𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 6 ✔

1K 188 39
                                    

لەلایەکی تر
لۆرین دوای ئەو ڕۆژە
بەهیچ شێوەیەک لەماڵ
نەدەهاتە دەرەوە

تەنها لە ژوورەکەی
سەیری بەشی سەرەوەی دەکرد
بێ هیچ جوڵەیەک

لەپڕ دەنگی دەرگە هات
بەڵام لۆرین هیچ توانایەکی نەبوو
بۆ کردنەوەی

"لۆرین!! دەزانم. لەژوورەوەی
مانەوەت لەژوورەوە
هیچ سوودێکی نییە ..
تۆ ناتەوێت ڕوحی شاد بێت؟
ئەو دەرگایە بکەرەوە
من چەند شتێکم پێیە لەلایەن ئۆنۆوە
بۆتۆ"

لۆرین دوای بیستنی هەواڵی
مردنی ئۆنۆو
تەنها وەکو مردووێکی لێ هاتووە
قسە لەگەڵ کەسدا ناکات
لەماڵەوە دەر ناچێت

Flash Back

لۆرین لەماڵەوە
بیری لەو ڕۆژە دەکردەوە
کە ئۆنۆو تێیدا ماچی کرد
هێشتا بروا ناکات
کە چۆن ئاوا بە ئاسانی جێی هێشت

بەڵام لەپڕ مۆبایلەکەی لێی دا

سانها

لۆری بیری کردەوە کا سانها
بۆچی پەیوەندی پێوە دەکات!؟
پەیوەندیەکەی هەڵگرت

و دەنگی سانهای گوێ لێ بوو
کە بە گریانەوە
قسەی دەکرد

"لۆرین!! ئۆنۆو ..
تکایە خێرا وەرە بۆ
نەخۆشخانەی سیئۆل
تکایە!"

"ئارامبەوە سانها
پێم بڵێ چی ڕووی داوە؟"

ترسێك لەدڵێ لۆریندا
پەیدا بوو
ئایا شتێک بەسەر ئۆنۆو
دا هاتووە؟

"تەنها وەرە تکایە!"

لۆرین خێرا چاکەتەکەی
لەبەر کرد و بەپەلە
تاکسیەکەی گرت
بۆ نەخۆشخانە

وە هەروەها دڵنیا بوو
کە شتێکی خراپ ڕوویداوە

ئۆتۆمبێلەکە لەبەرامبەر
نەخۆشخانەکە وەستا و
لۆرین پارەی دا پێی و خێرا ڕۆشت

داوای لە پەرستارەکە کرد
کە بزانێ ئایا هیچ ژوورێک هەیە
بە ناوی چا ئۆنۆوە گرترابێ ..

وە بەدڵنیایێەوە پەرستارەکە پێی
وت کە ژووری ژمارە 42
ئەو ژوورەیە کە تێیدایە

لۆرین دڵی زۆر بە خێرایی
لێی دەدا و دەترسا
کە ژوورەکە نزیك بۆوە
سانهای بینی کە لەسەر زەویەکە
دانیشتووە و دەگریت

خێرا رایکرد بۆ لای و
بە هەردوو دەستی
شانەکانی گرت و وتی

"سانها!
پێم بڵێ ئۆنۆو چی لێ
بەسەر هاتووە؟
تکایە خەریکە مێشکم
لەدەست دەدەم ..
"

✔ ماچی کۆتایی ||THE LAST KISSМесто, где живут истории. Откройте их для себя