایانە چیە ؟
هاواری کرد بەسەرم و منیش چاوەکانم داخست بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی
توڕەییەکەم بکەم

؛ تۆ هەست بە من ناکەی ! ئەو پارچەیەک بوو لە من ئەو مناڵی من بوو
لە جەرگ و خوێنی من درووست ببوو ! چ بێ ئەقڵێکی وەکو باوک وەکو کوڕ
هەردووکتان بێ هەست و هیچ و پوچن بەسیکە ئیتر ئارامیم بەدەستەوە نەما !
هاوارم کرد و توڕەیەکەم بەتاڵ کردەوە

جیمین هاتە ژوورەوە و دەستی باوکی گرت بە بەڕێزی و بێدەنگیەوە بردیە دەرەوە ،
لە کاتێکا باوکە هیچەکەی خەریک بوو منی بێزار دەکرد

؛ مارلین ، بەڕاستی شتەکان خراپتر و خراپتر دەکەی ..
جیمین کەمێ دەنگی بەرز کردەوە

بۆ ماوەیەک بێدەنگ بووم ، ئەو هاتە تەنیشتم و ڕاکشا ...

سەرمی خستە باوەشی و وتی

؛ من هەڵە بووم ،.. ئەوە دەزانم بەڵام تۆش پێداگیری
جیمین ئەوەی وت و ماچی کردم ، تکایە لەگەڵم نەرم مەبە من
ئەمەوێ لە تۆ دوور کەومەوە کاری من لەگەڵ تۆ تەواو بووە ..

؛ جیمیـــن ..
وتم و ئەو بە نەرمی سەری دەرهێنام و سەیری کردم

؛ هــم ؟
وتی بە مانای ئەوەی شتێکم بوێ

؛ با جیا بینەوە..
وتم و فرمێسکەکانم نەوەستان ، ناتوانم باوەڕ بکەم کاتەکان زۆر
بە خێرای تێپەڕین

؛ مـ مەبەست چیە ؟
وتی و دەستی لادا لەسەر ڕوخسارم

؛ مەبەستەکەم زۆر ڕوونە ، من نامەوێ هیچ پەیوەندیەک هەبێت
لە نێوانمان..
وتم و ئەو بە بێدەنگی سەیری کردم

؛ دەزانم ئەو لەبەر من مرد ، دەزانم کێشەی تووڕەبوونم هەیە ..
چەنجار پێم وتی وڵامم مەدەوە من نامەوێ لێت بدەم ؟ من تۆم .. لە خۆم زیاتر
خۆش دەوێ
جیمین وتی بە دەنگێکی نزم

؛ من نەمتوانی بەرگەت بگرم تۆش لەبەر من خۆت ناگۆڕی .. هەر ئەوەندەم لەدەست دێت.
ئەوەم وت و سەرم خستە ژێر چەرچەفەکە

؛ سەیرکە مناڵێکی ترمان دەبێت بەڵام ئەگەر جیا بیتەوە منێکی تر نابێت !
جیمین وتی و منیش سەرم لەژێر چەرچەفەکە دەرهێناو سەیرم کرد

؛ من لە دەست تۆ ڕادەکەم دەتەوێ بە دوای تۆیەکی تر بگەڕێم ؟ بە دۆزەخ !
وتم و ئەو دووبارە تووڕە بوو ، من زۆر ڕێم بۆ ئەو خۆش کرد تەنانەت ئەو ڕاهاتبوو
لەوەی توڕە ببێت لێم بدات ،

؛ تۆ دوێنێ چاوت بەو گەمژەیەی سۆزانیە کەوت ، دەتەوێ من لات بمێنمەوە ؟
دووبارە هاوارم کرد

؛ لە کوێ ئەوەت زانی ؟
ئەو پرسی و بە برۆیەکی گرژ ، ئای خوایە نامەوێ بترسم ..
نامەوێ هەست بکات لێی دەترسم !

