PART 3

3.6K 575 393
                                    

تکایە کۆمێنتـ لەنێو ڕیزەکاندا جێبێڵە💜❤
ڤۆت لەبیرمەکە❤💜

{Minji.POV}

هەناسەکانم توند ببو بەهۆی ڕاکردن...تاکوو ماڵەوە نەوەستاوم لەبەرامبەر باڵەخانەکە لەسەر چۆک دانشتبووم و ئەگریام.....نازانم ئایا هیچ کەسێک هەیە سەیرم بکات یاخوود هەرکەسێکی لێبێ من هیچ شتێک نازانم تەنها یادەوەریە ناخۆشەکان بەمێشکمدا هاتووچۆیان ئەکرد....

"مـ مینجی"
لەناکاو کەسێک ووتی و دەستی لەسەر شانی دانام بەهێواشی سەرم بەرز کردەوە

"یۆنگی"
بەهێواشی ووتم و هەڵسام

"چییت ئەوێ ها؟؟....وەک لیا خیانەت کاری"
هاوارم کرد و ڕۆشتمە نێو باڵەخانەکە و بەخێرای ڕامئەکرد لەسەر پەیژەکان گەشتمە لای دەرگاکەم و بەکلیلەکانم دەرگاکەم کردەوە و ڕۆشتمە ژوورەوە وستم دەرگاکە داخەم بەڵام کەسێک قاچی خستە بەر دەرگاکە و دەرگاکەی بەتەواوی کردەوە و هاتە ژوورەوە و دەرگاکەی داخست

"یۆنگی واز بێنە"
بەدەنگێکی هێواش ووتم و کەوتمە سەر چۆک

"شـشـ.....مینجی ئارامبەوە بۆت ڕوون ئەکەمەوە کە بۆچی لەناکاو وون بووم....من هیچ پەیوەندیەکم لیاوە نیە.....من مۆبایلەکە شکا هەر لەناکاویش لەگەڕەکەکەمان ڕۆشتین نەمتوانی پێت ڕابگەیەنم کە ئەڕۆم"
یۆنگی ووتی
سەرم بەرز کردەوە و سەیری یۆنگیم کرد و فرمێسک هێشتا لەسەر ڕووخسارم بوو

"ئێستا پێم بڵێ بۆچی ئەگری؟"
یۆنگی پرسی و لەتەنشتم دانشن
هەناسەیەکم هەڵمژی

"تۆ تایهۆنگت لەبیرە"
وام ووت
یۆنگی ڕووخساری تێکچوو

"ئای خوایە نەڵێی هاتبووی لێرە کاربکەی و وە لیا و تایت......"
یۆنگی قسەکەی تەواو نەکرد چونکە هەناسەی گاڵتەجاڕی دایەوە و زانی من بۆچی ئەگریم

"تێدەپەڕێ مینمین........وەرە زۆر دەمێکە تۆم نەبینیوە"
یۆنگی ووتی و باوەشی کردەوە بۆم بەهێواشی ڕۆشتمە باوەشی....خۆم نەگرت و دەستم کرد بەگریان........دەستی یۆنگی لەسەر قژم بوو.....ئەو دەیلاواندمەوە....ئەوە کاری ئەوبوو لەمنداڵیەوە هەرکاتێ بگریابام ئەو یارمەتی ئەیام ئەو نزیک ترین هاوڕێمە......بەڵام لیا.......هەهـ....ئێستا باش زانیم بۆچی تای دیارنەما و هەردووای ئەو ڕۆژە لیاشم نەدیەوە....ئەوە زۆر ئەستەمە

[FLASH BACK]
[هەشت ساڵ پێشـ ئێستا]

"دەی بڕۆ ترسنۆک مەبە"
لیا ووتی

"بەڵام....."
قسەکەم تەواو نەکرد

"دەی ئەوە تەواو بکە مینمین باوەڕم پێتە"
یۆنگی بەهێواشی ووتی
من و لیا لەهەمان پۆلین.......تەنها بەیەک ڕۆژ لیا گەورەترە وە.....تای و یۆنگی ساڵێک لەمن گەورەترن و پۆلەکەیان بەیەکەوەیە بەڵام هاوڕێیەتیان زۆر نزیک نیە.......لیا بەتەواوی شێوەیەکی جوانی نەبوو بەڵام هێشتا لەمن جوانتر بوو....چونکە من پەڵەی ڕەشم هەبوو لەسەر ڕووخسارم ئەوەش نەخۆشیەکی کاتی بوو بۆم.........هەناسەیەکم هەڵمژی و سەرم بەبەڵێ جوڵاند بەهێواشی لەو مێزە نزیک ئەبوومەوە کە تایهیۆنگ و هاوڕێکانی لەسەری دانشتوون ئێمە لەدەرەوەی گۆڕەپانەکەین.....هەموویان سەرنجیان خستە سەر من کاتێ زۆر نزیک بووم

♡𝓜𝔂 𝓑𝓸𝓼𝓼♡ {K.TH} ✔ Where stories live. Discover now