بەشی یەکەم

1.9K 227 120
                                    


ئەم ژیانە............. زۆر سەختە

هەمیشە ئەبێت خۆت بەدوای دڵخۆشی خۆت بگەڕێی

بەڵام هەندێك جار پێویستیت بە چەند کەسانێك ئەبێت بۆ ئەوەی لەلات بێت و دڵخۆشت بکات

بەڵام بەداخەوە تەنهایی تاکە هاوڕێمە

*****************************************************************************

وەکو هەموو ڕۆژێك من کاتژمێر ۷:٠٠ بەیانی بەهۆی زەنگی مۆبایلەکەم لە خەو هەستام و ڕۆشتم ئاوم بە ڕووخسارم داکرد و ڕۆشتمە چێشتخانە و خواردنی بەیانیم خوارد، دواتر ڕۆشتمەوە ژوورەکەم و جلی دەرەوەم لەبەر کرد جانتا ڕەشەکەم لەشان کرد و ڕۆشتمە سەر کارە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کارەکەم بریتییە لەوەی کە لە قاوەخانەیەک کار بکەم، هەروەها من قوتابی کۆلێژیشم، بەڵام هیچ کەسێک هاوڕێتیم ناکات نە لە کۆلێژ وە نە لەسەر کارەکەم، نازانم بۆچی هەمووان ڕقیان لەمنە؟ بۆچی کەس منی خۆش ناوێت؟ دایک و باوکم منیان ناردەوە بۆ کۆریا و خۆشیان لە ئەمریکان، ئەوان بێزار بوون لەمن و منیان فڕێ دایە ئێرە لە کاتێك کە کەسم نییە و شوێنیشم نەبوو، هەر خۆم هەتاکو ئێستا خۆم ژیاندووە و خۆم دڵخۆش کردووە، هەرچەندە کە ئەو دڵخۆشییەی کە من هەمە تەنها کاتییە و بۆ هەڵخەڵەتاندی خۆمە بەڵام هەر باشترە
.
.
.
گەیشتمە قاوەخانەکە دەرگاکەم کردەوە و خۆم بۆ هەموویان چەماندەوە
من: سڵاو هاوڕێیان!
وەکو هەمووجارێك کەس وەڵامی منی نەداوە منیش بێدەنگ بووم و بە شەرمەزارانە ڕۆشتمە ژووری خۆگۆڕین و جلی کارمەندی تایبەت بە قاوەخانەکە لەبەر کرد، هەتاکو من خۆم ئامادە کرد دەرگای قاوەخانەکەیان کردەوە و کۆمەڵێك لە خەڵك هاتنە ژوورەوە و داوای داواکارییەکەی خۆیان کرد، منیش بۆیانم برد
.
.
دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێك بوو بە شەو ، ئەمڕۆ ڕۆژی هەینییە بۆیە من کۆلێژم نەبوو.
من کۆتا داواکاریم بۆ لای کڕیارێك ئەبرد و بەرەو لای  ئەڕۆشتم بۆ ئەوەی داواکارییەکەی بۆ ببەم کە قاوە بوو، بەڵام لەناکاو کەسێك هاتە پێشم و منیش نەمزانی و خۆم بە ئەو کێشا و قاوەکە کەوتە سەر قەمیسە سپییەکەی ئەو کەسە
من:زـزـ زۆرداوای لێبوردن ئەکەم ب ـ بـ بەڕێزەکەم
کەسەکە:کێشە نییە
؟؟؟: ن/ت! ئەوە دووبارە کێشەت نایەوە؟!
من خێرا ڕووی خۆم سووڕاند کاتێك کە گوێم لە دەنگی ئەو  کەسە بوو کە ئەو قسەیەی کرد، بێگومان ئەمزانی کە بەڕێوبەرەکەیە
بەڕێوبەرەکە هاتە لای ئێمە و لەتەنیشتم ڕاوەستا و بە چاوێکی توڕە تەمەشای منی ئەکرد
بەڕێوەبەرەکەم: ئەوە چەندەمین جارتە کە تۆ کێشە بنێیتەوە؟!!
بەڕێوبەرەکە هاواری ئەکرد بەسەرما
من: زۆر داوای لێبوردن ئەکەم بەڕێوبەر......
کەسەکە:پێویست ناکات کە ئاوا هاواری لەسەر بکەیت بەڕێزم، ئەو هیچ تاوانێکی نەبوو من هاتمە پێشی و ئەویش نەیزانی و خۆی بە من کێشا