؛ پاسەوانەکان باسیان دەکرد ، تاوەکوو درەنگانی شەو لای ئەو بویت و
پاشان هاتیتەوە و کچە لە دایک نەبووەکەی خۆتت کوشت ، ئەوە خۆشەویستیەکەتە ؟
دووبارە هاوارم کرد و دەستم کرد بە گریان

؛ سەیرکە ئەوە بە مەبەست نەبــ ..
ویستی قسەکەی بکات ، بە پەلە پێیم بڕی

؛ ئەی چی ؟ تەنانەت قورگت گرتم و ویستت بمکوژی ..
هاوارم کرد و ئەو پشتی لە من کرد و خەوت

<<< کۆتای باسی مارلین >>>

~ ڕۆژی دواتر لە هەمان کاتتدا ~

؛ نەفرەت ! ئەو ڕای کردووە !!!!
جیمین هاواری کردوو پیاوەکانی هاتنە سەرەوە

؛ چی ڕوودەدات ؟
ماڕتن وتی کاتێک بە ڕاکردن هات

؛ مارلین ڕای کردووە !!
جیمین هاواری کرد پاشان مستێکی کێشا بە شووشەی گەرماوەکە
، شکا و دەستی ئەویش بوو بە گۆماوی خوێن

؛ چۆن ئەوەی کردووە ؟
ماڕتن پرسی

؛ ئاوی گەرماوەکەی کردبوویەوە تاوەکوو من وابزانم
لە گەرماوە و ئێوارە هاتمە ئێرە و گۆبیستی دەنگی ڕژانی ئاوەکە بووم و
ئێرەم جێهێشت ، تازەش کە هاتم هێشتا ئاوەکە دەڕژا منیش ویستم دڵنیا ببمەوە
لەوەی ئەوباشە کەچی ئەو لێرە نەبوو !
جیمین وەک شێت هاواری کرد

~ لە لایەکی تر ~

؛ چۆن توانیت فێڵ لە ئەو بکەی ؟
داهی پرسی کاتێک جانتاکەی خستە شوێنی تایبەتی خۆی
لەنێو فڕۆکەکە

؛ ئاوی گەرماوەکەم کردەوە و ئەوێم جێهێشت ، ئەویش وایزانی من
لەوێم ئیدی کەس دوام نەکەوت و کەسیش هەستی نەکرد ..
مارلین وتی ، داهی دەستی کردە پێکەنین

؛ ئای خوایە باوەڕناکەم خاتوو مارلین فێڵی لە جیمین پاڕک کردووە !
داهی بەردەوام بوو لە پێکەنین

؛ گەمژە وای دەزانی من بەرگەی دەگرم ..
مارلین خەریکی درۆ بوو بۆ ئەوەی بۆ داهی دەربخا کە
جیمین گرینگ نەبووە لای ، لە کاتێکا سەیری وێنەکانی خۆی و جیمینی ئەکرد ،
شەش مانگ زۆر زوو ڕۆشت بۆ ئەو .. خۆشترین ڕۆژەکانی ژیانی بوو !

ئێستا هەردووکیان بەرەو کاتانزارۆ دەڕۆن ،

مارلین خۆی لە جیمین دووردەخاتەوە ، بەڵام .. دڵی هەر لای ئەوە !


~ لە لای جیمین ~

؛ بەڕێزم هیچ کەسێک بە ناوی مارلین نەهاتۆتە فڕۆکەخانەکەمان
سەرپەشتیاری پرسگەکە ئەوەی وت

؛ تۆماری کامێرا چاودێریەکان لێ بدەنەوە
جیمین ئەوەی وت و کامێراکانیان لێ دایەوە

بەڵام نە کەسێک هەبوو بە مارلین بچێت نە مارلین هەبوو !

جیمین سەرئێشەیەکی بەهێزی گرتووە ،

ئەوێشیان جێهێشت .. کاتێک لە نێو ئۆتۆمبێل بوون ماڕتن دەستی کرد بە قسە

؛ لە ڕابردووی مارلینم کۆڵیەوە بە تەواوی ، ئەو هیچ پەیوەندیەکی بە کێڵسی و
گارنەرەوە نیە ، جگە لەوەش .. گارنەر دەستی نیە لە هەڵاتنی مارلین و کێڵسیش بە هەمان
شێوە .. تاکە کەس گومانم لێی هەبێت ئەو کانگ داهیەیە ..
ماڕتن وتی و جیمین تەنها سەری بە بەڵێ جوڵاند

