«پەڕەی هەژدەیـــــەم»

Start from the beginning
                                    

رێگاکەمان دوور بوو تا گەیشتین ئێستا نزیکی ئێوارەیە بۆیە لە مارکێتەکە شتمان کڕی و وتمان لەوێ دەیخۆین

گەیشتین و شتەکانمان دەرهێنا و دەمان خوارد
"با دەست پێ بکەین " وتم و ئەویش سەری بە بەڵێ لەقاند

"سەیرکە لوسین ، من چەند پشێکی گەورە و باشم هەیە لە کۆمپانیاکەی باوکم ، بەڵام ئەوە بۆمن بەس نییە کۆمپانیایێکی جیای بۆخۆم پێ دابنێم ، واتا دەبێت کۆمپانیایێکی گەورە ئامادەبێت و بتوانم بە پشکەکان سوودی لێ وەر بگرم ، وە تۆش کۆمپانیایێکی گەورەت هەیە بەڵام کار ناکات پێستە سەرەتا چەند پشکێک بکڕیتەوە بۆ ئەوەی بتوانیت کاری تێدا بکەیت وە ئەوە پارەیێکی زۆری دەوێت" قسەکەم تەواو کرد پێم وابوو ئەمە بەس بوو بۆ ئەوەی تێبگات ، نەم ویست دیسان خۆم شەرمەزار بکەم بڵێم با هاوسەرگیری بکەین بەڵام بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کردم " ئێ چی کەواتە ؟ " پرسی
ئاهێکم هەڵکێشا و وتم " ئێ لوسین خان کەمێک بیر بکەرەوە
من پشکم هەیە و تۆش کۆمپانیا هەردووکمان دەتوانین بەکاریان بهێنین بۆ سوودی یەکتری " سەیرم کرد بەو هیوایەی تێگەیشتبێت
واهـ لە کۆتایدا پێم وابێت تێگەیشت بە سەرزەخەنەوە سەیری کردم
" ئاهاا ، ئەوە زۆر باش دەبێت جۆنگکووک ئەو کات هەم تۆ دەتوانی کۆمپانیا دابنێیت و هەم کۆمپانیاکەی منیش دێتەوە کار " وتی
"ئاهـ بەڵێ ڕێک بەم شێوەیە یە" بە زەردەخەنەوە وتم. باش بوو تێگەیشت بێ ئەوەی خۆم شەرمەزار کەم و لێرە داوای هاوسەرگیری لێکەم
" بەڵام ئایا چۆن دەبێت ئێمە سوود لە یەکتری وەربگرین خۆ ئێمە هاوسەر نین " وتی و دەستم کێشا بە سەرما ، ئاهـ خوایە ئەو تێناگات " ئێ هاوسەرگیری دەکەین لوسین بۆ تێناگەیت " بە بێزاریەوە وتم و هەم من و هەم ئەو ببوین بە تەماتە

"ئـ ئاهـ ڕاستە " وتی بە شڵەژانەوە
"کەواتە ڕازیت هاوسەرگیری بکەین ؟" بە ئاسایی پرسیم ویستم بۆ کۆتا جار دڵنیا بمەوە لە وەڵامەکەی

~ لوســــــــــیــــن ~

ئای خودایە یارمەتی دەرم بە کەمێک لێدانەکانی دڵم ئاسایی ببنەوە
ئەمە خەونە؟
ئەو داوای هاوسەرگیری لەمن دەکات ؟ دەیەوێت ببم بە هاوسەری؟
تۆ بڵێی هیچ هەستێکی بۆ من هەبــێــ..
"بەڵام سەیرکە ئەمە تەنها هاوسەرگیری سەر کاغەز دەبێت چونکە ئێمە هیچ هەستێکمان بۆ یەک نییە ، تەنها بۆ ساڵێک یان دوو ساڵ تاوەکوو کارەکانمان ڕێک دەبنەوە و جیا دەبینەوە ئەو کات تۆ ژیانێکی نوێ دەستپێدەکەیت و منیش ژیانێکی نوێ" زۆر بە ئاسایی وتی
ئەو تۆزە هیوایەی ناو دڵمی بە یەک جار لەناو برد
ئایا ئەو بەڕاست ئاگاداری ئەو جەنجاڵیەی ناو دڵم نییە کە بەهۆی ئەوەوە دروست بووە ؟
هەر بەڕاست ئەو هەست بەو دوو چاوەم ناکات کە پڕ دەبن لە خۆشەویستی بە بینینی ئەو ؟

لە وەڵام دا تەنها سەرم بە باشە جوڵاند چونکە بەڕاستی دەبێت من کۆمپانیاکە دروست بکەمەوە و ئەم پێشنیارە زۆر سوودی دەبێت بۆمان
"ئم باشە ڕازیم بەڵام بە مەرجێک" وتم و جۆنگکووکیش بە تێنەگەیشتنەوە وتی " چ مەرجێک؟"