بەڕێوبەرەکەم: ئەوە یەکەمجاری نییە، ئەو هەموو جارێك کێشە ئەنێتەوە، بەسە من چیتر بەرگەی ئەوە ناگرم، تۆ دەرکرایت!
کاتێک کە گوێم لەوە بوو چاوەکانم فراوان بووە و فرمێسک پڕ بوو لە چاوەکانم
بەڕێوبەر بێ ئەوەی یەک قسەی دیکە بکات زەرفی پارەی ئەم مانگەی کارکردنەکەم فڕێ دایە سەر زەوییەکە و ڕۆشتە ژوورەکەی خۆی
من بەزۆر خۆم ڕاگرتبوو بۆ ئەوەی نەگریم لەپێش ئەو کەسە و بێدەنگ مابوومەوە و سەرم لەخوارەوە بوو
کەسەکە:زۆر داوای لێبوردن ئەکەم، بەهۆی منەوە لە کارەکەت دەرکرایت
من بە چاوی فرمێسکاوی کە بریسکەی ئەداوە بە زەردەخەنەیەکی خەمبارانە تەمەشای ئەو کەسەم کرد
من:کێشە نییە.........ئەمە هەڵەی تۆ نەبوو، بەڵکو هەڵەی من بوو، بمبورە بۆ قاوەکە
کەسەکە:بوراوی
من  بە دڵتەنگییەکی زۆرەوە ڕۆشتمە ژووری خۆگۆڕین و جلە ئاساییەکانی خۆم  لەبەر کردەوە
دواتر هاتمە دەرەوە و هەر لە دەرەوەی قاوەخانەکە بۆ کۆتاجار تەمەشای قاوەخانەکەم کردەوە و دواتر بە دڵەنگییەوە ڕووم سووڕاند و ویستم بڕۆم بەڵام بینیم کە ئەو کەسە لەپێشم ڕاوەستاوە
کەسەکە:لەبیرت چوو کە پارەی ئەم مانگەت ببەیت
کەسەکە زەرفی پارەکەی دا بە من و منیش لێیم وەرگرت
من:زۆر سوپاست ئەکەم بەڕێزەکەم، وە دووبارە داوای لێبوردن ئەکەم کە قەمیسەکەی تۆم پیس کرد.....ئەتوانم ئەوەت بۆ قەرەبوو بکەمەوە؟
کەسەکە:هممم..... باشە تۆ بەتەنها ئەژیت؟؟
من:بەڵێ
کەسەکە: کەواتە ئێستا بێ کار مایتەوە وایە؟
من:بەڵێ.... بەڵام نیگەران مەبە خۆم کارێك بۆخۆم ئەدۆزمەوە
کەسەکە:بۆچی لەگەڵ من کار ناکەیت؟؟
من کەمێك شۆک بووم
من/ لەگەڵ تۆ؟؟؟ چ جۆرە کارێك؟؟
کەسەکە زەدەخەنەیەکی کرد و دەستی گرتم ، من کەمێك بەم کارەی ئەو شۆک بووم
کەسەکە:وەرە با پێشانت بدەم
کەسەکە ویستی من بباتە ناو ئۆتۆمبێلەکەی بەڵام من لە نیوەی ڕێگاکە ڕاوەستام
من: خولەکێك........بەتەمایت بەم شەوە من بۆ کوێ ببەیت؟؟؟
کەسەکە:خەمت نەبێت من لەو جۆرە کەسانە نیم و هەرگیز ئازاری کەس نادەم بۆیە نیگەران مەبە و لەگەڵم وەرە
من: باشە چۆن متمانەت پێ بکەم؟؟
کەسەکە: ئەگەر کارێکی خراپم کرد ئەوە من خۆم بە پێی خۆم ئەڕۆمە بنکەی پۆلیس و خۆم ڕادەست ئەکەم
من کەمێك بەلامەوە سەیر بوو
من:باشە، بەڵام من پرسیارێکم هەیە
کەسەکە بە نیشانەی پرسیار تەمەشای کردم
من: تۆ کێیت؟؟
کەسەکە زەردەخەنەیەکی کرد
کەسەکە: من سەرک کۆمپانیای مۆدێلی جل و بەرگم ، ناوم جۆنگ هۆسۆكە بەڵام بە جەیهۆپ ناسراوم .
*****************************************************************************
"بەردەوام دەبێت😊"

*****************************************************************************"بەردەوام دەبێت😊"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
تۆ بەتەنها نیتWhere stories live. Discover now