05. EDGE OF ESCAPISM

Start from the beginning
                                    



دۆڕاو. لاواز. شکستخواردوو.



هەمان ئەو کچە بوو کە دەتتوانی لە پاشخانی وێنەیەکی دزەپێکراوی ئاهەنگێکی نهێنییەوە بیبینی. خەڵکی ئەوێ زۆر باش لە یونگی بەئاگا بوون، پشکنەرێك کە ئارەزووی لە خۆهەڵقورتاندن لە شتانێك هەبوو کە هیچ پەیوەندییەکی پێیەوە نەبوو هەروەها ئاشکراکردنی نهێنی کە دەبوو بە شاردراوەیی بمێننەوە، بەڵام هیچ بیرۆکەیەکیان نەبوو من کێ بووم. بەو شێوەیە لە نێو میوانەکان دەرکەوتم، قومم لە کۆکتێلەکەم دەدا، دەوروبەرم دەپشکنی و دەمویست بزانم لە کوێوە دەست بە لێکۆڵینەوەکەم بکەم.



لە دژی هەرچی یاسایە دەڕۆیشتین هەروەها یونگی سوێندی خوارد ئەگەر شتێكی هەڵە ڕووبدات بمکوژێت، بەڵام هەتا زیاتر کاتم لە ئاهەنگەکە بەسەر برد، زیاتر دڵنیا دەبووم کە شتێکی سەیر لە ئارادا بوو.



کە لەپڕ گوێم لە دەنگی بوو خەریكبوو لێدانی دڵم بوەستێت. خانەکە بە گڵۆپی سووری تاریكی هەستیار ڕووپۆشکرابوو، خەڵکی بە دەنگی ئاوازی گۆرانییەکان دەجوڵان و هاوئاواز بوون هەروەها کە بێکهیۆن لە بڵندگۆکانەوە دەستی بە گۆرانی وتن کرد شنە بایەکی کەم بە قژمدا تێپەڕی. چاوەکانم داخست و هەموو شتێك لە پاشخانەوە ونبوو. شتێكی تایبەت هەبوو بەو شێوەیەی کە گۆرانی دەوت، وای لێ دەکردی وا هەست بکەی تەنھا هەردووکتانن و گۆرانییەکە تایبەتکراوە پێت. لەوێ نەبوو، هەر نەبێ پێم وانەبوو، بەڵام وا هەستم دەکرد چاودێریم دەکات. دەستی بەسەر بیرکردنەوەکانمدا گرتبوو و نەمدەتوانی لێی دەرباز بم.



دووبارە چاوەکانم کردەوە، بەرەو بەردەم شوێنی خواردنەوەکە و دانەیەکی ترم داوا کرد. لە لای مێزی داواکردنە بەتاڵەکە چاوم بە دوو کەس کەوت قسەیان دەکرد. سەر بە دوو گروپی جیا بوون، بەڵام بەشی خۆی بەناوبانگ بوون. دەیانزانی چۆن بە بێتاوانییە ساختەکانیان فێڵ لە خەڵکی بکەن. منیش وابیرم دەکردەوە کەسانی بەڕێزن، بەڵام کە نزیکبوومەوە و لە یەکێکیانم بیست باسی دەکرد کە چۆن هەوڵی دەدا پەیوەندی بە کەسێکەوە بکات بۆ ئامادەکردنی ئافرەت و هێنانیان بۆ ئاهەنگی لەم جۆرە. کچان کە بۆ ئەوە هێنرابوونە ئێرە وەك ژووانی کاتی بەناوبانگەکان یانیش وەك بارودۆخی ئەو کچەی چەند ڕۆژێك لەمەوبەر─شتێکی خراپتر، زۆر خراپتر.



تێبینیم نەکرد کە چەند مەترسیدارانە لە شووشە شەرابێکی سوورەوە نزیکبووم، تا جوڵا و وام لێ کرد بە لێواری مێزی خواردنەوەکەدا بڕوا، بکەوێتەوە خوارەوە و بەر زەوییەکە بکەوێت. شووشەکە پارچەپارچە بوو و شەرابەکەش وەك خوێن بەهەموو لایەکدا پرژا. یەکێك لەو دوو کەسەی بەدزییەوە گوێم لێ گرتبوون، ڕاستەوخۆ دەستی لە گەرووم ئاڵاند ❞ گوێت لە ئێمە ڕاگرتبوو؟ تەنانەت چۆنیش هاتویتەتە ئەم ئاهەنگەوە؟ ڕووخسارت ناناسمەوە. تۆ کێی؟ ❝

𝐃𝐀𝐑𝐋𝐈𝐍𝐆 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now