༼ •SEVENTEEN• ༽

480 112 0
                                    









سەرنج لای ئێلا



نزیکی ساڵ و نیوێکە ئارۆنم باجێ ھێشتووە


ئایا پێتان وایە ژیانی من لە ئارۆن باشترە؟؟

بێگوومان نەخێر!

ھەموو ڕۆژێک وەک مردوویەک بەڕێ ئەکەم ئەو کچە جوان و بەھێزەی جاران نەماوم جەستەم لاواز بووە ژێر چاوەکانم ڕەش و ڕەنگم سپی بووە وە بێگوومان ھیچ کام لە ژەمەکانم بە تەواوی ناخۆم وە بەپێی پێویستیش ناخەوم


من جوانیم و سەرنج ڕاکێشیم بۆ ئارۆن ئەویست ئێستا کە ئارۆن نەماوە چ پێویست ئەکا سەرنج ڕاکێش بم بۆ کەسانی تر؟

ماری زوو زوو پەیوەندیم پێوە ئەکاو ھەواڵی ئارۆنم ئەیاتێ سپاس بۆخوا لەم دوایانەیا باشتر بووە بەڵام ھەرکاتێ بیانەوێ باسی من بە ناشرینی بکەن ڕووبەڕووی ھەموویان ئەبێتەوە


کاتێ ھاتم بۆ نیو کاسڵ بۆ ماوەی چەن مانگێک لە خانووەکەی ماریا مامەوە بەڵام دوای ئەوەی ماری ھەنێ پارەی بۆ ناردم توانیم خانوویەکی تر بکڕم چوونکە لە ھەر کاتێکا ئەگەری ھەبوو مارک بمدۆزێتەوە



پاشان بۆ ماوەیەک لە ڕێستۆراندێک وەک گارسۆن کارم ئەکرد بێگوومان بەردەوامیش بووم لە زانکۆ


خاوەنی ڕێستۆرانتەکە کەسانێکی زۆر باشبوون کاتێک زانییان ھیچ کەسێکم نییە و بەتەنیا ئەژیم بڕی ئەو پارەیەی مانگانە ئەیانامێ زیایان کرد وە زۆر ھاوکارم بوون بۆ دۆزینەوەی دووکانێکی بچووک لە شوێنێکی گوونجاو وە بە نرخێکی گوونجاو


دووکانێکی گوڵ فرۆشیم دانا


گوڵ ئەو شتەی ئارۆن زۆر ئارەزووی پێ ئەکات

ھەمیشە پێی وابوو جوانی سرووشت لە گوڵا کۆ ئەبێتەوە کە ھەر یەکەو بە ڕەنگێک و شێوەیەک خۆی ئەنوێنێ



'ئێلا ئەزانی ئەو گوڵانە ناتوانن بۆنیان وەک تۆ خۆشبێ وە ھەرگیز ناتوانن دڵبەر بن وەک تۆ؟'

'ئێلا ھەمیشە ئی ئارۆن ئەمێنێتەوە وایە؟'

'ئەگەر ھەر شتێک ڕووبا وازم لێ مەھێنە باش؟'



لەو بیرکردنەوانەیا بووم مۆبایلەکەم زەنگی بۆ ھاو

سەیری شاشەی مۆبایلەکەم کرد ئەوە ماری بوو ونەیەکی ناردبوو
وێنەکەم کردەوە ئەو شتەی بینیم کەمێک لە ئازارەکەی کەم کردەوە


ژیـــانــە شــاراوەکــەم ꪜWhere stories live. Discover now