بەشی پێنجەم

607 135 22
                                    

لەگەڵ ئەم میوزیکە بیخوێننەوە☺️
........................
دڵخۆشی🙂
........................

جەیهۆپ: لەمەودوا لەلای من ئەمێنیتەوە
ن/ت: نا نەخێر من خۆم خانوویەک ئەدۆزمەوە و دەست بە کار ئەبم
جەیهۆپ: ن/ت
جەیهۆپ لە ن/ت نزیک بووە
جەیهۆپ: تکایە لەلای من کار بکە ، دڵنیابە هەر بڕە پارەیەک بتەوێت ئەتدەمێ
ئەتوانی کە دوای ئەوەی مووچەکەت وەرگرت ئیتر خانوویەک بۆخۆت بکڕی و لەناو بژیت
ن/ت بێدەنگ ماوە و سەری بەرەو خوارەوە نزم کرد
جەیهۆپ: من یارمەتیت ئەدەم... همم؟ ڕازیت؟
ن/ت سەیری جەیهۆپی کرد
ن/ت:"تۆ بڵێی ئەو بڕیارەی کە ئەیدەم ژیانم بگۆڕێت؟"
ن/ت: بەڵێ ڕازیم
جەیهۆپ خێرا لە خۆشیا هەستاوە سەر پێ و زەردەخەنەیەکی گەورە هاتە سەر لێوەکانی
جەیهۆپ: ئەوە بەڕاستیتە؟!!!!!
ن/ت پێکەنی
ن/ت: بەڵێ ڕاستییە، لەگەڵت کار ئەکەم
جەیهۆپ: YESSSSSSSSS
جەیهۆپ لە خۆشیا نەیئەزانی چی بکات
ن/ت: ئاا بەڕاست، ئەرێ من چ کارێکت لەگەڵ بکەم؟
جەیهۆپ ڕاوەستا لە شێتایەتی و لە سەرەوە هەاکو خوارەوە سەیری ن/ت'ی ئەکرد
جەیهۆپ: هممم،مۆدێل! کاری مۆدێل ئەکەیت
ن/ت:م.م..مۆدێل؟
جەیهۆپ: بەڵێ مۆدێل
جەیهۆپ دەستی ن/ت'ی گرت و ئەوی هەستاندەوە سەر پێ
جەیهۆپ: لەشێکی جوان و ڕێکت هەیە، بۆ کاری مۆدێل زۆۆر ئەگونجێت
ن/ت کەمێك شەرمی کرد و ڕوومەتی سوور هەڵگەڕا
جەیهۆپ: دڵنیابە کە زۆر بەناوبانگ ئەبیت و هەمووان تۆیان خۆش ئەوێت
ن/ت کەمێك زەردەخەنەی کرد....... بەڵام زەردەخەنەیەکی ساختە بوو
جەیهۆپ: دەی با خواردنەکەمان تەواو بکەین بۆ ئەوەی بڕۆین بۆ کۆمپانیا
ن/ت سەری بە واتای بەڵێ جووڵاند
هەردووکیان دەستیان کرد بە خواردن و دوای ماوەیەک تەواویان کرد و هەردووکیان خۆیان ئامادە کرد و بەڕێ کەوتن بۆ کۆمپانیا
~ لە کۆمپانیا ~
هەمووان بەخێرهاتنی جەیهۆپ'یان ئەکرد و خۆیان ئەچەماندەوە، دواتر سەیری ئەو کچەی پشت جەیهۆپیان ئەکرد
کە ن/ت'ە
پێیان سەیر بوو کە کچ لەگەڵ جەیهۆپە چونکە جەیهۆپ زۆر حەز لە کچ ناکات
~ ئۆفیسەکەی جەیهۆپ ~
جەیهۆپ: دەی دانیشە
جەیهۆپ بە زەردەخەنەوە ئاوای بە ن/ت وت ،
ن/ت'یش لەپێش مێزەکەی جەیهۆپ دانیشت
ن/ت: کۆمپانیاکەت گەورە و خۆشە
