༼ •TWENTY-ONE• ༽

511 114 2
                                    










سەرنج لای ئێلا


'ئێلۆ بۆچی ئەگری'

'ھەتا من لابم ناھێڵم ھیچ شتێک بەسەر تۆیا بێ'

'ئێلا من تۆم خۆشەوێ'

'ئارۆن خۆشەویستی چییە؟'

'خۆشەویستی ئەوەیە کە تۆ ئێستا ھەمیشە ئارەزوو ئەکەی لەلای من بمێنیتەوەو بە بێتاقەتی من بێتاقەت ئەبیت و بە دڵخۆشی من دڵخۆش ئەبی'

'کەواتە من تۆم زۆر لە زۆر زیاتر خۆشەوێ ئارۆن'

"ئااااااھ "

"چیبووە ئێلا دووبارە خەوی ناخۆش بینی"
لوکاس بەپەلە ھاتە ژوورەوە و جێنی لەدوایەوە

" لـ لوکاس لوکاس بیرم ھاتەوە ئەوان ئەوە ئەوان بوونن"
دەستم کرد بە گریان و باوەشم کرد بە لوکاسا

"ششش ھێمن بەرەوە کچم چیبووە ئەوان کێن؟"
باوکم وتی و ھەوڵی ھێمن بوونەوەیان ئەیام

"بـ باوکە *ھەنسک* ئـ ئارۆن و مارک *ھەنسک* ئەو دوو مناڵە بوون کە لە ھەتیو خانەکە لەگەڵم بوون و *ھەنسک * وەک برام وابوون "
دووبارە دەستم کردەوە بە گریان

باشە چۆن توانیم ئەوانم بیر نەکەوێتەوە!!!

ھەمیشە ھەستم ئەکرد ئەو چاوانەیان زۆر ئاشنایە بۆم

واتا
خۆشەویستی مناڵیم
خۆشەویستی یەکەمم
ئەو کەسەی یەکەم ماچی بردووم
یەکەم باوەشی خۆشەویستی


ھیچ کەس نەبووە بیجگە لە

ئارۆن!!!

وە مارك لە برا زیاتر بووە بۆم !

"نانا شتی وا نابێ نا نەخێر"
قژی خۆم ڕا ئەکێشاو لەخۆمم ئەیا

"ھێمن بەوە بچکۆلەکەم تێ ئەپەڕێ"
دایکم ھەوڵی ھێمن کردنەوەی ئەیام

"تێناپەڕێ دایکە ھەرگیز تێناپەڕێ باشە من چۆن توانیم ئەوەنە خراپ بم ھا چۆن توانیم!!! ئەو دوو کەسەی لە ھەموو شتێک بۆم گرنگ تر بوون نەمتوانی بیرمبێتەوە نەمتوانی!!
دایکە ئەزانی کچەکەو چەنە خراپە!!! بەھۆی منەوە ئارۆن ئەو ھەموو ساڵە ئازاری بینیوەو ھەر چاوەڕوانم بووە کاتێک ھیوایەکی بۆ درووست بوو ھەر زوو ئەو ھیوایەیم لەناو برد "

بە ھاوارەوە وتم و زیاتر ئەگریام

"ھەرگیز لەخۆم خۆشنابم ھەرگیز من شایەنی ھیچ خۆشییەکی ژیان نیم من کچێکم بە ڕادەی دۆزەخ خراپ ئاخر چۆن توانیومە چۆن!!!!"

ژیـــانــە شــاراوەکــەم ꪜWhere stories live. Discover now