✔️꧁ 𝑱.𝒋𝒌 /"کــابــوســی گـ...

De LET_ME_1N

44.3K 7.4K 2.2K

سەڕەڕای ئەوەی دەمزانی هەموو جۆرە خراپەکاریێک لە خودی تۆدا بوونی هەیە بەڵام هەروەک ترسنۆکێک ڕۆڵی بوێرێکم دەگێ... Mais

꧁𝐏.1꧂
꧁𝐏.2꧂
꧁𝐏.3꧂
꧁𝐏.4꧂
꧁𝐏.5꧂
꧁𝐏.6꧂
꧁𝐏.8꧂
꧁𝐏.9꧂
꧁𝐏.10꧂
꧁𝐏.11꧂
꧁𝐏.12꧂
꧁𝐏.13꧂
꧁𝐏.14꧂
꧁𝐏.15꧂
꧁𝐏.16꧂
꧁𝐏.17꧂
꧁𝐏.18꧂
꧁𝐏.19꧂
꧁𝐏.20꧂
꧁𝐏.21꧂
꧁𝐏.22꧂
꧁𝐏.23꧂
꧁𝐏.24꧂
بۆ زیاتر❗️

꧁𝐏.7꧂

1.6K 297 33
De LET_ME_1N

Vot&comment

خوێندنەوەیەکی خۆش☕︎
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



چاوەکانم تا دوا ئاست کرانەوە..!!
دووبارە وەک شەوی پێش و جلەکانم بەهۆی ئارەقەکردنەوە تەڕبونوو
هەناسەکانم توند تر بوون
دڵیشم لەسەر هەزار لێی دەدا
و دەست و پەنجەکانم دەستیان کردە لەرزین
لەرزینێکی زۆر خراپیش
وە دەمتوانی سێبەرێکی گەورە ببینم کە سەرچاوەکەی لە پشتمەوەبوو

مێشکم ملیۆنێک هۆو ڕوداوی دەخستە دڵ مەوە ،دەربارەی ئەوەی هیچ شتێک لە ئارادا نییە لاوەنەیە سێبەری چەند شتێک بێت و ئەم شێوەیەی دروست کردبێت ،بەڵام دڵم نەی دەتوانی باوڕبەخۆی بهێنێت
...تاوام لێهات بەرە و شێت بوون بچم لە دوو دڵی و قەلەقی


بەڵام زۆری نەخایاند بە گوێی بڕیارەکانی دڵم کەوتم و
ئاوڕی پشتەوەم داییەوە!!!


هەرکە ئەو کەسەی پشت دەرگاکەم بینی
جەستەم خێراتر دەلەرزی و دڵیشم خێراییەکەی زیاتر بوو

بەڵێ هەمان پیاوی دوێنێ شەو بوو!!!

وە لە دواوەی دەرگاکە وەستابوو کاتێک دەستەکانی خستبووە سەر پشتی کەروێشکە بچووک و سپیەکە کە بەهۆی خوێن و تۆز و خۆڵ ڕەنگی گۆڕابوو بۆ ڕەساسی و پەڵە سورە تۆخەکانیشیی بەسەریەوە،وە بە کەمێک توڕەی و بە فیزەوە سەیری
ناوەڕاستی چاوەکانمی دەکرد
تەنانەت بۆ یەک چرکەش چاوەکانی نەدەتروکاند

باشە ئەمە چ کاری هەیە لێرە؟؟
بۆچی دووبارە تەویڵەکەی منی هەڵبژاردۆتەوە بۆ کاوڵ کردن؟
دووبارە یەکێک لە ئاژەڵەکانمی دەوێ بۆ ژەمێکی سوک؟
یان
لەبەر ئەوە گەڕاوەتەوە
هەستی کردوە شتێکی بیر چووە...ئەویش کوشتنی من بووە؟
بەهۆی ئەوەی خەڵکەکەم بانگ کرد بۆ دەست گیرکردنی


