بۆچی نادرەوشێتـەوە؟
ئەرکی ماڵەوە،کۆفی،لاپتۆپ و سترێس.ئەو شتانە بوون کە دەورووبەریان گرتبووم لەم کاتەدا.کات لە ٦ ی ئێوارە لایدابوو تەنانەت کەسێکی وەک من جدی پێویستی بە کەمێک پشوو دەبێت.لەسەر کورسیەکەم هەستام و کەمێک خۆم ڕاکێشاو دواتر خۆم هەڵدایە سەر جێگەی خەوەکەم دواتر دەستم ڕاکێشا بۆ ئەوەی موبایلەکەم بهێنم کاتێک سەیری شاشەکەم کرد نوسرابوو
'۹ زەنگ لەلایەن هۆپیەوە' هیچ نامەیەک نەهاتبوو تەنها پەیوەندی وەڵام نەدراوە.بە تەمەڵیەوە پەیوەندیم بە هۆسۆکەوە کرد،دڵنیام ئەو گەمژەییە ئەو کچەی دەرکردووە یانیش برسیەتی و دەیەوێت خواردنی بۆ بکڕم..دەنگی کچێک هات وتی"سڵاوکیل ڕائێم؟" منیش کەمێک شێوام و وتم"ئا-ئەوە--بەڵێ بەڵێ منم" دەنگی دەلەرزی و وتی"هۆسۆک زۆر نەخۆشە،دەتوانیت بێیتە ئێرە؟" منیش خێرا چاکەتەکەم کردە بەرو وتم"زۆر باشە چەن خولەکێکی کە دەگەم بەڵام دەتوانم بزانم تۆ کێیت؟" کچەکە کەمێک وەستا و وتی"من-" موبایلەکە داخرایەوە لە ژێر زمانەوە وتم'نەفرەتی' و بەخێرایی ڕۆشتم لای دەرگاکە هاوارم بۆ دایکم کرد کە هۆسۆک نەخۆشەو دەچمە لای.تاکسیم گرت بۆیە بەخێرایی گەشتمە شوێنەکەی هۆسۆک.سوپاس بۆ خودا کە خانووەکەی لە ماڵی ئیمەوە زۆر دوور نییە کاتێک گەشتمە بەر دەرگاکە جووتێک پێڵاوی بن بەرزم بینی لە تەنیشت پێلاوەکانی هۆسۆک.هاوارم کرد"هۆسۆک!" دەنگم لەوە بەرزتر بوو کە ویستم پێموابێت لەبەر ئەوەی کە دڵخۆش نەبووم بەوەی کە بینیم.کچێک بەخێرایی هاتە دەرەوە کاتێک دەرگای کردەوە زانیم کە هەمان کچی ئەو قاوەخانەیە کە پێشتر لەگەڵ هۆسۆک بینیمان جلەکەشی لەوەی قاوەخانەکە باشتر نەبوو...ڕووخساری زەرد هەڵگەڕابوو تەنانەت لە دووری چەند مەترێکیشەوە دەتتوانی هەست بەوە بکەیت کە زۆر ترساوە بە دەنگێکی لەرزۆکەوە وتی"ئەو لە ژوور-ژوورەوەیە" منیش سەرم بە مانای'بەڵێ' جوڵاند و خێرا چوومە ژوورەکەی هۆسۆک بەبینینی ئەو بەو شێوەیە دڵم زۆر بەخراپی لێیدەدا چونکه زۆر ترسام تەنها پانتۆڵێکی لەبەر بوو وە لەسەر جێگاکەی بەبەردەوامی دەخولایەوە هەرگیز لەژیانمدا نەمبینیبوو کە ئەوەندە ئارەقە بکاتەوە،هەر ئەوەندەی منی بینی دەستی کرد بە قسەکردن با باشتر بڵێم چرپاندن چونکە دەنگی هەڵنەدەهات بە چرپەوە وتی"کیل.." بە ڕاکردن ڕۆشتم و لەسەر لێواری جێگەکە دانیشتم و وتم"هـۆپی چی ڕویداوە؟بۆچی بەو شێوەیەی؟؟؟" دەستەکانی درێژ کرد بۆ ئەوەی دەستم بگرێت زۆر بە توندی گرتی بەجۆرێک دەستم ئازارێکی زۆری پێگەیشت.بەڵام پێش ئەوەی قسە بکات چاوی لەسەر من لابرد و چاوی چووە سەر شتێک لە پشتی منەوە،ڕووم وەرگێڕاو کچەکەم بینی کە لای دەرگاکەوە وەستابوو سەیری ئێمەی دەکرد پێم وت"تۆ ئێستا دەتوانی بڕۆی"ئەوەندەی توانیم بە هێمنی قسەم لەگەڵی کرد ئەویش سەری کەمێک دانەواند و ڕۆشتە دەرەوە دوای ئەوەی گوێم لە دەنگی دەرگاکە بوو کە داخرا خێرا ڕووم کردە هۆسۆک و وتم"هـێی تۆ گڕت گرتووەلە گەرمادا!!" جەستەی زۆر گەرم بوو زور زیاتر لە جەستەی مرۆڤێکی ئاسایی کاتێک تای لێیەت.پێکەنینێکی بە ئازاری کرد و وتی"ئەزانم"لەو کاتەیا ئەمویست دانەیەکی لێبەم.