...........

خۆت ڕزگارکە مینجی.....بەڵام دوواکەوتم بەهۆی ئەو پێکدادانەی ئوتومبێلەکە......منی بەرز کردەوە و نازانم چۆن وا بەخێرای گەشتمە زەویەکە و هەناسەم توند بوو وەک ئەوە بوو بمکوژنـ........بەڵام هەستم بەتوندیەکی زۆر کرد لەسەر جەستەم......

لەخەو ڕاچەڵەکیم ئەوە تەنها خەوێکی ناخۆش بوو ئەو کاتەی کە ئوتومبێلەکە لێیدام......چاوەکانم کردەوە بەهۆی هەست کردن بەو قوڕساییەی سەر جەستەم.....هەناسەم توند بوو.....لیا!!!.......لەسەر کەمەرم دانشت بوو و چەقۆیەکیش بەدەستیەوە بوو.......

"لیا؟؟ چـ چی ئەکەی؟؟"
پرسیم

"خوات لەگەڵ مینجی"
لیا ووتی و چەقۆکەی بەرز کردەوە و بەهەموو هێزی لە ملمی چەقاند!!!!

"ئااااا!!!!"
هاوارم کرد و لەسەر سیسەمەکە دانشتم هەستم بەئارەقە ئەکرد.....

"چی بووە مینجی؟"
ماریا بەشۆکەوە پرسی
یۆنگی و جیمین چاویان ئەخوراند
هەناسەم توند بوو کاتێ هەستم بەو ئازارە لەناکاوەی کەمەرم کرد نەفرەت من لەناکاو دانشتم بەبێ هیچ ئاگاداری کردنەوەیەک.....فرمێسک لەچاوم هاتە خوارەوە بەهۆی ئەو ئازارە بێکۆتاییە

"یارمەتی......کەمەرم"
بەهێواشی ووتم
یۆنگی و جیمین خێرا هاتنە لام و قۆڵیان گرتم و بەهێواشی منیان لەسەر سیسەمەکە ڕێکخست و پاڵکەوتم.....هێشتا ئازار بەجەستەمدا هاتووچۆ ئەکات....ماریا خێرا حەبی ئازار شکێنی لەسەر مێزەکە هەڵگرت و بەپەرداخێک ئاو هاتەوە لام......

"دەی بیگرە ئەوە باش ئەبێ بۆت"
ماریا ووتی و حەبەکەی خستە دەمم و سەرمی بەهێواشی بەرز کردەوە و ئاوەکەم خواردەوە.....

"چی بوو وا لەنەکاو خەبەرت بوویەوە مینجی؟"
یۆنگی پرسی

"تەنها خەوی ناخۆش بوو"
بەهێواشی ووتم
گەرووم پاک کردەوە و سەیری کاتژمێرەکەم کرد....
کاتژمێر دووی شەوە!!!

"هاوڕێیان بڕۆن بخەون منیش ئەخەومەوە....ببورن بێزارم کردن"
ووتم

"نەخێر مینجی ئەوە کەی قسەیە تۆ نەخۆشی"
ماریا ووتی
زەردەخەنەم کرد بۆیان......ئەوان ڕۆشتن لەسەر کورسیەکان دانشتن.....هەناسەیەکم هەڵمژی هەستم بە نەمانی ئازارەکەم ئەکرد.....سەیری لای پەنجەرەکەم کرد.....خەوێکی ناخۆش بوو!!!.....

{دوای ئەوەی بەتەواویی چاک بوومەوە دۆزەخێک دروست ئەکەم!!!!!}

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

♡𝓜𝔂 𝓑𝓸𝓼𝓼♡ {K.TH} ✔ Where stories live. Discover now