هەموو ئەم بیرۆکانە و زیاتریش کە لە ژماردن ناییەن لە
دەمارەکانی مێشکم
خانە بە خانە دەخولانەوە وای لە مێشکم دەکرد
هەست بە ئازارێک بکات لە لای ڕاستی


وە بەهۆی بەرزی باڵایەوە چاوەکانم چیتر توانایان نەما سەیری سەرووی خۆیان بکەن و
بەهێواشی کەوتنە سەر ئەرزەکە
بەهۆی ئەو قورسای و پەستانەی لەسەر مێشکمە


تا لەناکاو گوێم لە دەنگێکی تەواو پیاوانەو قوڵبوو کە بەتەواوی تەویڵەکەیا
دەنگی دایەوە

؟؟:-چییە بۆ ئاوا دەلەرزی...ئەی کوا خاتوونە چاونەترسەکەێ دوێنێ؟؟

دوای پرسیارەکەی
هەر زوو سەرنجی چاوەکانم کەوتەوە سەری و جگە لە بزە بەفیزەکەی
هیچی ترم لە ڕووخساری نەدەبینی

وە ئەوەی زۆر سەرنجی دام پێکەنینەکەی و ڕووخساری بوو کە وای لێدەکرد زۆر بە کەروێشک بچێت

خوایە ئارامیم پێ ببەخشە...
ئێستا ئەم بونەوەرە چییە توشی من هاتووە؟؟

.

کەشێکی زۆر بێدەنگ دروست بوبو لە نێوو ئەم هەوا تۆزاوییەی
ئەوێ ... بێدەنگیێکی تەواو بێزار کەر

وە وا بڕیارە بێدەنگییەکە بە پرسیارەکانی من بتەقێتەوەو
بەرامبەر ئەم بوونەوەرە،ئەویش بە ئاقڵی وەڵامی یەک بەیەکەیانم بداتەوە
چونکە بەڕاستی چی تر ناتوانم بەرگەبگرم

لە دوێنێوە یەک بە یەکی ئەم پرسیارانە وەک مشەخۆرێک مێشکم دەخۆن و کونی دەکەن ... بۆیەش چی تر ناچارنیم بیانهێڵمەوە لە مێشکم وە لەم دەرفەتەم باشتر بۆ ناڕەخسێ

:-تۆ کێی؟؟
چیت دەوێ لە من و لە تەویڵەکەم؟؟

بە ڕووخسارێکی گرژ و قسەکردنێکی جێگیر دەدوام
وە جیاواز لە چەند دەقەیەک پێش ئێستا ئەندامەکانی جەستەم
هێواش هێواش دەستیان کردە خاوبوونەوە

لە پێناو بەدەست هێنانی
وەڵامێکی قایلکەر بۆ دڵم و مێشکم ئەو ترسە زۆرەی کە هەبوو وەک
دوانۆکسیدی کاربۆن لە ڕێگای سیەکانمەوە لە لەشم دەرچوو


بەهۆی ئەم چەند وشەیە ڕووخساری ئەوەی بەرامبەرم زیاتر گەشایەوەو
لەگەڵیشی کەروێشکە بچووکەکەی لە ئەرزەکە داناو
هەوڵی ڕێک خستنێ ئەو تاڵە ڕەشەی دەدا کە بە شێوەیەکی سحراوی
لە قژە ڕەشەکەی جیابوبویەوە و بە نێوچەوانیدا
هاتبووە خوارەوە و لەلای چاوەکانی جێگیرر بوبو

؟؟:-بەڕاستی تۆ کچێکی سەیری ...
چونکە هەرکەسێک با لە شوێنی تۆ ئێستا لە هۆش خۆی چووبوو

