بۆچی نادرەوشێتەوە؟
هـۆپی:لەگەڵ مینا جیابوومەوە
من:بەنەفرەت بیت!بـۆچی؟
هۆپی:دوێنێ شەو لەگەڵ ئەو کچە جوانە خەوتم،ئەویش کە بەوەی زانی دەسی کرد بە گریان و قسەی بێتام وەک ئەوەی من موڵکی ئەو بـم بۆیە منیش جیابوومەوە
من:ئای تۆ هەر بەڕاستی هیچیت!
هۆپی:بەڵام هێشتا منت خۆشەوێ😇
من:بەڵام مینا کە قسەم لەگەڵی کرد کچێکی باش دیاربوو،هەروەک ئەوەی بیرم لێدەکردەوە تۆ شایەنی ئەو نیت شتی پیس.
هۆپی:ئۆو تکایە هـیچ کەسێک شایەنی ئەو هۆتییەی من نییە!.ئا ئێستا بەڕێوەم دێم بۆ ماڵی ئێوە..
من:دایک و باوکم لە ماڵەوەن،نەکەیت بە سەرخۆشی بێیت!!!
هۆپی:واناکەم.کەمێک گەنمەشامی ئامادە بکە چوونکە ئەنیمی نوێم هێناوە با پێکەوە سایری بکەین
من:بوون بە باشترین هاوڕێی تۆ خراپترین شتە
هۆپی:زوو دەگەم دەی بای...لەبەر دەرگای ماڵمان بوو ڕێک دوای دە خولەک لە دوای کۆتا نامەی پانتۆڵێکی ڕەساسی و بۆدیەکی گەورە لەگەڵ جانتایەک بەلاشانیەوەو زەردەخەنەیەکی تەواو لەسەر ڕووخساری.بە هۆسۆکم وت"ئەوان نووستوون ئەبێت هیدفۆن بەکاربێنین" ئەویش سەری بەمانای باشە جوڵاند و باوەشی پێداکردم و دواتر دوام کەوت بەرەو ژوورەکەم یەکی تاکێک لە هیدفۆنەکان لەگوێمان بوو لە کاتێکا لاپتۆپەکە لەسەر ڕانمان بوو هەروەها دەستی هۆسۆک لەسەر شانم بوو،خۆمان یابوو بەسەر کۆمەڵێک سەریندا و سەیری چەند ئەڵقەیەکمان کرد بۆ چەند کاتژمێرێک.باوێشێکم یاو وتم
"گەمژە کاتژمێر سێی بەیانیە پێویستە بنووین" ئەویش لاپتۆپەکەی داخست و وتی
"ئـای ڕاستەکەی" لەسەر هەمان جێگا نووستین بەڵام هەریەکێکمان لە کۆتاییەکی لێواری جێگەکەو سەرینێکی گەورەش لە نێوانمان کە وای لێکردبووین جەستە جوانەکەم دووربێت لەو جەستە گەورەیەی ئەم گەمژەیە
بەیانی دواتر.....
