بەشی سێ

755 160 65
                                    

______________________________________________________________________
*بێ هیوایی وا ئەکات کە مرۆڤ ڕەشبین بێت و ژیان بەلایەوە گرنگ نەبێت
هەرکەسێك بێ هیوا بوو ئەوە لایە تاریکەکە ئەبینێت
لایە درەوشاوە و ڕووناکەکە نابینێت*
________________________________________________________________________

جەیهۆپ:ڕازیت کە کارم لەگەڵ بکەیت؟
من کەمێك بێدەنگ بووم و سەرم بڵند کرد و تەمەشایم کرد
من:نەخێر
جەیهۆپ:چی؟!
من:نامەوێت کارت لەگەڵ بکەم
جەیهۆپ:بۆچی؟ ئەگەر بەهۆی موچەکەتە هەرچەند پارە داوا ئەکەیت ئەتدەمێ تەنها کارم لەگەڵ بکە
من:بۆچی ئەوەندە حەز ئەکەیت کارت لەگەڵ بکەم؟؟ چەندەها کچ هەیە لە دەرەوە کە هیوا و ئاواتیان ئەوەیە کە لەگەڵ تۆ کار بکەن
بۆچی بەدوای کەسێکی هەژار و بێ خێزانی وەکو من کەوتوویت؟
جەیهۆپ بێدەنگ بوو
من: زۆر داوای لێبوردن ئەکەم کە داواکەتم ڕەت کردەوە، تکایە چیتر بەدوای من مەکەوە و سەردانی کۆلێژەکەم مەکە چونکە دڵنیابە کە بەیانی
بەهۆی هەوادارە سەرسەختەکانت دووبارە لێدانم بەر ئەکەوێت
مەبەستم لەو کچە شێتانەی کۆلێژە
من هەستامەوە سەر پێ و جانتاکەم هەڵگرت و ڕۆشتمە دەرەوە
جەیهۆپ بێدەنگ ماوە و بیری ئەکردەوە
=====================================================
*گەڕامەوە ماڵەوە*
گەڕامەوە ماڵەوە و بە توندی جانتاکەم کێشایە سەر زەوییەکە و لەسەر قەنەفەکە دانیشتم و هەردوو دەستم لەسەر ڕووخسارم دانابوو و دواتر بە قژەکانمەوە
ئاڵاندم
من:بەنەفرەت بن، ئێوە هەمووتان ژیانی منتان تێکدا!
فرمێسک لە چاوەکانم هاتە خوارەوە
من:زۆر گەمژەم.........ئەبوایە بە داواکەی ئەو ڕازیبوومایە.......نەئەبوایە ئەو جۆرە قسانە بکەم........بەڵام بۆ ساتێك.......
بۆ ساتێك وامزانی کە من بێ سوودم وامزانی کە قسەکانی ئەو وەکو سوکایەتی بوو بۆ من، وامزانی کە من بێ دەسەڵاتم
وامزانی من ڕووخاوم تەنیام.........ههههههه هەر خۆی ئاوام
=========================================================================
*کۆلێژ*
من لە ڕێگا ئەڕۆشتمە پۆلەکەم، بەڵام بیرم لە گفتگۆکەی خۆم و جەیهۆپم ئەکردەوە
زۆری نەخایاند لە بیرکردنەوەکەم هاتمە دەرەوە بەهۆی ئەوەی کە کچەکان دوێنێ(ئەوانەی کە لێیان دام) هاتنە بەردەمم
کچ٤: یااا ئەوەی دوێنێ چی بوو؟
من:پەیوەندی بە تۆ نییە
ویستم بڕۆم  بەڵام کچێکی تر هاتە بەردەمم
من:لاچۆ لەبەردەمم
کچ۱: ئۆیی زۆر ترسام
من بێدەنگ بووم و ڕۆشتمە لای چەپ بەڵام دووبارە کچێکی تر هاتە پێشم
کچ۳: خێرا پێمان بڵێ جەیهۆپ بۆچی هاتە لای تۆ؟
من: منیش وتم کە پەیوەندی بە ئێوە نییە!
