"ڕەخنە" نوسەرە قوڵ و فكریەكانی ئەوروپایی دروستكرد، كە كتێبێك یان بابەتێكی نوسی ، لەسەریان ئەنوسی و كەلێنەكانیان نیشان ئەدا ، چونكە لای ئەوان ڕەخنە بەشێك نییە لە شكاندن و بەشێكە لە مەعریفە.
لێرە ئەمەی ڕێگرە لەوەی نوسەری وردو قوڵ دروستبێت و ببێتە خاوەن ئەندێشەیەكی باڵا و بەرەو پێشچونی زیاتر ، نەبوونی ڕەخنەیە، ڕەخنەیەك كە وەك دەمی چەقۆی دكتۆر ئاراستەی بەشە ناساغەكە بكرێت بەمەبەستی چارەسەر
ئەمەی لە نوسەری باشور و خوێنەری باشوردا هەست پێدەكرێ، زیاتر ستایشە، قسەكەی فرۆید وردو بەجێیە لەو شوێنەی كە ئەڵێ" مرۆڤ بەرامبەر بە ستایش لاوازە" لێرە وەك جۆرێك لە ڕێكەوتن كتێب ئەنوسرێ، بۆنمونە ستایشم كە و ستایشت ئەكەم، ڕەخنەم مەكە و ڕەخنەت ناكەم...، ئەم نەمەت و عەقڵیەتە هی گۆرانی داواكراوە نەك دونیایی مەعریفی
وردو قوڵی نوسەر بەوە دەرناكەوێ ڕەخنەی لێ نەگیرێ یان خوێنەری كەم بێت، بەڵكو هەر ئەمەی كە حەشامگەر نەبێت، خۆی یەكەم خاڵ و مەدخەلی داخڵبونی مەعریفەیەكی وردو بەجێیە.
تۆ بۆ ئەمە ئەخوێنیتەوە كە مرۆڤە بچوكەكەی ناوەوەت باڵاتر بكەی، نەك لەناو پێشەنگاش خەریكی جەهلیزمەكەی خۆتبیت