جەیهۆپ لە کاتێك کە خەریکی واژوو کردنی چەند کاغەزێکە
جەیهۆپ: سوپاس تۆ خۆشتر و گەورەترت کرد😁
دوا چەند خولەکێك
جەیهۆپ: چاهــ
جەیهۆپ چەند کاغەزێکی لەپێش ن/ت دانا
جەیهۆپ: ئەوە پەیماننەمەکەمانە واژووی بکە بۆ ئەوەی ئیتر تۆ ببیت بە مۆدێلی سەرەکی کۆمپانیاکەم
ن/ت قەلەمەکەی لە جەیهۆپ وەرگرت و واژووی کرد
جەیهۆپ بە دڵخۆشییەوە: ئیتر تۆ مۆدێلی سەرەکی کۆمپانیاکەمی😃
ن/ت زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد😃
ن/ت: کەی دەست بەکار بم؟
جەیهۆپ: بەیانی ، چونکە ئەمڕۆ پێکەوە ئەڕۆینە دەرەوە
ن/ت کەمێک سەیری پێ هات
ن/ت: ئەڕۆینە کوێ؟
جەیهۆپ:دواتر ئەزانیت😉
ن/ت زەردەخەنەی کرد
ن/ت: کەواتە ئێستا من چی بکەم؟
جەیهۆپ: لە ڕاستید من ئێستا چەند کارێکم هەیە ئەبێت تەواوی بکەم
کە تەواوم کرد ئەوکات ئەڕۆینە دەرەوە، هەتاکو ئەوکاتەی کە تەواوی ئەکەم تۆ ئەتوانی
سەیرێکی کۆمپانیاکە بکەیت
جەیهۆپ بانگی سکرتێرەکەی کرد
سکرتێرەکە: فەرموو بەڕێز جەیهۆپ
جەیهۆپ: ئەم کچە مۆدێلی سەرەکی کۆمپانیاکەمانە ئەمەوێت کە کۆمپانیاکەی پێشان
بدەیت
سکرتێرەکە سەیری ن/ت'ی کرد
سکرتێرەکە: باشە گەورەم
ن/ت زەردەخەنەی کرد
جەیهۆپ: دەی دواتر ئەتبینمەوە
ن/ت زەردەخەنەی بۆ جەیهۆپ کرد و لەگەڵ سکرتێرەکە ڕۆشت بۆ ئەوەی سەیری کۆمپانیاکە بکات
نیوەڕۆ  ~
ن/ت و جەیهۆپ ڕۆشتنە ڕێستۆرانت
جەیهۆپ کورسییەکەی هێنایە دواوە و ن/ت زەردەخەنەی کرد و لەسەری دانیشت
دواتر جەیهۆپ'یش لەسەر کورسییەکەی خۆی دانیشت
جەیهۆپ: ئەم ڕێستۆرانتە لای من زۆر تایبەتە، من تەنها لێرە خواردن ئەخۆم
نرخەکانی گونجاوە و خواردنەکانیشیان زۆر خۆشە
ن/ت: وااهــ ڕاست ئەکەیت زۆر خۆش دیارە، حەزم لێیە خواردنەکانی تاقی بکەمەوە
گارسۆنەکە هات
گارسۆنەکە: فەرموو داواکارییەکانتان
جەیهۆپ: حەزت لە چ خواردنێکە داوای بکە
ن/ت: همممم، من جاپچێ ئەخۆم
جەیهۆپ: کەواتە دوو جاپچێ'مان بۆ بهێنە
گارسۆنەکە: باشە بەڕێزم
جەیهۆپ بە زەردەخەنەوە سەیری ن/ت'ی کرد
جەیهۆپ: تۆ حەزت لە جاپچێ'یە؟
ن/ت: بەڵێ خۆشترین خواردنە بەلامەوە
جەیهۆپ: کەواتە لەمەودوا زوو زوو ئەیخۆیت😉
ن/ت پێکەنینێکی سادەی کرد
ن/ت و جەیهۆپ دەربارەی کار قسەیان کرد و دوای چەند خولەکێك خواردنەکەیان گەیشت
