ســـەرنــج لـــای مـــاركپاش ٦'ساڵ
لەماوەی ئەم ٦ساڵەیا ھیچ شتێک بەباشی نەڕۆشتووە
ئارۆنە دەمبەخەندەو ڕووخۆشەکەی جاران نەماوە،
تەنانەت ھیچ کەسێکمان لەقوڵای دڵەوە
پێکەنینێکی ڕاستیمان نەکردووەخاتوو کریستا'و بەڕێز ماثیو چیتر
نەیان توانی لەنزیک یادگاری کچەکەیان بەرگە بگرن
ھەر بۆیە بڕیاریان یا دووبارە بگەڕێنەوە بۆ نیوکاسڵ.مامە پێلی بەھۆی بارودۆخی ئارۆنەوە ھەر لێرە مایەوە
بێگوومان کەسێک لەدوای ئارۆنەوە زۆر پەرێشانبێ بێگوومان مارییە
ئەو دوو خوشکەی ھەرگیز بێشەڕکردن نەیانەتوانی
بەڵام دووبارە بێ یەکتریش نەیانەتوانی
ئەوەتا ئێستا ماری بەبێ خوشکە بچووکەکەی
ھەوڵی ئەوە ئەیا بەھەر شێوەیەک بێ دڵخۆشی بگەڕێنێتەوە بۆ ڕوخساری ھەمووانئێلای بچووک بەتەواوی لە ئێلا ئەچێ،
ھەر ئەوەش وای کردووە کە ئارۆن
ئەوکاتانەی لە گۆڕستان نییە
لەلای کچەکەم بێتەنانەت یەکەم وشە کە کچەکەم فێری بوو
'بابە'بوو
بەڵام بۆمن نا
بەڵکو بۆ ئارۆنتەنانەت ئێستاش ھەر بە ئارۆن ئەڵێ باوکە
ھەنێجار ھەست بە غیرەکردن ئەکەم لەکاتێکا کچەکەم زیاتر لە مامی نزیکە وەک لە باوکی
بەڵام لەھەمان کاتا دڵخۆشم کە کاتێک ئارۆن لەلای ئێلایە
زەردەخەنە ئەکا
بێگوومان
زەردەخەنەی درۆئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کەبۆ ھەموومان قورسە بڕوا کردنی
٧ساڵ لەدووری شاژنەکەھیوادارم ئارۆن چیتر واز لە ئازاردانی خۆی بھێنێ
ســـەرنــج لـــای ئـــارۆن
٧'ساڵ
نا
بەڵکوو ٧'سەدەتەنھا ئەمەوێ ئەوە قبووڵ بکەم کەچۆن توانیومە ئەم ماوە زۆرە لەدووری خاوەنی دڵم بژیم؟؟
تاکە شت کەلەدوای خۆی بۆی بەجێ ھێشتم
یادگارییە شیرینەکانی بوو
YOU ARE READING
ژیـــانــە شــاراوەکــەم ꪜ
Fantasy༯ چیرۆکەکەم کۆتایی پێھاتبوو پــێش دەستپــێکردنـــی... "شاژنەکەم ڕازییە ھاوسەرگیریم لەگەڵ کاتوو شەرفی پاشایەتیم پێببەشێ؟!" 'ھیوادارم ھەرگیز مردنی ھیچان نەبینم' ▪️KURDISH STORY. ▪️COMPLETE. ▪️WRITTEN BY: NE1LAA