کچ۲: یاااا ئەوە تۆ هاوارمان بەسەرئەکەیت؟!
من:بەڵێ ئەیکەم و زیاتریش ئەیکەم!
کچی ٤ دەستی بەرز کردەوە و ویستی زلەم لێ بدات بەڵام دواتر تەمەشای پشتی منی کرد و  دەستی هێنایە خوارەوە و زەردەخەنەی بۆ من کرد
کچ٤:دەی گیانەکەم مامۆستا هات با بڕۆینە پۆل
دواتر لێم نزیک بووە و لە گوێما چرپاندی
کچ٤:دواتر باجی ئەو کارانەت ئەدەیتەوە
کچەکە ئاوای وت و زەردەخەنەی کرد، منیش بێ گوێدان بە قسەکانی ڕۆشتمە پۆل
===============================================
*دوای کۆلێژ*
من ڕۆشتمە توالێت قژم چاک کردەوە و کەمێك لە ڕێگەی ئاوێنەکە سەیری خۆم کرد سەیری ڕووخسارە چرچ و لاوازەکەی خۆم ئەکرد
سەیری چاوە پڕخەماوییەکەم ئەکرد
بەڵام دواتر سەرنجم چووە سەر ئەو کچانەی کە لە پشتمن
کچ٤: خاتوون گیان خۆت ئامادە بکە بۆ سزاکەی ئەمڕۆت😈
من:لێرە بڕۆن
کچ٤: ئۆهـ بۆچی بڕۆین؟ نیگەران مەبە یارییەکی زۆر خۆش ئەکەین
===========================================
بوو بە ئێوارە کاتژمێر۷:٠٠
*******************
لەڕێگا بووم بە جلی دڕاو و تەڕەوە و ڕووخسارێکی شێواو و قژێکی شێواو ئەڕۆشتمە ماڵەوە
ڕووداوەکانی ئەمڕۆم بیر هاتەوە، کە چۆن ئەو کچە بێ بەزاییانە جلەکانی منیان دڕاند و تەسویری منیان ئەکرد
وە منیش..........هاهـ.... بێ دەسەڵات بووم
ئەوە ژیانی منە هەروەکو ئەیبینیت، من زۆر بێ دەسەڵاتم، زۆر تەنیام، بێ نازم، سەر لێ شێواوم، تەنانەت خۆشم نازانم کە بۆچی من ئەژیم
بۆچی بەرگەی هەموو ئەو ئازارە ئەگرم.........
===================================
*گەیشتمە ماڵەوە*
گەیشتمە ماڵەوە و هەستم بە ماندووبوونێکی زۆر ئەکرد
ئەمڕۆ ڕۆژی کرێی هۆتێل(شوقە)کەمە، بەڵام من لەماڵەوە نەبووم، بێگومان خاوەن شوقەکە لە دەرگای داوە بۆ
کرێکە بەڵام من لەماڵەوە نەبووم
بۆچی درۆ بکەم زۆر پێم خۆش بوو کە لەماڵەوە نەبووم، چونکە من لە کارەکەم دەرکرام، وە ئێستا پارەی کرێکەم پێ نییە
ـــ
دوای ئەوەی کە بیرم لە هەموو ئەو کێشانەم ئەکرد کە هەمە، ڕۆشتم دوشێکم وەرگرت بۆ ئەوەی کەمێك ئاسوودە بم
کە هاتمە دەرەوە هێشتا قژم ووشک نەکردبووە، گوێم لە دەنگی دەرگا بوو، منیش تەمەشای کاتژمێرم کرد بینیم کاتژمێر ۱٠ شەوە
من لە دەرگاکە نزیک بوومەوە
من:کێیە؟؟
؟؟؟:منم خێرا دەرگاکە بکەوە
دوای ئەوەی کە گوێم لەو دەنگە بوو دەستەکانم و قاچەکانم دەستیان کرد بە لەرزین و دڵم لە ترسا زۆر خێرا لێی ئەدا، بێگومان چونکە
ئەو کەسەی کە لە دەرگا ئەدات خاوەن شوقەکەیە، بێگومان کرێکەی ئەوێت
هەناسەیەکم هەڵمژی و دەرگاکەم کردەوە
من:ئۆهـ بەڕێزەکەم چۆنی؟
؟؟؟:خۆت ئەزانی کە ئەمڕۆ ڕۆژی وەرگرتنی کرێیە، بۆچی ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ هاتم دەرگات نەکردەوە؟
من:ئۆهـ زۆر داوای لێبوردن ئەکەم بەڵام لە ماڵەوە نەبووم
؟؟؟:بەهەرحاڵ دەی کرێکەم پێ بدە ئەبێت زوو بڕۆم کارم هەیە
من بێدەنگ بووم و مستەکۆڵەم توند کردبوو چونکە نەمئەزانی کە چی بڵێم
؟؟؟:چییە بۆچی ئاوا ڕاوەستاوی و تەمەشام ئەکەیت؟ خێرا بڕۆ کرێی ئەم مانگەم بۆ بهێنە
من:زۆر داوای لێبوردن ئەکەم بەڵام ناتوانم ئەم مانگە کرێکە بدەم
؟؟؟:بۆچی؟ چۆن ئەبێت؟!
