‹ڕوونـاڪۍ›

56 8 46
                                    

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لێرە دەنگی کەس نەدەهات
چ شتێکە

خۆ کەس پێشوازی لێنەکردم کە هاتم

چ کڕوماتن

بێدەنگ
بێدەنگ

خۆ دەنگی هەناسەش نایەت،

ئەوانە دەژین؟

بەهەرحاڵ گرینگ نیە،

لەوەیە دوایی بزانم؟

خۆ جارێ نوێم لێرە..

چەند خولەك تا چەند کاتژمێر تێپەڕی..

هێشتا هیچ دەنگێك نیە..

هەناسە توندیم گرتووە لێرە،
خۆمن بە تاریکی ڕانەهاتووم.

ئێرە سەقفەکەی
دیوارەکەی
دەرگاکەی
بچوکترین بەش ڕەشە'

وە خەڵکەکەی

پێشتر وابوو ئەرێ؟

کەس چارەی کەس نادینێ
کەس ئیھتیمام بە ویدی نادات..

بێدەنگ
بێدەنگ
بێدەنگ

دەپرسم ڕۆژێك ئەو بێدەنگیە نایانخنێکێنت؟

نیگای هەموو مەملەکەتە سارد و سڕە،

خۆ کەس قسەت لەگەڵ ناکا،
کەسیش زەردەخەنەت بۆ ناکات.

وامامەوە دیسانەوە..

چەند تێپەڕی؟

ڕۆژێك؟

دەیان ڕۆژ؟

سەدان ڕۆژ؟

یان لەوەیە
دەیان ساڵ؟

ناو ناوە ڕەشەبایەکی ڕەش
یان جار جاری دەگمەن سپی دێت
لەگەڵ خۆی کۆڵێ کەس دەبات.

نایان بینمەوە بەس خۆی هیچ ئاشنایان نەبووم
هەرچەند ئەوان دەڕۆن وەلێ هەرگیز ئێرە چۆڵ نەبوو،

دەیان جار ویستم بپرسم

ئەوەچیە؟
بۆچی دەڕۆن؟
بۆچی ئێرە چۆڵ نابێت؟
چیدەکەن دایمە لێرە؟
وەڕز نەبوون وەك و من لێرە؟
چی ڕوودەدات دوای؟
بۆچی ئەوەندە تاریکە؟
ڕوناکی بۆچی بوونی نیە؟

‹مـەمـلـەڪەتـۍ تـاریـڪۍ›Donde viven las historias. Descúbrelo ahora