سەیر؟؟؟
من؟؟
بە تێنەگەیش تنەوە سەیرم کرد ، باشە مەبەستی چییە لەم چەند وشەیە؟؟
ئایا مەبەستی لەوەیە لە ترسا لە هۆشخۆیان دەچون؟؟
ئەگەر وابێ
من لێرە پێی دەڵێم من سەیر و ئەم شتانە نیم چۆنکە کەمی مابوو
منیش وەک ئەو کەسانەم لێبێت کە باسیان دەکەی
بەڵام لە ئێستادا کاتی ڕۆڵ گێڕانە ، دەبێت وای لێبکەم کە ئاوا بیر لەمن بکاتەوە

:-بۆچی لە هۆش خۆم بچم؟؟بە هۆی قۆزەیەکەتەوە؟؟

بە هێواشی ئەم چەند وشەیەم وت و منیش وەک ئەو ڕووخسارم و خەندە لارەکەم فیزیان لێدەباری
زۆری پێنەچوو دوای قسەکانم ئەم ناوە بووە قاقای پێکەنینە قوڵەکانی

درۆناکەم گەر بڵێم بڕبڕەی پشتم ختوکەی دەهات بەهۆی ئەو تەزوانەی
کە تەنها لە کاتی ترسانێکی تۆقێنەر دروست دەبن،
بەڵام جارێ زووە بۆ کۆڵدان

؟؟:-سەرسوڕهێنەرییەکەت،،باوەڕ پێنەکراوە !!

بە ئەستەم قسەکانی کرد کاتێک خۆی ڕێک دەکردەوە
چونکە بەڕاستی وەک ئەوە وابوو نوکتەت بۆ گێڕابێتەوە
ئەوەندە پێکەنی
بەڵام من کێشەم نەبوو لەگەڵی لە ئەنجامدا دەنگی پێکەنینە قوڵەکەی ئاوازێکی خۆش بوو بۆ گوێچکەکانم

:-وابزانم پێویست بە پێکەنین ناکات چونکە من نوکتەم نەگێڕاوەتەوە
تەنها وەڵامی پرسیارە نەفرەتیاکانم بدەرەوە گەر نا ناچار نیم لێرە
گوێ لە قاقای پێکەنینی تۆ بگرموو... دەڕۆم تۆش بەدڵی خۆت
ئێرە کاولکە

سوێند دەخۆم درۆدەکەم ،،

هەر لەگەڵ کۆتایی هێنان بە قسەکانم سەری خۆی هێنا خوارەوەو
و بڵندی کردەوە ، هەر هەمان پێکەنین لەسەر ڕوخسارێتی
باشە دەبێت ئەمە تەواو بێت؟؟

وە بە هێواشی دەستی خستە نێو گیرفانی و وە بەرە بەرە بە هەنگاوە درێژەکانی بەرەو ڕووم دەهات
درۆنییە گەر بڵێم ئەوەندە شڵەژام تا ڕادەی ئەوەی بکەومە سەرئەرز
بەڵام دەستەکانم توند کرد و هەوڵم دەدا ئەم شڵەژانە تەنانەت لە چاوەکانیشم بەدی نەکرێت، وە ئەوە زۆر قورسبوو بۆم

هەرچەندێک نزیک دەبویەوە منیش لێی دوردەکەوتمەوە
تا هەستم بە دیوارە زبرەکەی پشتم کرد..!!

ئەویش بەبێ ئەوەی بۆ چرکەیەکیش چاوەکانی هەڵگرێت لە نێوچاوم
نزیک دەبوویەوە ،، وە منیش تەواو هەناسە تەنگبووم بەم ڕەفتارانەی
چونکە تائێستا هیچ کەسێک تەنانەت لە ڕەگەزی مێ ــش
ئاوا لێم نزیک نەبۆتەوە ،وە بە خۆم دەوت تەنها هێمن بە ئێنما


؟؟:-خاتوونە توڕەکە هێمن بە ،، منو تۆ تەنها چەند قسەیەک دەکەین
پاشان بەڵێن بێت من خۆم دەڕۆم


