گەشتنە شوێنەکە
شوێنێکی خۆش ھەموی سەوزایی داری لێیە ئەتوانی لە ژێر سێبەرەکەی دانیشیت لە لایەکی
ترەوە ئاوی لێیە بەڵام زۆر قوڵ نیە شوێنێکی زۆر خۆش و ئارامە دەنگی چۆلەکەکان لەگەڵ
دەنگی ئاوەکە بەیەکەوە تێکەڵاو بوبون بە تەواوی مێشکی ئارام ئە کردەوە

تۆ:ھمممم شوێنێکی خۆشە
کوک:بە دڵتانە؟ دەمێکەیە نەھاتووین بۆ شوێنی وا
ییسون:واو ئاپا زۆر زۆر خۆشە
دایوۆنگ:زۆر خۆش و ئارام بەخشە بەس ئەگەر چەنەبازی ییسون بھێڵێت
ییسون:یا یا بۆچی من؟ بەسەر سورمانەوە سێری ئەکرد
کوک:تەواو مناڵینە بەسی کەن مەیکەنەوە بەشەر وە ییسون یۆنجون کەی یەت؟
ییسون:نامەم بۆ نارد زۆری نەماوە
تۆ:ییسون کچم وەرە با راخەرەکە راخەین لە ژێر ئەو سێبەرەیا
ییسون:لێرەش ئیش تەواو نابێت لەبەر خۆیەوە وتی
تۆ:وتت چی؟ گوێم لێ نەبو
ییسون:ھیچ لێی گەرێ ئەوە ھاتم
لەو شتانەیا بون دەنگی سەیارە ھات
ییسون سێرێکی لای دەنگەکەی کرد
ییسون:یۆنجون ھات بە ھاوارەوە وتی
دایوۆنگ:ھێواش ھێواس کاس بوم دەستی گرت بە گوێیەوە
ییسون بە تورەیی سێری کرد (خوشک و برا ئەو بەزمانەیان زۆرە😂)

یۆنجون سەیارەکەی لە شوێناکا راگرت دوای ئەوە دابەزی
رۆشت بۆ لای ئەوان
یۆنجون:سڵاو من کیم یۆنجون ھیوادارم کاتێکی خۆش بەسەر بەرین پێکەوە
خۆی چەماندەوە بە مانای رێز
کوک:بەخێر بێی کورم خۆشحاڵ بوین
تۆ:بەخێر بێیت
دایوۆنگ:بەخێر بێیت بە ساردی وتی ییسون کێشای بە قۆلیا لە پەنای دایوۆنگ وەستابو وە
دەمو چاوی لێ گرژ کرد
دوایی بە زەردەخەنەوە سێری یۆنجونی کرد
ییسون:بەخێر بێیت خۆشەویستم دەی وەرن با دانیشین
ھەمویان رۆشتن لەسەر راخەرەکە دانیشتن
کوک:ئێ یۆنجون کەمێک باسی خۆتمان بۆ بکە با بتناسین
یۆنجون:ئێھ نازانم پێشتر ییسون باسیبکردبێت بۆتان
ییسون:بەڵێ بەڵێ ھەنێ شتم بۆ باس کردون سەری بە مانای بەڵێ ئەلەقاند بە دڵ خۆشی
دایوۆنگ:نچ نچ چەن دڵی خۆشە لەبەر خۆیەوە بە دەنگی نزم وتی
کوک:ئەخوێنیت؟ وای وت کاتێک سێری یۆنجونی ئەکرد
یۆنجون:بەڵێ لە بەشی دیزایین ئەخوێنم
کوک: لە بەشی دیزایین؟
یۆنجون:بەڵێ ھەر لە مناڵیەوە ھەزم لەو بەشە بوە وە باوکم ھەمان کۆمپانیای ھەیە
جۆنگکوک کەمێک شڵەژا
کوک:باوکت ناوی چیە؟
یۆنجون:کیم تایھیۆنگ خاوەن کۆمپانیای ڤی
جۆنگکوک و سارانگ لەو کاتەیا چاویان زەق بویەوە بە شۆکەوە سێری یەکیان ئەکرد
ییسون: ئاپا ، ئۆما شتێک ھەیە؟
تۆ:ھاھ نا نەخێر ھیچ نیە ئینجا بۆچی ئێەوە نارۆن ئیسراحەتی خۆتان وەرگرن
وە بچن بۆخۆتان رەسم بگرن بچن بۆ لای ئاوەکە بە زەردەخەنەیەکەوە وتی
ییسون:باشە ئۆما
یۆنجون:بە یارمەتیتان وای وت کاتێک ھەستایەوە
دایوۆنگ:منیش ئەرۆم بە تەنیا بەم ناوەیا ئەگەرێم
دایوۆنگ ھەستی بە شتێک کرد بەڵام خۆی تێ نەگەیاند بۆیە وای وت تا ئەو دوانە بە تەنیا
جێبێڵێت