من وتم"بۆ کوێ دەڕۆین هۆسۆک؟" ئەویش بەپێکەنینەوە وتی"سوپڕایزە،خۆت توند بگرە" کاتێک هەردووکمان ڕۆشتینە سەر ماتۆڕەکەی هۆسۆک منیش دەستەکانم برد و لەپێش سکی هۆسۆکەوە دەستی خۆمم لەیەک ئاڵاند و سەرم خستە سەر پشتی هۆسۆک وەک هـەموو جارێک وە بۆ چەندین ساڵ من ئەم کارە ئەکەم.جۆنگ هۆسۆک باشترین شتە کە لە ژیانمدا ڕوویدابێت.من کچێک بووم کە تاکە شت گرینگیم پێدەدا خوێندن بوو هیچ حەزم بە دروستکردنی پەیوەندی نەبوو یاخود خۆ تێکەڵکردن لەگەڵ کچدا بۆ باسکردنی ئەوەی کام جۆر کوڕ پەسەندە لام،ئەوەی پێویستم بوو ئەوە بوو کە بیرم لای هیچ نەبێت جگە لە خوێندن.هەمووان لە خوێندنگا پێیان دەوتم کە وازم لە ژیان هێناوە چوونکە لە ژیانمدا تەنها لەگەڵ کوڕێک خۆشەویستیم کردووە ئەویش بۆماوەی هەفتەیەک بوو وە لەیەکتر جیابووینەوە پێش ئەوەی ڕێگەی پێبدەم دەستم لێبدات.هاوڕێی زۆر کەمم هەبوو بەڵام دواتر هۆسۆک هاتە ژیانمەوە.ئێمە لەیەک نزیک بووینەوە چوونکە سەیری هەمان ئەنیمی'مان دەکرد و حەزمان لە هەمان جۆری میوزیک بوو.هۆسۆک لەو کوڕانە بوو کە کچ دەمرد بۆ ئەوەی لەگەڵی بنوون هەر لەبەر ئەمەش ئەو کوڕە هەلی باشی بۆ دەرەخسا،چوونکە بەردەوام کچی لەو شێوەیەی لەدەور بوو دەیویست لەگەڵ کەسێک بێت کە بوەستێت لە خۆبادان بۆ ئەوەی سەرنجی ڕابکێشێت کاتێک لەگەڵیدایە منیش کەسێکم دەویست کە لەگەڵم بێت و دڵنیابم کەمنی خۆشدەوێت و نەمخنکێنێ بە وشەی بریق و باق و 'بێ تۆ ناژیم' نارانم ئەم شتە بێمانایانە.
هۆسۆک تەنها خودا دەزانێت لەگەڵ چەند کچ جیابووەتەوە،پەیوەندی خۆشەویستی وەک ئارەزوویەک بوو بۆ ئەو وە درێژترین ماوەی خۆشەویستیشی لە ۲ هەفتە زیاتر نەدەبوو.کچەکان زۆر برسی بوون بە جۆرێک دڵنیاببوون دوای ماوەیەکی کەم هۆسۆک وازیان لێدێنێت بەڵام هێشتا داوایان لێدەکرد کە لەگەڵیان بێت.من بەو ڕەفتارە پیسانەی ڕاهاتبووم بەڵام شتێک کە وای لێدەکردم کە لەگەڵ ئەوبم ئەوەبوو کە ئەو هاوڕێیەکی باش بوو بۆ من هەرکات پێویستم پێبووایە لام دەبوو وە هـیچ کات درۆی لەگەڵ نەکردم بۆ هیچ شتێک.پێکەوە لەسەر هەموو شتێک قسەمان دەکرد وە دڵنیا بوو لەوەی کوڕ لەدەورووبەرم نەبێت و بێزارم نەکات چوونکە من ڕووناکیە بچووکەکەی ئەو بووم،ئەو باشترین هاوڕێ و کەس بو بۆ من کە داوای بکەم....هۆسۆک لای دوکانێکی کافێ وەستا منیش بۆکسێکم لە کڵاوەکەی سەریدا و پێم وت"ئەمە سوپڕایزەکەت بوو کە باست دەکرد؟" لەسەر ماتۆڕەکە دابەزیم ئەویش پێکەنی و پاڵی پێوەنام بۆ ژوورەوە.لەسەر کورسیەک دانیشتم و وتم"ئێمە هەفتەی دووجار دێینە ئێرە،چۆن ئەمە دەبێتە سوپڕایز؟؟" هۆسۆک بە زەردەخەنەوە وتی"حەزەکەم بە پەرۆشت بکەم دواتر ئاوها بێ هیوات بکەم" دواتر بانگی کەسێکی کرد بۆ ئەوەی داوای ئەوە بکەین کە دەمانەوێت دوای ئەوەی هێنا دەستمان کرد بە خواردنەوە و دەربارەی ژیان قسەمان دەکرد تاکو کچێکی جوان خۆی کرد بە ژوورا.کچەکە بەرەو لای پیاوەکە ڕۆشت بۆ ئەوەی داوای خواردنەوەکەی بکات وە چاوی هۆسۆک ڕاستەوخۆ لەسەر کچەکە بوو.ئەو ئەزییە پەمەییە بەبریقەیەی بەزۆر سەر سمتی داپۆشیبوو،تێناگەم بۆچی جل لەبەر دەکەن کاتێک هەموو ئەوەی دەیانەوێت نیشاندانی جەستەیانە؟؟؟ کلێنسێکم بۆ هۆسۆک فڕێدا و وتم"بۆستە لە سەیرکردنی سمتی،گەمژە!!" ئەویش سەیری کردم و وتی"ئەو کچە زۆر جوان دیارە،ئایا بەلاتەوە ئاساییە ئەگەر-ئـمم ئەوە؟؟"دەستی برد و پشتی سەری خوراند و هیواداربوو کە تێبگەم مەبەستی چییە...وتم"نەخێر هیچ ئاسایی نییە،تۆ دوێنێ شەو لە خۆشەویستەکەت جیابوویتەوە ئێستا دەتەوێ لەگەڵ کچێکی تر جەو بگۆڕیتەوە!!هەروەها ئێمە پێکەوە لەدەرەوەین بۆیە بوێری ئەوە نەکەیت لەبەردەم مندا شتێکی قێزەون بکەیت"...