واوو ...بەڕاستی واو لەم پیاوە ، ڕووەکانی ناژمێردرێت
هەروەکوو ڕووی شەش پاڵوو(مەبەستم لە بەردە زارە کە هەر کە هەڵی دەدەی ڕوێکە ،نەک ژمارەی ڕوەکانی) هەر چرکەیەک جارێک جۆرێکە و دەگۆڕێت بۆ جۆرێکی تر ... قسەکانی بە هێمنی و قوڵتر لە جاران لە زاری دەهێنا دەرەوە
و لەگەڵیشی دەستەگەورەکانی لە بەرام بەر ڕووخسارم ڕاگرت و
پەنجەکانی بە کارهێنا بۆ خستنی چەند تاڵێک لە قژە کورتەکەم بۆ پشت گوێچکەم،وە چونکە بەڵای من و ئەو زۆر جیاوازی هەبوو پەنجەکانی
ڕۆشتنە ژێر چەناگەموو وە ڕووخسارمی بڵند کرد بۆ بەرامبەر ڕوخساری،،
تا بەبێ هەبوونی بەربەست سەیری ڕوخسارە تۆزاویەکەم بکات

وە ڕاستگۆبم زۆر تێکچووم بەم ڕەفتارانەی..
تاوای لێهات سەیری هەموو شوێنێکم دەکرد جگە لە ڕووخساری
وە دەبێت داوای لێبووردن لە خۆم بکەم چوونکە ناتوانم
دەربارەی ئەوە درۆ لەگەڵ خۆم بکەم کە قۆز و سەرنج ڕاکێش نییە

نەمهێڵا ئەم کەشە زۆر بخایەنێت و
بە خێرای هەموو هێزم کۆکردەوەو دەستم لەسەر سنگە بە هێزەکەی جێگیرکرد و پاڵێکی بە هێزم پێوەنا
بەڵام تانها چەند سانتیمێک دورکەوتەوە
باشە ئەوە دیوارە یان چی؟ بۆ چی ئەوا قوڕس و بە هێزە؟؟

بەم ڕەفتارانەم پێکەنینێکی بچووکی کرد و دووبارە چاوە تیژەکانی خستەوە سەر سیمای من
منیش هەر زوو دەستم کردە قسەکردن
بە شڵەژاوی

:-هەرچ قسەیەکت هەیە زوو بیکەو لێرە بڕۆ....بەڕێز کەروێشک

لەوتنی وشەی کۆتایی دوودڵ بووم بەڵام هەر وتم چونکە پێویستبوو
منیش وەک ئەو نازناوێکی پێ ببەخشم

بەڵام هەر کە گوێی لە وشەی کۆتایی بوو خەندەکەی نەما !!
و دووبارە سەری هێنا خوارەوەو هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دایەوە

خوا لەناوت ببات ئێنما..
بەهۆی گەوجێکی وەک تۆ خەندە شاهانەکەی لەسەر لێوە بچووکەکانی لەناوچوو


لە ناکاو لێم دوورکەوتەوەو دەستەکانی لە بەرامبەر سنگی لول کرد
بە ڕوخسارێکی خاڵی لێی دەڕوانیم

منیش شێوەی ڕوخسارم گۆڕی بۆ سەرسوڕمان و لە هەمانکاتدا وەک ئەوە وابوو پسیاری لێبکەم کە بۆچی ئاوا لەناکاو میزاجی گۆڕا

بەڵام هەر ئەوندەی گوێم لە دەنگە تەواو توڕەکەی بوو!!
ئیتر دووبارە لەشم دەستی کردەوە بە لەرزین

؟؟:-هەر ئێستا لە بەرچاوم ون بە!!!

باشە... من کێشەم نییە ئێرە جێدەهێڵم .... بەڵام ئەو لێرە دەمێنێتەوە؟؟
ئەی ئەگەر دووبارە ئێرەی کردە گۆمی خوێنی ئاژەڵەکانم ؟؟
نەخێر ... مەحاڵە،،من ئێرە جێناهێڵم تا لە سەلامەتی تەویڵەکەم دڵنیانەبمەوە

:-نەخێر،،من تەویڵەکەم جێناهێڵم..ئەوەی پێویستە ئیرە جێبهێڵێت
تۆیت نەک من!!

