Ex

46 4 16
                                    

*ئەم وەنشۆتەکاری خەیاڵە، کارەکتەرەکانی دوورن لە کەسانی ڕاستیەوە و خەیاڵی خۆمە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

*ئەم وەنشۆتە
کاری خەیاڵە، کارەکتەرەکانی دوورن لە کەسانی ڕاستیەوە و خەیاڵی خۆمە.

بەهیوای چێژ!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بە هەنگاوە ناڕێکەکانی بەرەو شوێنی نیشتەجێبوونەکەی ئەو دەڕۆشت.
زۆری خواردبووەوە، کهول لەناو دەمارەکانیدا بەخێرایی هاتوچۆی دەکرد.
تاکە شتێک کە مێشکی داگیرکردبوو تەنها ئەو بوو!

..............

لەبەر دەم دەرگای شوقەکەیدا وەستاوە.
دەزانێ گەر لە دەرگابدات لێی ناکرێتەوە...
بۆیە لەبەردەم دەرگاکەدا دانیشت، بڕیاری دا چی لە دڵیدایە بەڕاستگۆیی بیڵێ، بە پێچەوانەی ئەوەی کە پێی دەوترا درۆزن!

"من بیرتەکەم..."

بە دەنگێکی بەرز دەستی بە قسەکردن کرد...
گرنگ نەبوو بەلایەوە گەر هەموو دراوسێکانی بەخەبەر بێنێت.

"بیری چرکە بەچرکەی ئەو کاتانە دەکەم کە لەگەڵ تۆدا بەسەرم بردووە...
من سارد بووم؟ بێ دڵ بووم؟ درۆزن بووم؟
هەرشتێک بووبم، ڕۆژێک نەبووە وازم لە خۆشەویستی تۆ هێنابێت"

دەستی لەسەر دەرگاکە دانا...نێوچەوانی پێوە نوساند.

"هەڵەم زۆر کرد...دەزانم، پشتگوێم دەخستیت دەزانم...
بەڵام، هەمیشە سوپاسگوزاربووم کە تۆم هەبووە لەتەنیشتم...
دەزانی...تەنهام ئێستا زۆر تەنهام، تۆ دەتوت هاوڕێت زۆرە گەر من نەبم
تەنانەت لەکۆتا قسەکردنماندا وتت لەوانەیە ئێستا کەسێکی تر هەبێ...
وتت پێمی بڵێ گەر کەسێکی تر هەبوو
چەقۆکەتت کرد بە دڵ و جەرگم دا..."

ماوەیەک وەستا...فرمێسک وەک ڕوبار لە گۆنای دەکەوتنە خوارەوە...

لەودیو دەرگاکەوە...ئەو هەبوو، بەهەمان شێوە لەسەر زەویەکە دانیشتبوو و پشتی یابوو بە دەرگاکەوە.

"خۆشمدەوێیت، نەفرەتی خۆشم دەوێیت
دەمویست وانەبم، دەمویست بینێژم
بەڵام نەبوو...نەمتوانی
هەموو شەوێک سێبەرەکەت دێت بۆ لام لەگەڵ یادگاریەکانت
وەک ئەوەی سوێندت خواردبێ کە نەهێڵی پشوو بدەم لە ژیانما...سوێند دەخۆم مەبەستم هیچ شتێک نەبوو
سوێند دەخۆم نەمدەویست ئازارت بدەم"

𝐌𝐲 𝐈𝐦𝐚𝐠𝐢𝐧𝐞𝐬Where stories live. Discover now