جەیهۆپ کەوچکێك لە خواردنەکەی بۆ ن/ت برد
جیهۆپ: تامی بکە بزانە چۆن
ن/ت بە زەردەخەنەوە خواردنەکەی خوارد
ن/ت:هیییییی وااااییی ئەوە چییە زۆۆۆۆر خۆشەەەەەە
ن/ت بە دڵخۆشییەوە ئەوەی وت
جەیهۆپ: پێم وتی کە ئەم ڕێستۆرانتە خواردنی خۆشی لێیە
ن/ت: تکایە لەمەودوا با هەر لێرە خواردن بخۆین😃😃😃😃
جەیهۆپ پێکەنی بەهۆی کیوتییەکەی ن/ت
جەیهۆپ: بێگومان ئەگەر تۆ وابڵێت ئیتر هەر وا ئەبیت
ن/ت زۆۆۆر دڵخۆش بوو
ئەو دەمێکە هەستی بە دڵخۆشبوون نەکردووە، بەڵام کە لەگەڵ جەیهۆپ ئەبێت هەست
بە دڵخۆش بوون ئەکات
لەوانەیە بەهۆی ئەوە بێت کە جەیهۆپ تاکە کەس بووە کە گرنگی پێ ئەدات و
هەمیشە هێزی پێ ئەبەخشێت
ن/ت بە لەزەتەوە خواردنەکەی ئەخوارد و وە مناڵی بچووک پێ ئەکەنی و جەیهۆپیش
بە پێکەنینەوە سەیری ئەکرد
جەیهۆپ: ئەیگۆۆ نەمزانی ئەوەندە شیرین و کیوتی
ن/ بە شەرمەوە پێکەنی
~ دوای نان خوارد ~
ن/ت و جەیهۆپ لەناو ئۆتۆمبێلن
ن/ت: بۆ کوێ ئەڕۆین؟
جەیهۆپ: حەزت لێیە بۆ کوێ برۆیت بۆ ئەوێ ئەڕۆین
ن/ت:همممم شاری یاری خۆشە لەوێ سواری یاری ئەبین
جەیهۆپ: ئاهـــــ باشە
ن/ت: چی بوو حەز ناکەیت؟؟
جەیهۆپ: نا شتەکە وا نییە، بەڵام من کەمێک لە یارییەکانی ئەترسم
ن/ت پێکەنی
ن/ت: یااا پێویست بە ترس ناکات، هەم تۆ  بەتەنها  نیت منیش لەگەڵتم
جەیهۆپ زەردەخەنەی کرد
~ گەیشتنە پارک ~
جەیهۆپ: حەزت لە چ یارییەکە؟
ن/ت: مەقەسەکە!!
جەیهۆپ: وتت م.م..مەقەسەکە؟ ی..یاا من ئەترس.....
ن/ت: دەی با بڕۆین!!
ن/ت دەستی جەیهۆپی گرت وهەردووکیان پلیتیان بڕی و ڕۆشتنە ناو مەقەسەکە
جەیهۆپ: یاا ن/ت تکایە من ئەترسم
ن/ت بە پێکەنینەوە: یاا پێویست بە ترس ناکات دڵنیابە کە زۆر خۆش ئەبێت
جەیهۆپ: بەڵام....
ن/ت: یەسسس یارییەکە دەستی پێ کرد!!!!
مەقەسەکە بەرە بەرە بەرەو ئاسمان بەرز ئەبووە و جەیهۆپ دەستی کرد بە هاوار کردن
جەیهۆپ: ئاااااااا توخوا ڕایگرە من ئەمرم ڕایگرە
ن/ت: یاا جەیهۆپ هێمن بەوە
جەیهۆپ: کچێ ئەی ئەگەر کەوتینە خوارەوە ئاااااااا
جەیهۆپ بەردەوام بوولە هاوارکرد، ن/ت زۆر بێزار بوو و نەیزانی کە چی بکات
بەڵام شتێکی بیر هاتەوە
--- کەمێك پێش ئێستا & ناو ئۆتۆمبێلەکەی جەیهۆپ ---

تۆ بەتەنها نیتWhere stories live. Discover now