تۆ:کوک ئێمە ئێستا پێویستە چی بکەین شتەکە قورستر بو چاوی پربوبو گریانەکە لە قورگی بو
کوک:شششش پێویست بە گریان ناکات پاشان رێگە چارەیەک ئەدۆزینەوە
تۆ:بەڵام تایھیۆنگ یۆنجون کوری ئەوە ئێمە چۆن بتوانین متمانەیان پێ بکەین با من ناتوانم بھێڵم
ییسون لەگەڵ یۆنجون بێت ئەی ئەگەر یۆنجون ئامانجێکی خراپی ھەبێت نا من من رێگە نایەم
ھەموی بەسەریەکەوە وت دەستی ئەھێنا بە قژیا مێشکی ئاڵۆز بو
کوک:ھێواش ھێواش خۆشەویستم خۆت بێتاقەت مەکە ناتوانین ئەو دوانە لەیەک بکەین
سێریان بکە چەن جوانن پێکەوە پێ ئەکەنن دڵخۆشن پێکەوە
وای وت کاتێک دەنگی پێکەنینی یۆنجون و ییسون ئەھات یاریان بە ئاوەکە ئەکرد
تۆ:کوک تێ بگە من ناتوانم نا دەستی گرت بە دەموچاویەوە
کوک:سێرکە نابێت لێرە بگریت لەبەرچاو ئەوان دواتر تێ ئەگەن وە من ھەمو شتێک ئەکەم لەبەر ئێوە
کە دڵ خۆش بن لەبەر مناڵەکانمان ناتوانین لەڤەر کێشەی رابردوی خۆمان داھاتوی کچەکەمان تێک بەین
ناتوانین لە خۆشەویستەکەی جیای بکەینەوە بە ھێمنی وتی
تۆ:ئەی ئەگەر شتێکی خراپ دوبارە روییا بە نیگەرانی سێری کوکی ئەکرد
کوک:بەڵێن بێت ئەم جارە نایەڵم ھیچ شتێکی خراپ روبات بەڵێن بێت
تۆ:سوپاس کە ھەیت ئێوە ئارامی منن
کوک:من ھەمو کات لەگەڵ ئەبم




................................................

گاااییییززز ھاتمەوە
بە پەلە پەل نوسیومە بۆتان واتپادەکەم کێشەی تیا ھەبو کەم کەم ئەم توانی بێمە ئێرە
بە شەق ئەیکردمە دەرەوە بەس ئەمرۆ چاکم کرد

ئاااخخخخ ئینجا بیھێننە بەرچاوتان جۆنگکوک چەنە باوکێکی باشی لێ دەر ئەچێت😭
سۆو پێم بڵێن ئەم شێوازەتان بە دڵە تا ئێستا  واتپاد شتی وای تیا نەبوە وا
ھیوادارم بە دڵتان بێت وە لە رای خۆتان بێبەشم مەکەن
ئای لۆڤ یو ئاڵ💜


























friendship | J.K✔✔Where stories live. Discover now