نەخۆشخانەی نێودەوڵەتی سیئۆل
"بەڕێزی پزیشك
پێم بڵێ براکەم
باشە؟
تکایە دڵم ئارام بکەوە"سانها بە دەنگێکی
پڕ لەژان و خەم
لەگەڵ پزیشکەکەدا
قسەی دەکردبەڵام ئەوەی
بزیشکەکە وتی هیچ
ئارامکەروە نەبوو"بەداخەوە بۆ ئەوەی
کە دەیڵێم بەڵام
ئەو ئێستا کۆتا ساتەکانی
ژیانی دەژێت
هیوادارم بڕۆیتەژوورەوە
و پەیوەندی بە کەسو
کاری نەخۆشەکەوە
بکەیت"لەم کاتەدا سانها
هیچی پێ نەکرا
تانها فرمێسکەکان شوێنی
خۆیان دۆزیبۆوە
لەسەر چاوەکانیڕۆشتە ژوورەوە بۆ
لای ئۆنۆو، چەندین
ئامێر بە لەشیەوەیەتی
ئەمە وایکرد زیاتر بگریتبەدەنگێکی لاواز
ئۆنۆو وتی" وەرە بـ ـ براکەم ..
من دەزانم کە ئـ ئەمە
لەوانەیە کـ کۆتا ڕۆژم بێت
بـ بەڵام ..
تـ تکایە گوێم بۆ ڕاگـ گرە"سانها نزیک بۆوە
و لەکورسیەکەی بەرمابەر
ئۆنۆو دانیشت
و دەستی گرد"تکایە ئاگات لە لۆرین بێت
براکەم .. تۆو لۆری
تاکە کەسی ژیانم بوون
تکایە ئەگەر هات و
من مردم
لە ژووری ماڵەکەی
بۆ خۆم و هێمی م کڕی بوو
نامەیەك هەیە ..
تکایە ئەوە بدە دەستی
لۆرین
وە هەروەها
پێی بڵێ خەم لە مردنم نەخوات
هەروەها ئاگای لە خۆی بێت
وە گرنگی بە ژیانی بات و دووبارە
خۆشەویستی بکات ..
بەڵام با منی بیر ناچێت ..
ئەم ملوانکەیە کە دەمویست
بە دیاری بیدەم پێی
بەڵام نەمتوانی
دەتوانی تۆ بیدەی پێی
لەجێی من؟ "سانها بە هیستریا دەگریا
و سەری دەلەقاند
بە ئەرێ" هەروەها تۆ
هەموو کات وەکو برام وابووی
هاوڕێکەم ..
بەوەفاترین کەس بۆ من
ئاگات لە خۆت بێت
هەروەها زۆر لەدەرەوە مەمێنەوە
چونکە من چیتر ناتوانم بتگەرێنمەوە
بەدەستی خۆم
تۆ کەسی منی ، هەرچەندە من خێزانم
نەبوو .. بەڵام تۆ وات لێم
کرد وا هەست بکەم کە بەڕاستی
خێزانێکم هەیە
تکایە من لەبیر مەکە
هەروەها کەسێکی باش بدۆزەوە
و هاوسەرگیری بکە
تۆ ئێستا هەرزەکارەکەی پێشا نیت
باشە براکەم؟ "سانها زۆر بە کوڵ دەگریا
" تۆ بەجێم ناهێڵی براکەم
تۆ خۆت ئەبێت بمگەرێنیتەوە
وە هەروەها خۆت دەبێت کەسێکی
باشم بۆ بدۆزیتەوە بۆ
هاوسەرگیری
چونکە خۆت دەزانی من گەمژەم
بەبێ تۆ هیچم پێ ناکرێ
"سانها زۆر دەگریا ..
لەدەست دانی کەسە ئازیزەکان
زۆر ئازار بەخشە
بەڕاستی
ئەڵێن
'هەتا کەسەکە لەدەست نەدەیت،
قەدری نازانیت'بەڵام خۆی وا نیە ..
کەسەکان هەردەم شیرینن لەسەر دڵدا
بەڵام لەکاتی لەدەستدانیدا
زیاتر شیرینتر دەبنئۆنۆو تەنها بزەیەکی کرد
و بەرەبەرە لێدانی دڵی کەم دەبۆوە.هەتاوەکو ئامێرەکەی دەنگێکی
دەرکرد .. ئەو دەنگەش تەنها
بەهۆی وەستاندنی دڵیەوە بووسانها خێرا ڕاپەڕی
و ڕایکرد بۆ دەرەوە و
بەهەموو هێزی هاواری دەکرد"کەسی لێ نییە؟
هاوڕێکەم وا گیان دەدات!!
کەسێك فریام کەوێت بۆ
خاتری خودا"پزیشکەکان خێرا بۆ ژوورەکەی
ئۆنۆو ڕایان کرد
بەڵامتوشبوانی ئەم نەخۆشیە
دەربازبونیان ئەستەمە.
بەتایبەتی کاتێك کە لە بەشەکانی
کۆتایی نەخۆشیەکە بێت ..بزیشکەکە هاتە دەرەوە و
بەدەنگێکی پڕ خەم گوتی" بۆخۆتان خۆش
تەمەنی بۆ خێزانەکەی
جێ هێشتبێت
چا ئۆنۆو
گیانی لەدەست دا
لەڕۆژی هەینی
بەرواری
12/12/2019
کاتژمێر 6:40ی
پاش نیوەڕۆ
بەهۆی نەخۆشی
شێرپەنجەی مێشک"سانها کەوتە سەر
زەویەکە و هەر
هاواری دەکرد و
دەیگوت کە ئەمە مەحاڵە
براکەی گیانی لەدەست
دا
ئەو هێشتا تەمەنی زۆر
گەنج بوو
خەونە سادەکانی بەدی نەهێنابووبەڵام قەدەر کە نوسرابوو
کەس ناتوانێت لە
بەرامبەری بوەستێتسانها دەیویست
بە زووترین کات ئەوەی
هاورێکەی داوای لێ کردبوو
بەدی بهێنێت و هەروەها
روحی بە ئازادی
بگەڕێتەوە ئاسمانThe End
YOU ARE READING
✔ ماچی کۆتایی ||THE LAST KISS
Romanceتۆ چی دەزانی لەبارەی خۆشەویستی؟ ئایا بەراستی لە واتای تێگەشتووی؟ قەد لەخۆتت پرسیوە کە خۆشەویستی ڕاستی چۆنە؟ من لە چیرۆکەکەمدا بۆ تۆی خوێنەری شی دەکەمەوە. چا ئۆنۆو ||CHA EUNWOO 𝐏𝐎𝐁𝐋𝐈𝐒𝐇𝐄𝐃 𝐢𝐧 ℕ𝕠𝕧 15 / 2019 𝐄𝐍𝐃 𝐨𝐧 ℕ𝕠𝕧 29 / 2019