بە توڕەییەوە سەیری نێوچاوە ڕەشەکانیم دەکرد
کە وەک و بۆشای ئاسمان تاریک بوو وە بەهۆی ڕەنگ دانەوەی ئاگری مەشخەڵەم وەک و ئەوە وابوو نەیزەکێک لە بۆشای ئاسمان گڕی گرتبێت

؟؟:-پێت دەڵێم ئێرە جێبهێڵە ، تاشتێک لە دەستم دەرنەچووە
(مەبەستی ئازار دانیێتی،نەک شتی تر)

دەنگی بەتەواویی گۆڕا بۆ دەنگێکی زبر

وە تێگەشتم ئیتر نابێ سەرسەختی بکەم لە بەرامبەری
وە نازانم بۆچی ئەوەندە بەم نازناوە تێک چوو
بەڵام لە ئێستادا هەق دەدەم بە ئەو چونکە لەوانەیە یادگارێکی خراپی هەبێت لەگەڵ ئەم نازناوە...وە لە ئێستادا پێویستە من داوای لێبوردن بکەم
بەڵام ناتوانم... تەنها حەز بە وشەی لێبووردن ناکەم
بەرامبەر هیچ کەسێک بەکاری بهێنم


بۆیە بە توڕەیی ڕامکردە دەرەوەی تەویڵەکە و دەرگاکەم بە کراوەیی جێهێشت و هەموو شتێک کە پەیوەندی بەناوی تەویڵە و ئاژەڵ و ئەم کەسەی ژوورەوەش هەیە بە نەفرەتم کرد

و دەرگای ماڵەکەم کردەوەو بە ڕاکردن بەسەر پەیژەکان دەکەوتموو چوومە ژوورەکەم بەبێ ئەوەی لە تەندروستی باوکیشم دڵنیابمەوە ،، دەرگاکەم کلیل کرد

وە بە توڕەیی پووتەکانم لە قاچم دەکردەوەو بە توندی بە زوییە دارینەکەم دەکێشا و هەرچی جل بوو جگە لە جلی ژێرەوەم داکەند و خۆم خزاندە نێو جێگاکەم و پاش ئەوەی چەند جارێک هەناسەی قوڵم هەڵمژی بۆ لە بیر کردنی توڕەییەکەم ... خەو میوانی چاوەکانم بوویەوە


...











ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تا ئێرە بیرۆکەکەت بە دڵە؟☺︎︎

Continue lendo

Você também vai gostar

29.6K 4.6K 33
"ហង្សមែនទេ?​ត្រឹមតែមួយប៉ប្រិចភ្នែកយើងនឹងធ្វើអោយហង្សមួយនោះបាក់ស្លាប ហើយហង្សដ៍ស្រស់ស្អាតនោះត្រូវស្ថិតក្នុងកម្មសិទ្ធយើងម្នាក់គត់"ជុងហ្គុក "យើងដឹងពីអ្វីទ...
32.2K 6.8K 33
بـۆ مـاچێك و بـاوەشێك و تۆزێك ژیـان چـەنەھـا شـەو مـنت گـریـاند 9:09 سـەرەتـا کـتێبی یـەکـەم بـخوێنـەوە ئـەوکـات لـەم بـەرگـە نوێیـە تێـدەگەیـت 𝟸𝟷...
4.2K 172 2
{ +14 } بڕۆنا لارۆسا ڕۆژانێکی ئاسایی لەگەڵ خێزانەکەی بەسەر دەبات لە کۆشکە ناوازەکەی باوکی لە ئەرجەنتین ئەو وادەزانێت کچێکی ئاساییە لە خێزانێکی ئا...
286K 49.3K 61
ඩේ අම්මු.... නා උන්නෙයි කාදිලික්කිරේන් ❤ (පරිනත අන්තර්ගතයකි...)