لە ژوورەکەم هاتمە دەرێ
کووکیش لەگەڵمنا هاتە دەرێ لە ژوورەکەی" وەرە با ماڵەکەت پشان بەم ، وە سوپڕایزێکی بچووکم بۆت هەیە" کووک وتی
سوپڕایز؟ دەبێ چی بێت
بۆچی وا ڕەفتار دەکات کە گرنگ بم بۆی
بەڵام خۆ وتی کە با ببین بە هاوڕێ دیارە دەیەوێت وەک هاوڕێ ڕەفتار بکاتلەگەڵ کووک دا پیاسەمان بە هەموو ماڵەکەدا کرد
ماڵێکی زۆر گەورەیە
گەر لەوەی من گەورەتر نەبێت بچووکتر نییەلە کۆتاییدا گەیشتینە باخچەکە
" چاوەکانت دابخە کاتی سوپڕایزەکەیە " کووک وتی و منیش بە پەرۆشەوە چاوەکانم داخست و چاوەڕوان بوومهەستم بە دەستەگەرمەکەی کرد لەسەر دەستم
دەستی گرتم و لە دوای ئەوەوە دە ڕۆیشتم
"بیکەوە" کووک وتی و چاوەکانم کردەوەدەستم بە دەممەوە گرت و شۆک بووم
دواتر سەیری کووکم کردەوە
" تۆ وتت سوپڕایزێکی بچووکە" بە کووکم وت و چاوەکانم پڕبوون لە فرمێسک
زەردەخەنەم کرد
ئەو بەشێکی گەورەی لە باخچەکەی تایبەت کردووە بە گوڵی تولیپ ، تولیپە پەمەییەکان و سپییەکانماڵەکەم بیرکەوتەوە کە لە دەرەوەی شار هەمانبوو
چاوەکانم فرمێسکیان لێ ڕژا~ جۆنگکووک ~
ئای خوایە تەنها ویستم سوپڕایزێکی بۆ بکەم
نەمدەویست بگریێت
من نامەوێت ئەو بگری" هـ هێی تۆ باشیت؟ ، مەگری تکایە" وتم و ئەویش هەنسکی دەدا
ئەوم لە باوەش گرت
ئەویش لە باوەشی گرتمەوەبۆ ساتێک وا ماینەوە
نازانم بۆ کە نزیکی دەبمەوە دڵم لێدانەکانی خێرا دەبن
نازانم بۆ نامەوێت ئەم باوەشە گەرمە ب پچڕێنمئەو جەستە لاوازەکەی لەناوە قوڵە ماسەڵکەدارەکانم دا وون بووە
لە باوەشم هاتە دەرەوە و وتی " بمبورە"
" ئاهـ نەخێر تۆ بمبوورە نەم زانی کە ئەمە دەتگریێنێت"
" من یادەوەریێکی زۆرم هەیە لەگەڵ تولیپەکان ، بۆیە بە بینینیان کاریگەر دەبم هەمیشە ، زۆر سوپاس جۆنگکووک ، ئەمە جوانترین دیارییە کە پێم درا بێت ، زۆر باش ئاگاداریان دەبم "
" شایەنی نییە ، بەیەکەوە ئاگاداری دەبین " زەردەخەنەمان بۆ یەک کرد و دەنگی وەڕینی سەگ هات
پێم وابوو کە لوسین دە ترسێت وەک کچە بێزارکەر و ناسکەکانی تر بەو بیانووە خۆی هەڵدەداتە باوەشمەوە
بەڵام ئەو سەگەکەی لە باوەش گرت
من زەردەخەنەم کرد و زۆر دڵخۆش بووم بەم ڕەفتارەی" ئەوە بامە ، لەگەڵ من دەژی "
![](https://img.wattpad.com/cover/364649014-288-k562721.jpg)
YOU ARE READING
"Come with me"
Romanceلەگەڵ من وەرە و بڕوات پێم بێت، هەموو شوێنێکی ئەم شارەت پشان ئەیەم ..تەنها لە دوورەوە دەبێت خۆشم بوێیت.. ئایا ئەمە خۆشەویستی یەک لایەنە؟ تەنانەت پێشم نەوتووە « خۆشمدەوێیت» Come with me #1- kurdish✨ #1-kurdishstory✨
« پەڕەی بیستــو یەک»
Start from the beginning