༼ •THIRTY-FOUR•༽

406 101 6
                                    












"ئاھ گەمژە ھێواش!!"




چەن کاتژمێرێک لەلای مارك ماینەوە تا بوو بە درەنگانێکی شەو کە کەم کەس بەدەرەوە بوون




وە بێگوومان ھیچ شتێکمان لای مارك باس نەکرد چوونکە ئەگەر ئەو کارەمان بکردایە ھەموو پلانەکەمان ھەڵەوەشایەوە




بەڕێکەوتین بۆ گۆڕستانەکە




بەشەو دیمەنێکی ترسناکی ھەیە!






ھەرکاتێک ھەنگاوێکم ئەنا ترس زیاتر جەستەی داگیر ئەکردم وەک ئەوەی کەمێکی تر مردووەکان ھێرشێکی زۆر بێبەزەییانە بکەنە سەرم!




دەنگی قەلەڕەش و کوکوختییەکان بێدەنگی گۆڕستانەکەیان شێواندبوو



شەمشەمە کوێرەکان لە ھەموو شوێنێک ئەبینران












لەڕۆشتن وەستام



تەنھا وەک و پەیکەرێک ئاماژەی چاوم لەسەر یەک شوێنبوو



گۆڕێک



ھەستم بە جوڵانەوەیەکی زۆری گۆڕەکرد وەک ئەوەی زەمینلەرزەیەک ڕووی یابێ بەڵام من ھەستم بە ھیچ شتێک نەکرد!




لاشەیەکی تەواو شێواو و ترسناک لەناو گۆڕەکە ھەستایەوە




باشتر بڵێم زیندوو بۆیەوە!




چاوەکانی وەک ڕووبارێکی پڕ لە خوێن سوور بوو




قژی پێوە نەبوو بەڵام ڕیشێکی سوری ئێجگار درێژی ھەبوو کە گەشتبووە خوار قاچەکانی!




برژەنگ و برۆکانی وەک بەفر سپی بوو




بەشێک لە لێوی لەناوەڕاستەوە بڕابوو وە خوێن پێوەی وشک بووبۆوە





نینۆکە تیژ و درێژەکانی پڕبوو لە خوێنی وشک بووەوە





گوڕەکانی چواردەوری بەھەمان شێوە جوڵانەوەو ھەر گۆڕێک کەسێکی ناشرین و ترسناک ئەھاتنە دەرەوەو بە شێوەیەکی زۆر قێزەون سەیریان ئەکردم




ھەتا ئەو کەسەی یەکەم جار زیندوو بۆوە ھاواری کرد




"بیکوژن!!"
دەستی بۆمن ڕاکێشا





سەیری چواردەورم کرد نە ئارۆنی لێبوو نە لوکاس!




بەڕاکرد ھەوڵم ئەیا دوورکەومە بەڵام دووبارەو دووبارە یەکێک لە جەستەکان ئەھاتنە بەردەمم و ھەوڵی کوشتنیان ئەیام




ژیـــانــە شــاراوەکــەم ꪜWhere stories live. Discover now