ناوی وەن شۆت:خۆشەویستی قەدەغەکراو.
ئایدڵ:هیسنگ-ئینهایپن.
جۆری چیرۆک:هەستبزوێن.
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
لەناو جێگا نەرمەکەیدا پاڵکەوتبوو و دەیەویست بخەوێت، بەڵام دەنگی کرانەوەی پەنجەرەکەی وایکرد ڕاستەوخۆ هەڵبستێتەوە، بینی کە ئەوە خۆشەویستەکەیەتی، ئەو کوڕەی کە لێی قەدەغەکراوە بیبینێت.
"هیسنگ؟".
بەکزی ناوی هێنا، هێشتاش سەرسام بوو بەوەی کە ئەو لە ژوورەکەیدایە.
هیسنگ پەنجەرەکەی داخستەوە و خێرا بەرەو کچەکە ڕۆشت، بەتوندی بەخۆیەوە نوساند و لەباوەشی گرت.
"تۆ لەکوێیت؟ بۆچی تەنانەت هەواڵێکت پێ نەدام؟".
هیسنگ گلەیی کرد، ئەو بێ ئاگایە لەوەی ئەو کچە چی بەسەر هاتووە...
"هیسنگ...".
"بیرم دەکردی ئێیرا بیرم دەکردی".
ماچی سەری کرد، پاشان لەخۆی دوورخستەوە و سەیری چاوەکانی ئێیرای کرد.
"هیسنگ...مۆبایلەکەم لەلای دایکمە
سزادراوم کە نەچمە دەرەوە، ئەوان منیان لەگەڵ تۆ بینی جاری پێشوو".ئێیرا بۆی ڕوونکردەوە، هیسنگ تێگەیشت کە دووبارە بابەتەکە خۆیەتی.
ئەوان لە خۆشەویستیەکی قەدەغەکراودان لەلایەن دایک و باوکی ئێیراوە، تەنها لەبەر ئەوەی کە پێیان وایە کچەکەیان شایەنی کوڕێکی ئاست نزمی وەک هیسنگ نییە...
ئەوان نازانن کە دوو دڵ دەشکێن، دوو دڵ لەیەک دەکەن، دوو خۆشەویست ئازار دەدەن.
"بۆچی ناتوانن تێ بگەن؟
بۆچی ئەوە نابینن کە چەند یەکترمان خۆش دەوێت ئێیرا؟
من کوڕێکی هەرزەکاری سەرسەری نیم کە تۆم بەس بۆ پارەکانت و جەستەت بوێ
دوو شەفت کار ئەکەم تا خانوویەکم دەست بکەوێ بۆ هەردووکمان، گرنگ نییە چەند هیلاک بم من ئەمەوێ لەگەڵ تۆ بم...بۆچی نایبینن؟".
YOU ARE READING
𝐌𝐲 𝐈𝐦𝐚𝐠𝐢𝐧𝐞𝐬
Fanfictionدەتوانین ئەوەی دەمانەوێ بەدەستی بێنین...چونکە ئێمە خەیاڵمان هەیە! -تەنها خەیاڵەکانم لێرەدا ئەنوسم لەسەر هەر کارەکتەرێک یاخود هونەرمەندێک بێت.