ئەویش چاوێکی داگرت و وتی"ئای باشە،کەواتە پێش ئەوەی لێرە بڕۆین ژمارەکەی وەردەگرم" ئەو کچە جوانە لەتەنیشت مێزەکەی ئێمەوە دانیشت بۆیە تەواوی دانیشتنەکەمان بووە سینەما کچەکە بە بەردەوامی سەیری هۆسۆکی دەکرد وە هۆسۆکیش بەهەمان شێوە،لێوەکانی دەگەست و دوگمەی سەرەوەی کراسەکەی کردەوە،بە دەستەکانی قژی ببۆ دواوە دەبرد و ماسولکەکانی نیشاندەدا تاکو بێزار بووم و وازم لە چوونەدەرەوەکە هێنا و پێموت"من ببەرەوە ماڵەوە،خوێڕی"ئەویش پێکەنی و وتی"باشە لێم توڕە مەبە!" بە ڕاکردن ڕۆشت و دوای کچەکە کەوت بۆ ئەوەی ژمارەکە وەربگرێت دواتر گەڕایەوە بۆلام و سەر ماتۆڕەکەی کەوتین دوای ئەوەی گەشتینە ماڵەوە دابەزیم و بەرەو لای دەرگاکە ڕۆشتم و لەبەر خۆمەوە وتم"ڕقم لێتە.." ئەویش هاواری کرد و وتی"ئەو تەنها بۆ هەفتەیەکە بەڵام تۆ بۆ هەمیشەییت"...دواتر رۆشت سەرم سوڕما کە چۆن گوێی لێمبوو بەڵام وازم هێنا و ڕۆشتمە ژوورەوە.
۸۷۷ وشە
های بای😅.....های هاوڕێیان چیڕۆکەکەتان بەلاوە خۆشە بەڕای من زۆر خۆشە هەر وەک و وتم چیڕۆکەکە هی من نییە لە ئینستا هێناومە چیڕۆکەکەم بەلاوە خۆشبوو بۆیە وتم لیرەش پۆستی بکەم بۆ ئەوانەی کە ئینستایان نییە وە چیڕۆکەکەش پێشەکی نییە وتم با هەر بزانن ئینجـا ڤۆت بکەن هـــا بەخوا ڤۆت نەکەن ڕەشیئەکەمەوە....وە پڵیس ئەم چیڕۆکە هەنێک باسی تێدایە کە بۆ مناڵ نابێت بۆیە گەر جارێ مناڵن مەیخوێننەوە هەر لە ئێستاوە ئاگەدار کراونەتەوە بۆ ئەوەی دواتر بزانن...هیوادارم بەدڵتان بێت....بـــــــــ👋ــــــــــایــــــــــــ❤ــــــــــــــــ
VOTE=PART💜
YOU ARE READING
WHY IT DOESN'T CLOW...?
Historical FictionWHY IT DOESN'T CLOW? ژیانێکی ئاسایی و سادە بەڵام گۆڕا دوای ئەوەی نهێنی باشترین هاوڕێم بۆ دەرکەوت ئایا ڕۆژەکان وەک پێشتر دەمێننەوە؟ من هاوبەشی ئەوم؟؟؟ ئەو هاوڕێی منە نەک خۆشەویست!!! ئـەو نادرەوشێتەوە کەوایە من هاوبەشی ئەو نیم؟؟ بۆچی نادرەوشێتەوە؟
