PART 16

3.1K 523 240
                                    

تکایە کۆمێنتـ لەڕیزەکانـ جێبێڵە🥺💕🧸

{Minji.POV}
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بەیانی

لەسەر سیسەمەکەم دانشتم....بۆماوەیەک هەموو شتێکم بیرچۆیەوە......زلەیەکم لەخۆم یا.....سەیری کاتژمێرم کرد کاتژمێر پێنجە....یاااا بۆوا زوو هەڵساوم

"ۆوکەی مینجی هەڵسە"
ووتم و لەسەر سیسەمەکە هەڵسام و بەخەواڵووی بەرەو گەرماوەکە ئەڕۆشتم.....دەرگاکەم کردەوە ودوو هەنگاو ڕۆشتم....بەڵام بوەستە بۆ ژێر قاچم تەڕە؟؟.....چاوەکانم بەهێواشی کردەوە.....بەڵام هەرزوو شۆک بووم.....چوار هەنگاو ڕۆشتمە دواوە و دەستم بەقژمەوە گرت........دەستشۆرەکە چەندەها پەڕۆ و خاولی لێدانراوە و ئاو بەهێواشی لێی یەتە خوارەوە....وا دیارە دەسکی دەستشۆرەکە شکاوە......دەستم توند تر بەقژمەوە گرت.....

"نامجوونــــ"
هاوارم کرد
خەریکە ژوورەکەشم تەڕ ئەبێ

"چ چی بووە مینجی؟"
نامجوون بەشڵەژاوی ووتی کاتێ هاتە ژوورەوە

"نامجوون ئەوە چییە؟؟"
ووتم وو نیشانەم بۆ گەرماوەکە کرد

"هینە"
نامجوون ووتی و قژی ئەخوراند

"جارێ بۆ شەڕح مەکە چییت کردووە و چییت نەکردووە پەیوەندی بەوەستا بکە...."
بەتوڕەی ووتم و چەرچەفەکەم هەڵگرت و لەلێواری دەرگاکەم دانا....نامجوون بەشڵەژاوی ڕۆشتە هۆڵەکە......قاچم خلیسکا وای کرد بکەومە سەر چەرچەکەی بەر دەرگاکە.......نەفرەت......لەشوێنی خۆم وشک بووم بەهۆی ساردی ئاوەکە........تەزوو بەجەستەم هاتووچۆی کرد.......

.............

لەسەر کورسی ناخواردن دانشتبووم و بەتوڕەی سەیری نامجوونم ئەکرد........دوای ئەوەی وەستا هات......دەسکی دەستشۆرەکەی چاک کردەوە.......من و نامجوون دەستمان کرد بەپاک کردنەوە و من هەر بۆڵە بۆڵم بوو لەگەڵی......ئێستا کاتژمێر شەش و نیوە......

"یاااا وا سەیرم مەکە"
نامجوون ووتی و تۆستەکەی دەستی فڕێیا بۆ نێو قاپەکە

"بەڵام ئەبوو پێم بڵێیت نەک ئەویام لێ بکەیت بەلافاو"
بەتوڕەی ووتم

"یااا.....توخوا بەسە مینجی کاکە نەمزانی و تەواو......بەملی نەشکاوم....دەستم بۆ دەسکی دەستشۆرەکە برد و لێبوویەوه من چی بکەم"
نامجوون ووتی

"ئەیشـ...."
بەبێزاری ووتم و لەسەر کورسیەکەم هەڵسام

"کارەکەت باش بکە"
ووتم و ڕۆشتمە دەرەوە.....

♡𝓜𝔂 𝓑𝓸𝓼𝓼♡ {K.TH} ✔ Where stories live. Discover now