من:چەن ڕۆژێك پێش ئێستا من لە کارەکەم دەرکرام.......بۆیە لە ئێستادا پارەی کرێکەم پێ نییە
؟؟؟: بەڕاستی من لەبەر تۆ شێت ئەبم! ئەوە ٤ مانگە تۆ پارەی کرێ نادەیت!! من هەر بێدەنگ بووم بەڵام بەسە چیتر
بەرگە ناگرم
من:تکایە ئەمجارە هەلم پێ بدە دڵنیابە کە کارم دۆزییەوە پارەی هەر ٤ مانگەکەت ئەدەمەوە
؟؟؟:نەخێر من چیتر ئەمە قبوڵ ناکەم ئێستا کە تۆ پارەی کرێکە نادەیت ئەوا هەر ئێستا کەل و پەلەکانت کۆبکەوە و لێرە بڕۆ دەرەوە
من شۆک بووم
من:چ..چی؟ بەم شەوە من بۆ کوێ بچم؟! هەر نا  کاتم پێ بدە هەتاوەکو شوێنێك بۆخۆم دابین ئەکەم
؟؟؟:بەلامەوە گرنگ نییە خێرا لێرە بڕۆ دەرەوە
من:تکایە تکایە هەلێکی ترم پێ بدە دڵنیابە کەپارەی کرێکەت ئەدەمەوە تەنها کاتم پێ بدە
؟؟؟:نەخێر، خێرا لێرە بڕۆ دەرەوە
من: تکایە لێت ئەپاڕێمەوە
؟؟؟:ئاییش بێزار بووم
خاوەن شوقەکە مەچەکی گرتم و منی هێنایە دەرەوەی شوقەکە و لەسەر شەقامەکە فڕێمی دایە سەر زەوییەکە
؟؟؟:تۆ چیتر لێرە ناژی
خاوەن شوقەکە ڕۆشت
منیش لەسەر ئەو زەوییە ساردە دانیشتبووم، وە دوای چەند چرکەیەک باران باری
من لەژێر بارانەکە لەسەر زەوییەکە دانیشبووم، فرمێسک لە چاوەکانم هاتە خوارەوە بەڵام بەهۆی بارانەکە دیار نەبوو
من:بێ بەزەیی چۆن دڵت دێت ئاوا کچێک بەم شەوە بەم بارانە فڕێی بدەیتە سەر شەقام
من زیاتر و زیاتر گریام، وە کەسیش ئاگای لەمن نەبوو وە کەسیش منی بەلاوە گرنگ نەبوو
کاتژمێر بوو بە ۱۲ شەو من هەر لەژێر ئەو بارانە لەسەر ئەو زەوییە ساردە دانیشتبووم وئەوەندە گریام چاوەکانم سوور هەڵگەڕان
هیچ هێزێکم تیا نەبوو زۆر لاواز بووم زۆر بێ هیوا بووم
هەموو هێزی خۆم کۆکردەوە بۆ ئەوەی هەستمەوە سەر پێ خەریک بوو هەستمەوە سەر پێ بەڵام کەوتم چونکە قاچەکانم لاواز بوون بەهۆی ئەوەی کە دوو کاتژمێرە
لەسەر ئەو زەوییە ڕەق و ساردە دانیشتووم
دووبارە هەوڵم داوە هەر نەمتوانی، بۆ جاری سێیەم هەوڵم داوە توانیم کە هەستمەوە سەر پێ، بەڵام دواتر بیرم کردەوە
چ سوودێکی هەیە من لەسەر پێ ڕاوەستاوم؟ هیچ شوێنێک هیچ جێگایەکم نییە هەتاوەکو بۆی بڕۆم
بە بێ هیوایی سەرم هێنایە خوارەوە و دەستم کرد بە ڕۆیشتن
