💜🔐𝑷𝒂𝒓𝒕 2🔐 💙

679 169 34
                                    



"چۆن قەڵەوێكی وەك و تۆ لێرە دائەمەزرێنن؟"

"ڕێگەیان پێ ئەیەیت بەم شێوەیە سەیرت بكەن؟"

چۆن كچێكی قەڵەوی ناشرینی وەك و تۆ ئەكەن بە ڕاھێنەری ئەو قۆزە؟"

"بۆچی بەم شێوەیە لە خۆو كەم ئەكەیتەوە؟"

"تۆ باشترینی"

دڵم بەخێرایی لێیدا چاوەكانم كردەوە سەیری ژوورە تاریكەكەم ئەكرد
ھەستام و لەبەردەم ئاوێنەكە وەستام...بەترسەوە سەیری خۆمم ئەكرد

ھایۆنگ:من كێم؟

"ئەمە ئەو پرسیارەیە كەھیچ وەڵامێكی نییە"

ھەموو ئەم ماوەیە غەدرم لەخۆم ئەكرد...ڕێگەم بە مرۆڤەكان ئەیا لە كەسایەتیم كەم بكەنەوە و سوكایەتیم پێ بكەن...بێ ئەوەی پارێزگاری لەخۆم بكەم

ھەموو ئەم ماوەیە لە پشت ماسكێكی ساختە خۆم ئەشاردەوە خۆم پیشانی مرۆڤەكان ئەیا كە دڵ خۆش و پۆزەتیڤم

ھەستم بە شتێكی گەرم كرد لەسەر ڕووخسارم...ئەوە فرمێسكەكانم بوون...بۆیەكەم جار دوای ساڵێك...لەدوای مردنی باوكمەوە

بەڕاستی نازانم بۆچی ئەگریم....ئایا من ھێندە بێھێز و ھەست ناسكم لەناخەوە؟

یان بۆئەوە ئەگریم كە بەھێز بووم بۆماوەیەكی درێژ

.
.
.
.

جین لە ئەسانسۆرەكە ھاتە دەرەوە و ویستی بەرەو ستۆدیۆكە بڕوات بەڵام سۆنھی ئەوی وەستاند

سۆن ھی:بەیانی باش جین ئۆپا(بەخوا ڕقم لە وشەی ئۆپایە ئەوە ئێوەش وان؟)

جین پێكەنینێكی ساختەیكرد و وتی:بەیانی باش

سۆن ھی ئیھمال كرد و بەرەو ستۆدیۆكە ڕۆشت سۆن ھی'ش دوای كەوت

سۆن ھی:ئەگەر بەدوای ھایۆنگ ئەگەڕێیت خۆو ماندوو مەكە چوونكە لێرە نییە

جین ئاوڕی دایەوەو سەیری سۆن ھی كرد

سۆن ھی:ئەمڕۆ من ئەبم بە ڕاھێنەرت

جین:ھایۆنگ بۆكوێ ڕۆشتووە

جۆنگ كووك:ئەو نامجۆ ڕۆشتون بۆ دەریا لەبەر وێنەگرتنی جلی مەلە(شت بڕاوە😂)

جین:ئەی بۆچی منی نەبردووە لەگەڵ خۆی؟ئەی من مەشقپێكراوی ئەو نیم؟

جۆنگ كووك:ئەو وتی تۆ تەمەڵی بە مێشكێكی بەتاڵەوە وە زۆر پێویستیت بە فێربوون ھەیە بۆئەوەی لەگەڵیا بچی بۆ وێنەگرتن

ℍ𝕖𝕒𝕣𝕥 𝕓𝕖𝕒𝕥*𝕜.𝕤𝕛*✔️Where stories live. Discover now