؛ بۆچی وا پەست بوو لە ناکاو ؟
ماڕتن دووبارە پرسی

؛ وا بیر دەکاتەوە شەو لەگەڵ یوتانی بەسەرم بردووە .. توڕە بووم و
دەستم لێی بەرز کردەوە و پاشان پاڵێکم پێیەوە نا هیچ بیرۆکەی ئەوەم نەبوو
بەسەر پەیژەکان دەخکیسکێت و مناڵەکەی لەبار دەچێت
جیمین باسی کرد

؛ باوەڕم نەدەکرد ئێوە جیا ببنەوە ، ئەو کچێکی شیرین و بەڕێز بوو
تەنانەت بە سەرخۆشی باسی ئەوت بۆ ئەکردم ..
ماڕتن وتی و جیمینیش بیری لای مارلین بوو

<<< باسی جیمین >>>

ئەو کانگ داهیە مێشکی ئەوی تێکدا ، وایکرد هەست بە کەمی بکات چونکە
گرینگی بە من داوە .. وەک ئەوەی مارلین خۆی بە من نوساندبێ لە کاتێکا من لە ناخەوە ئەپاڕامەوە
تاوەکوو زیاتر گرینگیم پێ بدات..

من بیری دەکەم ، زۆر خراپ ..

کاتێک گەڕامەوە ماڵەوە ، چوومە ژوورەکەمان و جلەکانی ئەوم دەرکرد و بۆنم ئەکرد
دەستم کرد بە خواردنەوە تاوەکوو لە بیری بکەم ..

بۆچی وام بەسەری هێنا ؟

من ئەوم کرد بە دایک و هەر منیش کچەکەمانم کوشت !

دایکە بمبینە ، خۆت کوشت و منت وا جێهێشت ؟

بیرت نەکردەوە کوڕێکت لە دوای خۆت جێهێشت ؟

بۆچی فێرت نەکردم چۆن خۆشەویستی بکەم ؟ چۆن دڵی ئافرەتێک ڕاگرم ؟

من باوکمم لە تۆ خۆشتر دەوێ ، زۆر زیاتر لە تۆ ..

دەزانی بۆ ؟

ئەو بەو هەموو بێ بەزەیی و خراپیەوە منی جێنەهێشت

تەنانەت هاوسەرگیریشی نەکرد ، لەبەر تاقە کوڕەکەی

چونکە متمانەی بە کەس نەبوو

ئەو بۆ ژیانی جەنگا تەنها بۆ ئەوەی کوڕەکەی بێ باوک نەبێ

کەچـــــــــــی ..

تۆ بە دەستەکانی خۆت ژیانی خۆت وێران کرد و منت تەنیا کرد

بە نەفرەت بیت !

ئەگەر هێندە ڕقت لە من بوو منت بۆ هێنایە سەر دوونیا

بوتڵەکەم دانا و ڕاکشام ..

چاوەکانم داخست و کەوتمە خەو

<<< کۆتای باسی جیمین >>>

~ شی کردنەوە ~

جیمین وا بیر دەکاتەوە کە داهی بە مارلینی وتووە کە دەبێ بوەستێ لە گرینگیدان
چونکە بەم شێوەیە جیمین وەک بێزارکەرێک دەیبینێ ، وا مارلینی تێگەیاندووە کە جیمین
ئەوی خۆش ناوێ چونکە گرینگی پێنادات.

_

Continue Reading

You'll Also Like

371 100 14
This story involves Muskan Rathore and Nick Wong Muskan belongs from India and Nick is from Thailand This story revolves all the hurdles they will be...
1.3K 64 8
(and his attorney-with stale choc dips). FRANKLIN COLLYMORE had maybe, just a teensy bit-a little little bit-had a crush on EDDIE MUNSON. But that w...
8.5K 1.5K 32
کۆتایی هاتووە ☑️ ژانەر : کۆمیدی - رۆمانسی - هەستبزوێن - درامی . 🤍 ئەو منی پاراست .. پاراستنێک .. کە تا کۆتایی تەمەنم قەرزاریم .. ئایا چییە ؟؟❕ ئەو...
320 50 1
"تــەنــانــەت خــەونــەڪــەشــمــ ڪــردە قــوربــانــیــے بــۆ تــۆ!"