دووبار قسەی کردەوە و وتی"هەست بە خراپی ئەکەم کیل"وە ڕووخساری لەسەر لایەکی ڕانم شاردەوە پێموت"دەبێت پەیوەندی بە فریاگوزاریەوە بکەم!" دەستم کردە گیرفانی چاکەتەکەم و موبایلەکەم دەرهێنا بەڵام هۆسۆک مەچەکی گرتم و وتی"نەخێر،وامەکە.." منیش بەخێرایی وەڵامم دایەوە و وتم"هۆپی تۆ نەخۆشیت،ئەم پلەی گەرمییە ئاسایی نییە تۆ پێویستە دوکتۆ--" قسەکەی پێبڕیم و وتی"نەخێر من نەخۆش نیم.تەنها بە موبایلەکەم پەیوەندی بە نامجوونەوە بکە" منیش ئیمان لە کەلەم نەمابوو بەدەستیەوە وتم"ئەو ئیتر کێیە؟" ئەویش بەبۆڵەوە وتی"تۆ تەنها پەیوەندی پێوە بکە" منیش بە توڕەییەوە وتم"باشە" لەسەر ناوەکان دانەیەک نوسرابوو'نامجون هیۆنگ' منیش پەیوەندیم پێوە کرد.من نەمدەزانی کە کێیە بەڵام دەمزانی کە پێویستم بە کەسێکە کە هۆسۆک هەڵبگرێت و بیبات بۆ نەخۆشخانە یاخود بتوانێت شتێک بکات کە هۆسۆک باش بێتەوە...دەنگێکی پیاوانە لە موبایلەکەوە هات و وتی"سڵاو" منیش خێرا دەستم کرد بە قسەکردن و هەموو ڕوداوەکەم بۆ باسکرد بەباشی و بە ڕوونی ئەو پیاوەش گوێگرێکی باشبوو وە پێی وتم کە هەموو شت باش دەبێت وە منیش ناتوانم هوۆسۆک جێبهێڵم تاکو ئەوان دەگەن.هۆسۆکم دڵنیا کردەوە لەوەی نامجوون بەڕێوەیە و کەمێکی تر دەگات ئەویش هەناسەیەکی ئاسوودەیی هەڵمژی و کەمێک خۆی ڕێک کردەوەبۆ ئەوەی بتوانێت سەری لەسەر ڕانەکانم دابنێت.تەنانەت لەسەر کابۆیەکەشمەوە دەمتوانی هەست بە گەرمی هۆسۆک بکەم،دەستێکی نیوەی جلەکەمی توند گرتبوو بە دەستەکەی تریشی ئەژنۆم و بە هێواشی وتی"تکایە بمێنەرەوە" منیش دڵنیام کردەوە و وتم"من لێرەم هۆپی،من بەجێت ناهێڵم باشە؟" وە قژیم لەسەر ڕووخساری لابرد کە بەهۆی ئارەقەوە بە ڕووخساریەوە لکێنرابوو.خولەک دوای خولەک گەرمتر و گەرمتر دەبوو وە منیش هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو کە دەبێت چیلێبکەم،ئەو داوای لێکردم کەداوای فریاگوزاری نەکەم بەڵام وا دەردەکەوت کە پێویستی بە یارمەتی هەبێت.ئەو وا ڕەفتاری دەکرد کە زۆر زۆر توڕەبێت بەڵام نەتوانێت دەریببڕێت وەک ئەوەی دڕندەیەک بیەوێت لە لەشیەوە دەربێت و ئەمیش بە هەموو هێزییەوە ڕێگەی لێ بگرێت.
۷۲۰ وشە
بەجدی زۆر بێتاقەتم بەیانی ڕۆژی لەدایک بوونی فریشتە مردووەکەمە😭💔
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
جۆنگهیون'م....ئینشاللە جێگات بەهەشتە زۆۆۆۆر بیرت ئەکەم تاقانەکەم ئەوە بزانە تۆ هەمیشە لەدڵی منی خۆزگە لە ژیان ئەبووی خۆزگە ئێسا لەبری ئەوەی بڵێم جێگەت بەهەشت بێت بموتایە ئینشاللە تەمەنت وەکو نەمەنی نوح بێت ئەشزانم تۆ ئەوانە ناخوێنیتەوە بەڵام ویستم قسەی دڵم بکەم خۆشــــــمدەوێـــــــــــــی😪❤
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
😭❤
YOU ARE READING
WHY IT DOESN'T CLOW...?
Historical FictionWHY IT DOESN'T CLOW? ژیانێکی ئاسایی و سادە بەڵام گۆڕا دوای ئەوەی نهێنی باشترین هاوڕێم بۆ دەرکەوت ئایا ڕۆژەکان وەک پێشتر دەمێننەوە؟ من هاوبەشی ئەوم؟؟؟ ئەو هاوڕێی منە نەک خۆشەویست!!! ئـەو نادرەوشێتەوە کەوایە من هاوبەشی ئەو نیم؟؟ بۆچی نادرەوشێتەوە؟