============================================

ڕۆشتم بۆلای پردێک
تەمەشای ئەو دیمەنە جوانەی شارم ئەکرد تەمەشای ڕووناکی شارم ئەکرد کە چەند درەوشاوەیە، بەڵام بەداخەوە کەسانێکی ناخ
تاریکی تیایە
لە لێواری پردەکە نزیک بوومەوە و تەمەشای خوارەوەم ئەکرد کە دەریا بوو و هەمووی ئاو بوو و دەنگی شەپۆڵەکان ئەهات
من:خێزانەکەم منیان فڕێ دا، هاوڕێم نییە، خێزانم نییە کارم نییە، هەرگیز حەز ناکەم بڕۆمە کۆلێژ چونکە هەمیشە لێدانم بەرئەکەوێت
داواکەی جەیهۆپم ڕەت کردەوە چونکە هەستم کرد کە من کچێکی لاوازم......ههههه هەر بەڕاستی من کچێکی زۆر لاوازم،ئێستا هیچ شوێنێك
نییە کە لێی بمێنم، هیچ کارێکم نییە بیکەم بۆ ئەوەی بژێوی ژیانم دابین بکەم، هیچ کەسێك لە تەنیشتم نییە هەتاوەکو دڵم بداتەوە
تەنانەت ئەگەر منیش بمرم کەس ئاگای لەمن نییە کەس منی بەلاوە گرنگ نییە، هەمووان تەنها خەمی خۆیانە
من سوودم بۆ کەس نییە بۆیە بمرم باشترە، مردن تاکە ڕێگایە بۆ ئەوەی لەم دۆزەخە ڕزگارم بکات
........
دوای چەند خولەکێك لە بیرکردەوە من بڕیارم دا کە خۆم هەڵدەمە ناو ئەو دەریایە و کۆتایی بە ژیانم بهێنم
بۆیە ڕۆشتمە سەر لێواری پردەکە و سەیرێکی خوارەوەم کرد
بێگومان زۆر ئەترسام، بەڵام بێ هیواییەکەم زاڵ تر بوو بەسەر ترسەکەم
هەناسەیەکم هەڵمژی و چاوەکان

م داخست و  ویستم کە خۆم هەڵدەم
؟؟؟:ن/ت بوەستە!!
چاوەکانم کردەوە و قاچەکەنم بەرەو دواوە برد، ئەو دەنگە لای من ناسراو بوو
ڕووی خۆم بەلای ئەو کەسە سووڕاند، کە ئەو کەسەم بینی شۆک بووم چونکە پێشبینیم نەئەکرد کە ئەو لێرە بێت
من:جەیهۆپ؟!
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
بەردەوام ئەبێت😊💜

م داخست و  ویستم کە خۆم هەڵدەم؟؟؟:ن/ت بوەستە!!چاوەکانم کردەوە و قاچەکەنم بەرەو دواوە برد، ئەو دەنگە لای من ناسراو بووڕووی خۆم بەلای ئەو کەسە سووڕاند، کە ئەو کەسەم بینی شۆک بووم چونکە پێشبینیم نەئەکرد کە ئەو لێرە بێتمن:جەیهۆپ؟!~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
تۆ بەتەنها نیتWhere stories live. Discover now