بەڵام ئەوانی نێو ژوورەڪەی ناری و زۆیا و ئەفسەرەکە ئەوان نابینن...

ئەفسەرەڪە ئاماژەی بۆ ڪرد لەسەر کورسیەکەی بەرامبەری دابنیشێت..

ئەویش ئەنجامی دا و ڕۆشتە سەر کورسیەکە دانیشت...

ناری.ش ڕۆشتە سوچێک و وەستا..

ئەفسەرەڪە" بەخێرهاتی خاتوو زۆیا، خۆت دەزانی هاتنتان بۆ ئێرە بۆچی دەگەڕێتەوە ڕاستم؟!"

زۆیا سەری بە ڕازی بوون لەقاند لەگەڵ ترسە زۆرەکەی..

ئەفسەر" نامەوێت بترسێنم خاتوو زۆیا، ئاسایی بە تەنها چەند پسیارێڪت لێ دەکەین و دواتر کارەکە تەواو دەبێت ڕێکەوتین"
کورسیەڪەی پاڵنا و ڕۆشتە سەری دانیشت و بە هێمنی بۆی ڕونڪردەوە...

زۆیا دوبارە سەیری بە ڕازی بوون لەقاند...

ئەفسەرەکە بە گرژی سەیری ناری ڪرد بە مەبەستی ئەوەی قسە دەکات؟!

ناری تەنها ئاماژەی پێ ڪرد بەردەوام بێت..

ئەفسەر" باشە سەرەتا تۆ چ پەیوەندیەڪت لەگەڵ هێنری ڪڕۆبەر.ەوە هەیە؟!"

زۆیا" ئ ئەو ئامۆزای منە"
بە بچڕ بچڕی وتی و سەیری دەستەکانی دەڪرد...

ئەفسەر" ئایە پێشتر هیچ کات ویستویەتی توندوتیژیت بەرامبەر بکات؟!"

زۆیا ئەمجارە سەری هەڵبڕی و چاوەڪانی بەهۆی فرمێسکەوە دەبریسکایەوە، بە بیرهاتنەوەی شتەکان...

زۆیا سەری بە قایل بوون لەقاند و وتی..

زۆیا" ج جارێک ویستی دەستدرێژیم بکاتە سەر بەڵام بەهۆی دایڪمەوە ڕزگارم بوو لەدەستی و باوکم ئەوی نارد بۆ دەرەوەی وڵات بۆ ئەوەی لێم دوورببێت"

بە دەنگە نوسەوەڪەی وتی ....

ئەفسەر" واتا ئەمە جاری دووەمە؟!"

زۆیا سەری بە قایل بوون لەقاند...

ئەفسەر" باشە خاتوو زۆیا ئایە دەتوانی بەتەواوەتی ڕوداوەکەمان بۆ ڕون بکەیتەوە؟!"

زۆیا ساتێک وەستا و سەیری ناری ڪرد ڪەوا سەری بە ڕازی بوون جوڵاند بۆی و ئەویش سەیری ئەفسەرەکەی ڪرد و ئەوەی نێو دەمی قوت دایەوە و دەستی کرد بە قسە ڪردن...

زۆیا" من و جییۆڵ و دادە ناینا بۆ بازاڕی ڕۆشتین بۆ دەرەوە وە ئێمە بە نێو بازاڕدا دەگەڕاین تا جییۆڵ..."

لەلایەڪی تر...

جیمین" ئەو ناپیاوە جارێكی تر هاوڵی ئەوەی داوە؟!"
بە شۆکەوە سەیر جۆنگڪووك،ی ڪرد...

لەکاتێڪدا جۆنگڪووك دەستەڪانی وەک مستەڪۆڵە لێ ڪردوە بە بیرهاتنەوەی ئەو کاتەی زۆیا بۆی باسڪرد ئاگری توڕەی لە نێو دەمارەکانی دەهاتو دەڕۆشت...

جیمین" گەر بەو شێوەیە بێت سزاکەی زیاتر دەبێت!!"

جۆنگڪووك" چەند؟!"
سەیری ڪرد...

∘∙~تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ بووم~∙∘ J.kWhere stories live. Discover now