« پـەڕەی بیست و هەشت»

Start from the beginning
                                    

دەترسم
لەوە نا کە ئازاری من بات
دەترسم لەوەی ئازاری ئەوان بات

" تایهیۆنگ هیچ پەیوەندیێکی تایبەتی نییە لەگەڵم و ئەو ناناسم تەنها پارێزەرێکە و ئەرکەکەی جێبەجێ دەکات ، بۆت نییە ئازافی بدەیت "

" هاهـ دەتەوێت بڕوات پێ بکەم ؟" نزیک بووەوە لێم زۆر نزیک و چەقۆیێکی دەرهێنا

"با کارەکەم لە کوشتنی تۆوە دەستپێبکات" چەقۆکەی نزیکم دەکردەوە

و من شەقێکم لە سکی دا
و قۆڵیم سوڕاند و چەقۆکە لە دەستی بەربووەوە

پێشتر فێری شەرکردن و خۆپاراستن کراوم لە لایەن باوکمەوە

بەڵام بەهۆی ترسەوە لاواز ببوم
بۆیە هەر زوو لەدەستم ڕزگار بوو و بە توڕەیی بەرەو چەقۆکەی چوو و بەرەو لام هات

"سەرەتا قژت دەبڕم ، دواتر سەرت لە لاشەت دەکەمەوە " قژمی بە تونی گرت و بە چەقۆکە بــــڕی

ئەو قژمی بڕی
تایبەت ترین شت لە لام قژم بوو
ئەو قژە درێژەکەمی بە چەقۆ بڕی و قژم کەوتە سەر ی
ئەرزەکە
قیژاندم و زۆر گریام و داوای هاوکاریم دەکرد

من پاسەوانەکانی بەردەرگام لابردووە
ئەوان هێشتا لە دەورووبەری ماڵەکەدا هەن بەڵام نزیک نین لێمەوە کە گوێبیستی دەنگە لەرزیوەکەم ببن

ئەو دەستی کە قژم کردەوە و بە دەنگێکی بەرز پێدەکەنی وەک نەخۆشێکی دەروونی
و چەقۆکەی لە ملم نزیک کردەوە

"تکایە ، تکایە من دووگیانم ، ئەگەر لەبەر منیش نەبێت لەبەر منداڵەکەم ئەمە مەکە ئەو بێتاوانە تکایە " بە توندی دەگریام و لێی دەپاڕامەوە

" کچەکەی منیش بێتاوان بوو ، بەڵام کوشتتان و سزای کوشتنەکەیتان وەرنەگرت ، ئەمە سزاکەیە " بە دڵ ڕەقی وتی و چەقۆکەی لە ملم گیر کرد و قورگم بریندار بوو
چاوەکانم داخست و ساتەخۆشەکانم وەک شریتی فیلمێک هاتنەوە بەر چاوم
فرمێسکم دەڕشت و ئەو برینەکەی قوڵتر دەکرد

تاوەکو بە توندی دەرگاکە کرایەوە

چاوەکانم کردەوە و جۆنگکووکم بینی کە دەستەگوڵێکی پێبوو
بە بینینی فرمێسک لە چاوم هاتە خوارەوە و بە بێهێزی سەیریم کرد

گوڵەکەی لە دەست کەوت و بۆ لای ئێمە هات

بە توندی پیاوەکەی لە من دوورخستەوە و دای بە ئەرزا

منیش بە بێهێزی بەربوومەوە
" لوسین تۆ باشیت گیانەکەم ئازارت زۆرە؟" کووک وتی و دەستی لەسەر برینەکەم دانا
ئەو زۆر شڵەژاو بوو کە ئاگای لە پیاوەکە نەما و خەریکی برینەکەی من بوو

پیاوەکە هەستایەوە و چەقۆکەی هەڵگرتەوە و بەرەو کووک هات لە کاتێکدا کووک پشتی لە ئەو بوو

" کووک ، ئاگادار بە !" قیژاندم و کووک ئاوڕی دایەوە

من خۆم خستە بەر چەقۆکە و چەقۆکە لە سکمدا چەقی

"Come with me" Where stories live. Discover now