𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 4

672 175 36
                                    

~:{LOREN POV}:~

ئەو ئێستا بەشێکە لە ڕابردوو
هەم خۆی گرنگی بە
هەستەکانی من نەدا ..
منیش هەمان شت دەکەم
.....

درۆدەکەم!
من ناتوانم لەبیری بکەم
بەهیچ شێوەیەك
فرمێسک بە چاومدا
هاتە خوارەوە
بەپەلە فرمێسکەکانم
سڕی و بەرەو کارەکەم
بەڕێ کەوتم

وەکو هەموو ڕۆژێك
هەمان کار
وەکو ڕۆتینێکی لێ هاتووە

دوای دوو مانگ

من دوای ئەوەی کارەکەم
تەواو بوو
دەرگەکەم قفڵ دا و
هەر لەخۆمەوە
هەستێك پێی دەوتم
کە بڕۆم بۆ ئەو باخچەیەی
کە هەموو کات لەگەڵ
ئونۆودا دەڕۆیشتین بۆی
لەبەر ئەوەی شوێنێکی هێمن بوو
وە هەروەها زۆر کەس
نەدەهات بۆی

بەرەو باخچەکە بەڕێ کەوتم
وە چوومە ژوورەوە
لەسەر یەکێک لە کورسیەکان
دانیشتم و فرمێسك بە چاومدا
دەهاتە خوارەوە

بەڵام من ئەوم بینی!!
ئۆنۆو وا بەرامبەرم دێت!!
خوایەگیان ئەبێت هاتبێت و بڵێت
کە ئەمە گاڵتە بووە؟
ئای خوایە .. من هەرگیز
لێی خۆشنابم
بەڵام زۆر بیری دەکەم
بیری بۆنی دەکەم
بیری باوەشە گەرمەکەی دەکەم

بەڵام بۆچی ئاوا لاواز دیارە؟!
ئۆنۆو هودی یەکی پانی لەبەرە
و کڵاوەکەی لەسەری داناوە

بەڵام ئۆنۆو زۆر لاواز دیارە
ئەبێت چی لێ هاتبێت؟
ئایا ئێستا گرنگی بە من
دەدات؟
یان یەکێکی کەی
دۆزیوەتەوە لەمن باشتر
یان لەمن زیاتر خۆشی
بوێت؟

فرمێسك وەکو
کانی بە چاومدا دەهاتە
خوارەوە

~:{END POV}:~

~:{EUNWOO POV}:~

من بۆ هەموو شوێنێك
بەدوای دەکەوم
تەنانەت هەست دەکەم
کە دەزانێت کە یەكێک
بەدواوەیەتی ..

من زۆرم خۆشئەوێی
زۆر زۆر
بەڕادەیەك کە تۆ هەموو
شتێكی بۆ من
بەڵام قەدەر بوو
ئەوەی کە ئێمەی جیا کردەوە

پزیشك پێی وتم کە
تەنها مانگێكم ماوە
لە ژیانم..
زۆر چوانە
دوای ئەو هەموو هەوڵەی
دام بۆ ئەوەی بەرگری
بگرم بەرامبەر ئەو نەخۆشیە
دڕندەیە

هەموو هەوڵەکانم بە
فیڕۆ چوو

ئێستا وا لە فرۆشگاکە
دەردەچێت
دوای تەواوبوونی دەرگەکەی
پێوە دا
بەڵام لۆری بە ڕێگەیەکی جیاواز
لە ڕێگەی شوقەکەی
دەڕوات

منیش بەدوی کەوتم
و زانیم کە بۆ ئەو باخچەیەیە
کە ڕاهاتبووین لەسەر ڕۆیشتن
بۆی

من نامەوێت خەفەت بخوات
بە ڕۆشتنی من ..

نامەوێت ئەو ڕووناکیەی
کە لەسەر چاوەکانێتی
بکوژێتەوە ..

بەشێوەیەکی کورت
من عاشقی لۆریم

بەهەموو شتێکەوە
زۆر زۆر بیری دەکەم
بیری دەنگی
بیری باوەشی
رووخسارە جوانەکەی
کە وەکو مانگی لێدێت
لەکاتی نوستندا
و
پێکەنینەکەی ئارامی
بە دڵ دەبەخشێت

دوای ئەوەی بینیم
کە لەسەر کورسیەک
دانیشتووە

وتم
خۆ من دەمرم ..
چیتر ناتوانم بیبینمەوە
هەروەها هیچی تر
نامەوێت بەدوایدا بم

بۆیە بەرەو لۆری چووم
ئەو دەگریت!!
ئای خوایە
دڵنیام بەهۆی منەوەیە

لەسەر پێیەکانی وەستا
منیش فرمێسک بە چاومدا
هاتە خوارەوە

بە توندی باوەشم بە لۆرین
کرد، وە هەتا توانیم
بۆنیم کرد

ئەویشبەهامن شێوە
باوەشی پێمدا کردەوە
و تەنها دەگریا

دوای چەند خولەکێک
کەمێك دوور کەوتمەوەو
سەیری ناو چاوەکانیم
کرد ..

ئای خوایە
من ئەم بەندەیەی تۆم
زۆر زۆر خۆشدەوێ
بەرادەیەک
کە سنووری بەزاندووە

دەسم لەسەر ملی
داناو
بە خۆشەویستیەوە سەیری
چاوە جوانەکانیم دەکرد

ئەڵێن کە قسەکردنی چاوەکان
زۆر زیاتر وشەی مانادار
دەردەخەن وەک لەوەی کە
لە لێوە دێتە دەرەوە

نزیك بوومەوە لە
رووخساری کە تەنها
یەک سانتیمتر
لێوەی دوور بووم

ئەو دووریە کەمەشم
نەهێشت و
ماچیم کرد

ماچێکی پڕ سۆز و
خۆشەویستی
پڕ لە هەستی بیرکردن

دواتر دوور کەوتمەوە
و ملپێچەکەیم بۆ
چاک کرد و ڕۆشتم

بێ هیچ وشەیەک
لۆرینیش هیچی
نەوت

دوای دوور کەوتنم
لە شوێنەکەی لۆرین

یەکسەر لەسەر زەویەکە
کەوتم و دەگریام
وابزانم کاتی
ڕۆشتنم نزیکتر دەبێتەوە

~:{END EUNWOO POV}:~

SEE YOU NEXT CHAPTER

✔ ماچی کۆتایی ||THE LAST KISSDonde viven las historias. Descúbrelo ahora