"بەڵێنەکەت ببە سەر" بە ئاسایی وتم
"بەڵێن؟ بەڵێنی چی؟" بە تێنەگەیشتنەوە پرسی لێم
ئۆه کەواتە ئەو بیری نەماوە
" بیرت چوو؟ "
" پێت وتم لەگەڵ من وەرە و بڕوات پێم بێت هەموو شوێنێکی ئەم شارەت پشان ئەیەم " وتم و ئەویش سەرەتا برۆکانی کەمێک گرژ کرد و کە بیری کەوتەوە برۆکانی کردەوە و زەردەخەنەیێکی بۆ کردم ، ئەو زەردەخەنەیەی کە ئێستا هۆکاری لێدانە ناڕێکەکانی دڵمە
"بــاشە ڕازیم هەموو شوێنێکی خۆشی ئەم شارەت پشان ئەیەم، ڕێکەوتین؟" بە زەردەخەنەوە وتی و دەستی لە بەرامبەرم ڕاوەستاند بە مانای تەوقە کردن
منیش زەردەخەنەم بۆی کرد و وتم "ڕێکەوتین"
ئەو کاتەی دەستم بەر دەستی کەوت
کە پێستی بەر پێستم کەوت
بە دەستە گەرمەکەی دەستە ساردەکەی منی گرت
دەستەکانم گەرمن هەمیشە
بەڵام لەچاو ئەوانەی ئەودا بەسەتەڵەکن

بۆ ئەو تەنها تەوقەیێکی ئاسایی یە بە مانای ڕێکەوتن
بۆ منیش دەستگرتنێکە بۆ ئەوە لێدانەکانی دڵم خێرا بکات

چاوەکانم چاوەکانی ئەویان دۆزیەوە و چاوەکانمان پەیوەندیان بەست
تەنها بۆ یەک چرکە بوو
یەک چرکە

ئەو چاوەکانی لادا و دەستمی بەردا و ڕووی کردە لای هەتاوەکە

ئەو بۆ خەونەکەی و کۆمپانیاکەی پێشنیاری هاوسەرگیری کرد
منیش ڕازی بووم بە هاوسەرگیریەکە
بەڵام هۆکاری ڕازیبوونم لە سەدا یەکی بەهۆی کۆمپانیاکەوەیە کە خەونی باوکمە ، و بەشەکەی تریشی بەهۆی ئەوەوەیە بۆ ئەوەی ڕۆژانە لەخەو هەڵسم بۆ بینینی چاوەکانی

"سەیرکە لوسین دیمەنی خۆرئاوابوون زۆر جوانە لێرە" بە دەنگە قوڵەکەی وتی بێ ئەوەی سەیرم بکات
ئاوڕم دایەوە و ئاسمانە پرتەقاڵیەکەم بینی
کە بەهۆی ئاوابوونی خۆرەوە دروست بووە
زەردەخەنەم کرد و مۆبایلەکەم دەرهێنا و وێنەیم گرت

"جوانە؟" ویستم وێنەکەی پشان بدەم بەڵام
ئەویش لە هەمان کاتدا هەمان شتی وت ە مۆبایلەکەی لەبەر دەمم ڕاگرتبوو

هەردووکمان خۆمان نەگرت و دامان لە قاقای پێکەنین
"وادیارە تۆش وەک من حەز بە گرتنی وێنەی سروشت دەکەیت" جۆنگکووک وتی بە زەردەخەنەوە
واتا ئەویش؟ وەک من حەز بە سروشت دەکات ؟

"بێگوومان من لەناو سروشتدا گەورە بووم و زۆرم حەز لێیە ، لە کاتێکدا مرۆڤێکی لێنەبوو ببێت بە هاوڕێم من بۆ گوڵە تولیپ'ەکانم قسەم دەکرد " وتم و ئەو ساتانە هاتنەوە ناو مێشکم
چەند بیری ئەو کاتانە دەکەم
ئایا بڵێی تولیپەکانم وشک بووبێتن؟

"دڵنیام وشک نابن " دەنگی کووک منی لە بیرکردنەوەکانم دەرهێنا

"بە دەنگی بەرز وتم ؟" پرسیم چونکە سەیر بوو وەک ئەوە وابوو کە گوێی لە وشەکانی ناو دڵم بووبێت

"نا بەڵام زانیم کە خەمی گوڵەکانتە مادام هاوڕێت بوون ، وە من زۆر حەز بە تولیپەکان دەکەم و زانیاریم هەیە کە وشک نابن زوو " بە زەردەخەنەوە وتی
واتا حازی لە تولیپە وەکو من
بە زەردەخەنەوە سەیرم دەکرد ئەویش بە هەمان شێوە

دنیا تاریک بوو و جۆنگکووک منی گەیاندە ماڵەوە وتی کە سەبارەت بە هاوسەرگیریەکە بە دایکی دەڵێت
وە وتی با هیچ کەسێک نەزانێت کە من و تۆ بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیا هاوسەرگیری دەکەین و وتی کە لای ئەوان وەک هاوسەر رەفتار دەکەین












🌷✨

"Come with me" Where stories live. Discover now