𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 1

2.4K 274 73
                                    


~:{LOREN POV}:~

ئەوە چەن رۆژێکە وەڵامی پەیوەندیەکانم ناداتەوە ... زۆر دەترسێم کە ڕووداوێکی بەسەر هاتبێ ...

لە فرۆشگاکەم وەستابووم داواکاری فرۆشیارەکانم وەردەگرت
لە باخچەکەدا چەن مناڵێک یاریان دەکرد و دوو مناڵی کە سەیریانی دەکرد
ئەوان شتیان دەخوارد
بەڵام وا دیار بوو کە ئەو مناڵانەی کەش حەزی پێ دەکەن
زۆر داماو دیار بوون....هەم جلوبەرگەکانیشیان دڕابوو!

دوای ئەوەی داواکاری فرۆشیارەکانم وەرگرت دوو پارچە کێکم برد
بۆ باخچەکە ڕۆشتم و بەرامبەر منداڵەکان وەستام

"فەرموو بیگرە بچکۆڵ"

بە پێکەنینەوە دام پێیان  .. زۆر دڵخۆشم کە پێکەنیتن
بە دڵخۆشیەوە ڕایان کرد بەرەو یاریەکان
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی. .. دواتر چومەوە ژوورەوە

کاتی کارەکەم تەواو بوو فرۆشگاکەم داخست
وەکو هەموو کات بەرەو ماڵەوە بەرێکەوتم
زۆر ماندوو بووم
بەڵام بەلامەوە گرینگ نەبوو
زۆر بیری ئەکەم ..

لەپڕ تەلەفۆنێک بۆ هات!
بە بێزاری سەیرم کرد
بەڵام ئەوکەسەی کە تەلەفۆنی دەکرد ئەو بوو!
بەخێرایی هەڵمگرد

"بۆچی مۆبایلەکەت هەڵنەگرت؟"
"تۆ باشی؟"
"تۆ لەکوێی؟"
"شتێکی خراپ روویداوە؟"
"بۆچی هیچ ناڵێیت؟"

بەردەوام بووم کە قسەبکەم لەگەڵی بەڵام بێدەنگ بوو
من دڵنیام کە شتێک بووە
بەڵام تەنها یەک وشەی وت
یەک وشە بە سارد و بێ هەستی
یەک وشەی دڵی منی شکاند

"با جیاببینەوە"

دواتر تەلەفۆنی بەسەرمدا داخست!
ئەوکەسەی لە منداڵیەوە لەگەڵمدابوو
ئەوکەسەی لە 5 ساڵیدا دەسمی دەگرت و
شەرمی دەکرد ..
کاتێک 7 ساڵ بووین لەسەر جۆلانەکە پاڵی
بە منەوە دەنا!
دواتر لەپڕ
جۆلانەکە دەوەستان و
ماچێکی گوپی منی دەکرد
وە شەرمی دەکرد
دواتر ڕای دەکرد

کاتێک تەمەنم 18 ساڵ بوو لە ڕۆژی
لەدایک بونمدا خۆشەویستی
خۆی بۆ
دەربریتم

ئەو ڕۆژە زۆر گریام!

بەڵام من بێ ئامانج نەوەستام
لەوانەیە ئەمە یەکێک بێت لە
گاڵتە قورسەکانی
دوبارە پەیوەندیم پێوەی کردەوە
بەڵام داخرایەوە
لەلایەن ئەوەوە!

دوبارە لەوانەیە بەهەڵە لە
دەستی داخرابێتەوە
دوبارە پەیوەندیم کردەوە
بەهیوای ئەوەی کە پێبکەنێت
وە بڵێت ئەمەش گاڵتەیەک بوو لە
گاڵتە قورسەکانی

بەڵام هەموو کات ئەوەی هیوای بۆ
دەخوازین نایاتە دی

"ئەو کەسەی پەیوەندی پێوە
دەکەیت لە ئێستادا
هێڵەکەی داخراوە
لە کاتێکی کەدا
پەیوەندی بکەرەوە"

بەهێمنی دەسم هاتە خوارەوە
چیتر واتە تەواو؟
چیتر گوێم لە دەنگی نابێت؟
گوێم لە پێکەنینەکانی
نابێت؟
چیتر باوەشم پیدا
ناکات؟
واتە ئیتر ئێمە تەواو؟

~:{END POV}:~

لۆرین هیچ کاردانەوەیەکی
نەبوو
تەنها هیچ قسەی نەدەکرد
هیچی نەدەخوارد
تەنها کەمێک ئاو بۆ ئەوەی
بوونی بمێنێتەوە
دوو ڕۆژ بەسەر جیابوونەوەیان
بەسەر چوو
بەڵام لۆرین لەسەر جێگەکەی
خۆی نەجوڵاوە

تەنها سەیری بەشی سەرەوەی
ژوورەکەی دەکات
یاخود دەخەوێت
بڕیاری دا
کە گەرماوێک بکات
کەمێکیش مێشکی ئارام بکاتەوە

ئاوی بانیۆکەی پڕکرد
لە ئاوی سارد

لەناو بانیۆکە پاڵکەوت
بەرە بەرە خۆی نقوم دەکرد
لەو ئاوە ساردە
وای دەزانی کە بەم شێوەیە
ئارامدەبێتەوە

وە دەتوانێت لەبیری بکات
دوای خولەکێک
هەستی بە توند بونی سیەکانی
کرد
بە پەلە لە ئاوەکە دەرچوو
وەکو ئەوەی بڵێی
هۆشی گەرایەوە

لۆرین بیری دەکردەوە
ژیانی ئەو بە ئۆنۆوە نەبەستراوە
ئەو بۆ من نەگونجاوە

دوای ئەوەی دەرچوو
جلەکانی لەبەر کرد
و بۆ ئەوەی ئامادە بێت
بۆ سەر کارەکەی

~:{LOREN POV} :~

دوای ئەوەی تەواو بووم
خۆم ئامادە کرد بۆ
ئەوەی بڕۆم بۆ فرۆشگای
شیرینیەکەم

تازە ئەو بوو بە ڕابردوو 
هەرچەندە لەبیرکردنی زۆر قورسە
کەسێک لە سەرەتای
ژیانت
لەگەڵت ژیا بێت
لە خۆشیدا لەگەڵت بوو بێت
لە ناخۆشی خەمی بۆ تۆ
خواردبێ

لەوانەیە بۆ من نەگونجابێ
یان کەسێکی لە من باشتری دۆزیبێتەوە

هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژی
بەرەو فرۆشگاکەم ڕۆشتم
بەڵام من هەست دەکەم کە کەسێک
بەدوای منەوەیە

کەمێک خێرا ڕۆشتم
بەڵام ئەو هێشتا بە دوای من ئەوەیە!

وەستام و سەیرێکی
دواوەی خۆم کرد
کەسی لێ نەبوو ..
وا دیارە تەنها خەیاڵم کرد
بەڵام من دڵنیام کە کەسێکم
لە دواوە بوو!

~:{END LOREN POV} :~

SEE U NEXT CHAPTER

GOOD BYE

✔ ماچی کۆتایی ||THE LAST KISSWhere stories live. Discover now