one side love(p.jimin)

244 37 19
                                    

Title-One side love

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Title-One side love.

Idol-jimin of BTS.

Enjoy...

---------------------

-ئەمڕۆ تۆم بینی لەگەڵ ئەودا
ئەوە ئازاربەخشە بەڵام...تۆ دڵخۆشیت...
بۆیە پێم وایە ئەبێ لەگەڵی ڕابێم
ئایە پێویستە بەو جۆرە بێ؟
ناتوانین بیگۆڕین؟
تەنها با ئەو لەگەڵت باش بێ و دڵخۆشت بکات...ئەوە بەسە بۆ من.

نوسرا...

ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ

-ئێمه کەمێک قسەمان کرد ئەمڕۆ
تۆ باسی ئەوت بۆ کردم...وە پێت وتم کە ئەو داوای هاوسەرگیری لەتۆ کردووە...تۆش پێت وتوە بەڵێ...
لەڕاستیدا...خورپەیەک بەدڵمدا هات...هەناسەدانم توند بوو...
بەڵام...ناچار بووم کە زەردەخەنە ساختەکەم لەسەر ڕوخسارم بهێڵمەوە و پیرۆزباییت لێ بکەم.."

نوسرا...

ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ

-ئەمشەو بیرکردنەوە مێشکمی داگیر کردبوو...نەمتوانی بخەوم
بیرم لەوە دەکردەوە کە ئەگەر کەمێک پێشتر هەستی خۆمم بۆت دەربڕیایە ئەوا شتەکان ئاوا نەدەبوون...ڕەنگە من ئەو کەسە بوومایە کە دەستت دەگرێ و لەباوەشت دەکا...یاخود ماچت دەکات...قسەی خۆشت بۆ دەکات و دەتخاتە پێکەنین...
بەڵێ...هەڵەم کرد...هەڵەم کرد کە هەستەکانم بۆ خۆم هێشتەوە.

نوسرا...

ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ

-ئۆهــ...خۆزگە دەمردم و ئەو بانگهێشتنامەیەم بەدەست نەدەگەیشت...ناوی تۆ و ئەو و وێنەی دوو ئەڵقەی هاوسەرگیری لەسەربوو...من وەک هاوڕێیەک
بانگهێشتی ئەو ئاهەنگی هاوسەرگیریە کراوم...
چۆن بێم؟
بینینی تۆ بە جلی بوکێنیەوە هەمیشە ئاواتی من بووە...
لەخەیاڵەکانمدا...تۆ بەجلی سپیەوە بەرەو ڕووم دەهاتیت بەزەردەخەنەوە لێت دەڕوانیم و لێتم دەڕوانی...دەستەکانتم گرت و لێک مارە دەکراین...
هەمیشە لە خەیاڵەکانمدا تۆ هی من بوویت...بەڵام لەڕاستیدا تۆ هی کەسێکی تریت...

نوسرا...

ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ

-لەئاهەنگەکەت بووم...
ئێوە بەیەکترتان وت بەڵێ و بوونە هاوسەری یەکتر...
ئەوەشی کە ئازاری بۆ مایەوه تەنها من بووم...منی بەدبەخت
منێک کە چارەنوس ڕێگەی پێ نەدام لەگەڵتا بم تا کۆتایی تەمەنم...
بەڵێ تۆم لەباوەش گرت ئەمشەو لە ئاهەنگەکە وە هەروەها سەماشم لەگەڵدا کردیت...
وە تۆ وتت سوپاس هاوڕێ بۆ ئەوەی کە هاتیت بۆ ئاهەنگەکەم.
کاتێک لەنزیکی تۆ بووم هەستم دەکرد دەژیم...هەستم دەکرد کە من هەم و هەناسە دەدەم
بەڵام کاتێک لەتۆ دوورم وەک ئێستا...کە بەتەنیا لە ژوورە تاریک و ساردەکەمدام...هەست ئەکەم هیچ هۆکارێک نییە بۆ ژیانی من
فرمێسکەکانم ناوەستن...وەک منداڵێک دەگریم کە لەدووری دایکێتی...
منیش جیاوازیم نییە لەگەڵ ئەو منداڵە...منیش دوورم لەو کەسەی که هۆکاری ژیانمە.

نوسرا...

ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ

-لۆمەی من مەکە...
من تەنها خۆشەویستیم کرد
بەڵام...شتەکان ئاوایان لێ هات ئازیزەکەم...
من تەنها هاوڕێیەکی تۆ بووم
من دەمزانی ئەوە ڕاست نییە کە ئاشقی باشترین هاوڕێت بیت چونکە ئەو وەک هاوڕێیەک سەیرت دەکات؟
بەڵام...چی هەڵە لەوەدایە؟ بۆچی نابێ باشترین هاوڕێم خۆشبوێ؟
لەبەر ئەوەی کە ئەوەتا تۆ هاوسەرگیریت کرد؟
ئەمشەو ئاسمان و زەوی شایەتیان دا کە تۆ هی ئەو پیاوەیت...
لەهەمان کاتیشا ئەمشەو پرسە بوو بۆ من...من نازانم چۆن ئەم بەیانیە خەبەرم بووەوە...
خۆشەویستی زۆر ئازاربەخشە
بۆ هەموو کەس نا...بەڵام بۆ من وابوو...هەمووان دەڵێن خۆشەویستی جوانە بەڵام سەیرکە دەتوانێ ببێت بە کابوس...
خۆشەویستی درۆیەکی جوانە هەمووکەس ناتوانێ بیکات...
ئەوەتا من نەمزانی و ئەو زانی کە ئەوە بکات...وە تۆ ڕازی بکات و بتکات بە هی خۆی...
چیتر هیچ نانوسم...چیتر کەسێک نابێت بەناوی پارک جیمین
ئەم دەفتەرەش...پێشکەشی تۆ ئەکەم کە هەرکاتێک دۆزیتەوە...
تۆ ئەبێ بیخوێنیتەوە...
خۆشمدەوێیت ئەی ئەو ئافرەتەی کە دنیات لەلا جوان کردبووم...
بەڵام چیتر...جوانیەک نەماوە بۆ من...ئەوەی هەیە تەنها خەمە
کەسێکم نەبوو جگە لەتۆ...ئێستاش تۆ نیت...کەواتە منیش نابم...
خوات لەگەڵ...

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

THE END

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سڵاو...

پێتان چۆن بوو؟

دڵخۆش ئەبم کاردانەوەی خۆتانی لەسەر بنوسن...

ئەمە کتێبە نوێیەکەمە...

ئەوەی لەخەیاڵمدا بێت ئەینوسم.

هیوادارم بەدڵتان بێ.

𝐌𝐲 𝐈𝐦𝐚𝐠𝐢𝐧𝐞𝐬Where stories live. Discover now